tgoop.com/SACHANAL11/2566
Last Update:
لەڕاستیدا ئەسڵ وایە، مسوڵمان، قییەم و ئەخلاق و سیفاتی، لەئیسلامەوە وەرگرێت و پاکی فیتڕەتی بپارێزێت.
بەڵام بەداخەوە زۆرینەی ئێمە، ئەفلام و زنجیرەکان ئەخلاقمان بۆ دائەڕێژن!
مەسەلەن: تۆ ئیسلام داوای سەرڕاستی و دڵپاکی و لێبوردەیی و گومان باشی و بەخشندەیی و … لێ ئەکات.
بەڵام خاڵۆ ئەڵێت: گوێ بگرە برادەر، ئەوەی جارێک ئەوەی کرد، سەد جار ئەیکات، ئەوەی سەیری ناوچاوی کردیت، بیکوژە و با کۆتا بینینی بێت، ئەوەی …!
ئەمە مایەی گاڵتەیە، بەڵام بڕواکەن ئەمە ئەخلاقییاتی گەنجی ئێمە دیاری ئەکات، دەیان گەنج بەم قسانە، ئێستا لەزیندانن!
ئەسڵ ئەوەیە ئێمە لەگەڵ چواردەورماندا، پاک و سەرڕاست و بێ فێڵ و سیاسەت و پلان و تەڵە بین، خەڵکیش هەروایە.
ئەگەر وا نەبوو، ئینجا تۆ حەزەری خۆت ئەکەیت و خۆپارێز ئەبیت.
ئەمە بانگەشە نییە بۆ بێ باکی، بەڵکو تێکدانی ئارامی دەروونیتە، کە پێت وابێت، ئەم خەڵکە هەمووی لەسەنگەرە بۆ تۆ!
منقول
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2566