Telegram Web
مەردانە مردن، نەک حیزانە ژین.
عیسا ئەحمەدی - سنە
منی ڕێبواری غەریب، پیانوتبووم ئەگەر پێش تاریکایی ئێوارە، لە پردی سەر ڕووبارەکە بپەڕیتەوە، ڕێگایەکی وەهات لە بەر نامێنێ. لەو تاریک و لێڵیەدا خۆم گەیاندە قەراغی ڕووبار. کەچی لەبەر لافاوی دوێنێشەو، تەنیا ئاسەواری پردەکەم چاو پێکەوت. لەو پێدەشتە قوڕاویەدا، گرمەی هەور و هاژەی چۆم، کۆتاییان بە سەفەری ئەو ڕۆژە هێنا. بۆیە بە ناچاری لەو دەوروبەرانە درگای ماڵێکم کوتا. پیرەپیاوێکی چرابەدەست، دەرکەی بۆم کردەوە. لەبەر شەوقی چرا، یەکەم شت کە هاتە پێش چاوم، جێگای برینێکی قووڵ بوو کە لەمبەر تا ئەوبەری ڕوومەتی داگرتبوو. ئەو شەوە بووم بە میوانی. پاش نان و چا، چەند باس و بەسەرهاتێکمان کرد بە شەوچەرە. کاتی خەوتن، پێم نا بە جەرگی خۆمدا و گوتم: من لێرە غەریبێکی ڕەبەنم، ڕەنگە تا ماوم جارێکی دیکەش ڕێم نەکەوێتە ئەم ناوچەیە. ئەگەر لێم دڵڕەنج نابیت، باسی ئەو برینەی دەموچاوتم بۆ بگێڕەوە. وتی: هەر لەبەر ئەوەی کە غەریبی پێت دەڵێم. بەڵام تەنیا بەو مەرجەی کە بەڵێنم پێبدەی هەتا ماوی وشەی خەیانەت لە لات ئاسایی نەبێتەوە!
وتی: من لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئیرلەندم. وڵاتێک کە ئینگلیز، لێی داگیر کردبووین و بە موڵکی خۆی دەزانی. بەڵام ئیرلەند بۆ ئێمە تەنیا ناوی وڵاتێک نەبوو. مانایەکی هەبوو بە قەدەر پانتایی ئاسمان. بۆیە لەگەڵ چەن لاوێکی دڵسۆز و بوێر، بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی ئیرلەندمان دامەزراند. زۆر ئازایەتیم لەو کەسانە دیت کە گیانیان دەکردە قەلخانی نیشتمان و لە خوێنی خۆیاندا دەگەوزان. ئەودەم زۆر کەسان دەهاتنە لامان و پەیوەست دەبوون بە شوڕشەوە. رۆژێک لاوێکمان لێ پیدا بوو. دیار بوو کە خوێندەواریشی هەیە. دەیگوت سەرکەوتنمان نزیکە، لە قسەکانیا زۆر وشەی "ئیسم" و "ئیست"ی تێدا بوو. لە لای هاوریانم زۆر لەبەردڵان نەبوو. بەڵام من دەمگوت ئێمە ئەگەر بمانەوێ ببین بە چرای خەبات، ئەبێ پێشەنگی ئەو خەڵکە بین نەک دژ بە خەڵک. پێویستە گوێبیستی بیروڕای هەموو هاوڕیان بین. تا بتوانین هێزی گەل یەک بخەین. ئێمە دەبێ لە کاتە ناخۆشەکانا خەڵکمان خۆشتر بوێت و ببین بە ئارەقەی دیواری کۆمەڵگا...
