tgoop.com/Mostafazadeh2/21910
Last Update:
🌼🍃🌸🍃🌺🍃🌸🍃🌺
🍃
🍃حەڵاڵ کردن
🌸مەشەدی ڕەمەزان عەلی، بە قامک خۆڵی سەر سەبیلەکەی تەکاند و کوتی: ڕەحمەتی خودا لە دایک وبابت، ئەی ئێمە بۆچی هاتوین بۆ ئێرە؟!!
من سی ساڵ لەوە پێش کالیسکەچی بووم، دوو مسافیری پوڵدار و دەوڵەمەندم سۆار کرد،لە ناو ڕێگادا ماڵبەندی کالیسکەکەم شکا و وەرگەڕا یەکیان کەوتە ژێری و مرد، ئەوی تریشیان بۆ خۆم دەستم لە گەرووی ناو خنکاندم، هەزارو پێنج سەد تمەنی پێ بوو، لە گیرفانیم دەرهێنا...
ئێستا تەمەنم گەڕاوەتەوە;
ئەو ساڵ کەوتمە بیرەوە، کە ئەو پووڵە حەرام بۆ، وە هەر چۆنی بێ خۆمی لێ ڕزگار کەم،
بۆ ئەو مەبەستە هاتم بۆ کەربەلا تا خۆم پاک کەمەوە و حەڵاڵی کەم !!
ئەو ڕۆ پوڵەکەم بەخشی بە زانایەکی ئایینی، پاش دوو کات ژمێر هەزار تمەنی بۆ حەڵاڵ کردم و پێنج سەدی بۆ خۆی هەڵگرت...!!!!
ئێستا ویژدانم ئاسودەیە و ڕاحەتم، کە لەو گوناحە ڕزگار بووم و ئەو پووڵەش لە شیری بەر دایکم حەڵاڵترە!
مامۆستا بە پێی کتێب وبه پێج سەد تمەن بۆی حەڵاڵ کردم!!!!!!
📕 شادروان🖋صادق هدايت
وەرگێڕانی:
نادر مستەفازادە ــ ڕەحیم خان
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
👇👇👇🌿🌱❤️
http://www.tgoop.com/Mostafazadeh2
BY ژیان جوانه
Share with your friend now:
tgoop.com/Mostafazadeh2/21910