tgoop.com/GozarDemocratic/26181
Last Update:
بۆ ئەوەی هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە لەژنان و گەنجانەوە بگرە، تا هونەرمەندان و باوەڕیەكان، خوێندكاران و مامۆستایان و ئاینداران بۆ ئەوەی بەئازادی بژین، دەبێت هەر هەموومان فكر ورامانی رێبەر ئاپۆ بخوێنین و لەو پێناوەشدا خەبات بكەین. تەنانەت وەك گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان ئەگەریش رۆژانەش نەبێت، دەتوانن هەر دە رۆژ جارێك بەیەكەوە كۆببنەوە و بەشێك لەپارێزنامەكانی رێبەر ئاپۆ لەپێناو ئازادی خۆیاندا بخوێننەوە. یاخود مانگی جارێك كۆببینەوە و بیرو بۆچوونەكانی رێبەر ئاپۆ لەسەر ئازادی ژن بخوێنن. وەك گەنجان دەتوانن مانگی جارێك كۆببنەوە و هزری رێبەر ئاپۆ لەسەر گەنجان بخوێنن و گفتۆگۆ بكەن. ئەوانە وەك پرۆژەیەك بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان بەیان دەكەین. هەرچۆن لەسەر ئاستی گەردوونیدا گەلان ئازادی خۆیان لەفكر و رامانی رێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە، گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێرانیش زیاتر لەهەركەس ئەوەی بینی و دەرك كرد؛ بۆچی؟ چونكە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی سەرەتا لەباكوری كوردستان بەرزكرایەوە و پاشان لەرۆژئاوای كوردستان لەئاستێكی بەرفراوانتردا بڵاوبوویەوە و وەرچەرخایە سەر بەرپابوونی شۆڕش. بەڵام لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دروشم و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی لەدنیادا بڵاوبوویەوە. راستە ژینا ئەمینی سیمبۆلێك بوو، بەڵام دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لەئاستی دنیا، گەلان بۆ ئەوەی ئازاد ببن، ئەمەیان وەك نەخشە رێگەیەك بۆ خۆیان هەڵبژاردوە. كۆنگرەی حەوتەمی پەژاكیش ئاماژە و راوەستەی لەسەر ئەمە كرد و جارێكی تر ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئێمەی هەم لەرۆژهەڵاتی ناویندا و بەتایبەتی تر لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران رۆڵی پەژاك خستەڕوو. بۆیە هەر تاکێکی ئازادیخواز پێویستە هزری رێبەر ئاپۆ زیاتر بخوێنێت، تا لەئازادی نزیک ببێتەوە. بۆیە پێویستە زیاتر لەبەرامبەر بەسیاسەتی قڕكردنی كۆمەڵایەتی و گەلان لەسەر بنگەی هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ كۆمەڵگە بەڕێكخستن بكەین.
كۆنگرەی حەوتەم لە گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان و دۆستان و كەسانی ئازادیخواز لەكۆمەڵگەی ئێران بەگشتی جارێكی تر پیرۆز دەكەم. بانگەوازیمان بۆ گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان ئەوەیە بڕیارەكانی كۆنگرە لەكۆمەڵگە بەهەڵوێستێكی هەری بڵند پراكتیزە بكەن. هێڵی سێیەم و پرۆژەی نەتەوەی دیموكراتیك بەر بەئازادی ژن و پارادایمی كۆمەڵگەیەكی ئەخلاقی ـ سیاسی و ئیكۆلۆژیك بەڕێكخستن بكەین. لەهەر شوێنێك، كۆمیتە و لق و شانەی رێكخستنی بونیاد بنێین. بەدەنگێكی بڵند خاوەنداری لەڕێبەر ئاپۆ و هەڵمەتی ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بكەین؛ چونكە ئیدی لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەنگی ژن، ژیان، ئازادی بەرزكرایەوە و وترایەوە و ئەوەش دەنگی رێبەر ئاپۆ بوو. ئەرك و بەرپرسیاری سەرەكی ئێمە لەبەرامبەر بەكۆنگرەی حەوتەمی پەژاك ئەوەیە و ئەرك و بەرپرسیارێتی سەرەكیش دەكەوێتە ئەستۆی ژنان و گەنجانەوە و بەڕۆحی سەفەربەری پێشەنگایەتی ئەم قۆناخە بكەن. دەبێت لەبەرامبەر بەڕژێمی فاشیست و داگیركەری ئێران دروشم و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بەرزتر و گەشاوەتر و شەكاوەتر بكەین و گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانیش دەبێت فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بكەنە نەخشەڕێی چارەسەری پرسەكانی كۆمەڵگە بەگشتی.
pjak.net
🆔 @GozarDemocratic
BY گذار دموکراتیک

Share with your friend now:
tgoop.com/GozarDemocratic/26181