MANG_MERIWAN Telegram 91
😀🔭

#_زستان

🌟 زستانی 2724 ـی کوردی - 1403 ـی هەتاوی
دەستپێکردن: شەممە 12:50 بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ماوە: 88 ڕۆژ و 23 سەعات و 40 خولەک

🌟 Winter 2024 - 2025
Start: (December solstice) - 21 Dec - 12:50 RKUT
Duration: 88 days, 23 hrs, 40 mins

📷 هەینی 20 ـی 12 ـی 2024 ڕێکەوتی 30 ـی سەرماوەزی 2724 ـی کوردی دوایین ڕۆژی پاییزە و شەممە یەکەم ڕۆژی وەرزی زستانە (سەرەتای مانگی بەفرانبار).

📷 بەپێی پێوانە فەلەکییەکان ڕۆژی شەممە کات 12:50 خولەک دیاردەی «ڕۆژگەڕانەوەی زستان - Winter Solstice» ڕوو دەدات. هەینی درێژترین شەوی ساڵ و ڕۆژیش کورتترین ئاست تۆمار دەکات. لەم کاتەشدا لە نیوگۆی باشووریی زەوی هاوین دەست پێ دەکات.
⛄️
لەم ڕۆژەدا بەپێی لاریی گۆشەی خولانەوەی تەوەری زەوی لەسەر هێڵی ئیستوادا، تیشکی خۆر ستوونی دەبێت لەسەر «خولگەی قڕژاڵ» لە نیوگۆی باشووریی زەوی، هەر بۆیە تیشکی خۆر زیاتر بەرەو نیوگۆی باشووریی زەوی دەکشێت تا دەگاتە ئاستی 23 پلە و 40 خولەک بەرەو باشوور، کە ئەمەش واتای کشانێکی زۆر دەنوێنێت لە تیشکی خور لە نیوگۆی باکووری بەرەو باشوور، ئەو کاتە بۆ دانیشتوانی نیوگۆی باشووریی زەوی، دەستپێکی وەرزی هاوینە، واتە «ڕۆژگەڕانەوەی هاوین - Summer Solstice» ڕوو دەدات.

هۆکاری درێژبوونەوەی ماوەی شەو و ڕۆژ و دابەزینی پلەکانی گەرما لە نیوگۆی باکووریی زەوی لاربوونەوەی تیشکی خۆرە، نەوەک دوورکەوتنەوە و نزیکبوونەوەی زەوی لە خۆر، چونکە لە ڕاستیدا ڕۆژگەڕانەوەی زستان لە نیوگۆی باکووریی زەوی کاتێک ڕوو دەدات کە هەسارەکەمان لە نزیکترین خاڵدایە لە خۆر! لە هاوینیشدا لە دوورترین خاڵدایە. لە هەمان کاتدا ئەو ناوچانەی دەکەونە نێو بازنەی جەمسەری باکوور لە هێڵە پانییە بەرزەکان، خۆر یەکجار زۆر زیاتر لە ئاسمانیان دوور دەکەوێتەوە و تا وای لێ دێت خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ لەو ناوچانەدا نابینرێت! بەڵام بەپێچەوانەوە، لە ناوچەکانی نێو بازنەی جەمسەری باشووردا خۆر بۆ ماوەی 6 مانگ هەڵدێت و لە کاتی ئاوابوونیدا لەسەر ئاسۆی ڕۆژاوا دەبێت و پاشان بۆ باکووری ڕۆژاوا و ئینجا باکوور و پاشان بۆ باکووری ڕۆژهەڵات و ئینجا دووبارە لە ڕۆژهەڵاتدا بەرز دەبێتەوە بۆ ناوەڕاستی ئاسمان.

🌍🔭

| @Mang_Meriwan
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
2👏2👌2🥰1

tgoop.com/Mang_Meriwan/91
Create:
Last Update:

BY مانگ

Share with your friend now:
tgoop.com/Mang_Meriwan/91

View MORE
Open in Telegram

Telegram News

Date: |

For crypto enthusiasts, there was the “gm” app, a self-described “meme app” which only allowed users to greet each other with “gm,” or “good morning,” a common acronym thrown around on Crypto Twitter and Discord. But the gm app was shut down back in September after a hacker reportedly gained access to user data. "Doxxing content is forbidden on Telegram and our moderators routinely remove such content from around the world," said a spokesman for the messaging app, Remi Vaughn. Just as the Bitcoin turmoil continues, crypto traders have taken to Telegram to voice their feelings. Crypto investors can reduce their anxiety about losses by joining the “Bear Market Screaming Therapy Group” on Telegram. The initiatives announced by Perekopsky include monitoring the content in groups. According to the executive, posts identified as lacking context or as containing false information will be flagged as a potential source of disinformation. The content is then forwarded to Telegram's fact-checking channels for analysis and subsequent publication of verified information. Ng was convicted in April for conspiracy to incite a riot, public nuisance, arson, criminal damage, manufacturing of explosives, administering poison and wounding with intent to do grievous bodily harm between October 2019 and June 2020.
from us

Telegram مانگ
FROM American