Telegram Web
عەطا شێخ عەلی:: عەطایی
📖🧠 سازاندنی عەقڵێک، باشترە لە ورووژاندنی هەزار عاتیفە، چونکە عەقڵ جێگیر دەبێت و عاتیفەش دەڕوات! ✍🏻الطریفي هەندێک ڕێباز هەیە لەم دینی ئیسلامە، بەگشتی لەسەر دوو بنەمایە گوتار و ژیانیان: ١- هەڵەی لۆژیکی ٢- فووکردن بە عاتیفە ئەم دوو شتە، بەشی بیرکردنەوە لە…
+عەقڵ یان دین؟!
- پرسیارێکی هەڵەیە!

وەکو ئەوەیە بڵێیت: شەربەت یان کۆتر؟!
ئێ ئەم دووانە چی پەیوەندییەکیان بەیەکەوە هەیە!


+دین بە عەقڵە یان نەقڵە؟!
- ئەم پرسیارەش هەڵەیە!

نەقڵیش عەقڵ وەری دەگرێت، ڕاستی و درووستی و تێگەشتنی نەقڵ، هەر عەقڵ لێکی دەداتەوە کە درووستە یان درووست نییە، یان چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەین...

خۆ بۆ سەلماندنی وەحی و فەرموودە و قورئان، دواجار بە پێوەری عەقڵی خۆمان تێدەگەیەنین..

ئەگەر نەقڵ ڕوونە و دیارە و پێویستی بە عەقڵ نییە، ئەی ئەو هەموو خورافات و خوزەعبەلاتانە چییە هەیە و دەبینرێ و درووست دەکرێ؟
ئەی دواتر هەر دێیت بە عەقڵ ئەم نەقڵە بەخەڵک تێدەگەیەنی و چاکی دەکەیتەوە..!
کەواتە هەر گەڕایتەوە بۆ عەقڵ، وە عەقڵ سەنتەرە بۆ دۆزینەوەی وەحییەکی تەواو و مامەڵەی درووست!

ئیبنو تەیمییە : عەقڵێکی درووست و ڕوون، دژیەک نایەتەوە لەگەڵ وەحییەکی ڕاست!

کێشەکە ئەوەیە جەماعەتی ئەنتی عەقڵ، کە هەر بە عەقڵ دێت باسی ئەوە ئەکات کە پێویستە شوێنی نەقڵ بکەوین و عەقڵ بەلا بخەین بۆی، وەکو ئەوەی نەقڵ خۆی جیا و سەربەخۆیە!

ئەم قسانە باسی ڕەدکردنەوە یان ئەفزەلییەت نییە لەیەکێک لەوانە... بەڵکو ڕوونکردنەوەیە!

مرۆڤێکیش لە ڕوونکردنەوە تێنەگەیەت، حوکمیش لە باخەڵی حازربوو دایم، دووجار پێویستی بە عاقڵ بوونەوە هەیە، چونکە نازانێ کە نازانێ و وا ئەزانێ کە ئەزانێت!

هەر گوڵەبەڕۆژە نییە کە خۆر دەپەرستێت، شەمشەمەکوێرەش خۆر دەپەرستێت!
78👍11🫡5
📖🧠 #مێشک_عەطایی ٣٩

دوو تەکنیکی گرنگی مێشک و بیرکردنەوە

٦ چرکە
٣٠ چرکە
126👍19🫡12
🧠🔥 #مێشک_عەطایی ٤٠

داتاکان لە مێشک چی لێ دێن؟
تەکنیکێکی بەهێز بۆ تێکچوونی مێشک و گرفتە دەروونییەکان
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
72🫡7👍6
🔴 🧠 ئەم هاشتاگە زیاد لە 60 پۆستت بۆ دێنێت لەسەر بابەتی مێشک لەم کەناڵە

#مێشک_عەطایی

✍🏻🧠🔥 زیاتر دەبن
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
121👍11🫡7
😢بەڕاستی قورسە نەگریت!


ئەفسەری خانەنشینی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا، ئەنتۆنی ئەگیلار (Anthony Aguilar)، باس لە هەندێک لەو تاوانانە دەکات کە لە
#کۆمەڵکوژییەکانی_یارمەتییە_ئەمریکییەکاندا بە چاوی خۆی بینیویەتی. یەکێک لەوانە، چیرۆکی ئەو کوڕەیە کە لە وێنەکەدایە، "ئەمیر".

ئەنتۆنی دەڵێت:
ئەمیری تەمەن پێنج ساڵان، ١٢ کیلۆمەتری بڕیبوو بۆ ئەوەی "یارمەتی" وەربگرێت. لێم نزیک بووەوە و ئەم کیسەیەی هەڵگرت، بەڵام هیچ شتێکی پێ نەبوو تا بیکاتە ناوی. پاشان ئەمیر دەستی درێژ کرد، وامزانی یارمەتیی زیاتری دەوێت. منیش دەستم بۆ درێژ کرد، کەچی ماچی کرد و پێی گوتم "سوپاس".

سەیری ئەم منداڵە بچکۆلەیەم کرد، کە پێخاوس بوو، برسی بوو، جلەکانی خەریک بوو لەبەر لاوازیی جەستەی لەبەری داکەون. پێم گوت: "کەسانێک هەن کە بایەختان پێ دەدەن..." من لەسەر ئەژنۆبووم، ئەمیر لێم هاتە پێشەوە، بە دوو دەستە لاواز و تۆزاوییەکەی سەری گرتم و بە ئینگلیزی پێی گوتم: "Thank you". ئینجا ڕۆیشت و ئەو تۆزە خواردنەی کە لێی وەرگرتبوو، لەگەڵ خۆی بردی.

چەند ساتێک دواتر، سوپای ئیسرائیل تەقەی لەو خەڵکە برسییە کرد کە هاتبوون بۆ وەرگرتنی خواردن. یەک لە دوای یەک لە بەردەممدا دەکەوتن. یەکێک لەوانەی فیشەک جەستەی بڕی و کوشتی، ئەم منداڵە بوو: ئەمیر.

ئەنتۆنی لەبەر سامناکیی ئەوەی بینیبووی، وازی لە کارەکەی هێنا. بەڵام هاوکارەکانی تری وازیان نەهێنا. کۆمەڵکوژیی لەم جۆرە کاری ڕۆژانەیە. نازانین، ڕەنگە خوشکێکی لە خۆی بچووکتر چاوەڕێی ئەمیری کردبێت کە لە برساندا لەسەرەمەرگ بووبێت، یان باوکێک یان دایکێکی کەمئەندام کە بەهۆی برینەکانی کۆمەڵکوژییەکەوە لە جێگەدا کەوتبن.

پاشان، جیهانی "شارستانی" دێت و باسی "مافەکانی منداڵ" و "بەهێزکردنی ژنان"ت بۆ دەکات، چالاکیی "جۆری کۆمەڵایەتی (جێندەر)" ساز دەکات و جیهانی ئیسلامی لە "ئایدیۆلۆژیای ئیسلامیی توندڕەو" ڕزگار دەکات.

بەخوا، هەرکەسێک هاوبەش بێت لەوەی ڕوودەدات، لێپرسینەوەیەکی ئەوەندە سەختی لەگەڵ دەکرێت کە ئاواتەخواز دەبێت خۆزگە خۆڵ بووایە یان لەگەڵ زەویدا تەخت کرابا.

خودایە، گیانمان مەکێشە ئەگەر ناوی ئێمەت لە ڕیزی هاوبەشان یان ئەوانەدا نووسیبێت کە پشتیان تێ کردوون...

حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ.

د. ایاد قنیبی

#پایە
#تەڵەی_مرۆیی
#فەلەستین
@payekurd
😢12122🔥1🫡1
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وەڵڵا ٥٠٠ دینارەکەی تۆ بەرەکەتە نەک ٥ترلیۆنەکەی سعودیە و قەتەر و ئیمارات!

وەڵڵا ٥٠٠ دینارەکەی تۆ بەرەکەتە، نەک ٥٠٠هەزار وشە و قسەی سواو و گریانی تیمساحی و ترسنۆکی!

بەخوا قەسەم جورئەتی ئەوێ و عیززەتی ئەوێت، بڵێین دۆستی ئەهلی غەززەین!
وەڵڵاهی جورئەت و عیززەتی ئەوێت، بڵێین ئێمە ئەتوانین بیر لە ئێوە بکەینەوە...

بەخوا قەسەم ناحەقی هەندێک ناگرم چوار چوار قسەتان پێ ئەکەن و فرمێسکی تیمساحی و لاوانەوەی عاتفیانە ئەکەن، چونکە هەر خودی بوون لە بەرەی ئێوە، شکۆ و غیرەتێکە، تەسەورناکرێت!

بەخوا قەسەم لەناخی دڵمەوە ئەو قسانە ئەکەم،،،،

من تا ئەبەد شانازی ئەکەم، لەسەردەمێک ژیام، ئێوە ئایکۆنی بەرخۆدان و عیززەت و کەرامەت بوون، بەس بە ناوتان، لە دوری سەدان و هەزاران کیلۆمەتر، هاو خوێن و زمان و دینتان لەرزیان لێ ئەنیشت و خۆیان ئەکرد بەناو باخەڵ و بنی ماڵەوەیان و جنێویشیان پێ ئەدان!

ئێوە تاکە کەسانێک بوون، تاکە مسوڵمانانێک بوون، مەسیحی و جولەکە و بێ دین و دیندار، شەو و ڕۆژ لەسەر جادەبوون و شەقیان ئەخوارد لەسەر قەزیەی ئێوە!

ئاخر کاتێک داعش هات، ئیسلام ١٠٠ ساڵ گەڕاوە دواوە، کە ئێوە هاتن، ئیسلام و بەرخۆدان و جیهاد، سەری بۆ هەمیشە بڵند، زایۆنی دنیا بەڕێوەبەر، نەفرەتلێکراو و بێزراو!

غەززە، ئێوە ئەفسانەن، ئێوە خەونی پاشا و ئیمپراتۆرەکانن...
گەر شەمشەمکوێرە ئێوە نابینێت، خەتای گەشی و ڕووناکیتان نییە...!
100😢33🫡7👍5
عەطا شێخ عەلی:: عەطایی pinned «🔴 🧠 ئەم هاشتاگە زیاد لە 60 پۆستت بۆ دێنێت لەسەر بابەتی مێشک لەم کەناڵە #مێشک_عەطایی ✍🏻🧠🔥 زیاتر دەبن»
🔴🧠 کەماڵگەرایی- پەرفەکشنیزم چییە؟

لایەنی ئەرێنی و نەرێنی

#مێشک_عەطایی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
59👍16😢4
🧠🔹📖مانگی 8

- بۆ مانگەکانی تریش دەبێت
- بینێرە بۆ دۆستانت❤️

#مێشک_عەطایی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
89👍26🫡6
📖ئەمشەو بگەڕێوە بۆ لای خوا پێش خەوتن، کێ زەمانی سبەینێمان دەکات؟❤️

☘️🤲شەونوێژ
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
114👍17🫡9😢3
✍🏻ئەو داهاتووەی من و تۆی نیگەران و دڵەڕاوکێ کردووە، ڕەنگە خۆمانی هەر تیا نەبین!🤲☘️
97😢22👍14🫡5
هەندێک جار، هەر بەڕاستی ترسم لە خوا هەیە... ترسێک تەواو چاوم تەڕ ئەکات و دڵم ئەگوشێت...!

لە ڕاستی من ناترسم لە خوا، کە وەکو شێرێک یان دەسەڵاتدارێک، پەلامارم بدەن و بمکوژن و تەعزیبم بدەن...
بەڵکو ترسم لەوە هەیە، کە من ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ ئەم زاتە ئەژیم، خۆشەویستی لێ وەرەگرم و ئەمداتێ،،، ناخۆشیم چەشتووە لەم ڕێیە و خۆشیم تام کردووە،،، ئەترسم لەدەستی بدەم!

بەڕاستی ئەو زۆرم پێ دەبەخشێ و منیش سەرەڕۆ و سەرقاڵ و غافڵم😔

خوایە، نە تۆم بینیوە و نە دەنگێک نە ڕەنگ و نە بۆن و نە ئەزانم چەندێک و چۆنیت،... بەڵام دەمێکە لەگەڵت ئەژیم و تامەزرۆی گەشتن بە لیقاتم...📖💐

🤲دوای ئەم ئیلاهی نامەش، هەم دەستەکەمەوە بە سەرقاڵی و پرس و فیکر و غەفڵەتم...
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
😢13264👍8🫡4
«میزاجی خەڵکی دیندار بەرەو خورافە ئەڕوات»!

✍🏻ئەریک فرۆم، دەرونناس و فەیلەسوف!

مرۆڤی دیندار، هەر لە خۆیەوە حەزی لە شتی نادیار و ڕوودانی موعجیزە و گۆڕانێکی لەناکاوی دنیایە!

هەر پشت ئێشەیەکت بێ، ئەڵێ: ئەوە چاوت لەسەرە!
تۆزێک ئیش و کارت ناڕوات ، هەندێک ناخۆشی و کێشە دێت بەسەرت ، ئەڵێ: ئەوە لە شوێنێکی نادیارەوە تۆ بۆت دەنوسرێ و ئاگاداریت دەکەن
👎👻

کابرا هاتووە پسپۆڕی وەرگرتووە لە مەرازحاسڵ بوون و ناسینەوەی چاو و جنەکان و سیحر و خورافە!

