Telegram Web
ویستم تێی بگەینم کە چەنێک غیرە ئەکەم لەکوێ بزانم گوێیەکانی ئەو لای یێکێکیتر بوو..💔🙃
ئەگەر لە دڵی هیچ کەسێکدا شوێنت نیە،مافووری بن پێشی مەبە،لەو شوێنەی کە بوون و نەبوونت هیچ جیاوازیەکی نییە نەبوونت هەڵبژێرە،بەم جۆرە ڕێزت لە بوونت گرتووە..
لەگەڵ هەر ڕۆشتنێک فرمێسک مەڕێژە و لەگەڵ هەر هاتنێک زەردەخەنە مەکە،لەوانەیە ئەو کەسەی کە ڕۆیشتووە بگەڕێتەوە و ئەو کەسەی کە هاتووە بڕوات..
وە ئەوەندە بەهێز بە کە لەگەڵ موحیبەتەکان و بێ میهریەکان ئەژنۆ شکاو نەبی..
پێویستە کە لە ژیاندا هەندێک لە مرۆڤەکان ون بکەی تا خۆت بدۆزیتەوە..
تاوانبار نەبووم بەڵام من تاوانم دا،ئەم ڕستەیە کورتکراوەی ڕووداوەکانی ژیانی منە،ئەو ڕووداوانەی کە زۆر منیان سەرقالی خۆیان کرد،هاتمەوە هۆش خۆم بینیم کە لەسەر هەندێک شت ئازار دەکێشم و تاوان دەدەم کە نە نەقشێکم لەناویان هەبووە نە تاوانبار بوومە،بەڵام هەموو بارو مەسولیاتی کەوتبوویە سەر شانی من..
🌚1
من لەگەڵ تێپەڕینی کات زۆر شتم زانی..
بەڵام گرنگترینیان ئەوەبوو کە کات ناتوانێت برینەکان ساڕێژ بکات..
تەنها دووری دەخاتە نێوان تۆ و ئازارەکان،تا لەگەڵ ئازار ڕابێیت و ئەوان بە بەشێک لە خۆت بزانی،لە ڕاستیدا کات ئازار لەنێو وجوودتدا جێگیر دەکات و هەمیشە ڕابردووت بیردەهێنێتەوە،ڕابردوویەک کە ڕاکردن لێی مەحاڵە’
من سەرکەوتو بووم لەوەی کە بە مردووتوی بژیم 🥀🌚
🌚3
هەندێک جار مرۆڤ دڵی نە عیشقی دەوێت ، نە پەنا ، وە نە قسە...
تەنها کەسێکی دەوێت کە لەلای دابنیشێت و بێدەنگ بێت سەیری بکات و بڵێت:من لێرەم ... مەڕۆ🖤
🌚1
بۆچی نیم؟
هەبووم، نەتانبینی
قسەم کرد، گوێتان لێ نەبوو
دڵم دانا، شکاندتان
نیم، چونکە هەبوونم بوتان عادەت بوو
نیم، چونکە وا بیرتان دەکردەوە هەمیشە هەم
نیم، چونکە ماندووبووم
نیم، چونکە ئیتر دڵێک نەماوە
نیم، چونکە هەبوونێک کە قەدری نەزانن دەبێتە برین
نیم، وە ئیتر ناگەڕێمەوە”
🌚2
با تۆڵەی من بمێنێ بۆ ئەو شەوەی کە تێگەیشتی هیچ کەسێک وەک من ناتوانێ خۆشی بوێیت و منیش ئیتر نەبم
ئەو کاتەی پێویست بوو بڕوات هەوڵم دەدا بە هەموو شێوەیەک خەمباریەکەم دەرنەبڕم چونکە دەمزانی خۆی زۆر لەوە خەمبارترە کە بیری لێ دەکەمەوە دەمزانی کە ئەگەر منیش دانیشم تێر بگریم زیاتر خەمباری دەکەم ،
وە ئەو ڕۆژە هات و نەمدەتوانی هیچ شتێک بکەم ئاخر هیچ شتێکم لە دەست نەدەهات تەنها دەمتوانی تێر تێر لە باوەشی بگرم و بگریم ،
وە ئەوکاتەی هاتمەوە ماڵەوە ئیتر لێرەنەبوو بڵێت ماندوونەبیت ،
کە چوومە ژورەکەمانەوە ئەو چوار دیوارە تەنها بوونی ئەوی لێ دەهات دەنگی ئەوی لێ دەهات دەنگی پێکەنینەکانی دەنگی هاوار و توڕەبونەکانی ،
ئازیزتر لە ڕۆحم تۆ بە ڕۆیشتنت پارچەیەک لە دڵمت برد هیوادارم بە زوترین کات بە دیدارت شاد ببمەوە’
💘1
لە چی دڵتەنگ بم؟
لە نەبوونت؟بە جەهەنەم مەگەر تۆ کێی؟
لە خیانەتکارێکی بێ نرخ هیچی تر نیت!
خەیاڵت خۆش مەکە من بووم کە تۆم کرد بە مرۆڤ،
چونکە لەگەڵ من بووی وا دەزانی هەموو کەسێک مەمنونتە؟
نا ئازیزی من مەمنونت نین،ئەو کاتەی کە هەموو کەسێک بەجێیان هێشتی ، ئەو کاتە بیرت دەکەوێتەوە کە چەند عیشقێکی پاکت هەبوو وە لەدەستتدا ،
تۆ دوڕاوی نەک من..
تۆ عیشقێکت لەدەستدا بەڵام من هیچ شتێکم نەبوو بۆ لەدەستدان’
من دوژمنت نەبووم
نەهاتبووم تا دڵت بشکێنم،
بەپێچەوانەوە هاتبووم برینەکانت ساڕێژ بکەم،
هاتبووم لەبیرت ببەمەوە کە لە ڕابردوودا چیان بەسەرت هێنابوو..
دەمویست پێت نیشان بدەم دەکرێ هێشتا پشت بە کەسێک ببەستی،،
بەڵام تۆ چیت کرد؟
هەموو شتێکت وێران کرد،
چونکە ئەوەندە لەگەڵ خراپیەکان ڕاهاتبووی
کە باشی من ببووە کابوست،
وە ئێستا....من نیم،
وە کەسی تریش ناتوانێت ئەوندەی من خۆشیبوێی’
کچ هیچ کاتێک گەورە نابێت بۆیە بزانە چۆن رەفتاری لەگەل ئەکەیت👑😌
🌚1
چێژ لە گەنجی وەرگرە، لەبەردەم ئاوێنەدا لەگەڵ خۆت قسەکە،
سێری خۆت کە، بە دەنگێکی بەرز پێبکەنە بە دەوری خۆتدا بسووڕێوە و بێ هۆکار شایی بکە،
بە جەهەنەم کە کەسانی تر دەربارەی تۆ چی بیر دەکەنەوە، بیرکردنەوە لەوان تۆ دڵخۆش ناکات و بەدبەختیشت ناکا،
بە جەهەنەم کە ڕۆشت، مانەوەی ئەوندە ڕووداوێکی گەورە نەبوو لە ژیانت تا ڕۆشتنی شتێکی خراپ بێت،
درەنگ یان زوو لەمانە تێدەگەی، خۆت بۆ ساتی تەنهایی و پیری خەیاڵ بکە، ئەو ساتە تاکە ئارەزووت یەک ڕۆژە لەو ڕۆژانەی گەنجی کە بێ هۆدە بۆی دڵتەنگی و بێ ئامانج ڕۆژت دەکەیت بە شەو،
ئەم ساتانە هەرگیز ناگەڕێنەوە،
هیچ نەبێ خۆت بۆ خۆت بژی..
هیچ کەسێکی تر ئەمە بۆ تۆ ئەنجام نادات:)
ڕاستیەکەی نازانم،
نازانم چۆن دەکرێ قووڵترین برینەکانم لەلایەن تۆوە بێت، بەڵام هێشتا بیرت بکەم؟
ئەم دڵە لەگەڵ خۆشی لە شەڕ دایە، ڕۆژێک دەیەوێ لەبیرت بکات ڕۆژێک دەیەوێ بە یەک یادگاری بچووک بکەوێتە سەر چۆک.
دڵی من لە یاسا تێناگات، هەرچەند زیاتر دەسووتێ زیاتر تۆی دەوێ..
لە هەمان ئەو دەستەی کە برینداری کردووە ئارامی دەوێ،
لەو دەنگەی کە دڵی شکاند بە دوای پێکەنین دەگەڕێ،
نە ڕۆشتنت تەواوی کردم، نە مانەوەت ئارامی کردم..
تەنها ماومەتەوە لە بەینی دەردێک کە تەواو نابێت،
دڵێک کە شەوانە هەزار جار دەشکێت، بەڵام بەیانی لەگەڵ ئەو پارچە شکاوانە دووبارە بۆ تۆ لێدەدات’
2025/12/11 23:54:31
Back to Top
HTML Embed Code: