tgoop.com/SACHANAL11/2480
Last Update:
.
یەكێكیان داوای پارە ئەكات
یەكێكی كەیان داوای مناڵێكی صاڵح ئەكات
یەكێكی كەشیان داوای هاوسەر ئەكات
لەكاتێكدا یەكێكی تریان ئەپاڕێتەوە بۆ شیفای نەخۆشیەكەی
بەڵام دانەیەك بە بێدەنگی ئەگری و ئەپاڕێتەوە هەتا لە گوناحێكی خۆشبێت
دانەیەكیش داوای فیردەوسی ئەعلا و بەهەشت ئەكات
تیایەتی بە هندی داوای لێ ئەكات
تیایەتی بە كوردی و تیایەتی بە ڕوسی
ئەمانە هیچی سەیر نین !
ئەزانن چی سەیرە؟
ئەوەی پەروەردگارێك هەیە هەموو ئەم داواكاریانە ئەبیستێت هەموو ئەم كەسە جیاوازانە ئەبینێت بەبێ هیچ هەڵە و دواكەوتنێك بەبێ هیچ لێتێكچونێك
ڕەحمەت و میهرەبانی هەموو زەوی و ئاسمانەكانی گرتۆتەوە وەك بارانی بەڕەحمەتی بە جارێك لە لێخۆشبوون و بەخشش و وەڵامی داواكاریەكانی ئەبارێنێت بەسەر بەندەكانیا
بۆیە تۆش مەوەستە لە داواكردن مەوەستە لە پاڕانەوە لێی مەوەستە
مەهێڵە دەنگت لە ئاسمانەكان ون ببێت مەهێڵە ببیت بەو بەندەیەی تەنها لەكاتی زۆر پێویستیا داواكاری هەیە......
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2480