بێجگە لە قسەی گیرفانە دڕاویش، یەک کەسیان ناتوانن نە بەزانستی شەرعی و نە دەروونی بسەلمێنن کە بابەتەکە دەروونییە، پزیشکییە، مەزاجییە، کەم بوونی ڤیتامینە، کانزایە، تێکچوونی بیرکردنەوەیە، ترسە، چییە...!

سەلماندن چییە؟
کابرا خۆی لێ بووە بە پسپۆڕی وەهم و خورافە درووستکردن، کەچی ئەڵێ ئەوە نیشانەی ئەوەیە... ئێ نییە لە شەرعدا کە بەم بەڵگانە فڵانە شت نیشانەیە بۆ ئەوە!
یاخود بە پێی زانستی پزیشکی و دەروونی بیسەلمێنێت!

«ترسە، تەلقیندانە، وەهم و خورافە پێدانە»
ئەمە سێکوچکەی ئیشیانە!

هەر مرۆڤێک بترسێنە و بڵێ ئەوە وات لێ هاتووە و ئەمەت بەسەردێ و ئاوایت تۆ...، ئیتر مرۆڤیش حەزەکات پارێزراوبێت، بۆیە ئەترسێ و تەسلیمت ئەبێت!
ئینجا بڵێ ئێستا و یەک مانگ گوێ بگرە لەمە و ئەمە بکە ئاوات لێ دێت... ئێ ئەمە تەلقین دانە و هیپنۆکردنە، ئەوەی ئەلف و بێ لە بزانێ لە دەروون ئەم شتە ئەزانێت..

خوای گەورە کە شەریعەتی ناردووە بۆ عەقڵێکی سەلامەت و درووستی ناردووە... تا بیرکردنەوە لە ژیان و زانست و عەقڵ درووستتربێت، ڕێگەی ڕاستیش جوانتر دەدۆزینەوە..

لە ئیسلامدا یەک تۆز شتی سەرخۆشکەر نابێ بەرکاربێنیت، چونکە عەقڵ و هۆشت دەبات... ئەسڵەن ئیسلام بۆ ئەوە هاتووە هۆش و عەقڵ بجوڵێ و تێبفکرێ بەردەوام، بتە عەقڵییەکان بشکێنین!
ئامانجی قورئان و پەیامبەریش هەر ئەو بتانەی مێشک و هۆشمان بوو نەک بتە قوڕینەکان..!

ئێستا بت و خوای خورافە و جۆراوجۆر زۆر بووە، کە پێویستە بیشکێنین، ئێمەی مسوڵمان و تەوحیدی...

ڤیدیۆیەکم هاتە پێش چاو ئەیوت:
گوێ بگرە ئەم ڕوقیە و قورئانە، پاش سێ شەو فریشتەیەک لە خەو یان بە تەلەفۆن یان بە دەنگێک، هەرچی کێشە و نەخۆشی و مەرازێکی دڵت هەیە پێتەڵێن!!
یەک دنیا کۆمێنت چوو بوو بۆ داوای دوعا لێ کردن و دەرچوون لە پۆلی ١٢ و مناڵ پاراستن و ڕزق و...
هەمووشی درووستکردنی بت و خوای ترس و خورافەیە..!

ئەمە بت و خوا خورافەکانە ئەبێ بیشکێنین!


﴿وَيا قَومِ ما لي أَدعوكُم إِلَى النَّجاةِ وَتَدعونَني إِلَى النّارِ﴾

وه‌ ئه‌ی گه‌له‌که‌م، ئه‌وه‌ چییه!
‌ من بانگتان ده‌که‌م بۆ ڕزگار بوون، که‌چی ئێوه‌ من بانگ ده‌که‌ن بۆ ئاگری دۆزه‌خ!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
90👍17😢13🫡4
👋🏻زانکۆی «زانستی چاو و سیحر و چارەسەرکردنی» کرایەوە!

زانست، واتا بنەما و یاسا، هەرشتێکیش زۆر دوبارەبوویەوە و هەمان ئەنجامی هەبوو، ئەوە دەبێتە یاسا.

