tgoop.com/SACHANAL11/2395
Last Update:
چیرۆکێکی ڕاستی و پێکەنیناوی ! 😂
کەتنی ئافرەتان تەواونابێت..
ئەگێڕنەوە ڕۆژێک دوو ژن لە سەر کێشەی نێوانیان چوون بۆ دادگاو بەردەم دادوەر قازی ابن ابی لیلی دادوەرێکی بە ناوبانگ لەو ڕۆژگارەدا
دادوەر فەرموون یەکێکتان قسەبکات بزانم کێشەکەتان چی یە ؟
ژنە گەنجەکەیان هاتە قسەو ووتی : جەنابی قازی من مناڵ بووم باوکم مردوو هەتیوو کەوت دواتر دایکم شووی کردەوەو چوو بۆ شارێکی دوور منی جێهێشت منیش ئەم ژنەی کە ئێستا لە گەڵمایە ئەمە پورمەو خوشکی باوکمە منی بردە لای خۆی و گەورەی کردم و بە خێوی کردم دواتر کە گەورە بووم و وەختی شوو کردنم هات کوڕە مامێکی خۆم واتە ئامۆزام هاتە خوازبێنیم و شووم پێکردوو ژیانێکی خۆشمان بە سەر برد دواتر ئەم پوورەم کچێکی مناڵی هەبوو ووردە ووردە گەورە بوو بووە عازەب ڕۆژێک پوورم پێشنیاری کرد بۆ مێردەکەم کەوا کچەکەی بخوازێ ، کچەکەی بە عیشوەو ناز ڕازاندەوەو سەرنجی مێردەکەمی ڕاکێشاو بە مێردەکەمی ووت : کچەکەی خۆمت ئەدەمێ بەڵام یەک مەرجم هەیە
مێردەکەشم ووتی : باشە ڕازیم کچەکەت بهێنم بەڵام پێم بڵێ مەرجەکەت چی یە ؟
پوورم ووتی : مەرجەکەم ئەوەیە وەکالەتێکم بۆ بکەیتەوەو دەسەڵاتی ژنەکەت کە منم بدەیتە دەست من چی لێ بکەم
مێردەکەشم ڕازی بوو
ئەو شەوەی کچەکەی ئەگوازرایەوە پوورم بە منی ووت : تۆ تەڵاق دراوی و چیتر ژنی ئەو کوڕە مامەت نیت
ژنەکە دەڵێ من تەڵاق درام بەڵام پاش ماوەیەک مێردی پوورەکەم کە ماوەیەکی زۆر بوو سەفەری ووڵاتانی کردبوو گەڕایەوەو هاتەوە پیاوێکی دەۆڵەمەندو ڕۆشنبیر بوو منیش پێم ووت : ئەی مێردی پوور من شووت پێ ئەکەم ئەمهێنی
مێردی پوورەکەشم پێ ی خۆش بوو کە ئافرەتێکی گەنج و جوانی وەک من ببێتە هاوسەری هەروەها ئەم مێردی پوورەم ژنی یەکەمی مردبوو دواتر پورمی هێنایەوەو مناڵی لێ ی نەبوو دواتر سەفەری ووڵاتانی کردبوو بەڵێ کە هاتەوە منیش پێشنیاری شووکردنم بۆ کردوو ئەویش ڕازی بوو بەڵام من مەرجێکم بۆ دانا کە دەبێت کاروباری پوورم کە ژنە کۆنەکەیەتی بداتە دەست من و وەکالەتێکم بۆ بکاتەوە بەڵێ وەکالەتی بۆ کردمەوەو ئەرکی پوورمی بە من سپارد ، ئەویش ڕازی بوو هەر ئەو شەوە ڕۆیشتم بۆ لای پوورم و پێم ووت : ئەوە ئێستا دەسەڵاتی تۆ لە دەست مندایەو بڕیارم دا بە تەڵاق دانت لە مێردەکەت و ئێستا مێردەکەت مێردی منە ، پوورم بە مێردەکەی ووت : ڕاستە مێردەکەی ووتی : بەڵێ ئێستا هەق بە هەق پوورم منی بە تەڵاقدان دا ئێستا منیش پوورمم بە تەڵاق دان دا
حاکم هەڵسایە سەر پێ و تووشی شۆک و سەرسوڕمان بوو ووتی : یا اللە !!!
ژنەکە : بە حاکمەکەی ووت دانیشە هێشتا چیرۆکەکە دەستی پێ نەکردووە
حاکم ووتی : تەواوی کە
ژنەکە ووتی : پاش چەند مانگێک مێردەکەم مردوو میراتی و سەروەت و سامانێکی زۆری بۆ جێهێشتم ڕۆژێک پوورم هات ووتی : بەشی منیش لەو میراتی و سەروەت و سامانەدا هەیە منیش پێم ووت : تۆ پێشتتر تەڵاقدراوی هیچ پەیوەندی یەکت بەو پیاوەوە نەماوەو کاتێ ئەو مردووە تۆ ژنی نەبووی ، هەمدیس دوای 5 مانگی تر پوورم کچەکەی و ئامۆزاکەم کە کۆنە مێردی من بوو زاوای پوورم وەک واسیتەو قسەی خێر کردن هێنابوونی تا لەو میراتی یە بەشیان بدەم ، ئیتر ئەوە بوو کۆنە مێردەکەم کە زاوای پووریشمە کەوتە قسەکردن لە گەڵماو باسی ئەو ساڵانەی دەکرد کە لە گەڵ مندا چەند خۆش ژیاوین و خۆشمان بەسەر بردووە
منیش ووتم : گەر ڕاست ئەکەی مارەم ببڕەو بمکەرەوە بە ژنی خۆت ئێستا پارەو سامانێکی زۆری پیاوەکەم بۆ ماوەتەوە بۆ خۆمان تا ماوین بە خۆشی و دەوڵەمەندی بە سەری ئەبەین
کۆنە مێردەکەم کە هەم ئامۆزامە ووتی : باشە ڕازیم
بەڵام من مەرجێکم بۆ دانا دەبێتە کاروباری ئەم ژنەی ئێستا کە کچی پوورمە بسپێرێ بە من و وەکالەتێکم بۆ بکاتەوەو کارووباری کچە پوورەکەم کە ژنەکەی ئێستایەتی بسپێرێ بە من
ووتی : باشە ڕازیم منیش هەر لەوێدا کجە پوورەکەم کە ژنی مێردە کۆنەکەمە سێ بە سێ تەڵاقم داو لێم جیاکردنەوە
قازی ابن ابی لیلی هەستایە سەر پێ و بە هەردوو دەستی کێشای بە سەری خۆیداو ووتی : برا ڕۆ ئەمە چی یە ئەم نەگبەتە باشە پێم بڵێ ئێستا چ پرسیارێکتان هەیە ؟
پوورەکەم ووتی : ئێستا جەنابی قازی حەرام نی یە ئەم ژنە هەردوو مێردەکەو میراتی هەردوو مێردەکەی لە خۆم و کچەکەم داگیر کردووە ؟
قازی ووتی : والله من هیچ حەرامێک شک نابەم بەڵام ئەوەیە هەردوو پیاوەکە وەکالەتیان بۆ ئەم ژنەیان کردۆتەوە سەرپشکیان کردووە ئەویش هەردووکتانی تەڵاق داوە هههە
دواتر قازی یەکە چوو بۆ لای خەلیفە جەعفەر مەنسورو ڕووداوەکەی بۆ گێڕایەوە
خەلیفە لە سەر کورسی و عرشەکەی ئەوەندە پێکەنی کەوتە خوارەوە ووتی : خوا ئەو پیرەژنە بکوژێ تووشی چ بەڵایەک هاتووە ویستی چاڵێکی قووڵ بۆ کچی براکەی هەڵکەنێ بەڵام خۆی و کچەکەی کەوتنە ناو دەریاو کەسیش نیە دەریان بێنێتەوە 😂 هههههه
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2395