tgoop.com/AfratanyMusulman2/2236
Last Update:
🍃 خوشکانی ئازیزم هەندێ جار و لەهەندێ کەس و شوێنەوە بیستومە کە ئەڵێن بەکارهێنانی میسک دروستە بۆ دەرەوە چونکە بۆنی زۆر ناڕوات،
🩸نازانم ئەو کەسانە ئەو قسەیان لە کێوە وەرگرتوە🩸
📌 بەڵام بەدڵنیاییەوە فەرموودەی پێغەمبەری خوا – ﷺ – هەیە کە فەرموویەتی : «أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلَى قَوْمٍ لِيَجِدُوا رِيحَهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ....».«صحيح الجامع» (٢٧٠١).
واتە: «هەر ئافرەتێک خۆی بۆن خۆش بکات و بەلای کەسانێکدا تێ بپەڕێت تاوەکو بۆنی بکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە کە زینای کردبێت....»
📌 هەروەها لە فەرموودەیەکی تردا ﷺ- فەرموویەتی : «أَيُّمَا امْرَأَةٍ أَصَابَتْ بَخُورًا فَلَا تَشْهَدْ مَعَنَا الْعِشَاءَ الآخِرَةَ». أخرجه مسلم 444.
واتە: «هەر ئافرەتێک بۆنی لە خۆی داوە، با نوێژی خەوتنانمان لەگەڵ ئەنجام نەدات».
🩸 بۆیە خوشکانم ئاگادار بن ئەمە فەرموودەی پێغەمبەری ئازیزە صلی اللە علیە وسلم کە حەرامی کردووە و بەهیچ شێوەیەک میسکی لێ دەرنەکراوە تا بتوانین فەتوای دروستێتی میسک بدەین بۆ دەرەوە بەهەر بیانویەک بێت.
🌼ئەوەش بزانین کە گرنگیدانی ئافرەت بە خۆی بە گشتی و بۆنخۆشی بەتایبەتی لەماڵەوە، واتای گرنگیدان و خۆشەویستیەتی بۆ هاوسەرەکەی لە پێشەوە و پاشان ئەندامانی تری خێزانەکەی.🌼
🍃🍃💫🍃🍃
بۆ داواکردنی باشترین و بۆن خۆشترین میسکەکان نامە بنێرن📩:
@pedawisty_xanman
BY 🌼ئافرەتانی موسوڵمان🌼
Share with your friend now:
tgoop.com/AfratanyMusulman2/2236