Telegram Web
#عیشق_یانێ

عیشق یانێ: هەتا پیری، شەنگەبەر
یانێ: بێ تۆ، خۆشی من ناگاتە سەر

عیشق یانێ: تێکەڵی تۆ بێم و بەس
یانێ: بێ تۆ، خۆشی نازانم چەکەس!

عیشق یانێ: لە لامی، پڕ بە تینم
تەپەی دڵ تۆ نەبێ، هیچم لە ژینم

عیشق یانێ: یارەکەی ئاخر ڕێە
بێ تۆ، ماڵ و دین و ژینم بۆ کێە؟!

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛

#شەنگەبەر: دوو مێوە کە لکیاگن بە یەکەو
#هات_و_نەهات

تەمەن ڕۆیی، عەجەب سووڕە سەری من
لە دادی ڕۆژگاری لات و چڵکن!

لە هر کوێ بم، لە پاسار و نساری
لە بیرم دێ، خەم و دەرد و هەژاری

چمانێ چەم بە مردن چاوەڕێیە
چمانێ خەم لە ناوچاوما بەڕێیە

بەڕێی و چاوەڕێی هات و نەهاتم
"نەهات"م هات و "هات"یش بۆ خەڵاتم

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛

#خەڵات: کفن

وێنە: #سرور_فرهادی
#کۆڵبەر

خەم کام خەمم خۆم؟،
خەم دڵ یا خەم ڕێ؟!

دڵم لارەی تێ...
وەک کۆڵت هاوڕێ

فەڵەک کۆڵەکەت
بترازێ لە چەفت

کۆڵەکەی ماڵێ ...
کۆڵەکەی داکەفت

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#مناڵانە (بۆ ژیرۆ)


هەتۆڵ، مەتۆڵ، خرتۆڵە
گۆنای چە سفت و سۆڵە

خوێن شیرین و چاو گەشە
خوا گیان شوکرم بەم بەشە

بێ وێنەکەی " #شاوانە
خوێندنەوەی پێچەوانەس؟! 🙃☺️

هەتۆڵ، مەتۆڵ، چە ژیرە
چەن چیرۆکی لەبیرە

چیرۆکی "گورگ و کاوڕ"
کاوڕە شێتەی بێ ئاوڕ

"ماسی خانم"، "گوێ درێژ"
"نەمامی سەر سەرەو لێژ"

#ژیرۆ چیرۆکەوانە
ماندوو نابێ لەوانە


#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#چاوەڕوانی

دەنگ: #کاوە_نەسری

شیعر: #شۆڕش_شکوهی

ڕێکخستن: #موحسێن_موحەممەدی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#دڵ_و_دین

دڵ بە تاڵان ئەکەن سێ شت، دین بەتاڵ
"پرچی پێچ" و "چاوی شێت" و "وردە خاڵ"

لابە سەرپێچ، دەرخە خاڵ و... داخە چاو
با دڵ و دین ... لە ناکاوا ... بێ بە ئاو

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
وێنە: ....
#خورماپەزان

عەجەب خورماپەزانێکە
ژیانی ژەم بە ژاکاوم

نەهات و خەم، تەم و ماتەم ...
بە پێک هاتوونە پێناوم

شەکەت، شکیاگ، دڵێ دڕیاگ ...
هۆبە شیعرێکی ڕووخاوم

قەڵەم وشک و، زمان لاڵە ...
لە مۆری نەردی ناراوم

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#مناڵانە

خەپم، خڕم، خلخلەم 😋
تۆر تۆرەکەی خێڵ خلەم 😉

خەپم، خڕم، ئەتۆرم
بێ ویژدان من کەی بۆرم؟! 😢

نە بۆرم و نە کاڵم
سەوزەڵەی ناوچاو تاڵم☺️

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
هۆبە شیعری شۆڕش
Voice message
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
#بگەڕێوە


شیعر: #شۆڕش_شکوهی

دێکلەمە: #شاهین_بهروزی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#عیشق_یانێ ...

عیشق یانێ: هەور و هاوار و بەهار
یانێ: گرمە، یانێ: بارانێکی هار

عیشق یانێ: ڕێژنە بێت و بیت و بەس
یانێ: بێ تۆ، وشکە ساڵی دڵ، فرەس

عیشق یانێ: هەوای شێت و هەوارێ ...
دوو چا بێت و، چەمت بێت و، هەسارێ

هەسارێ پڕ، لە مێخەک و، هەڵاڵە
ئەوەی زاڵ بێ بە سەرمانا خەیاڵە

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#بەرتەونانە #پادیواری

هەڵسە بێ بۆ لام، هێز و هازەکەم
ناسازە بێ تۆ، کۆکی سازەکەم

هەڵسە بێ بۆ لام، خێرا کە، دێرە
تەخسیرم نیە، دڵ بە تۆ فێرە

فێرە بە ناز و، ڕەوت و، لەنجەکەت
وەک دیلی، بەندە، بە ئەگریجەکەت

ئەگەر بمواتای باڵ و دەسەڵات
یەکڕا ئەفڕیام، ئەهاتم بۆ لات


#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#ڕاو

وەکوو ڕاوێ کە ڕا ناکا لە داوت
مەحاڵە لەم خەیاڵەم لاچێ ناوت

بە ناوی تۆ، تەواوم یاوە بێ تۆ
لە خومرەی دڵ، شەراو شاراوە بێ تۆ

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#عاشقانە

یا حسەینە ...
دڵەکەی من
لە عاشوورای خەیاڵی تۆ

وەکوو عەبباس
دوو باڵم چوو
بەهۆی خاڵێکی باڵی تۆ

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#گوڵسەر

گوڵسەرێ بوایام، بۆ زوڵفی کاڵت
یا سووراوێ سوور، بۆ لێوی ئاڵت

یا وەخت شەکەتی، سەرنگا بۆ پاڵت
بەشکەم بشێوێ ناوچاوی تاڵت

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#بەرتەونانە #پادیواری

خوزگا لەم دنیا هیچم نەبوایە
بە جوانێ وەک تۆ شووم بکردایە

لە لای تۆوەو بوون بۆ خواپێداگە
بەش منیش لای خوا، دڵێ شکیاگە

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#پادیواری #بەرتەونانە

تیرێکی دا لێم، لای شاگردم چوو...
وتی: ناشیرین، تۆ ناویتە شوو

مەردم شوویان هەس، من شێتێ شوومە
سەد نەزر و نیاز، لای #شێخ_ڕەش چوومە

شێخ ڕەش! بەشی من، شێتەکەی شارە
هەم عەقڵی وردە، هەم دەمی هارە

چەن ساڵ وێساگم، بە پای ئەم شوومە
چون چاوی پاکە عاشقی بوومە

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
#لە_سەردا_تۆ ... #لە_سەر_دا_تۆ

هەوار چۆڵ و هەوا شێتانە سەردە
دڵی شێتم هەوای #تۆ"ی وا لە سەر دا

لە سەر دا، تۆ، لە سەردا تۆ، لە بن تۆ
ڕەبی مەرگم لە بەر تۆ بێ، لە کن تۆ

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
لە سەر دا = لە سەرم دا
لە سەردا = له ئەوەڵ دا
#شەوێ_و_کەوێ

تۆزێ بەرزەو بوو لەو بەرانبەرا
ئێژن کچ کەیخوا ناوچاوی شەڕە

بە دەنگ بەرز، ئەیژێ: شوو ناکەم باوە
زۆری شوو کردن کەی باوی ماوە

ئاخوڕ کەی کوڕە، " #شەوێ "ە گوێچکە پان
نە سەوادی هەس، نە ماڵ و دووکان

گوێچکە پانەکەی، وەک نانەشانە
بەخوا بمدەی پێ کارم نەمانە

من یا شوو ناکەم، یا کوڕ شا شوومه
یا بە کڵاشێ پڕ، بۆ #شەوێ چوومە

#شۆڕش_شکوهی

💥هۆبە شیعری شۆڕش👇
┏━━━🍂━━━━━┓
@shoreshshokoohi
┗━━━🍃━━━━━┛
2024/04/25 10:31:11
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243