tgoop.com/NISHTMANIJOAN/80784
Last Update:
له سوه‌یدا هه‌رێمێكى نوێ داده‌مه‌زرێت
له راگه‌ینراوێكدا خه‌ڵكى سوه‌یدا دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى خۆڕێبه‌رى راده‌گه‌ینن به ناوى "خۆڕیبه‌رى هه‌رێمى جه‌بل عه‌ره‌ب".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25 ى ژوئیه له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى سووریا راگه‌ینراوێك بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه دامه‌زراندنى هه‌رێمێكى نوێ به ناوى "خۆڕێبه‌رى هه‌رێمى جه‌بل عه‌ره‌ب" راده‌گه‌ینرێت. راگه‌ینراوه‌كه له 21ى ئه‌م مانگه بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "خۆڕێبه‌رییه‌ك راده‌گه‌ینین، كه نوێنه‌رایه‌تى رۆڵه‌كانى سوه‌یدا ده‌كات و گوزارشت له ویستى گه‌ل ده‌كات و باوه‌ڕى به ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى و فره‌یى و مافه‌كانى مرۆڤ هه‌یه، راسپارده‌یى و ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتۆرى ره‌ت ده‌كاته‌وه".
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌ینراوه‌كه ستایشى چه‌كدارانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى سوه‌یدا ده‌كرێت و هه‌روه‌ها په‌یامێكیش ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م سوورییه‌كان ده‌كرێت و ده‌ڵێ، "پرۆژه‌ى ئێمه جیا بوونه‌وه نییه، به‌ڵكو گێڕانه‌وه‌ى بڕیار و زامنكردنى كه‌رامه‌تى مرۆڤه".
له 13ى ژوئیه له سوه‌یداى باشوورى سووریا له‌نێوان تیرۆریستانی هۆزە عه‌ره‌به‌كان و درووزه‌كان هه‌ڵگیرساوه، به پاڵپشتى ئیسرائیل چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان و هێزه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌تى شه‌رع له شاره‌كه ده‌ركراون.
@NISHTMANIJOAN
BY نیشتمانی ⛅️ جوان


Share with your friend now:
tgoop.com/NISHTMANIJOAN/80784