tgoop.com/SACHANAL11/2503
Last Update:
چەندە ناڕێکە، بێ خەبەر بیت لەئەلفییەی نەحو، بەڵام قسە لەتوحفەدا بکەیت!
بناغەیەکی چاکت لەمەنتیقدا نەبێت، بەڵام لەئاستی جەمعولجەوامیعدا قسە بکەیت!
هیچ سەلیقەی لوغەوی و توڵی سوحبەتت نەبێت، ئەمما تەڕجیح لەنێوان موفەسسیریندا بکەیت!
برای من، ڕێگای عیلم و تەعەللوم، ڕوون و ڕووناکە، تۆ بۆ لەخۆتت تێکداوە؟!
یەعنی چی، تۆ ئەلفییە و سەڕف و مەنتیق و بەلاغە و ئادابی بەحست نەخوێندووە و، ئەتەوێت ئوسوڵی بیت، فەقیهـ بیت؟!
وەڵڵاهی نەک نەحو، دەستم بۆ مینهاجی ئیمامی نەوەوی نەبرد، هەتا جەمعولجەوامیعم بە شەرحی دەببان و مەحەللیش خوێند!
ئێستاش هاوار ئەکەم: من جاهیلم بە فیقهـ و ئوسوڵ و هەموو عیلمەکان، تەنها سەقافەیەکی گشتیم هەیە.
تا ئێستاش هەموو تەرکیزم لەسەر ئەوەیە، بناغەیەکی گشتی دابنێم، تا بەشکو بتوانم لەعیلمێکدا ئیختیساس وەربگرم.
ئوممەت فەقهیـ و ئوسوڵی و موفەسسیری نەزانیوە و نەناسیوە، کە شارەزای هەموو عیلمەکانی تر نەبێت!
ئەڵێت: ئەمەوێت ببم بە فەقیهـ…
ئەڵێم: زۆر باشە قوربان، کەواتە فیقهی عیباداتی ئەبی شوجاع بخوێنە بۆ خۆت(بۆ خۆت، فەتوا نا)، پاشان لەفیقهـ داببڕێ، هەتا هەموو عولومی ئالە و غایە تەواو ئەکەیت، بەم مەنهەجە، ئینجا ئەچیتە خزمەت مینهاج و ئاوا و ئاوا ئەکەیت!
لەدەنگ و دەمووچاویدا ئەبینم، بە خۆی ئەڵێت: توخوا من وتم ئەمەوێت فەقیهـ بم، یان نەحوی و بەلاغی و ئوسوڵی!
ئێ نابێت، چاوە ڕاستەکەم نابێت، ئەم بازە بە کەس نەدراوە، ئەبێت ئەم پرد و بناغە دابنێیت، خۆزگە قسەی تۆ بووایە، چی لەوە باشتر!
م. سەید عومەر
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2503