tgoop.com/SACHANAL11/2552
Last Update:
ئەوە عیلم'ە..!
دەبێ ئەخلاقی تۆی تاڵب عیلم بە جۆرێک بێت
بڵێن اللە الله..
فڵانی ئەهلی عیلم ”بە عیلمەکەی و لەبەر عیلمەکەی” داک و باب و هاوسەر و هاوژین و خوشک و برا و منداڵ و نزیکانی بە ئەخلاق و ئادابی بەرزی حەساونەوە...!
دەبێت ئەتۆی تاڵب عیلم بەر لەوەی ببیتە تاکێک ئوممەت بحەسێتەوە لەسەر دەستت؛
نزیکانت لەبەرت حەسابنەوە....!
(حەیفە تفت و تاڵی و ڕوی گرژ و ئینسانێکی ڕەق و بێ ئاگا له ئازیزان وێنای کەسێک بێت ئەو عیلمە موبارەک و شەریفەی هەڵگرتبێت)
حەیفە ئەوە وێنای میراتگرانی خاوەن بەرزترین ئەخلاق بێت️ ﷺ..
لەبەر ئەوەشە سەییدی داعیان ڕەسولی نازدار علیە الصلاة والسلام خۆشەویسترین و نزیکترینەکان لە خۆی لە قیامەت ”بە مەکتەبەی گەورە و عیلمی زۆر و نیقاب و ڕیش نەبەستەوە” بەڵکوو بەوەی (کێ خاوەن باشترین ئەخلاق بێت):
[ألا أحدِّثُكُم بأحبِّكم إليَّ وأقربِكُم منِّي مَجلسًا يومَ القيامةِ؟ ثلاثَ مرَّاتٍ يقولُها قالَ: قلنا: بلى يا رسولَ اللَّهِ قالَ: فقالَ: أحسنُكُم أخلاقًا]
أبو داود "593"
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2552