tgoop.com/SACHANAL11/2370
Last Update:
حەقیقەتێکی تاڵ!!!
کۆلکە خوێنەوار لەنێوان کۆن و نوێدا.
- کۆلکەی کۆن کێشەی لەعیبارات و زمانەوانیدا هەبو، ئێستا کێشەی لەعیبادات و زمان بازیشداهەیە.
- کۆلکەی کۆن تەنها سەری لەخەڵکی نەخوێنەوار دەشێواند، ئێستا سەر لەخوێندەواریش دشێوێنن.
- کۆلکەی کۆن تانیوەی زانستەکان دەڕۆشتن زۆرجار ئیجازەشیان پێنەدەدرا، ئێستا نیوەشی نەدیوەو ئەم ئیجازە دەبەخشێت.
- کۆلکەی کۆن چیرۆکی صاڵحینیان باس دەکرد خۆیان زۆر لەباسی ئایەت و ئەحادیث نەدەدا لەهەیبەتیان بۆی، کۆلکەی ئێستا چیرۆکی خۆی باس دەکات چەندین ئایەت و حەدیثیش دەکاتە بەڵگە تاهەیبەتی زیاد بێت.
- کۆلکەی کۆن نەدەچونە مەجلیسی خوێنەوار تا نەناسرێنەوە، ئێستا دەڵێن کێ خۆی بەپیاو دەزانێ بێتەبەردەمم.
- کۆلکەی کۆن تافەزح نەبن جوابی پرسیاریان دوادەخست، ئێستا لایڤ دەکرێتەوە بۆ وەڵامی تەواوی پرسیارەکان بێ باک وبێ خەم.
- کۆلکەی کۆن زۆر کۆمەڵایەتی بوون خەڵکی نێو ماڵانیان بەمیوانداری دەهێنایە مزگەوت، کەچی هەندێ کۆلکەی ئێستا خەڵکی مزگەوت دەنێرنە ماڵەوە.
- کۆلکەی کۆن بەتەوازوع تەوازونیان لەگەڵ خوێنەواردا دروست دەکرد، ئێستا بەخود فەرزی وکیبر درووستی دەکەن.
- کۆلکەی کۆن سەرسامی یەک دوو چاک مەلای هاوچەرخی خۆیان بوون هەمیشە شانازیان بەوەوە دەکرد کەبەخزمەتی گەشتووەو فڵان دەرسی لا خوێندووە، کەچی کۆلکەی ئێستا سەرسامی خۆیەتیو شانازی بەوەوە دەکات وەڵامی فڵانە زانای کۆنی گەورەی ئیسلامی داوەتەوە.
- کۆلکەی کۆن بەسەر خزم و فەقێلکەیەکەوە خۆی فێر دەکرد، ئێستا یاری بە چارەنوسی ئوومەتێکەوە دەکەن.
- کۆلکەی کۆن کە چاک مەلایەک بچوایەتە ووتاری لەشەرم و حەیادا ووتارەکەی پێ تەواو نەدەکراو چاک مەلاکەش لەبەر خوا زۆرجار خۆی دەشاردەوە تالێی تێک نەچێت، کەچی ئێستا لەترسی زوبانیان خوێنەوارەکان خۆیان دەشارنەوە لێیان.
- کۆلکەی کۆن بەدەم مەلایەتییەوە ئیشی جیا جیایان دەکرد، ئێستا بەدەم ئیشی جیا جیاوە مەلایەتیی دەکەن، کۆن لەبەر ئیش خوێندنی پێتەواونەدەکراو دەبووە نیوە، بەڵام ئێستا بۆئیش ئەونیوەش دەخوێنێت.
- هەندێ کۆلکەی کۆن بێدەنگ بوون لەستەمی ئاغا و شوێن شێخێک دەکەوتن.
هەندێ کۆلکەی ئێستا بەئەمری ئاغا دەجوڵێنەوەو شوێن شێتێک دەکەوون.
- کۆلکەی کۆن زۆر بێچارە بوون نەدنیایان هەبوو نە سومعەتێک خەڵکیش دەیان ووت نیوە خوێنەوار دین دەباو نیوە دکتۆر ژین کەچی ئێستا دین و ژینیش لەخەڵکی دەشێوێنێت کەچی هەر زاناو دانایە لای شوێنکەوتوانی.
م. ئەحمەد ڕازی.
BY ئارامی دڵان
Share with your friend now:
tgoop.com/SACHANAL11/2370