tgoop.com/Gashte_ro7/15000
Last Update:
ئـەوەی ئـەبوایە ڕوبدات ڕویدا بەڵام شوێنەوارێکی زۆر گەورەی لەمن جێهێشت کە لەبیر ناکرێت ، هەموو هەستەکانم لەدەستدا دوای ئـەمە،هۆشم لەخۆم نەما، دواتر بۆم ڕون بویەوە کە ناتوانم تێیپەڕێنم لە شوێنێک وەستام کە ئـیتر نەمتوانی هیچ شتێک بکەم،لەو کاتەدا تەنانەت خۆشم لەبیر کرد بەڵام نەمتوانی یادگارییەکان لەبیر بکەم هەندێک جار ئـەڵێم ئـەبێت هەڵبێم لە وردەکارییەکان،لەبەر ئـەوەی زۆر ماندووم دەکەن،پێشووتر مرۆڤێک بووم پڕ لە هیوا بووم،تووشی هەر ناخۆشییەک بومایە ئـەوا هەموو کات شتێک هەبوو لەناخم کە گەشبینی ئـەکردم،بڕوام بەوە هەبوو کە ژیان بەرەو ڕێگا ڕاستەکەمان دەبات و هەرچیەک ڕووی ئـەدا قبوڵم ئـەکرد بێ دودڵی، لەبیرم دێت کە چەند مرۆڤێکی گەشبین بووم،بەڵام تەنها لەشەوێکدا هەموو شتێک گۆڕا،لەو مرۆڤە پڕ هیوایە گۆڕام بۆ کەسێکی دڵ ڕەق و ڕەش بین،هەموو شتێک لەدوای ئـەمەوە بۆمن قورس بوو،تەنانەت زەردەخەنەش بۆم قورس بوو کە بیکەم،فێربووم کە خەون بەشتی مەحاڵ ببینم ، شتانێک کە ئـەستەم بوو بەدەستی بهێنم،هیچ شوێنەورێک بۆدڵم نەما ئـیتر،ئـیتر هەست بە هیچ ناکەم:
#kazha
BY ﮼دل ﮼بەری ﮼من🖤!
Share with your friend now:
tgoop.com/Gashte_ro7/15000