tgoop.com/SACHANAL11/2538
Last Update:
دیقەت بدە!
ئەمە فەڵەستینی نییە، عەرەبیش نییە، بابە هەر موسوڵمان نییە!
کەچی بەردەوام خەریکی سەرخستنی قەزیەی غەززە و فەڵەستین بووە، تا ئەوەی ئەمڕۆ دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی لە ئەمریکا کوشتووە، کە هەردووکیان جولەکەن! ئەوەتا وا دانیشتووە چاوەڕێی پۆلیس دەکات.
دڵنیاشم دەزانێت کە لانی کەم 25 ساڵ زیندانی دەکرێت، یانی دەزانێت بەو کارەی داهاتووی خۆی و ماڵ و منداڵی دەخاتە مەترسییەکی گەورە، چاوەڕێی پاداشتی قیامەتیش نییە!
ئەی بۆ؟ لەپێناو چی؟
چونکە هێشتا مرۆڤە مرۆڤ، دەزانێت ناکرێت و نابێت بەبەرچاوییەوە دوو ملیۆن مرۆڤ لە برسا بکوژرێن، و ئەویش تەنها بە هاشتاگ بەشداربێت، بە هاشتاگ!
دەزانێت موچە بەرزەکەی، و وڵاتەکە دڵگیر و ئارامەکەی قیمەتی ئەوەیان نییە کە مرۆڤایەتی خۆی بدۆڕێنێت، و زمانی کورتبکەنەوە و گەرووی بنوسێنن لە باسی مافی مرۆڤ و ئازادی و ...هتد.
ئاخر بۆیە ئەبوتاڵب لە لێوارێکی تەنکی جەهەننەمە سەرەڕای کافری، و مونافیقیش (کە دینەکەی لەبەرخاتری سەرەوەی مەجلیسێک، یان فلاشی کامێرای کەناڵێک، یان ئۆکەی مەسئولێک، یان ملیۆنێک دینار دۆڕاندووە) لە بنکی جەهەننەمدایە! با خۆشی وەکو موسوڵمان بخاتەبەرچاو.
م. سەردەم دەرباز
BY ئارامی دڵان

Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2538