Telegram Web
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی هەشتەم 8

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

سووکایەتییەوە و بێ منەتانە گوتی ئەگەر بیبەزێنم چی دەبێ بۆ نموونە ها پاشان سەری بردە بن گوێکانی و بە چرپە شتی پێی دەگوت منیش چاوانم ئەبڵەق لە ڕەفتارەکانیان کەوتبوو دوای چەند خولەکێک قسەکردن زەردەشت هێوربوویەوە و دەستی خستە کەمەری دەمبینی چۆن حەوسەڵەی گیانی چووە، هەستم بەو توڕەییەی دەکرد کە چرپە چرپەکانی ڕۆژگار دایپۆشیبوو بەو شێوەیەی خۆیەوە ڕووی لێم کرد ئەمڕۆ ناچینە دەر ئەسمەر پاشان خەندەیەکی ساختەی کرد و سەیرێکی ڕۆژگاری کرد بێگومان ئەمەش بۆ نەشکاندنی دڵی براکەمە ئینجا بە توڕەییەوە پشتی لێمان کرد و ئەوێی بەجێ هێشت بەڕاستی لە ڕۆژگار زۆر زۆر توڕە و پەست ببووم، بەرەو ڕووی چووم ئەرێ تۆ کێشەت چییە؟ چیت دەوێ بۆ وا دەکەیت ڕۆژگار جیاواز لە هەر جارێکی تر بەرەو لام هات و چاوانی خستە سەر چاوانم تۆ زۆر ساویلکە و خۆش باوەڕیت. بە جۆرێکیت دەتوانم بە دوو قسەی خۆش و بریقەدار هەرچیم دەوێ پێتی بکەم زۆر نامۆیانە دیقەتی ڕووخسار وجەستەی دەدام و پێدەکەنی زۆر قەڵس بووم لەو ڕەفتارەی و زلـەیەکم لە بناگوێیدا ڕاستەوخۆ بە بێدەنگی لەوێ بەجێم هێشت و بەدوای زەردەشتدا ڕۆشتم لەو ڕۆژەوە بەرامبەری گۆڕام بەدەست خۆشم نەبوو ڕقێکی سەیرم بەرامبەری هەبوو وە چیتر لەگەڵی قسە و گاڵتەم نەدەکرد هێشتا هەر ئەو هاتوچۆی قوتابخانەی پێدەکردم چونکە زەردەشت کاروباری زیاتری بەسەر بوو لە نێو ئۆتۆمبێل هەمیشە بێدەنگیم دەنواند هەرچی دەگوت تەنها بە بەڵێ و نەخێر و باشە وەڵامیم دەدا هیچ تاقەت و خولقی قسەم نەبوو لەگەڵیدا ئەسڵەن چارەییم نەدەویست ڕۆژگار دەیزانی بۆ ئاوام لەگەڵی بۆیە هەمیشە هەوڵی دەدا ئاشتم بکاتەوە بەڵام بێ سوود بوو چونکە بەتێکدەری خۆشییەکانمم دەبینی جیا لەوەش ئەو شتانەی زەردەشت بۆی دەکردم ڕۆژگار لێیاندا قەدەغەی دەکردم ئەمەش وایکرد گشت مەیل و هەستەکانم بۆ زەردەشت بچن بیرم دێ ئێوارەیەک لە باخچەی دواوەی ماڵەوە دەنگە دەنگ و هۆسەیەکی زۆر گەورە دروست بوو ڕاستەوخۆ بەرەو ئەوێ ڕامکرد خودایە چیم بینی زەردەشت و ڕۆژگار کەوتبوونە گیانی یەکترەوە و خوێن بە باڵایاندا دەهاتە خوارێ خەریک بوو بمرم لەداخان رامکردە نێوانیان و بە زۆر جیام کردنەوە بۆچی وا دەکەن لەسەر چی شەڕتانە بەس بزانم زەردەشت بە توڕەیەوە گوتی لاچۆ ئەسمەر تۆ حەقت نەبێ پەیوەندی بە تۆوە نیە ڕۆژگار هەڵیدایە و بەدەنگێکی بەرز گوتی کورە هیچ و پووچ ئەوە هەموو غرورەکەتە خۆت لە پشت ئافرەتێک دەشاریتەوە زەردەشت بەهەموو هێزیەوە هێرشی بۆ ڕۆژگار برد و هاواری دەکرد بێ ئەخلاق نەمگوت چیتر تەداخول نەکەیت
پاشان دووبارە چوونەوە گژ یەخەی یەکتری هاوارم کرد بەخوا ئێستا دەچم مامە جەزا بانگ دەکەم پاشان ڕووم وەرگێڕا و ڕۆیشتم زەردەشت هاواری کرد و بەدوامدا هات
پێویست ناکا بانگی کەس بکەی خۆت لەنێوانی من و براکەم هەڵمەقورتێنە و بڕۆرە ژوورەوە
توڕەبووم و بەدەنگێکی ڕوونەوە گوتم
-ناچم چونکە ئەوە ئێوە چەند جارە ئاوا دەکەن
نازانم زەردەشت بۆچی بەم شێوەیە توڕەبوو، بەڵام هاواری کرد دەڵێم بڕۆ ژوورەکەت ئەسمەر تێناگەی خۆت لە نێوانمان هەڵمەقورتێنە
زەردەشت ئەمە یەکەمجاری بوو بە دەنگی بەرزی لەو شێوەیە قسەم لەگەڵ بکا بۆیەش دڵم لێی شکا چاوم پڕ لە ئاو بوون و ڕووم وەرگێڕا ڕۆیشتم ئەو ڕەفتارەی زۆر دڵگرانی کردبووم بەجۆرێک بە تەواوی تەمەننای مردنم دەخواست زەردەشت دوای نیو کاتژمێر لە دەرگای ژوورەکەمیدا ئەسمەر گیانی من بێمە ژوورەوە وەڵامیم نەدا ئەویش دەرگای کردەوە هاتە ژوورەوە دەستی خستە ملمەوە لە خۆمم دوورخستەوە و ویستم بڕۆم دەستی گرتم و بە دەنگێکی هێمن و تۆنێکی نەرمەوە گوتی هێی هێی کوا سەیرم کە من کاتێک بەو شێوازە دەیدواندم دڵم بەرگەی نەدەگرت، نەرم دەبوو بە چاوانێک کە دەمەویست هەموو ئازارەکانمی پێ بگەیەنم سەیریم کرد ئەویش خەندەیەکی جوانی خستە سەر ڕووخساری من چۆن ئەو دڵە ناسک و نازدارەی تۆ چاک بکەمەوە هەناسەیەکم هەڵکێشا و بە بێزارییەوە گوتم
پێویست ناکا وادیار بوومەتە بار بەسەرتانەوە
نەیهێشت قسە تەواو بکەم جدیانە گوتی
ئای ئەسمەر. توڕە دەبم ئەو قسەیە تەواو بکەی تۆ خۆشەویستی منیت و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا دەبیتە هاوسەرم، ئیتر باری چی هەناسەیەکم هەڵکێشا و لەگەڵیشدا فرمێسکەکانم ڕێچکەیان بەست زەردەشت خستمیە ئامێزیەوە هیچ نیە تۆ خەم مەخۆ باشە ئەم شتانە لە نێو براکان هەر ڕوو دەدەن
چۆن هیچ نیە؟ ئاخر بۆچی شەڕ دەکەن ڕۆژگار بۆچی وا دەکات بۆچی هێندە ڕقی لە منە زەردەشت توند بەخۆیەوە گوشیمی ڕۆژگار گەنجێکی

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 9 بن 📚🌚

جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی نـۆیـەم 9

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

حەسوود و خۆپەرستە لەوەتەی بیرم دێت هەمیشە چاوی لە موڵکەکانی من بووە چونکە من جێگرەوەی باوکمم لە کار و موڵک و فەرمانەکان دەبینێ باوکم زۆر متمانەی بە منە ئەو لە منداڵیشدا هەر ئاوا بووە ئیرەیی چاوانی کوێر کردووە ئامادەیە بۆ بەدەست هێنانی شتەکانی من هەموو شتێک لە ناو ببات سەیری زەردەشتم کرد کاتێ دەیگوت ئەسمەر من لە شتێک زۆر دەترسم لە چی دەترسی گیانی من لەوە دەترسم چۆن چاوی لە شتەکانیترم بووە و هەندێکیانی لێم بردووە، چاوی لە تۆش بێت و بیەوێت لێمت بەرێ دەستم خستە سەر کوڵمەیەوە من تۆم هەیە و هەر تۆم خۆش دەوێ، ڕۆژگار ناتوانێ هیچ شتێک بکات مەترسە زەردەشت سەری ماچ کردم و گوتی گوێ بگرە ئەسمەر گیان هەرکاتێک ڕۆژگار نزیکت کەوت، بەهەر شێوەیەک بووە خۆت لێی دوور دەخەیتەوە و لە دەستی ڕادەکەیت تێگەیشتی لێم تاقانەکەم ئەوکاتە دڵنیایی تەواو کەوتە دڵم بەوەی هەرچی نەبێ ئەوا زەردەشت ئاشقمە و بەتەنیا جێم ناهێڵێ ئەزانی چی خاتوو شەم؟ من زۆر بەدبەخت و گێل و نەفامم زۆریش بێ ئەقڵم، چونکە من لە نێو یاریی چارەڕەشیمدا بێ ئەوەی پێی بزانم هەڵدەکڕوزام. هەفتەیەک دوای ئەو ڕووداوانە مامە جەزا بە بیانوی سەرپەرشتی کردنی کارەکانی کارگەکانی ڕۆژگاری نارد بۆ سلێمانی و پاشان بەرەوە سەرسنور. ئینجا ڕۆژێک بانگی لای خۆی کردم و داوای لێکردم بەهاوسەرگیریم لەگەڵ زەردەشت بەتەواوی ببم بە کچی ئەم ماڵە. منیش بەهۆی خۆشەویستیم بۆ زەردەشت هەر قایل بووم ئەگەرچی زۆر داوام کرد بوەستین و چاوەڕێی هاتنەوەی ڕۆژگار بکەین بەڵام زەردەشت دەیگووت ئەسمەرەکەم، بەڕاستی من زۆرم چاوەڕێ کردیت و ئیتر بەرگەی ئەوە ناگرم نەتوانم تێر بەدڵی خۆم لە ئامێزت بگرم و بۆنت بکەم و لە باوەشت بکەم ڕۆژگاریش تێدەگات لە من دەزانم. دڵنیاشم لێرە بێت کێشەمان بۆ دروست دەکات خۆت دەزانی چەند بە ئیرەییە
ئیتر بەم قسانە دڵنیاییان دەدا پێم هەرچەندە هەستێک لە دڵم هاتنی ئەو شومەی زۆر فراوان تر دەکردەوە بەڵام گوێم بەو هەستە نەدا و ئامادەکاری هاوسەرگیریمان کرد و بە دوو سێ هەفتە هەموو شتمان ئەنجامدا زەردەشت هەمیشە پێی دەگوتم لە هەموو شتێکمان ڕۆژگارم ئاگادار کردۆتەوە بەڵام ئەو هێندە سەرقاڵە ناتوانێ پیرۆزباییمان لێبکات یا هەوڵ بدات بێتەوە بەو جۆرە دوور لە چاوانی ڕۆژگار لە زەردەشت مارەکرام، ڕۆژی گواستنەوە و شەکراو خواردنمان یەک ڕۆژ بوو شەوی یەکەمم ئەژنۆشکێنەرترین و وێرانکارترین شەو بوو ئەو شەوە بوو کە بە یەکجاری هەموو بوونێکی خۆمم لەدەستدا و تا ئێستاش نەم توانیوە وەک جاران هەڵبستمەوە سەر قاچەکانم دوای تەواو بوونی ئاهەنگەکەمان مامە جەزا ماڵەکەی بۆ چۆڵ کردین بۆ ئەوەی من بە یەکجاری وێرانەیی بکەوێتە جەستە و دەروونیشمەوە لە دڵی خۆم دەمگووت لە کۆتاییدا بە حەڵاڵی بە ئەشقەکەم گەشتم وەک هەر بوکێک، لە یەکەم شەوی هاوسەرگیری ژیانم دەمەویست دڵخۆش بم لەگەڵ هاوسەرەکەمدا بەڵام وادیارە ئەمە بۆ من موقەدەر نەبووە لەو کاتەی لە نێو ئامێزی نەفرینلێکراوی زەردەشتدا بووم، هاواری ڕۆژگار بەنێو ماڵەکەدا زرنگایەوە ڕۆژگار بە گشت تواناییەوە بانگی دەکردم ئینجا بێ گوێدان بەوەی خەریکە خۆی دەکات بە ژووری دوو هاوسەری تازەدا بە لەقە دەرگای ژوورەکەمانی شکاند یەک هەڵوێستانە هێرشی بۆ زەردەشت هێنا و لەسەر جێگاکەمان ڕایکێشا نێوەندی ژوورەکە بەر مستەکۆڵەیدا و تا بێ هۆشی نەکرد وازی لێ نەهێنا هەر چۆنێک ئەو هاتە ژوورەوە چەرچەفی جێگاکەم لە خۆم ئاڵاند چاویشم لەو هێرش بردن و لێدانەی ڕۆژگار بوو کە جیاواز لە هەر جارێک وەکو شێت لە ڕووخسار و جەستەی زەردەشتی دەدا و نەدەوەستا لە بەردەم ئەم لێدانە لە شوێنی خۆم دەستە و ئەژنۆ کەوتبووم و چاوانم ئەبڵەق بەدیاریانەوە و هەناسەم توند ڕاگرتبوو وەک بڵێی گەر هەناسە بدەم ئەو لێدانە بەر جەستەی منیش بکەوێ ڕۆژگار کە زەردەشت بێ هۆش و شەل و کوت کرد، بە چاوانێکی سووربووییەوەی تیژی پڕ لە فرمێسکی بە ئێش لێی ڕوانیم. پاشان بەرەو ڕووم هات و چەرچەفێکیتری بەسەر شانم دادا ببوورە کە درەنگ کەوتم بمبوورە ئەنالیا بمبوورە
دەستیم لە خۆم دوورخستەوە و زلەیەکم لێدا ئینجا ویستم قسە بکەم بەڵام ڕۆژگار بە توڕەییەوە زلەیەکی لێدامەوە و قژی ڕاکێشام بەرەو لای خۆی و ڕووەو زەردەشت پەنجەی درێژ کرد و وتی ئەو بێ ئابڕوەی ئێرە مەحرەم و برای ڕاستی خۆتە بێ ئەقڵ لە قسەیە سام گرتبومی تەنیا و تەنیا لە لێوانی ڕۆژگارم دەڕوانی مێشکم قەبوڵی ئەو قسەیەی نەدەکرد هەستم دەکرد لە حەژمەتا لێوەکانم خەندە دەگرن سەیری

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 10 بن 📚🌚

جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
Live stream finished (28 minutes)
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی دەیــەم 10

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان } 

چاوانیم دەکرد دەمەویست بڵێم بەسە ئیرەیی ڕۆژگار هێندەیتر درۆم لەگەڵ مەکە زەردەشت تۆزێ بە ئاگاهاتەوە و ویستی هەڵسێتەوە ڕاستەوخۆ ڕۆژگار جێی ھێشتم دووبارە یەخەی زەردەشتی گرتەوە و بەهەموو هێزییەوە ڕای دەوەشاند هاواری دەکرد خوشکی خۆتە بێ ڕەوشت خوشکی خۆتە خوشکی خۆت زەردەشتیش هەر وەک من لە تاو ئەو قسانە چاوانی ئەبڵەق دەست و ئەژنۆ شکاو لەنێو پەلەکانی ڕۆژگار کەوتبوو هێندەی نەبرد هەمان ئەو گەنجەی ئەو ڕۆژە کە لە بەردەم دەرگای ماڵی مامە جەزا سەیری دەکردم خۆی بە ژووردا کرد بۆ چەن چرکەیەک دووبارە بە هەمان نیگاوە سەیری کردمەوە پاشان بەرەو لام هات و لە باوەشی کردم بەڕاستی ئەو قسە و ڕەفتارانە بۆ من زۆر گەورە بوون شەوی قسەکانی زەردەشت و مامە جەزام هاتەوە یاد وەک ئەوەی گشت نەهامەتیەکانی دوونیا بەسەر مندا هاتبنە خوارەوە ئەژنۆکانم چەمانەوە و لە قسە و جوڵە و کاردانەوەش کەوتم خۆ ئەگەر ئەو گەنجە نەبوایە دەکەوتمە سەر زەوی  بە تەواوی دوو فرمێسک لە چاوانم نەهاتنە خوار کاتێ گەنجەکە بەباوەش هەڵی گرتم بە ڕاکردن لەماڵی مامە جەزا هاتینە دەرەوە و بە ئۆتۆمبێل ڕۆشتین من لەنێو ئۆتۆمبێل کاتێ گەنجەکە خستمیە ئامێزی بە چەرچەفەکە زیاتر دایدەپۆشیم دەستم بە گریان کرد چونکە نەمدەزانی دیسان چی ڕوویداوە ئەو قسەی ڕۆژگار کە گوتی (زەردەشت برای خۆتە) ببووە ئەڵقەیەکی گەورە دڵمی دیلی گریان کردبوو ڕۆژگار شوفێری دەکرد من و گەنجەکەش لە دواوە دانیشتبووین بە گریانەوە ڕووەوە هەردووکیان دەمگوت ڕۆژگار ڕۆژگار لێت دەپاڕێمەوە قسەیەک بکە ئاوڕ بدەرەوە قوربانت بم توخوا شتێک بڵێ وادەمرم من تکایە بە مامە جەزا و زەردەشت بڵێ ئەو گاڵتانە خۆش نین من دڵم خەریکە شەق دەبات. ڕۆژگار لە خاتری ئەو ئیرەیییەی دڵی خۆت وا لە من مەکە من تاوانم چیە هەرچەنێک دەگریام و دەپاڕامەوە کەچی ڕۆژگار تەنیا شوفێری دەکرد  یەک وشەشی لەگەڵمدا نەدەگوت گەنجەکەش هەرچەند بەکوڵتر دەگریام زیاتر دەیخستمە ئامێزی سەری ماچ دەکردم و جار جارەش فرمێسک بەڕووی دەهاتەوە خوارەوە کاتی سڕینی فرمێسکەکانی دەیگوت مەگری بە قوربانت بم تەواو نایەڵم هیچت بەسەربێت، مەترسە چاوە ڕاستەکەم سەبرت هەبێ با بگەینە ماڵی خۆمان هەموو شتت بۆ باس دەکەم هەستەکانم تێکەڵ و پڕ ژان و ئاڵۆز بوون کاتێک گەیشتینە شوێنی مەبەست سێ پیاو و دوو کچ و ئافرەتێکی پیر لەبەردەم دەرگای ماڵێکدا لە چاوەڕوانی هاتنەوەمان بوون یەکێک لە پیاوەکان کە لە گشتیان بە تەمەنتر بوو بەرەو لامان هات بە سۆز و خۆشەویستیەکی باوکانە منی خستە ئامێزی بەرەو ژوورەوە بردمی و ئەوانیتریش بەدوامان هاتن پیاوەکە لە هۆڵەکە لەسەر قەنەفە قاوەیی و سپییەکان داینام هەر چۆن داینام بانگی ڕۆژگارم کرد بۆی دەگەڕام چونکە لە نێوانیاندا لەو زیاتر کەسیترم نەدەناسی ئەویش زوو خۆی گەیاندە لام و لە ئامێزی کردم ئینجا هەندێ ئاوی پێدام هەر بە ئاوی نێو گڵاسەکە تۆزێ ڕووخساری تەڕ کردم و قژی هەڵدامەوە ئەوانەی ئەوێ هەریەکەی بەرامبەرم لە شوێنێک دانیشتن بەردەوام بوون لە سەیر کردنم و دەشگریان یەکێ لە کچەکان لێم نزیک بوویەوە لەتەنیشتمدا دانیشت، دەستی گرتم ماچی کرد بە حەسرەتێکی زۆرەوە سەیری دەکردم مامە احسان کاکە ئازاد کەسێکتان قسە ناکات کێ هەموو شتی پێ دەڵێ ڕۆژگار بە دەم ماچ کردنی سەرمەوە وەڵامی دا من پێی دەڵێم ئێوەش یارمەتیم بدەن و لەگەڵما بن ڕووم لێی کرد و گوتم توخوا چی بووە دیسان بۆچی هەردەبێ شتێک هەبێت و خۆشیەکانم لێ وێران بکات ئاخر پیاوە پیرەکە ناوی مامە احسان بوو. ئازادیش ئەو گەنجە بوو کە تا نێو ئەو ماڵە بە باوەش هێنامی ئازاد هاتە بەردەمم لەسەر مێزەکە دانیشت کچەکەش لە لام هەڵسا مامە احسان هاتە جێگەیەوە وەک ئەوەی بیانەوێ هەموویان بێنە ژێر باری ئەو کێوەی خەریکە دەکەوێتە سەر شانم دووبار ویستم قسە بکەم، بەڵام ڕۆژگار ڕووخسارمی بەلای خۆیدا سوڕاند ئەسمەر نا ئیتر تۆ ئەسمەر نیت و هیچ کات ئەسمەر نەبوویت تێنەدەگەیشتم لێی و بەو شێوازەش لێم دەڕوانی ئەویش بەردەوام بوو لە قسە وتی تۆ ئەنالیایت ئەنالیا وون بووەکەی ئێمە من ئیتر بۆم نیە بە ئەسمەر بانگت بکەم ئەنالیا گیان دەزانم بڕوا کردن بەو شتانەی ئێستا دەیڵێم زۆر زۆر قوڕسە بەتایبەت کەوا تۆ جەزای باوکمت زۆر زۆر خۆش دەوێ و لە جێگای باوکتت داناوە

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 11 بن 📚🌚

جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی یانـزدە 11

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }

دەمزانی قسەکانی خەریکە دەبنە خازووقە جەستە و گیانم لەت و پەت دەکەن بۆیە فرمێسکم نەدەوەستا توخوا ڕۆژگار چی بووە ئەو قسانە چین؟ من لە هیچ تێناگەم خەریکە دڵم دەتەقێت بۆچی قسە ناکەن ئاخر مامە احسان تۆزێ بۆ لای خۆی کێشی کردم دەستمی گرت من هەموو شتێکت بۆ باس دەکەم تۆش گوێم لێبگرە سەرم بۆی لەقاند و گوێقوڵاغی قسەکانی بووم مامە احسان دەستەکانی خستنە نێو یەکتری با بە هێوری و لە سەرەتاوە هەر هەموو شتەکانت بۆ باس بکەم کچی خۆم من باوکم پیاوێکی ساماندار و دەوڵەمەندی ئەم شارە و پیاوێکی خێرخواز و چاکار بوو بێجگە لە من دوو کوڕیتری هەبوو کە ئەوان جەنگیز و جەزا بوون جەزا کۆتا منداڵ و منیش برا گەورەیان بووم جەزای برا بچوکمان هیچ نەچوبوووەوە سەر باوکم و بە قەد گەردێکیش لە ئێمە نەدەچوو چونکە سەرسەری و بێ ڕەوشت و خراپەکار بوو من و جەنگیز دوای تەواوکردنی ٢٠ ساڵی هاوسەرگیریمان کرد و جەزاش دوای پێنج ساڵ لە هاوسەرگیری ئێمە ئینجا چووە ژیانی خێزانییەوە جەزا خۆی کەسێکی زۆر خراپەکار بوو لە دوای مردنی دایکیشمان زۆر خراپتر بوو ئیتر گشت کار و پیشەی ببووە شەڕاب و قومار هەرچەند هاوسەری هەوڵی لەگەڵ دەدا بێ سوود بوو چونکە ئەو چۆن شۆڕببووەوە نێو گرفتی ماددەی هۆشبەرەوە هەر بەو جۆرە مایەوە لەکۆتاییدا بووە مایەی دەردەسەری بۆ خێزانەکەمان و پارچە پارچەی کردین شەش مانگ دوای مردنی دایکمان، جەزا لە ڕووداوێکی نامۆ و گومانەوانیدا دەستدرێژی کردە سەر هاوسەری جەنگیز ئەمەش جەنگێکی وێرانەی هەڵگیرساند هەم لە نێوان هەردوو برا بچوکەکانم هەم لەنێو ماڵی جەنگیز، هەم لەنێو ماڵی خۆشی جەنگیز ئاگر کەوتبووە دڵ و دەروون و ژیانیەوە، چونکە دوای مانگ و نیوێک هاوسەرەکەی دووگیان بوو نەماندەزانی ئەو سکەی لە جەنگیزی مێردیەتی یاخوود جەزای شووبرای نێو ماڵی جەزاش بێ بەش نەبوو لەو ئاگربارانە بە تایبەت دوای لە دایک بوونی منداڵەکە پشکنینی باوکایەتی و دەرکەوتنی ئەوەی جەزا باوکی منداڵەکەیە ئەم شتەمان لە نێو خۆمان شاردەوە و مناڵەکەمان دا بە جەزا و هاوسەرەکەی بەڵام باوکم جەزای لە بەشە میراتی بێبەش کرد و حاشای لێ کرد ووردە ووردە نێو ماڵی جەنگیزی هێور دەبووە وە بە حیکمەت و لێزانینی باوکم چونکە ئەو دەیزانی جەزا چەندە لاسار و سەرەڕۆیە بۆیەش دەیەویست بە هەر شێوەیەک بووە دەسەڵات و توانای کەم بکاتەوە بەڵام جەزا کەسێکی ژیر و زیرەک بوو بە تایبەت لە قومار هەر لەو کاتەوەی دەستی بە قومار کرد تاوەکو ئێستا بیرم نایەت یەک جاریش دۆڕابێت ماستاوچێتی و کۆیلەیی بۆ بەرپرسەکان دەکرد و ووردە ووردە پێگەی بەرزبوویەوە تا خۆشی بوویە بەرپرسێکی گەورە دوای چەندین ساڵ باوکیشم تەمەنی پڕ لە خێری وەستا و بە دوای دایکمدا بەجێی هێشتین من ببووم بە خاوەنی کچێک و جەزاش دوو کوڕ و جەنگیزیش ببوو بە خاوەنی چوار مناڵ کە سێ کوڕ و کچێک بوون و هاوسەرەکەشی دووگیان بوو جەنگیز لە دڵ باشی و میهرەبانی و بەخشینی خۆشەویستی ڕێک دایکم بو مناڵ و خێزانەکەی زۆر خۆشدەویست جەزا دوای مردنی باوکم داوای میراتی خۆی دەکرد باوکیشم بەر لە مردنی هەم بێبەشی کردبوو هەمیش وەسێتی کردبوو ئێمەش پێی نەدەین بەڵام جەزا وەک شێت حاڵی هاتبوو هەمیشە هەڕەشە و گوڕەشەی دەکرد بەوەی گەر بەشی خۆی پێ نەدەین هەموومان لەناو دەبات بەڕاستیش قەولی خۆی هێنایە جێ و بەجۆرێک ئێمەی پارچە پارچە کرد بۆ یەکگرتنەوەی تەواویمان هێشتا نەمانتوانیوە بگەینە ئامانج مامە احسان بێدەنگی باڵی بەسەریدا کێشا و نیگایەکی بۆ ئازاد کرد لەو نیگایەی تێگەیشتم دەبێ ڕوو لە ئازاد بکەم بۆ بیستنی تەواوی بەسەرهاتەکە لەگەڵ ئەوەی هێشتا نەمدەزانی ئەوە پەیوەندی بە منەوە چیە، بەڵام وێڵ و شەیدای ووشەیەک بووم دەرم بێنێ لەو تەحەسووفەی تێی کەوتبووم بۆیەش زۆر بە وردی لە وشە وشەیان گوێم ڕادەگرت ئازاد خۆی کۆکردەوە هەناسەیەکی قوڵی ھەڵکێشا من کوڕی گەورەی جەنگیزم و مامە احسانیش مامی منە من بەو پێیەی لە هەموو مناڵەکان گەورەتر بووم زۆرترین شتم بیرە مامە جەزا زۆر ڕقی لێمان بوو وە هەموو هەوڵ و توانای بۆ ئەوە بوو ئێمە لەیەک بکات و یەکێکمان تووشی ناخۆشی و ناسۆری ژیان بکات دوای لە دایکبوونی خوشکە بچوکەکەم بە دوو مانگ شەوێک چەن چەکدارێک هەڵیانکوتا سەر ماڵمان و لە باوکمیاندا و بێ هۆشیان کرد ئینجا لە ئێمە شەیان دا و پاشان خوشکە تازە لە دایک بووەکەمیان لە ئامێزی دایکم فڕاند و هەڵاتن و لە دوای خۆشیان ئاگریان لە ماڵەکەمان خستەوە وا دیاربوو ماڵەکەمان نەوتڕێژ کرابوو

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 12 بن 📚🌚

جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی دوانزدە 12

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }

چونکە ئاگرەکە لە چەند ساتێکی کەمدا گشت ماڵەکەمانی تەنیەوە دایکم بە هەموو توانای خۆیەوە من و منداڵەکانیتری ڕزگار کرد خۆشی لەنێو خانوەکە لەگەڵ باوکمدا سووتان لەو شەوەوە مامە احسان ئامێزی بۆمان کردەوە و بەخێوی کردین من بەرامبەر مامە جەزا ڕق و کینەیەکی زۆر زۆرم هەیە و دڵنیاشم  ئەو بەو شێوەیەی بەرامبەر ئێمە کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکم نیە دڵنیاشبە ئەوبەڵگەیە دەدۆزمەوە و ئەوی پێ دادگایی دەکەم دەبێ مامە جەزا باجی دەستدرێژی بۆ سەر دایکم و کوشتنی هەردووکیان هەتیوخستنمان و ڕفاندنی خوشکەکەم زۆر بەخراپی بداتەوە ئازاد وەک ئەوەی ڕقێک لە دڵیدا بەرەو گەورەبوون هەنگاو بنێت ڕووخساری پڕ لە قینی لەگەل هەر وشەیەک زیاتر دەگۆڕا لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە و بە پەنجە گەورە و شەهادەی نێوانی چاوانی گرت و پشتی لێمان کرد ئەوانی تریش هەریەکەی بەجۆرێک دەگریان لەڕوخسار و فرمێسکەکانیان کۆڵێکی زۆر گران و ئاگرێکی سوتێنەرم دەبینی بە زۆر هێزم دایە بەر خۆم بە قورگی پڕ گریانەوە بپرسم یانی مامە جەزا؟ هەمان مامە جەزای من و زەردەشت و ڕۆژگار یەکێ لەو گەنجانەی ئەوێ دەمشڕانە گوتی ئائا بەڵێ هەمان ئەو ئازاد بە دەنگی بەرز قسەی پێ بڕی ئایهان بێدەنگ بە جارێک پێویست بەو قسانە ناکات ئێستا سەرەی ڕۆژگارە سەیرێکی ڕۆژگارم کرد بەبینینی چاوە سارد و بێ مروەتەکانی لەئاست ئەو قسانەی سەبارەت بە باوکی دەکرێن جەخار کەوتە دڵمەوە بۆچی ڕێگا دەدەی بەو شێوە قسە لەسەر باوکت بکەن ڕۆژگار سەیرکە چی پێ دەڵێن ئاخر ئەوە پەیوەندی بە منەوە چییە مامە جەزا بۆ من زۆر باش بو ئەو منی پاراست و جێگای بۆ کردمەوە ئاخر دەتانەوێت بەهۆی منەوە بتوانن تۆڵەی خۆتانی لێبکەنەوە ڕۆژگار خەندەیەکی شەیتانی کرد و شەقێکی لە نێوچەوانی خۆیدا ئەوە تۆ گەمژەییت لە ئازاد وەرگرتووە یان ئایهان یان عەلی کچم بم زانیبایە تۆ بۆ ئاوا گەمژەییت ئاخر با باوکیشم بێت خۆ خراپەکار و هیچ و پووچە من هیچ کاتێک پشتی کارە خراپەکانی ناگرم ئەوە باش بزانە دواتر جەنابت ئەقڵت لە کوێیە بزانم ئەو کچەی باوکم ڕفاندی تۆ بوی گەمژە مناڵە ناشەرعیەکەشی زەردەشتە زەردەشت زڕبرای تۆ و ئازاد و ئایهان و عەلی و شنرووێیە سەیرێکی دەوروبەرم کرد و گیزە لە مێشکم هەڵسابوو ئازاد چاوانی زەق کرد ڕۆژگار ئای ڕۆژگار بۆ وا بەڕەقی برام ڕۆژگار بزەیەکی لاری شەیتانی خستە سەر لێوانی چی بکەم گەمژەییەکەی ناچاری کردم پێڵووی چاوانم لەو قسانەی ڕۆژگار دەلەرینەوە هەستم دەکرد دەمارەکانی ڕۆخی چاوانم دەیانەوێ بتەقن هەستم بە پڕییەک دەکرد کە لە قورگمەوە دەیەویست دەربچێت مامە ئیحسان کە وا دیار بوو تێبینی ئەو تێکچوونەی کردبوو لە داخی قسەکان، خستمیە ژێر باڵی خۆیەوە کچی خۆم هێمن بەرەوە دەی ناوی خودا بهێنە هێمنی چی مامە؟ ئەو قسانەتان وا قوتم دەدەن لەنێو خۆیاندا ئاخر مامە جەزا کەسێکی زۆر باش بووە بۆ من ئەگەر ڕاست بن قسەکانتان ئەی نازانێ زەردەشت زڕبرامە چۆن لە یەکمان مارە دەکات ئەی زەردەشت نازانێ ئێمە خوشک و براین چۆن قەبوڵی شتی وا دەکات ئاخر ئێوە ئاگاتان لە خۆتانە چی دەڵێن؟ توخوا من دڵم چیتر بەرگەی خەم و ئازاریتر ناگرێ ڕۆژگار تۆزێک دەمی ووشک هەڵاتوی تەڕ کردەوە
زەردەشت هیچ نازانێ منیش بەڕاستی نەمدەزانی باوکم بەتەمای ئەوەیە لەیەکتان مارە بکات تا ئەم دواییانە هەرچۆن شتەکەم زانی هەواڵم بە ئازاد دا بۆیەش هەمیشە هەوڵم دەدا لە یەکتان دووربخەمەوە بەڵام چی بکەم جەنابت زۆر گێل و گەمژە و نەزان بوویت و تێنەدەگەیشتیت بە گریانەوە ڕووم لێیکرد و گوتم لەکەیەوە ئەو شتانە دەزانی ئاخر
ڕۆژگار ماتەمییەک کەوتە سەر ڕووخساری ئازاد دەنگی هەڵێنا ئەو دەمێکە ئەو شتانە دەزانێت چونکە ئێمە دوای ئەوەی گومانمان لە مامە جەزا کرد ڕۆژێک من و مامە ئیحسان و براکانی ترم بە نهێنی لەگەڵیدا دانیشتین دەزانی بۆ
وەڵامیم نەدا ئیتر توانای وەڵامدانەوەییم نەما بوو گێژ و وڕ هەر سەیریانم دەکرد کاکە ئازادم بەردەوام بوو لە قسە تۆ ئەزانی هەمان شێوەی دایکمانت هەیە لە نێوان تۆ و دایکم تۆسقاڵێک جیاوازی نیە دوای ئەوەی ڕۆژگار وێنەی تۆی بەهۆی باوکییەوە دەست کەوتبوو دەفتەرێکی پڕ لە شیعری هەبوو وێنەکانتی کۆپی دەکرد و لەو دەفتەرەی دەدا و شیعری بەسەرتا دەنوسی بە بینینی ئەو دەفتەرە دڵنیابووینەوە لەوەی ڕۆژگار هەمیشە لە چاکی تۆدایە و دەتوانین بەیارمەتی ئەو بتدۆزیینەوە و زیاتریش دڵنیابووینەوە لەوەی کە جەزا ئەو کارەی

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 13 بن 📚🌚

جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
Live stream finished (1 hour)
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی سێنزدە 13

