SACHANAL11 Telegram 2523
با ئەم نووسینە، بۆ خوشکان بێت.

خوشکی ئەزیزم، بڕوات بێت، ژیانی کۆمەڵایەتی تۆش، هەروەک ژیانی کچە ڤڵۆگەرەکانە[حیجاب و غەیری]، تۆش باوک و برا و هاوسەرێکی تایبەتت هەیە، تەنها هێندەیە، ژیانی ڕۆژانەی تۆ، ڤیدیۆ ناکرێت!

ئاخر ڤیدیۆ زۆر کاریگەرە، تۆمار بە گشتی، کە نووسینی خۆم ئەبینم، یان گوێ لەدەنگی خۆم ئەگرم، بڕواناکەم هی منە و ئەوە منم!
چونکە لەتۆمارکراودا، ڕاستەوخۆ باڵاییەک و تایبەتمەندییەک دروست ئەبێت.

تۆش ڕۆژانە باوکت نازت هەڵەگرێت، براکەت هاوڕێیەتیت لەگەڵدا ئەکات، هاوسەرەکەت دڵسۆزتە، بەڵام ڤیدیۆ نییە لەشاشەیەکەوە بیبینیت.

من گلەیی لەتۆ ناکەم، ئەگەر ئەم هەستانەت بۆ دروست ببێت، بەڵام ناکرێت چارەی نەکەیت!

تەنانەت کە منیش ئەو ڤڵۆگانە ئەبینم، بۆ ساتێک خۆم بە سارد و کەمتەرخەم ئەزانم!
تا بیر ئەکەمەوە، ئێ خۆ منیش ڕۆژانە لەگەڵ خێزانمدا بازاڕی ئەکەم، ئەچینە ئێرە و ئەوێ، لەئیشی ماڵدا هاوکاریم، ڕەنگە من زیاتر لەو، بپرسم: خواردنەکەت بە دڵە! هێندە چێژ لەچێشتلێنان ئەبینم!
هەر منم دایمە خەمی خوشکەکەمە، هاوڕێیم، ڕەنگە لەسەر ئەو, دڵی دایک و باوک و براکانم ئێشاندبێت!

ئێ تاوانی من چییە، کە ئەمانە ڤیدیۆ ناکرێت، تا دونیا بزانێت، خراپ نیم!
ئەسڵەن من بەم باسکردنەش دڵخۆش نیم و هەڵەیە.

ئەمەوێت پێت بڵێم: ژیانی ڕۆژانەی تۆ و خێزانەکەت، هەروەک هی ڤڵۆگەرەکانە، ئەسڵەن هی ئەوان تەمسیل بەشێکی سەرەکییەتی.

من بچم بۆ سەیران، بە نەعل و تاک شەرواڵەوە ئەچم، حەزەکەم لەسەر ئەو خۆڵە و گیا ڕاکشێم، بۆنی دوکەڵ بگرم، بەڵام بزانم ڤڵۆگە، ئێ وەڵا ئەبێت قات و کڵاش بکەم!
بۆیە زۆر بەو دیکۆرانە فریو مەخۆ.

هاوسەرەکەی سەد دەفتەری هەیە، دوو دەفتەری بۆ داوە بە سەیارە!
باوک و هاوسەری تۆ، داهاتی ڕۆژانەی بیست هەزارە، هەمووی ئەکاتە دەستی ئێوە!

ماڵی ئەوانیش پیس ئەبێت، شەڕ ئەکەن، دەیان ڕۆژ بێ جەون!

بەداخەوە ئەبێت ئەم شتە سادانە ڕوون بکرێتەوە!
بەڵام ئەزانم چۆن ئەم ڤڵۆگەرە(حیجابانە)، بوون بە بەڵای ژیانی زۆرێک!

م. سەید عومەر
👏41

tgoop.com/SACHANAL11/2523
Create:
Last Update:

BY ئارامی دڵان

Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2523

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

With Bitcoin down 30% in the past week, some crypto traders have taken to Telegram to “voice” their feelings. Telegram message that reads: "Bear Market Screaming Therapy Group. You are only allowed to send screaming voice notes. Everything else = BAN. Text pics, videos, stickers, gif = BAN. Anything other than screaming = BAN. You think you are smart = BAN. Commenting about the court's concerns about the spread of false information related to the elections, Minister Fachin noted Brazil is "facing circumstances that could put Brazil's democracy at risk." During the meeting, the information technology secretary at the TSE, Julio Valente, put forward a list of requests the court believes will disinformation. 6How to manage your Telegram channel? fire bomb molotov November 18 Dylan Hollingsworth yau ma tei
from us

Telegram ئارامی دڵان
FROM American