-ئێمە ئەزانین کە زانستی فیقهـ هەیە، یاساکانی دیارن و دەخوێنرێت.
- تەجویدیش ئەزانین و نحو و تەفسیریش
- ئەزانین کە زانستی دەروونی هەیە، یاسا و بنەما و ڕێبازەکانیان دیارن
- ئەزانین کە پزیشکێتی هەیە، یاسا و بنەما و زانکۆکانی دیارن و دەخوێنرێت

بەڵام یەک زانکۆ و ڕێبازی زانستی شەرعی یان دەروونی و پزیشکیم بۆ بێنن کە فێرت بکات و بنەماکانت بۆ بێنێت لەسەر «چاو و سیحر و نەفەس» چۆنە و کامانانە؟

چۆن و بەچی بەڵگەیەک ئەم هەموو شتانە بە خەڵک ئەفرۆشرێتەوە و هەرکەسێک هەڵەسێ خۆی کردووە بە پسپۆڕ تێیدا؟!

بڕێ نیشانە و شتت پێ ئەڵێت، لە ئەلف و بێی کتێبە پزیشکی و دەروونییەکان باسکراوە و عەیبەیە لە خۆیەوە ئەیکات بە نیشانەی شتی غەیبی!

ئەسڵەن شتی غەیبی ئەبێ بە وەحی یەکلای بکەیتەوە نەک بە قسەی گیرفان!

چاو و سحر بە پێی فەرموودە و قورئان هەیە، بەڵام چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکەین و پەیامبەری خوا چۆن مامەڵەی لەگەڵ کردووە؟
ئەوە گرنگە!


بەخوا دەروون و لاشە و ئیمانمان زۆر لەوە عەزیزترە بیدەینە دەستی هەموو کەسێک!


📖🧠 سازاندنی عەقڵێک، باشترە لە ورووژاندنی هەزار عاتیفە، چونکە عەقڵ جێگیر دەبێت و عاتیفەش دەڕوات!
✍🏻الطریفي
83👍20🫡6😢4
🧠 سیحر و چاو و نەفەس... بنەما و مامەڵەکردن لەگەڵی
71👍11🫡6
🧠🔥
ئەوەی دەمانەوێت و ئەوەی دەیکەین، تا نێوانی زیاتر بێت ـــــــ، بە گرفت و خەم و بێ توانایی پڕ دەبێتەوە!

من ئەمەم زۆر بەسەر هاتووە!


-ئەنجامدان باشترە لە پلاندان و نەکردن.
-ئەنجامدان باشترە لەوەی، هەر لە مێشکمان ماوەتەوە و هەر ئەڵێین: زۆر ئەنجاممان بەرزدەبوو گەر بمانکردایە!


🧠 یاسای دوو خولەک بەکاربێنە
👇🏻👇🏻
https://www.tgoop.com/Ataee10/1560


#مێشک_عەطایی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
62👍6🫡4
فیدباکی هەنگوینی مێشک سووپاس بۆ وەفاداریتان🧠💥

کاتێک خوازیارانمان ڕازی دەبن، ئێمەش دڵخۆش دەبین!

ئەم فیدباکە نیشانەی ئەوەیە کە بەرهەمەکانمان بە ڕاستی کاریگەری ئەرێنین لە ژیانی کەسەکاندا هەیە. هیچ شتێک لە بیستنی چیرۆکی سەرکەوتنی ئێوە جوانتر نییە
.

سوپاس بۆ متمانەکەتان! 💚
55😢6🫡4👍2
باش بوون زۆری تێ ناچێت، بەڵام خراپ بوون باج و خەرجی زۆرە!

کردنی کارێکی پێویست، وزەیەک و دووانی ئەوێت،،،، نەکردنی کارێکی پێویست، دەیان وزەی ئەوێت!

نەکردنی نەزەرێکی حەرام، یەکجارە و نایکەیت، کردنیشی زۆر خەم و بەراوردکاری و گوناهـی بەدوادادێت..

٢ خولەک زیکر و فیکر، زۆر شت دەگۆڕێت بۆ باشە
٢خولەک خۆ لۆمەکردن و سەرپێجی، زۆر ئازار ئەهێنێ بۆ دڵ


من و تۆ، کاتێک وردە کاری بچووک و جوان ئەنجام ئەدەین، زۆر چالاکتر و ئارامتر و دڵخۆشتر دەبین..
خواش هەر ئەوەی دەوێت..

هەر خودی خراپ نەبوون، سەرکەوتن و دەستکەوتێکە، بە تاجی زێڕ حەقە خەڵات بکرێین...

تۆ هەر ئەوەی کە نەخۆش نەبیت، سەرمایە و دڵخۆشییەکەت، زۆر پلەی جوانی زانستی و ئەکادیمییە..

هەر ئەوەی کە باش بیت، زۆر دەستکەوتی دونیا و دواڕۆژییە!

خراپ بوون باجی زۆر و باش بوون دەستکەوتی زۆر!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
106👍15🫡2
2025/10/21 12:21:09
Back to Top
HTML Embed Code: