Telegram Web
نەبوون
Photo
ئه‌وه‌ی رۆیشت رۆیشت
ئه‌وه‌ی نه‌شڕۆیشتووە ئه‌ڕوات ..

-
Forwarded from Shaheen Music 🎧
نەبوون
Amar El Zaman – Wadih Mrad
لێت تێ ناگەن تۆ باسی ئازارێك دەکەیت ؛
بەدەم بیرکردنەوەوە هەزاران میلت بڕیوە و ئەوانیش هەنگاوێك نەڕۆشتوون ، هەستت پێ ناکەن تۆ هەستێك ڕوون دەکەیتەوە هەموو شەوێك ملیۆنەها جار بەنێو دڵتدا پیاسە دەکات و یەك جاریش لەدەرگای دڵی ئەوانی نەداوە ، تاوانی ئەوان نییە بەڵکو مەودایەکی زۆر هەیە لەنێوان ئەزموون و وشەدا..
نەبوون
671f2d8b06f2b1b2dc336c84bcbe9fa9.jpg
دوای چوار ساڵ بەسەر ڕۆشتنی تۆدا، دوێنێ شەو گەشتمە سوریا، بۆ بەژداری کردن لە کۆڕی شعری چەند شاعیرێکی هاوڕێم. شەو بوو، هەر زو لە هۆتێل نورس لامدا و ژورێکم گرت، هێندە ماندوو بووم زوو نوستم. ئەمڕۆ کە لەخەو هەستام، لە پەنجەرەی ژورەکەمەوە تەماشم کرد لەسەر دیواری بەرامبەر ژورەکەم بەگەورەی نووسراوە: خۆشویستینی تۆ، هێندە شۆڕشێک پیرۆزە. لەژێریدا بەخەتێکی سور نووسرابوو "غسان کنفانی"
ئیتر من خۆم پێ نەگیرا، غەسان یادگاریەکانی تۆ لەهەموو شوێنێک هەن و وەک مۆتەکە بەشوێنمەوە، ئاوهاش چاوەڕوانی لەبیرت بکەم!؟
ئیتر من ئەو ئافرەتە غەریبەیەم کە تەنیا خۆشەویستی تۆی شک ئەبرد و لێیان سەند، من ئەو منداڵەم کە بەساوایی دایکی دەکوژن و تا هەتایە بێ سۆزی دایک دەژی

غادە سەممان
نەبوون pinned «هەینیتان پیرۆز ♥️ سەڵاوات لەبیر مەکەن .. اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ ...»
نەبوون
Photo
کە منداڵ بووم، باوکم پاسکیلێکی کڕی بۆ برا گەورەکەم، من ناچار بووم جار جار پاسکیلەکەی ئەو لێبخوڕم. ئەوەنەی بیرم بێت تەنها دوو سەیارەی بچوکم هەبوو، بەڵام برا گەورەکەم دوو فەردەی پڕ سەیارەی هەبوو. هاتینە تەمەنێک کە کاتی موبایلمان بوو، باوکم موبایلەکەی خۆیدا بە برا گەورەکەم، من هەرچەند داوای موبایلم کرد بۆیان نەکڕیم، ناچار ئیشم کرد و خۆم کڕیم، وە زۆر شتیتر کە ئێستە لایەق بە باس کردن نیە، برا بچووکەکەم لە تەمەنی من بچوکتر موبایل و پاسکیل و ماتۆڕیان بۆ کڕی. هەمیشە یەکێک بووم لەو مناڵانەی کە لە ماڵەوە ڕامکردوە، شەوان لە پارکەکان خەوتوم. ڕۆژانێک دوور لە شارەکەی خۆم ئیشم کردوە بە دوو ڕۆژ نان نەبووە بیخۆم، جێگەیەک نەبوو تیا بخەوم، بە جلە تەڕەکانمەوە فەرشم ئەیا بەخۆما و بەیانیەکەی هەر بەهامن جلەوە چوومەو ەبۆ سەر ئیشەکەم. بە ئێستەشەوە من خراپترین کوڕی ماڵەکەم و هەمیشە دەستە خراپەکە ڕوو لە منە.
Gule delale
Hozan dino @muciizee
من حاڵم باشە لەگەڵ تەنهایی، تەنها ئەموویست حاڵی شارەکەم باش بێت..
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
نەبوون
Photo
من لە غەریبەوە خۆشم دەوێی،تۆ لەهەموو ڕۆژەکانی شەمە و یەک شەمە و دووشەمە جوانتریت،بە قەدەر هەموو ڕۆژەکانی سێ شەمە و چوارشەمە و پێنج شەمە و هەینیش حەزم لێتە

|مەهدی ساڵەح/قەسیدەی لیسا
نەبوون
Photo
وە لە تاریکی شەوا ، ھیچ نیە
جگە لە گەڕانەوە بۆ یادگاریە دڵتەنگەکان کە ماوەیەکی دور و درێژە لێی ڕا ئەکەین ، لێی ڕا ئەکەین بەبێ سوود ، ڕائەکەین و ھەمیشە گەمارۆمان ئەدەن لەھەموو شوێنێکا ، تاکوو ئەبەد ترس لە ئێمەیا ئەژیەت ، بێزار بووین لەم ھەستە ، بێزار بووم لەم ھەموو بۆشاییەی ناخم ، بێزار بووم لە ھەموو شتێک

یان شەوێک دەروازەی ئەم مەملەکەتە ئەشکێنم و بۆ ئەبەد بەجێی دێڵم ، یان بۆ ھەمیشە ئاوا ئەبم .

...
نەبوون
Audio
بەڵێ بە جێت دێڵم ..
چونکە تۆ قەت ناگۆڕێیت
و من زۆریش گلەیم دەکرد
هەروها هەوڵم دەدا ڕاستیەکانت نیشان بدەم ، بەڵام هەر دووبارە و دووبارە هەڵەکردنت هەڵدەبژارد
تۆ ئەو هەموویەت کرد چونکە دڵنیا بوویت لەوەی من ناڕۆم !


- بەڵام من بڕیارم دا کە بڕۆم ..
نەبوون
Almaxanim .:: ArazMusic-98.IR ::. – Yorgun Yillarim .:: ArazMusic-98.IR ::.
کـە نـازانیت گوڵێک ئـاو بدەیت
مـەی ڕوێنە ...
-
2025/06/14 03:33:00
Back to Top
HTML Embed Code: