Telegram Web
مەگەر ئەکرێت دڵێك بشکێنیت و دڵت نەشکێتەوە ..
چاوێك بخەیتە گریان و ڕۆژێك چاوت فرمێسك نەڕژێتەوە ..
یاری بەهەستی کەسێك بکەیت و یاری بەهەستت نەکرێتەوە ..

مەگەر ئەکرێت ؟!!!
๛♡
 
     یەکێک لەناوەکانی تری پەروەردگار
                       
   القهار

                      
         بە زەبر و بەدەسەڵات و بە توانا
بـە دڵـێـڪی فـࢪاوان
چـاࢪەنـووسـتـان قـبـوڵ بـڪەن
چـونـڪە خـودا هـەمـوو شـتـێـڪ
دەزانـێت و ئـێـوە هـیـچ شـتـێـڪ نــازانــن"🤍
'
پەلە مەکە و دڵتەنگ مەبە،
هەندێ کات ئەوەی تۆ دەتەوێت،
خودای گەورە دوای دەخات ..
تاوەکو بە شێوەیەک پێت ببەخشێت پڕبێت لەخێر و
بۆ هەمیشە ببێت بەهی تۆ،
بۆیە هەردەم سوپاس گوزاربە و دوعا بکە،
ئەوەی ئەتەوێت خودا بۆتی خێردار بکات 🥺
!
نەبینم دڵتەنگ بن باشە 🥰
🥺
سه‌لام علیكم ئه‌زیزانم...

هه‌ر كه‌س ئه‌یه‌ویت خودا كاره‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌ ببات و هه‌موو پێداویستیه‌كانێ بۆ جێبه‌جێ بكات با ئێواران به‌یانیان ئه‌م زیكره‌ بخوێنێت..💛🍂👇🏻

حَسْبِـيَ اللّهُ لا إلهَ إلاّ هُوَ عَلَـيهِ تَوَكَّـلتُ وَهُوَ رَبُّ العَرْشِ العَظـيم. 🍂💛🦋

"٧جار"
هەموو شت بەدەس خودایە هەر شتێک هاتە ڕێتان ڕازیبوونی خودای لەسەرە ، مادام خودا ڕازیە کەواتە باشترینە بۆ ئێوە ئیتر خەمی چیتانە ئێوەش ڕازی بن و هەمیشە بڵێن الحمدللە 💛!

پێبکەنن، دڵخۆش بن، ژیان جوانە
بەخەم بەڕێی مەکەن ...☺️
" لەتاریکی شەودا..
تەنها خودا گوێی لێــمانە"

منیش ئەڵێم:

خــودایــــــه...
هەموو ڪارەڪانــــم سپاردەی تۆ بێـــت
دڵنــیام ڪه جوانترینم بـۆ هەڵدەبژێـــریت...🦋

#شەونوێژ 💛!
پرسیارت لە ئەهلی قەبرسان کردووە ... 💛!

جگە لە کفن و کردەوە
چیتریان بردوە لەگەڵ خۆیان؟🥺
ئەو ئافرەتەی کە بەدەم گوێگرتنی قورئان کارو باری ماڵ دەکات دوو ئەجرو پاداشتی بۆ هەیە وە دەستی دەکەوێت

یەکەم:ئەجری گوێگرتنی قورئان

دووەم:ئەجری کارکردن لە ماڵەکەی خۆی🧡
شێخ صالح الفوزانن
๛♡
 
     یەکێک لەناوەکانی تری پەروەردگار
                       
   الوهاب

                      
               بەخشەری بێ ئەندازە
••📜🌼|

❞ابو دەرداء ـ خودا لێی ڕازیبێت ـ دەفەرمووێت : زۆر پێداگربن لە دوعاڪرد ، بەدڵنیاییەوە هەر ڪەسێك زۆر لە دەرگا بدات ، ئیلا دەرگای بۆ دەبێتەوە❝.