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }

بەرامبەرمان کردووە سەیرێکی ڕۆژگارم کرد بەڕاستی زۆر لێی پەست و دڵ بریندار بووم ئەی بۆچی لەسەرەتاوە هیچت پێ نەدەوتم چاوەڕێی ئەوە بووی لە براکەمم مارە بکا ڕۆژگار كه‌ ویستی وه‌ڵام بدا ئازاد به‌ ده‌ست ئاماژه‌ی بێده‌نگ بوونی كرد خۆی به‌رده‌وام بوو له قسە پێش هاتنت بۆ ئه‌وێ جه‌زا زانیبووی ڕۆژگار هه‌رچی ڕاستیه‌ سه‌بارت به‌ تۆی ده‌زانێ هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی تۆی لێ كردبوو وه‌ هه‌میشه‌ چاودێری به‌سه‌رییه‌وه‌ دانابوو كه‌ ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵمان هه‌بێ زەردەشت كاری خۆی له‌گه‌ڵ تۆ ته‌واو بكات قینم زۆر زۆر خراپ هه‌ڵسابوو هه‌ر به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ ڕووم له‌ ڕۆژگار كرد ده‌ست و قاچت نه‌بوو به‌ شه‌ق بمڕفێنی و ڕزگارم بكه‌یت ئه‌ی نه‌تده‌توانی ڕاستیه‌كان به‌من و زەردەشت  بڵێیت ئه‌فڕام به‌ چاوانێكی خه‌مگینی ماته‌وه‌ وەڵامی دا پێت وایه‌ زۆر ئاسانه‌ كارێكی ئاوا؟ تۆ هیچ ئاگاداربوویت زەردەشت چۆن به‌ره‌و لای خۆی كێشی ده‌كردی و به‌ درۆزن و خراپه‌كار منی نیشانت ده‌دا ده‌زانی ئێستاش چۆن ڕزگار بوویت هه‌ڵه‌ی مامه‌ جه‌زات بوو منی نارده‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر منیش ده‌رفه‌تم وه‌رگرت. هه‌موو شتم به‌ ئازاد گوت و به‌ نهێنی گه‌ڕامه‌وه‌.  پێت وایه‌ باوكم چ جۆره‌ پیاوێك بێت به‌و ڕاستیانه‌وه‌ بهێڵێ وا ئازادانه‌ بسوڕێمه‌وه‌ و لێت نزیك ببمه‌وه‌ تۆ باوكم قه‌ت ناناسیت نه‌ تۆ و نه‌ هیچ كه‌سێكی ئێره‌ هێنده‌ی من باوكم ناناسن ئه‌و بۆ دوو قرووش مرۆڤ زینده‌به‌چاڵ ده‌كات و مێشیش میوانی نابێ لێدانەکانی دڵم خێراتر و خێراتر دەبوون و هەستم بە لەرزینی جەستەم دەکرد نەمدەزانی جەستەم چی بەسەرهاتووە بەڵام دەمزانی خەریکە شتێکم لێدێت چونکە سینە و سیەکانم بەنێویەکدا دەچەقینەوە قورگم توند گیرا و هەناسەتەنگیەکی زۆر زۆرم هەبوو دەستم خستە قۆڵی مامە ئیحسان و توند دەمگوشی دەمەویست لەرینەوەی جەستەم بوەستێنم و نەمدەتوانی ئاخر ئەو ڕاستیانە بۆمن زۆر بە ئێش و ژان بوون وەک منداڵ دووبارە بەرامبەر ئاشکرا بوونی ڕاستیەکان دەگریام ئاخر توخوا با درۆ بێت من مامە جەزام زۆر خۆش دەوێت چۆن دەبێ چۆن من خێزانی خۆمم هەبوو ڕاستە بۆم خراپ بوون بەڵام خۆ مامە جەزا منی لێیان ڕزگار کرد بەو قسانەی ئێوە بێ دەبێت هۆکاری هەموو خراپیەکانیان ئەوە بووبێت کە من کچی ڕاستی ئەوان نەبووم توخوا ڕۆژگار ڕۆژگار سەیرم بکە و بڵێ لە ئەنقەست وادەکەی بەخوا توڕە نابم بەخوا هیچ ناکەم لێت دەپاڕێمەوە ڕۆژگار تۆزێ دوور کەوتەوە و پشتی لێمان کرد دەمبینی هەمووی بەدیار گریانەکانم وەک شێت فرمێسک دەبارێنن وەڕاست گەڕانی گومانەکانم خراپی بەسەر هێنابووم ئەی خوا کەس نەخاتە هەمان بارودۆخی منەوە کە شێت و وێرانە ببووم بەو ڕاستیانە هێندە هەناسە تەنگ و دڵ پڕ ژان بووم حەزم دەکرد هەڵسم و جلی بەرم دادڕم ئاخر نەمدەتوانی بڕوا بە خراپی مامە جەزا بکەم دوای ئەو هەموو باشییەی بۆی دەرخستبووم ئەو شەوە خوشک و برا ڕاستی و خێزانە ڕاستیەکەی خۆم دۆزییەوە بەڵام دووبارە دوور لە دایک و باوک کاکە ئازاد زۆر بەتاسەوە لە باوەشی دەکردم و بە سەرمەوە دەگریا دەمزانی بەڕاستی دەمزانی هەریەکەم جار تۆم بینی زانیم تۆ ئەنالیاکەی ئێمەیت ئینجا ئەڵبوومی وێنەکانیان بۆ هێنام ئەوەی وایکرد زیاتر باوەڕ بەقسەکانیان بکەم شێوەی دایکم بوو کە سەیری وێنەییم دەکرد هەستم دەکرد سەیری خۆم دەکەم لە ئاوێنە بەجۆرێک خاڵی سەر لێوەکانی و ددانە ووردەکانی و درێژی تاڵی برژانگەکانیشی لە شێوەی من بوون
ئەو شەوەم لە نێو ئامێزی خێزانە ڕاستیەکەم بەدەم گریان لەبەردەم وێنەکانیان بەسەربرد دڵم ئێشی دەکرد لە وەفاتی دایک و باوکم ئاخر من نەلای خێزانەکەیتر نە لای خێزانی خۆم باوەشیانم پێنەدرا و ئەم حەسرەتەش دەبەمە گۆڕەوە دەزانم خوشک و براکانم هەرچیەک دەکەن ناتوانن شوێنی دایک و باوکم بگرنەوە من کە شێوەی خەندەی دایک و باوکم وتوڕەیی و گلەیی و تۆنی دەنگیان نازانم من کە نازانم حەز و ئارەزوو و ڕقیان چۆن بووە بەهەمان شێوەش نازانم چەنێکیتر بەرگەی ئەو هەموو ئەشکەنجەیە دەگرم و مەرگ نامباتەوە ئاخر هەرچۆن جوڵاومەتەوە، ژیان پەردەی لەسەر ڕاستیەکیتر هەڵداوەتەوە بۆم وادیاربوو باوکم بەر لە مردنی هەرچی موڵک و ماڵی بوو خستبوویە سەرناوی منەوە و وەکالەتەکەیشی خستبوویە دەست مامە ئیحسان و کاکە ئازادمەوە مامە جەزا لە پێناو بەدەست هێنانی موڵک و ماڵی باوکم منی فرۆشتبووە ماڵە عەرەبێک بۆ بەخێوکردنم چونکە دەترسا گەر

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 14 بن 📚🌚

جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
Live stream finished (2 minutes)
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی چواردەم 14

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }

بمدات بە کوردێک زوو بدۆزرێمەوە بەڵام ئەوەی مامە جەزا نەیدەزانی خراپی ئەو ماڵە عەرەبە بوو بۆم ئەو چاوەڕێ بوو گەورەببم و بەو فێڵە بۆ ڕۆژگار بمخوازێت و دوای تەمەنی یاساییم بتوانێت وەکالەتەکان ڕەفز بکاتەوە و شتەکان بخاتە سەرناوی خۆیەوە بەڵام خودا پلان و تەڵەکەی لێ تێکدا چونکە ڕۆژگار هەموو ڕاستیەکانی زانی بوو بۆیە مەحاڵ بوو کارێکی وا لەگەڵ من بکات و ئەویش متمانەی بەوە نەبوو ئەو شتە بخاتە دەست ڕۆژگارەوە هەروەها لەولایەشەوە من لە دەست خراپی ئەو ماڵە من هەڵاتم و ئەویش ناچارانە بردمیە ماڵی خۆی و لەزەردەشت نزیکی کردمەوە وچەپەڵانە دەیەویست بەهەرشێوەیەک بووبێ شتەکان بخاتە ناوی خۆیەوە دوای ئەوەی ڕاستەیەکانم پێ ووترا، چەندین ڕۆژ نەهاتمەوە سەرخۆم. بەڕاستی هەرچیم دەکرد نەمدەتوانی خۆم کۆبکەمەوە و لە ژوورێکدا خۆم زیندانی کردبوو. ئاخر کە بیرم لە قسەکانیان دەکردەوە بە زۆر دەمتوانی هەناسە بدەم ئەو کەسەی پێم دەگوت مامە باشەکەم و ڕزگارکەرەکەم ئێستا خۆی هۆکاری ئەوە بووە ژیانم ئاوای لێی بێت کاتێک بیرم لە خێزانەکەم دەکردەوە بەهۆی مامە جەزاوە چیان بەسەرهاتووە کە بیرم دەکردەوە دەستدرێژی کردۆتە سەر دایکم و دایک وباوکمی سووتاندووە من خوشک و براکانمی دەربەدەر و هەتیوو کردووە منی داوەتە دەست خێزانێکی عەرەبی خراپ کە هەر ڕۆژێکیان بۆ من جەهەنەمێک بووە حەزم دەکرد سینەم وورد و خاش ببێت و دڵمی لێ بێتە دەرەوە تەممەنام بوو سییەکانم وێرانە ببن و جارێکیتر هەناسە نەدەمەوە ئەو چەند ڕۆژەی خۆم گۆشەگیر لە ژوورێکدا دوور لە هەمووان ڕاگرتبوو غەلیلی تۆڵە هاتە گیانمەوە و بڕیارمدا جەزا بکوژم ئەو کاتەی دووبارە وەک ڕۆژانیتر ڕۆژگار و ئازاد و خوشک و براکانیترم هاتن بۆ هەوڵی دڵدانەوە و هاتنە دەرەوەم لەو ژوورەدا ڕووم لێیان کرد من دەمەوێ تۆڵەی ئەو شتانە لەو جەزا نەفرەتیە بکەمەوە پاشان زۆر بریندارانە سەیری کاکە ئازادم کرد دەیکوژم من ئەو پیاوە دەتۆپێنم ئازاد هێمنانە هاتە لام و لە ئامێزی گرتم دەمبینی جیاواز لەوانیتر دەیویست هەرچی سۆزی باوکانەیە لە لەئامێز گرتنەکانیدا کۆبکاتەوە و پێمی ببەخشێ تازە کە هاتویتەوە لامان دەتەوێت دیسان جێمان بهێڵی و بچیتە زیندان جەرگی کاکەی گریام و هەر بەگریانەوە گوتم ئەی نابینی چی لێم کردووە دەتەوێ هەروا دەستەوەستان بم بەر لەوەی کاکە ئازاد وەڵامم بداتەوە لەدەرگا درا ڕۆژگار چوو بیکاتەوە زۆری نەبرد لەحەوشە بووە دەنگە دەنگێکی زۆر زۆر و پاشان کپ بۆ وە ڕۆژگار گەڕایەوە هەر لەبەر دەرگا بە شێوەیەکی نامۆ و ماتەمیانەوە وەستا وەرنە هۆڵەکە میوانمان هەیە کاکە ئازاد تۆزی بەرزبووەوە
میوانی چی کێیە ڕۆژگار ڕۆژگار لەحەژمەتان بە دەست و ئاماژە قسەی دەکرد با ئەنیالیاش بێت و هەموو وەرن كاكم ده‌ستمی خسته‌ نێو ده‌ستی ده‌ی با بڕۆین به‌ قوربان هەموومان بەرەو هۆڵەکە بەڕێکەوتین هەر لە مەدخەلی هۆڵەکە لە بینینی ئەو دیمەنە چاوانم ئەبڵەق بوو چونکە میوانەکە زەردەشت بوو لە هۆڵەکە چاوەڕێی ئێمە بوو ئازاد و ئایهان و عەلی بەیەکەوە لە یەک کات هێرشیان بۆ برد و یەکسەر خستیانە ژێر دەست و قاچیانەوە. ئازاد خەریک بو بیخنکێنێ زەردشت بەزەحمەتیەکی زۆرەوە گوتی ئەوەی بەرامبەرتان کراوە بەرامبەر منیش کراوە ڕێگە بدەن منیش تۆڵەی خۆم و خوشکەکەشم بکەمەوە مامە ئیحسان بە ژوورکەوت و هەموویانی لەیەکتر جیا کردەوە ئازاد خەریک بوو شێت ببێت هەرچۆن بەریان دەدا هێرشی بۆ زەردەشت دەبرد بە هاوارەوە پەلاماری دەدا زەردەشت دوای تێڕامانێکی زۆر قوڵ لە من گوتی ئەگەر بمزانیبوایە خوشکی منە، پێتان وایە ئەو کارەم دەکرد ڕۆژگار هاتە پێشمەوە و بە قینێکەوە وەڵامی دا ئەو شەوە بە چرپە لە ژێر گوێیەکانت پێم نەگوتی گەر هەڵەیەکی گەورەی ژیانت کردبێ، ئەوا بەرامبەر خوشکی خۆتە بەڵام وادیارە تۆ دەبێ بە فعلی شتەکە ببینی تا بڕوا بکەی

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی 15 بن 📚🌚

جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی پانزدە 15

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }

زەردەشت دوو فرمێسکی زۆر پڕ ئازاری هێنایە خوارەوە، بەم قسانە پشتی لە ئێمە و ڕووی لە مامە ئیحسان کرد هەرچی بەڵگەی گەندەڵی و کوشت و کوشتاری باوکمە لای من هەیە پاشان ڕووی لێمان کردەوە و بە دەنگێکی زۆر پڕ ئێشەوە هاواری کرد پێتان وایە ئەوەی بەسەر من هاتووە زۆر ئاسانە پێتان وایە هەڵبژاردەی خۆم بووە ئینجا ویستی بەرەو لای من بێت کەچی هەرسێ براکانم چوونە بەردەمی عەلی کوڕێکی زۆر هەڵەشە و عەسەبییە، پەنجەی لێی دەشەقاند یەک هەنگاویتر و دەم و لووتت دەشکێنم خوێڕی بە بینینی ئەم هەڵوێستانە بەرامبەری زەردەشت بە هێوری لە گیرفانیدا فلاشێکی دەرهێنا فڕێیدایە سەر مێزە قاوەیەکەی گۆشەی هۆڵەکە و دووبارە لێی ڕوانیمەوە پاشان پشتی لێمان کرد ماڵەکەمانی جێهێشت و ئیتر نەمان بینیەوە ئەم فلاشانە گشت بەڵگەی کارە خراپەکانی تیادا بوو کە بەو هۆیەوە توانیمان جەزا بخەینە سجنەوە و هەرچی هەیەتی لە ژێردەستی دەربهێنین گەرچی ئەو زیندانی کردنە ئازار و ناڕەحەتیەکانمانی کەم نەدەکردەوە ئەمما زۆر لەوە باشتر بوو کە لەدەرەوە بێت و بەدیار هەبوونی بتلێینەوە گووتم باشە ئەی زەردەشت ئێستا چی بەسەرهات ڕۆژگار ڕاست بووەوە و لەجێگەی ئەسمەر وەڵامی دا ئەگەرچی دوای ئەم شتانە ئەسمەر داوای کرد زەردەشت بمێنێتەوە لێرە چونکە دەیزانی ئەویش هەڵخەڵەتێنراوە. باوکم لای زەردەشت مەرگی دایکمی خستبووە ئەستۆی مامە جەنگیزەوە هەر لەبەر ئەمەش زەردەشت دەیەویست تۆڵەی مەرگی دایکم لە ئەسمەر بکاتەوە و بەم شێوەیەی بەرامبەر بکات باوکم بەرامبەر دایکم هەر زۆر زۆر خراپ بوو، ئەسڵەن لە ژێر دەستی ئەو گیانی دەرچوو زەردەشتیش گەنجێکی مێشک شۆراوەی ژێر دەست جەزای باوکم بوو دوای ئەو شتانەشی ڕوویاندا، ئێرەی بەجێهێشت. ئەو دەیگوت بەرگە ناگرم لە شوێنێک بمێنمەوە خوشکەکەمی تێدا لەخۆم مارە کرابێ پێم وایە دۆخی زەردەشت لەدۆخی هەر کەسێکمان سەختتر و دڵ هەژێنتر بووم ئەو هەرگیز کەسێکی هێندە خراپ نەدەبوو ئەگەر باوکێکی وەک جەزای نەبوایە وە منیش خۆشەویستی ئەسمەر هەڵوێستی ئازاد و مامە ئیحسان و ڕاستی مەرگی دایکم نەبوایە لە زەردەشت خراپترم لێ دەردەچوو بە سیلەی چاوەوە کۆڵێک لە ڕووی ڕۆژگار قوڵ بوومەوە پرسیم باشە تۆ لەکەیەوە هەموو ڕاستیەکانت زانی ئەی بۆچی لەسەرەتاوە هەموو شتت بە ئەسمەر نەگوت و بۆچی ڕێگەت دا لە ماڵی ئێوە بمێنێتەوە بۆچی زوو نەتگەڕاندەوە بۆلای خوشک و براکانی ڕۆژگار کە ئەوکاتە چووبووە بەردەم پەنجەرەی ژوورەکە هاتەوە لەسەر کورسییەکەی تەک جێگاکەی ئەسمەر دانیشتەوە من لەسەرەتاوە هەموو شتێکم دەزانی گەرچی باشم بیر نیە بەڵام چەن ساڵێک بەر لەئێستا درەنگی شەوێک بە دەنگە دەنگی باوکم بەخەبەر هاتم. بیستم باوکم دەیگوت نابێ ئەم منداڵە لەم شارە بێت تا کەس نەتوانێ بیدۆزێتەوە پێویستە بینێرینە شوێنێکی دوور من هیچ تێنەگەیشتم و نەمزانی مەبەستی لەو منداڵە ئەسمەرە بەڕاستی نەمدەزانی ئەو شەوە باوکم هەڵساوە بە سووتاندنی مامم و ئامۆژنم باوکم بە پلانێکی زۆر جوان و تۆکمە ئەو کارەی کردبوو هەرچەندێکیش ئازاد و مامە ئیحسان هەوڵیاندا بوو هیچ سەرەداوێکیان نەدۆزیبووەوە دوای ساڵانێک و خۆگرتنەوەیان چەندین جار ئازاد و مامە ئیسحان دەیاندا بەسەر ماڵمان و داوای ئەسمەریان دەکرد بەڵام باوکم هەموو جار دەری دەکردن و نکوڵی لەو کارەی دەکرد بە ڕۆشتنی تەمەن و گەورەبوونم وردە وردە کارە خراپەکانی باوکم ئازار و ئەشکەنجەکانیم دەبینی بەرامبەر دایکم تا دەهات بەم کارانە زیاتر ڕقم لە باوکم دەبویەوە

خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹

چـاوەرێی بـەشی کۆتایی بن 📚🌚

جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
Live stream finished (27 minutes)
لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ، وَالنِّعْمَةَ، لَكَ وَالْمُلْكَ، لاَ شَرِيكَ لَكَ😍.

𝙶 𝚄 𝙻 𝙻 𝙰 🌸

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
#چیـرۆڪـی 📝

(#ئەسمەری_رفێندراو_لەلایەن_مامیەوە)

بـــەشـــی کــــۆتــایی 🖐

{ بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ }
{ بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }

دوای دانانی ئەو دەفتەرە و قسەکردنیان لەگەڵمدا، زیاد بوونی گومانەکان و وەڕاست گەڕانیان دەربارەی تێوەگڵانی باوکم لەو ڕووداوە، لەگەڵ ئازاد بووین بە دوو هاورێی زۆر نزیک و هەمیشە بەیەکەوە بە دوای ئەسمەر دەگەڕاین کوچە و کۆڵان و کون و کەلەبەری هەولێر نەما نەیپشکنین هەر ئەوندە مابوو ماڵ ماڵ بەدوایدا بگەڕێین هەرگیز بیرمان لەوە نەکردبووەوە ناردبێتی بۆ کەرکوک دابێتی بەماڵێکی عەرەب من بەهۆی زانینی گشت ڕاستیەکانەوە دەربارەی زەردەشت و دەست درێژی باوکم بۆسەر ئامۆژنم خەریک بوو لەپێستی گیانم دەردەچووم بۆیەش زۆر خراپ دژی باوکم دەوەستامەوە هەرچەن جارێک گوێم لەپەیوەندییەکانی باوکم دەبوو زیاتر دڵنیادەبوومەوە لەوەی باوکم ئەسمەری ڕفاندووە و هەموو شتێک ئەو ئەنجامی داوە بیرمە شەوێک گوێم لێ بوو بە تێل قسەی دەکرد و دەیگوت نابێت ئەو کچە لە هیچی کەم بێت، دەبێت بەناز گەورەی بکەن و باش ئاگاداری بن ئەگەر شتێکی بەسەربێت نایەڵم بەسەر دوونیاوە بمێننەوە بەڕاستی نەمدەزانی لەگەڵ کێ قسە دەکا و باسی چی دەکات بەڵام هەرچی دەگوت بۆ ئازادم دەگێڕایەوە وهەوڵمان دەدا بیدۆزینەوە هەموو کاتیش هەوڵەکانمان پووچەڵ دەبووەوە رۆژێک باوکم دەفتەرەکەی منی بینی، ئەو دەفتەرەم تروسکایی هیواکانم بوو، بە سەیر کردنی تاقە وێنەکەی دڵفراوانی و خۆشی هەموو دوونیای بۆ دەهێنام هەرکاتی دڵم تەنگ بوایە تێڕامان لەو وێنەیە سوکنایی بەدڵم دەدا. هەمیشە دەمگوت ئەمە تەنها وێنەکەیەتی وام لێ دەکات ئاخۆ ئەبێ بە هەبوونی و بینینی ڕاستەوخۆی چیم بەسەر بێت ئەو ڕۆژەی باوکم ئەو دەفتەرەی بینی لە هەمان کاتدا زانیبووی نیازی ڕاستەقینەی من چیە، بۆیەش هەڕەشەی ئەوەی لێ کردم گەر هەر شتێک بکەم وا لە زەردەشت دەکات دەست درێژی بکاتە سەر ئەسمەر من لەو نێوانەدا بەڕاستی نەمدەزانی چی بکەم بەڵێ ڕاستە باوکم پیاوێکی دڕندە و ترسناکە، بەڵام بەڕاستی نەمدەزانی لەپێناو پارە و سامان دەگاتە ئەو ڕادەیەی خوشک و برایەک بکاتە هاوسەری یەکتری دوای ئەوەی ناردمیە سەر سنور کەسێکم چاودێر کرد بەسەر ئەسمەرەوە بۆ ئەوەی هەموو شتێکی بزانم ڕاستە بەوە نەگەیشتم ڕێگای مارەبڕین و گواستنەوەی بگرم، بەڵام سووپاس بۆ خوا بەوە گەیشتم ڕێگری لەوە بکەم دەستی چەپەڵی جەزا بە زەردەشتەوە بگات بە ئەسمەر و ژیانی سەراوژوور بکات دوای ئەو هەموو گێڕانەوەیە هەردووکیان بێدەنگیەکی ماوە کورت دای گرتن ئینجا ئەسمەر نانا با منیش هەڵە نەکەم ئەنالیا ڕووی لێم کرد بیرم چوو شتێکت پێی بڵێم گیان بڵێ ئەسمەر؟ نانا، ئەنالیا گیان بیڵێ ئەسمەر گریژاییەوە و گوتی دەمزانی ئەو دوو ناوییە بۆ من دەبێتە سەر ئێشە. با پێتی بڵێم من و ڕۆژگار ئێستا دەستگیرانین وبۆ نەخۆشیەکەشم تەمای دەرەوەم هەیە ئەو نەخۆشییەی سامان و پارە و ناوبانگ لە گەنجێتیمدا خستیە کۆڵمەوە. من نازانم پارە و سامان کام جەهەننەمە وا لە پێناوی من خرامە ژێر ئەو هەموو میحنەتەی ژیانەوە. تەمەنم بیست وشتێکی تێنەپەڕاندووە نەخۆشی تەنگی پێ هەڵچنیووم جەرگم هەڵخوڕاوە و بەسەریەکدا پووکاوەتەوە دەزانم مامە جەزا و کەسانی وەک ئەو لە پێناو دینارێک دەتوانن شەڕەفیان خۆیان بخەنە ژێر قاچی هەموو ئەو نامەردانەی تک تک حەیا و ئابڕو و کەڕامەتی ساختەیان لێ دەچۆڕێت

لەکۆتایی چیرۆکەکە ئەمەوێ سوپاسی خاتوو ((شەم فەرهاد)) بکەم بۆ ناردنی ئەم چیرۆکە بۆمان و ئێمەش بۆ ئێوەی بەرێزمان پۆست کرد

بـەشی کــــــــۆتایی  📚🌚

لەکۆتا بەشی ئەم چیرۆکە بەکۆمنێتێک
بەشدار بە ئایە چیرۆکەکەت بەدڵ بوو ‌🖐



جۆینی ئەم چەناڵە بکەن   ❤️👇

https://www.tgoop.com/masta_chat
بـەبـۆنەی هـاتنی جـەژنی قوربـانى پیـرۆز گـەرمترین پیرۆزبـایی ئـاڕاستـەی جـەنابتان و خـانـەوادەکـانتـان دەکـەم ئـومێدەوارم ئـەم جـەژنـە ببێتە مـایـەی خـۆشگـوزەرانی و ئـاسوودەیی زیـاتر بۆ جەنابتان و خانەوادەی بـەرێـزتـان

دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و لـە خـۆشی
و شـادی و سـەرفـرازیـدا بـژیـن💐💐💐

ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹

♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲
ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ

•𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ
2025/06/15 02:06:30
Back to Top
HTML Embed Code: