tgoop.com/Mostafazadeh2/22100
Last Update:
#کەمێ ــــ تێڕامان
دەڵین ڕۆژێک پیاوێکی بازرگان گوێدرێژێکی بەزۆر ڕادەکێشا، تاکوو گەیشتە زانایەک
زانا پرسی ئەو بارە قورسە چیە لەو گوێدرێژەت ناوە کە ناتوانێ بەڕێدا بڕوا؟
بازرگان وەڵامی داوە لایەکی گەنمە و لایەکی خیزە؛
زانا پرسی ئەو جێیەیی کە بۆی دەچی خیزی کەمە؟
بازرگان وەڵامی داوە نا، بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی بارەکە خیزم لەو لایەی دیکەی کردووە؛
زانا خیزەکەی ڕشت و گەنمەکەی کردە دوو بەش و بە بە بازرگانەکەی کوت ئێستا بۆخۆشت سواربە و بڕۆ بە سڵامەت؛
بازرگان کاتێ بەڕاحەتی چەند هەنگاوێک بە کەرەکەی ڕۆیشت، گەڕاوە و لە زاناکەی پرسی بەو هەمووە زانستە چەندت سامان هەیە؟
زانا کوتی هیچ؛ بازرگان بارەکەی وەک خۆی لێکردەوە و کوتی من بە نەزانی خۆم زۆر لەتۆ زیاترم هەیە، کەوایە زانستی خۆت بۆخۆت و ملی لێنا لە ڕاکێشانی گوێدرێژ و ڕۆیشت!
ئەوە ڕاستی کۆمەڵگای ئێمەیە!!!
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۲۷ی بەفرانباری ۲۷۲۴ی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
BY ژیان جوانه
Share with your friend now:
tgoop.com/Mostafazadeh2/22100