◆رواه ابن أبي شيبة ( ٧/٢٤ ) .
سه‌لام علیكم ئه‌زیزانم...🥺

#نامه‌یه‌ك_بۆتۆ  💛🍂☺️👇🏻
ئەو دەمەی پێت دەڵێم: دوعام بۆ کردیت، بۆ ئەوە پێت ناڵێم کە تۆیش دوعام بۆ بکەیت،  فریشتەکان ئەوەیان کردووە. بەڵکوو بۆ ئەوە پێت دەڵێم: دڵت ئارام بێت و بزانیت کە تەنها نیت. بۆ ئەوە پێت دەڵێم: بۆ ئەوەی لە خەمەکەت کەم بکەمەوە. ئەمە ڕێگای تایبەتی منە بۆ ئەوەی پێت بڵێم، تۆ زۆر شتی بۆ مـن! خەمی تۆ خەمی منە، ئازاری تۆ ئازاری منە. هەندێ جار ناتوانم دڵنەوایی بکەم، هەر بۆیە پەنا دەبەم بۆ دوعا.»
📚مانای زیڪرەڪان بزانەڪەڕۆژانە دەیان خوێنی..؟!!
" سُبْحَانَ اللَّه ".
واتە:پاڪی و بێگەردی
بۆ خوا .
" الْحَمْدُ لِلَّه ".
واتە:سوپاس و ستایش
بۆ خوا.
" لا إِلَهَ إِلا اللَّه ".
واتە:هیچ پەرەستراوێک نیە بە حەق و ڕاستی شایستەی پەرستن بێت جگە لە اللَّه.
" اللَّهُ أَكْبَر ".
واتە:خودا گەورەترینە.
"ٲستغفراللَّه".
واتە: یااللە لێمان خۆشبە.
"لا حَوْلَ وَلا قُوَّةَ
إِلا بِاللَّه ".
واتە:هیچ هەوڵ و تێڪۆشانێڪ و گۆڕانڪارییەڪ نییە تەنها ئەوە نەبێ ڪەلەلایەن خواوەیە.
" لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ ".
واتە:هیچ خوایەڪ نییە تەنها (الله) نەبێ ڪەپەرستراوە بەحەق پاڪی و بێگەردی بۆخوای باڵادەست بەڕاستی من ستەمم لەخۆم ڪردووە و لەستەمڪارانم.
"رَضِيتُ بِاللهِ رَبـًّا
وَبِـالإِسْـلاَمِ دِينـًا
وَبِمُحَمَّدٍ ﷺ نَبِيـًّا".
واتە:ڕازی بووم بەوەی کە ( الله) پەرستراوم بێت و ئیسلام ئاین و بەرنامەم بێت و موحەممەدیش ( صلى الله عليه وسلم) پێغەمبەرم بێت.
" أسْتَغْفِرُ اللَّه العَظِيمَ الَّذِي لاَ إلَهَ إلاَّ هُوَ الحَيُّ القَيُّومُ وَأتُوبُ إلَيه ِ".
واتە:داوای لێ خۆشبوون لە خودای گەورە و مەزنم ئەڪەم، بەوەی، ڪەھیچ پەرستراوێڪ نییە شایستەی پەرستن بێت، جگە لەو، ڪە بەردەوام زیندوە و بەهێزە هەر بۆ لای ئەویش ئەگەڕێمەوە.
"حسبي اللَّه و
نعم الوکیل".
واتە:من خوام بەسە کە باشترین یاریدەر و یارمەتی دەری چاکە.
" لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ
لَاشَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ،
وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى
كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ".
واتە:هیچ خوایه‌ڪ نییه‌ جگه‌ له‌(الله‌) تاڪ و ته‌نیایه‌و
بێ شه‌ریڪه‌، موڵڪ هه‌مووی هی ئه‌وه‌
سوپاس ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌، خێرو چاڪە بەدەست ئەوە🥰
بیر لە ڕابردوو مەکەرەوە
زۆرترین ئایەت باسی قیامەت دەکات🤍
!
خودا دەبینێت،خودا دەبیستێت،خودا هەقت ئەکاتەوە🤍..
!
کاتێک ئێمە لە نیوەی شەودا دەگرین و داوای شتێک لە خوای گەورە دەکەین خوای گەورە بە جوبرەیل دەفەرمووێت ئاگات لێیە بەندەکەم چۆن یادم دەکات جوبرەیل دەڵێت بەڵێ خوایە خوای گەورە دەفەرمووێت کەواتە دوعاکەی دوا بخە نەک قەبووڵی مەکە دوای بخە چونکە دەمەوێت گوێم لە دەنگی بەندەکەم بێت🥺
❤️
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی:

(( ما يصيبُ المسلم مِنْ نَصَبٍ ولا وُصَبٍ ولا هَمٍ ولا حزن ولا أَذىً ولاغَمٍ حتى الشوكةُ يشاكها الا كفر الله بها من خطاياه ))  رواه البخاري .

واتە : هەر موسڵمانێك ئەگەر تووشی نەخۆشی و دەردەداری و داڵغە و ئازار و ناخۆشی و پەژارەیی بێت تەنانەت ئەگەر دڕكێكیش بچێتە جەستەیەوە ئەوا دەبێتە مایەی هەڵوەرینی تاوانەكانی .🤍
پەیامێڪ بۆ تۆ :🥰
”دڵت هەمیشە شایەنی شادییە.
دوور بڪەوەرەوە لە هەموو شتێڪ ڪە ئازارت دەدات هەرچییەڪ بێت“.
๛♡
 
     یەکێک لەناوەکانی تری پەروەردگار
                       
   الرزاق

                     
    ڕزق و ڕۆزی بەخشەر بە هەمووان
2025/06/19 13:10:03
Back to Top
HTML Embed Code: