tgoop.com/SACHANAL11/2550
Last Update:
گواستنەوەی قوربانی، لەوڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، لەمەزهەبی ئیمامی شافیعیدا:
ئەوەی لەموغنی و نیهایە و حاشییەی شەروانیدا هاتووە، زۆر ڕوونە لەحەرام کردنیدا، مەعلومیشە قەولێک ئیتتیفاقی ئەمانی لەسەر بێت، موعتەمەدی مەزهەبە.
چونکە ئەفەرموون: قوربانی وەک زەکاتە، نەک نەزر و کەفارات و سەدەقە، فەقیر ساڵانە چاوەڕێیە زەکاتی بۆ بچێت، جەژن قوربانی بۆ بڕوات، چاوی لەسەریەتی، بەڵام زۆر چاو و چاوەڕێی ئەوانەی دی نییە، چونکە هەندێکیان واجب نین، ئەوەشی واجب ئەبێت، کاتی دیاریکراو نییە، تا ئەم چاوی لەدوای بێت، پاشان داهات و خێراتی ئەو وڵاتەش، ئەهلی خۆی پێی ئەحەقترن.
بەڵام خاوەنی ئیعانە ئەفەرموێت: ئەوەی حەرامە، گواستنەوەی خودی ئاژەڵەکەیە، یان ئەوەی بۆی دانراوە، یاخود ئەو بەشەی کە ئەکرێت بە خێر، بەڵام گواستنەوەی پارە بۆ کڕینی لەوڵاتێکی تر، جائیزە.
پاشان نەقڵ ئەکات لەعەللامەی زینی دەحلانەوە، ئەویش نەقڵ ئەکات لەعەللامەی سولەیمانی کوردی، خاوەنی حاشییەی سەر شەرحی ئیبن حەجەر لەسەر موقەددیمەی بافەزڵ، کە لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا، جەوازی فەرمووە.
سەرچاوە: ئیعانە، چاپی دار فەیحا، بەرگی دوو، لاپەڕە (٦٤٩، ٦٥٠).
خوڵاسە: لەگەڵ ئەم جەوازی نەقڵەشدا، غەیری ئەحناف، جومهوری هەر سێ مەزهەب، لەسەر تەحریمی نەقڵن، بە هەندێک وردەکارییەوە، کە وا ئەکات ئینسان (حد الإمکان)، خۆی لەخیلاف دەرکات و نەقڵی قوربانی نەکات، ئەگەر بیشیکات، پشت بەخوا قەبوڵە، وەک عەرزم کردن، فەتوای هەندێک لەئەئیممەی مەزهەبیشی لەسەرە.
تێبینی: کە ئەوترێت: وڵات. بە زمانی سەردەمە، مەبەستمان سنووری سایکسبیکۆ نییە، بەڵکو فوقەهای کیڕام، ئەندازەکە، بە ئەندازەی ماوەی کورتکردنەوەی نوێژ دائەنێن. کەواتە، سلێمانی بۆ هەولێریش، هەمان حوکمە.
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2550