tgoop.com/SACHANAL11/2451
Last Update:
هاوار بۆ خوا، ئەم خەڵکە چۆن بوێری فەتوا و قسەکردن لەدینیاندا هەیە!
ئاخر تەسەوڕکە، قسەی تۆ، وەک ئیبن قەییم ئەفەرموێت، ئیمزایە بە ناوی خوای موتەعالەوە، ئەشچیتەوە خزمەت ئەو خوایە!
وەڵڵاهی، لەنەحودا شەرحی سیوتی لەسەر ئەلفییە، لەئوسوڵدا جەمعولجەوامیع، لەفیقهدا شەرحی مەحەللی لەسەر مینهاج، هەر سێ کتێبەکەم، کە بە بەرزترین کوالیتی چاپکراون، هێندە بەدەستمەوە گرتوون، یان بەتەواوەتی ڕەنگیان ڕۆشتووە، یان پاکی کاڵبووەتەوە!
دەی وەڵامی زۆرینەی پرسیار نادەمەوە، وەڵامی هیچ پرسیارێکیش نادەمەوە، بە بێ موڕاجەعە، با دڵنیاش بم.
زۆر پرسیار، وەک خۆدزینەوە لەفەتوا، هەر چاتەکە ناکەمەوە!
هێشتا زۆر خۆم بە بوێر ئەزانم!
کاکە پیاوی چاک بن، دین لەسەر خزمەتی کەس پەکی نەکەوتووە، شتێک تیایدا موتقین نیت و کارت نییە، خۆت مەخە ژێر ئەم بارە قورسەوە!
لەقیامەتدا، مسوڵمانێکی سادەی هەستاو بە واجبات بیت، زۆر باشترە لەبەناو زانایەک!
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2451