tgoop.com/NISHTMANIJOAN/81354
Last Update:
تەنیا ۱۵۰۰ دۆلار کۆبۆتەوە. ئەم پێشمەرگەیە بۆ ڕزگاری پێویستی بە ٤۰٫٠٠٠ هەزار دۆلارە
پێویستە دەستخۆشی لە هەرکەسێک بکەین کە یارمەتیدەر بووە و پێویستیشە قسەیەکی ڕاستی کە تاڵە لێرە بڵێین ئەویش ئەوەیە بەداخەوە زۆربەی کوردانی دیاسپۆرا(نە هەموان) بۆ هیچ کەمپینێک یارمەتیدەر نین، نە کەمپینی ڕێپێوان، نە کەمپینی ماڵی، نە کەمپینی سۆشیاڵ میدیایی و هتد
کەس نازانێ ئەوە چ ئافاتێکە کە کورد لە ئەوروپا و کەنەدا وئەمریکا و ئوستڕالیا دەیگرێ کە تا لە کوردستان دوور دەکەونەوە، وڵاتەکەیان، خاکەکەیان، خەڵکەکەیان بەلاوە زۆر بایەخدار نامێنێ.
دیارە کەسانێک لە دیاسپۆرا هەن شایەد چەند سەد کەس بن کە هەمووکات دەروەستی نیشتمانن و بیروهۆشیان لای نیشتمانه و جێگای ڕێز و دەستخۆشین بەڵام زۆربەی کوردان لە دیاسپۆرا بەداخەوە وا نین.
چۆن دەبێ کەسێک کە خۆی بە نیشتمان پەروەر و کورد دەزانی و پارەشی هەیە ببینێ پێشمەرگەیەک لە زیندانە و پێویستی بە یارمەتیە و یارمەتی نەدا !!
ئێستاش ژیانی دوو گەنجی پێشمەرگە لە ئارا دایە کە نەشێوێ، هیوادارم لانیکەم ئەندامانی حزبەکان کە خۆیان پێشمەرگە بوون وەفریای ئەو ڕۆڵە پێشمەرگەیە کەون کە لە زیندانی هەولێرە.
ژمارەی واتساپ بۆ پێوەندی:
+964 750 985 5125
@NISHTMANIJOAN