شەوێک ئەبوایە من و ئەو لاوە بۆ چەند کارێکی نهێنی بچینە نێو شار. بۆ نەگبەتی، لە سەر شەقام تووشمان بوو بە تووشی سەربازێکی دوژمنەوە. وای دەزانی خەڵکی ئاسایین، بانگی کردین: ڕاوەستن، ئێوە کێن؟ من کە دەمزانی کاتی شەڕ نییە، خێرا هەڵاتم. پاش چەن هەنگاو، ئاوڕم دایەوە، هاوڕێیەکەم لە ترسان وەکوو داهۆڵ ڕاوێستا بوو. زۆر بە گورجی گەڕامەوە، وەها زرمەم لە سەری سەربازەکە هەستاند کە ناڵەی لێ بەرز بووەوە. هاوڕێیەکەم پەلکێش کرد. بارانی گولـلەبوو کە دادەباڕی. خۆمان کوتا نێو کۆڵانێک. شاری خۆمم باش دەناسی، تازە دەرباز ببووین. بەڵام شانی هاورێکەم گوللـەیەکی بەرکەوتبوو. گەیاندمە شوێنێکی ئەمن و ئەمان. برینەکەی زۆر قووڵ نەبوو. خەریک بووم برینپێچم دەکرد، وتی ئەمشەو بۆ ڕزگاری من، کارێکی زۆر مەترسیدارت کرد. وتم باسی من و تۆ نەبوو، هەر ئەندامێکی شۆڕش کە بکەوێتە دەستی دوژمن، خەسارێکە بۆ نیشتمان.
هەموو جارێ بە تەنیا دەچوومە نێو شار بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی نهێنی شۆڕش. کە دەهاتمە دەمدیت ڕوو لە چاکبوونەوەیە کەچی، مەلی ترس لە ڕۆحیدا هیلانەی گرتبوو. دەیگوت کەس ناتوانێ دژ بە دەستەڵاتی ئینگلیزێک ڕاوەستێ کە دنیایان لە ژێر دەستدایە.
ڕۆژی ئاخر کاتێ گەڕامەوە حەشارگاکەمان، ئەو لاوە لە نێو هۆدەکە ڕاوێستا بوو، هەستم کرد کە کەلێن و قوژبنی ماڵەکە لە سەربازی دوژمن ئاخێندراوە. زانیم خەیانەتی لێ کردووم و منی فرۆشتووە. هیچ مەودام نەبوو، سەراوان و بناوانم لێ گیرابوو. تەنیا پەلامارم دا و بە شمشێر لەم بەر تا ئەو بەری ڕوومەتیم هەڵدڕێ.
بۆ چەن چرکە بێدەنگ بوو. پرسیارم کرد پاش ئەو خەیانەتە، کابرای خائین چی بەسەر هات؟ وتی پاش ساڕێژبوونی زام، خەڵات و بەراتی خەیانەتم لە جانتای بیشەرەفی نا و هاتمە وڵاتی برازیل و ئێستەش لە خزمەتی ئێوەم! وتم جا مەگەر تۆ شۆرشگێڕەکە نەبووی؟ وتی: نا، ئەو شێرە پیاوە پاش ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، لە ناوەڕاستی شار تیرباران کرا.
وتم: دەی ئەم بەسەرهاتەت بۆ بە پێچەوانە بۆ من گێڕایەوە؟ وتی: ئاخر کام مێشکی سالم دەتوانێ گۆی لە چیرۆکی خەیانەتی من بگرێ؟ ئەویش خەیانەت بە کەسێک کە گیانمی پاراست!

لویس بۆرخێس ۱۹٦۲ ئارژانتین/(گلشیری)
خوێنەری بەڕێز؛ 
زۆر جار لە مێژوو؛ جێگای مەرد و نامەرد، غەدار و غەدرلێکراو دەگۆڕن. دەبێ زۆر وردبینانەتر بۆ میژوو بڕوانین.
بۆرخێس لەم چیرۆکەدا دەڵێ کابرای خائین، خوێندەواریشی هەبووە. ڕەنگە مەبەستی خەسارناسی خەیانەتە. نەزانین تەنیا هۆکاری خەیانەت، نییە.  ڕووناکبیری خائینیش هەیە.

هەروەها لە دنیای ئەمڕۆ بە هێزی تیکنولۆژیا، وشەی خەیانەت نەک هەر ئاسایی، کە لە پێش چاوی خەڵک خەریکە شیرین دەکرێ. وێنەیێکی زۆر بەرچاو، دراما تورکیەکانن کە بە تەواوی هێزەوە خەریکی ئەو کارەن... ٤٠٣/٢/١
منداڵێک هەبـوو تەمەنی دە ساڵان بوو، بە دایکی وت: دایەگیان، هەست به ماندووبوونێکی زۆر دەکەم، دەرزیەکی ئەنسۆلینم بۆ بکڕە.
دایکی پێی وت: ئەگەر ئەنسۆلینت بۆ بکڕم، ناتوانم خواردنی ئێوارە بۆ بـراکانت بکڕم، بەس پارەی نانەکەم پێیە.
منداڵەکه چووه سەربان و خۆی سووتاند.
بـەخێرایی چوومە سەری، دەسووتا، بەتانیەکم پیادا و گرتمە ئامێزم، لە کاتی سەرەمەرگدا بـە دایکی وت:
ئەمەم کرد بـۆ ئەوەی ئەو پارەیەی پێویستە بیدەیتە ئەنسۆلین، بیدەیتە خواردن بـۆ براکانم....
لە ئامێزمدا مرد، ئـەم ڕووداوە تێکی شکاندم و سوێندم خوارد خۆم تەرخان بکەم بـۆ خزمەتی هەژاران.

٭ دکتۆر موحەممەد مشالی، بە دکتۆری هەژاران بەناوبانگە، ماوەی ٤٤ساڵه خزمەتی هەژاران دەکات

٭ نرخی چاوپێکەوتنی نیو دۆلارە.
٭ ڕۆژانە نزیکەی ٣٠بۆ٥٠ نەخۆش دەبینێت
٭ ڕۆژانە ١٢ کاتژمێر کاردەکات

٭ دەڵێت: مەرج دانانێم بۆ ئەو خواردنەی دەیخۆم، لەفەیەک بەسمە و تێرم دەکات، عاشقی پۆشاکی جوانیش نیم، لەکاتێکدا خێزانەکەم دەوڵەمەندە و منداڵەکانیشم سەرکەوتوون، هەندێ خەڵکی سەرنجیان دابوو لەسەر پۆشاکەکەم، ئەمە پۆشاکی کارکردنە، ئایا فیتەر بە پۆشاکی ئیشەوە دەچێت بۆ وەرشەکەی یان بە پۆشاکی فەڕمییەوە؟!

یەکێـک لەو دکتۆرانەی وانەی پێ دەوتینەوە لە زانکۆ، جارێک پێی وتین: هەر کەسێک هاتووە بـۆ ئێرە بـۆ ئەوەی خانووی گەورە بونیادبنێت یان ترۆمبێلێکی درێژ بکڕێت، ئەوا باشترە پزیشکی نەخوێنێت، با لە بۆرسە و وەبەرهێناندا کاربکات، چونکە زانستی پزیشکی بۆ تاڵانیکردنی نەخۆش نییه.

"کۆتا چاوپێکەوتنی دکتۆر موحەممەد مشالی(خوا لێی خۆشبێت")

وەرگێڕانی: ئەیاد فەهمی


@mzravilka
#مەلای حاجی ڕەسوی


مامۆستا پێش وتار خوێندنەوەی هەینی،
دەڵێ موسولمانینە ئەو برادەرە تا ئێستا لە ئارەق خواردنەوە و دزی کردن و کاری بێ ئەخلاقی ڕانەوەستاوە، بەڵام ئێستا شوکر بۆ خوا تەوبەی کردووە و وازی لەو کارە نەشیاوانەی ڕابردووی هێناوە، پێم خۆشە بۆخۆی بۆتانی باس پکات بزانین چی وای لێکرد تەوبەی پکات و بگەڕێتەوە بۆلای تاعەت و خواپەرستی. کاکە وەرە بۆخۆتمان بۆمان باس پکە!. کابرا دێت بۆ سەر مینبەر، دەڵێ موسوڵمانینە، ئەوەی مامۆستا فەرمووی لەبارەی ڕابردووی من هەمووی ڕاستە، من تا ئێستا بێجگە لەکاری خەراب کاری باشم نەکردووە، بەڵام خوای گەورە تا ئێستا عەیب و عاری منی پۆشیوە و لەبەر چاوی خەڵک ڕیسوای نەکردووم،  بەڵام دوو ڕۆژە تەوبەم کردووە مامۆستا ئابڕوو حەیای پێ نەهێشتم.




@mzravilka
#شیرین

بەسەرهاتێکی پیرەمێرد

ڕۆژێ پیرەمێرد شاعیری گەورەی کورد بە کۆڵانێکی سلێمانیدا دەڕوات ئەبینێت کە مناڵێک ئەگری و ژنێکیش دەست ئەهێنێت بەسەریدا؛ بەڵام مناڵەکە زیاتر ئەگری و ژیر نابێ. ئەچێتە لایان و لێیان ئەپرسێ: ئەم منداڵە بۆ ئەگری؟ ژنەکەش پێی ئەڵێ: نازانم وەڵا. ئەویش لە ژنەکە ئەپرسێت: تۆ چی ئەم منداڵەی؟ ئەویش ئەڵێ: زڕدایکیم
پیرەمێردیش لەوێدا شتێکی جوان ئەڵێ

هەرچەندە شەربەت شیرین بنوێنێ
هەر ئاو توونییەتی تەواو ئەشکێنێ.



@mzravilka
#کوڕۆجە



کابرایەکی خەڵکی سلێمانی ژنەکەی نەخۆش بوو هێنایە شاری سنە و چووە کن دوکتور.
دوکتوور پشکنینی بۆ کرد و ڕووی لە مێردی ژنە کرد و کوتی:
وەڵڵا منداڵدان و سپڵ و چەند جێی تریشی خراپە. دەبێ سپڵی دەرهێنین و منداڵدانیشی هەروەتر.
کابرا کوتی: دوکتورگیان هەموو گیانی دەرهێنە قەیدی نییە تەنیا ڕێی هاتووچۆی من بێڵەوە تەواوە.


@mzravila
#کاکەڵڵاغا



بەختیار ساڵحی گۆرانیبێژ دەیکوت: لە زەماوەندێکدا گۆرانیم دەکوت، سواڵکەرێک هات و بە ناو خەڵکەکەدا گەڕا هەر یەکە دووسەد و پێنسەد تمەنیان دایە کە بۆ خەڵکی ڕۆژاوا زۆر بوو بەڵام بۆ ئێمەی باشوور کەم بوو. گەیشتە من هەزار تمەنم دایە. سواڵکەرەکە وتی: دیوتە ئەو خەڵکە پووڵەکە دەدەن بەو لۆتییە سەگبابە و هەزار تمەنی پێ دەدەن بەڵام بە من پێنسەد دەدەن. منیش هەزارم دایە و وتم من لۆتییەکەم. کەچی پووڵەکەی دامەوە و وتی هی تۆم ناوێ هی تۆ حەرامە.


@mzravilka
# وتەی ـ بەنرخ

خەم؛ قووڵ و مەندی بەئێوە دەبەخشێ
و شادی؛ بەرزایی، خەم؛ ڕەگ و ڕیشەکانتان بڵاو دەکاتەوە و شادی؛ لقەکانتان، شادی؛ وێنەی درەختێکە کە بەرەو ئاسمان بەرزدەبێتەوە، و خەم؛ وەکوو ڕەگ و ڕیشەی ئەودارەیە کە هەتا قوڵایی ناخی زەوی ڕەگاژۆ دەکا.
هەردوو پێویستن و هەتا دارێک بەرزتربێ هاوکات هاوکات ڕەگ و ڕیشەی قووڵتردەبن ... 🌷

نووسەر: ئۆشۆ

وەرگێڕ :
کەریم ڕەسووڵ پوور(وریا)

سەرچاوە :
کانالی دەروونناسی ژیان
                 ۱۴۰۳٫۰۲٫۰۵


@mzravilka
#لانەواز

هۆنەی ژمارە 37
لاپەڕەی 60

دڵێ گیرۆدەی زوڵف و خاڵ نەبێ
شێواوی عیشوەی چاوی کاڵ نەبێ
ئاواتەخوازی لێوی ئاڵ نەبێ
لە بۆتەی عەشقا زیوی قاڵ نەبێ

ئەو دڵە یاخوا بەر خەنجەر درێ
وەک کۆتەی قەساب لەت‌وپەت کـرێ


سەرێ شێواوی عیشوە و ناز نەبێ
پۆڕی خوراوی بازی ناز نەبێ
دەنگی وەک تەلی تار و ساز نەبێ
لە ڕێگەی عەشقا بەردەباز نەبێ

ئەو سەرە یاخوا جێگەی سەر دار بێ
بەپەندکراوی کووچە و بازاڕ بێ


چاوێ ڕێژراوی کلی خەم نەبێ
فرمێسکی خوێنی زۆر و کەم نەبێ
دنیای ڕووناکی لە لا تەم نەبێ
بۆ وێنەی نیگار جامی جەم نەبێ

ئەو چاوە یاخوا دایم بێ‌نوور بێ
خۆراکی مار و دووپشک و موور بێ


دەمێ بە زیکری یار نەکرێتەوە
زووخاوی جەرگی پێ نەسڕێتەوە
شوکری جانانەی پێ نەدرێتەوە
گرەوی عەشقی پێ نەبرێتەوە

ئەو دەمە یاخوا هەنجن‌هەنجن بێ
خنکاوی بەحری خەمی بێ‌بن بێ



پێیە گەڕۆکی کووچەی یار نەبێ
لە هاتوچۆدا بریندار نەبێ
دایم زەعیف و دەردەدار نەبێ
لە کۆتەی عەشقا گرفتار نەبێ

ئەو پێیە یاخوا دایم ئەسیر بێ
بەشی هەر بەند و کۆتە و زنجیر بێ


عەقڵێ وەک عەبد و خزمەتکار نەبێ
لە ساحەی(مەیدان) عەشقا چابوک‌سوار نەبێ
لە حیلەی ڕەقیب ئاگادار نەبێ

ئەو عەقڵە یاخوا بەشی شێتی بێ
خوێڕی و کۆڵانکوت هەر پاپەتی بێ


#فەوزی کە سەری بێ‌سەودای بوێ
دڵی بێ‌شۆر و بێ‌نەوای بوێ
چاوی بێ‌فرمێسک، بێ‌دەوای بوێ
دەمی بێ‌دەنگ و بێ‌سەدای بوێ
پێی ڕاکشاوی بێ‌بەڵای بوێ
عەقڵی بێ‌فەڕ و خۆنمای بوێ

خەجاڵەتباری بارەگای یار بێ
لە قاپی عەشقا با شەرمەزار بێ


#ئەحمەد_شێخ‌غەنی( #فەوزی 1958/2/9 _ 1890)
مامی شاعیر #شێخ‌نووری_شێخ‌ساڵحە.( 1958/12/2ـ 1896)

سەرچاوە: دیوانی شاعیر
#مەلای حاجی ڕەسوی

چیرۆکی ترێ فرۆشتنی خاڵە مەری.

خاڵەمەری داوداوێ ناسراو بە ئەمەرە ڕەش.
خاڵەمەر گوتی:
دووسەوە ترێم لە کەرێ بار کردن و ڕۆیشتم بۆلای لاجانێ کە بە گەنم ئاڵووگۆڕێی پێ پکەم.
گەیشتمە نیزیک گوندێک جۆگایەکم لەسەر ڕێگا بوو،جۆگایەکە زۆر پان و بەرین بوو،دەبوایە بەسەریعی هاتبای خۆت هەڵدابایە دەنا بازت نەدەگەیشت،پیاوێک لەوبەر جۆگایەکە نان و ماستاوی دەخوارد. سەیەکیشی لەپێش هەڵتوتەکابوو.
کەرەکەم لە جۆگایەکە پەڕیەوە،بۆخۆشم هێندێک کشیمەوە دواوە بە سەریعی هاتم خۆم هەڵدا لەوبەری جووتپێ خۆم بە حەرزی دادا،بەڵام حەیب نەبێ  زۆر بە خەراپی دەستنوێژم شکا، سە بۆرەی کابرای قروسکاندی و دەرپەڕی،لاقی چۆ دەناو ماستاوێ کابرای، کابرا ماستاوەکەی هەموو وە دمووچاوان هەڵپڕژی،تۆزێکی دەست بە سەروچاوان داهێناخوار و چاوێکی لەمن کرد، گوتی تو شەڕەف بۆخۆت بووی یا کەرەکە بوو؟
گوتم وەللا بۆخۆم بووم، گوتی یا خوا ڕووی بابت ڕەش بێت جاخۆ سەیەکەشم زراوی چوو، گوتم یاخوا ڕووی بابی خۆت ڕەش بێت تۆ ئەگەر دەزانی سەیەکەت هێندە ترسەنۆکە بۆچی ڕای دەگری.😂


@mzravilka
#هیوا ڕۆژهەڵاتی

ئەم دەقە نووسراوەیە، ئی خاتوونێکی نووسەرە، کە خانەنشین کراوە، نووسیوێتی،  بە هەستێکی خەمبار لە کاتی ڕۆیشتندا، بۆ ماڵی بەساڵاچوان


دەم هەوێت بچمە ماڵی بە ساڵاچوان

ئەوە دەڕۆم بۆ ماڵی بەساڵاچوان، چارم نیە،
کاتێک ژیان گەیشتە شوێنێک کە ئیتر ناتوانی ئاگاداری خۆت بی، مناڵەکانت سەرقاڵی ئاگاداری مناڵەکانی خۆیانن و ئیتر ناتوانن ئاگاداری تۆ بن،

ئەوە تەنیا ڕێگاێەکە بۆت دەمێنێت،

ئاخ،
دەی ماڵی بە ساڵاچوانیش شت گەلێکی باشی هەیە، ژوورێکی ئاسایی، هەموو کەرەسەێکی بۆ خۆ خافڵاندن و وەڕەزی شکاندنی لێیە،
چێشتی بە تام، خزمەتی فرە باشیان هەیە،
بە گشتی شوێنێکی فرە ڕازاوە و جوانە
بەڵام نرخێکی گرانی هەیە، کە مووچەی
مانگانەی خانەنشینی بە دژواری بەشی دەکات،

بەڵام ئەگەر خانۆکەم بفرۆشم ئەتوانم بە ئاسانی تێچۆکەی بدەم،

ئەتوانم لە کاتی خانەنشینیدا خەرجی بکەم و هێشتا میراتێکی باشیش بۆ مناڵەکانم دابنێم،

خودا هەڵناگرێ ،کوڕە گەورەکەم دەیکوت،، دراو سامان ئەبێت لە خزمەتی خۆت دابێت، خەمی ئێمە مەخۆ،

ئەڵحان دەبێت من بڕۆم بۆ ماڵی بە ساڵاچوان، ئەبێت خۆم ئامادە بکەم،

هاڵۆز کردنی ماڵ، فرە شت ئەگرێتەوە،

یەغدانەکان، بووخچەکان،کۆگای جڵ و بەرگەکانم، کە تەژی لە کەرەسەی ژیانن،
جڵ و بەرگ بۆ چوار وەرزی ساڵ،

ئای کە منیش کۆ کرنەوەم فرە خۆش گەرەکە،،
کۆ کراوەکانی تەمر، دەیان جۆر چادانم هەیە،،
چەندین کۆگای بچووک، وەک مڵوانکەی بە نرخ لە بەردی کارەبایی و داری گوێز، لە فرە شت گەلی تر،

پەرتووکم زۆر خۆش دەوێت، هەر بۆیە پەرتووکخانەیەکم هەیە تەژی لە پەرتووک،، شووشە و گۆزەڵەی بەنرخی دەرەکی
لە هەر جۆر پێداویستی ناو مەتبەق، چەندین جۆرم هەیە،،
مەنجەڵی گەورە و بچووک، کەوچک و دەوری، هەر شتێکی کە دەبێت لە ناو مەتبەق دا هەبێت، هەمە،
دەیان ئاڵبۆمی وێنە،،

کاتێک دەڕوانمە نێو ماڵی تەژی لە پێداویستی،دڵم دێتە کوڵین و چاوەکانم پڕ دەبن لە ئەسرین ، بوغزێک دەمگرێت وەختە بمخنکێنێت،

خوایە گیان ماڵی بە ساڵاچوان، تەنیا یەک ژور و یەک کۆگای شت و مەکی هەیە،یەک قەنەفەی نوستن و یەک ساردکەرەوە، یەک ئامێری چێشت لێنان و یەک جڵ شۆر و یەک کورسی و یەک ئامێری دەنگ و ڕەنگی هەیە ،

ئیتر شوێنی ئەم هەموو کەرەسەی منی نیە، کە لە تەواوی تەمەنم کۆم کردونەوە،

بۆ ساتێک بیرم کردەوە ، وتم ئەم هەموو شتەی کۆم کردونەوە، ئیتر من خاوەنیان نیم،
لە ڕاستیدا ئەم هەموو نێو ماڵە لە دونیای تازەی مندا جێگای نابێتەوە و ئی دونیایەکی ترە،

لێیان دەروانم، یاریان پێدەکەم، ئەڵحان کەڵکیان لێ وەر دەگرم، بەڵام بەداخەوە ناتوانم لە گەل خۆم بیان بەم بۆ ماڵی بە ساڵاچوان،

دەم هەوێت هەموو کەڵ و پەڵەکانم دابەش بکەم، بەڵام ناتوانم،لە گەڵ مێشک و دەروونم پێک بێم، فرە چەتوونە بۆم ،

لە لاێک مناڵەکان و کوڕەزاو کچەزاکانم
بۆ ئەم هەموو ئیشەی من کردومە، ئەم هەموو شت و مەکەی کۆم کردونەوە هیچ بایەخێک دانانێن و بە چاوی سووک لێی دەڕوانن،،

هەروا بە ئاسانی ناتوانم متمانە بە ئەوان بکەم، کە لە گەڵ ئەم هەموو شت و مەکەی من ئاوا بە چەرمەسەری کۆم کردونەوە، چڵوون مامەڵە دەکەن??

ئەزانم دوای ڕۆییشتنم هەمووی جڵکە بە نرخەکانم فڕێ دەدرێن، وێنە بە نرخەکانم لە بەین دەبەن، پەرتووکە خۆشەویستەکانم بە نرخێکی کەم ئەفرۆشن،
داخەکەم کۆگاکانم???
قەنەفەکانم بە نرخێکی زۆر هەرزان دەفرۆشن،
لە ناو ئەم هەموو جڵکە بە نرخانە چەند
دانەیەکم هەڵگرتن، هێندێک کەرەسەی مەتبەق لە گەڵ هێندێک پەرتووکی بابەتی مەیڵی خۆم، چەندانە چادان و پێناسەی خۆم و بیمە و تاپۆی ماڵەکەم و کارتی ئەلیکترۆنی بانکی و
ئیدی تەواو،،

ڕۆژگارێک ئەم هەموو شتە ئی من بوون، ئەڵحان بەجێیان دێڵم و دەچم
لە جیرانەکانم ماڵ ئاوایی بکەم

سێ جار سەرم لە هەمبەر دەرکی خانۆکەم دەچەمێنم و ئەسپاردەی گەردونی دەکەم

بەڵێ لە ژیاندا، ئێوە لە سەر یەک پێخەف دا دەخەون و لە یەک ژوور دا ژیان تێپەڕ دەکەن، ئەوی دیکە تێڕوانین و کایە کردنە،

ئاخیری خەڵک دوای یەک تەمەن ژیان دەزانن، کە لە ڕاستیدا ئێمە شتێکی زۆرمان نیە،،

لە کۆتاییدا ئەو ئامۆژگاریانە لەگوێ بگرن و بۆ خەڵکی دیکەی بنێرن،،

یەک :دەورو بەری خۆتان بۆ کەیف و خۆشی، مەوروژێنن،

دوو :کێبەرکێ بۆ نێوبانگ و سامان پێکەنین هێنەرە،
سێ :ئەم ژیان لە پێخەفێک بۆ خەوتن
زیاتر نیە،
چوار :بەداخەوە هەرشتێکی لە قوماری ژیاندا بردومانەتەوە، دەبێت بیدۆڕێنین،
پێنج :هەرچی هەڵدەگیرێ، تەواو دەبێت 
کەوایە بڕۆن لە و کاتەی کە تێیدا دەژین ژیان بکەن .
فرە دڵگیری ماڵی دونیا مەبن، ماڵ و ماشێن ئەو شتانەی دیکە،،
لە یەک وتەدا  حەمبار دار مەبن،
سووکە بار هەڵگرن، لە ژیان چێژ وەرگرن، لە گەڵ خۆتان و ئەوانی دیکە
بە باشی ژیان تێپەڕ بکەن.
باش بخۆن و باش بخۆنەوە، بە دڵی خۆتان بچنە گەڕان، ژیان لە خۆتان مەکەنە بەندیخانە،

ئاخ گەردوون !!!

🖊وەڕگێڕان لە فارسییەوە بۆ کوردی:هیوا
👉@mzravilka👈
#محەممەد سوورچی


تەڵعەت تاهیری شاعیر دەڵێت ،جارێکیان لەبازاری سلێمانی ژنێک هاتە پێشم پێی وتم جەنابت تەڵعەت تاهیری ؟ منیش پێم وت بەڵێ من تەڵعەت تاهیرم بفەرموون ژنەکە پێی وتم زۆرم ڕق لێتە منیش پێم وت بۆچی دادە گیان هۆکار چییە کە ڕقت لێمە،ژنەکە پێی وتم مێردەکەم بەهۆی شیعرەکانی تۆوە منی هەڵخەلەتاند لەکۆتایشدا سەگبابێکی وای لێ دەرچوو کەس چارەی ناکات .



@mzravilka
#نانکوێر


فەقێیەک چووە گوندێکی و لەگەڵ فەقێکانی تر ملی لە خوێندن نا. شەوێ سەرنجی دا فەقێکان یەک بە دووی یەکدا دەچنە زگ بۆشکەیەک، ئەویش نایکاتە نامەردی و دەچێ. بۆشکەکە کونێکی تێدا دەبێ و خەریکی ئەو کونە دەبن. بەڵێ دوای حەوتوویەک، فەقێیەک دەڵێ هەستە فەقێ نۆرەی تۆیە. دەڵێ نۆرەی چی؟ دەڵێن بڕۆ نێو بۆشکەکەوە مەگین نازانی هەر شەوێ نۆرەی فەقێیەکە؟ ئێستێ سەرەی تۆیە.ئەمجار تێدەگا کە کونی فەقێیە لە عاستی کونی بۆشکەکەوە.....


@mzravilka
#محەممەد بێهڕەوان - بۆکان


          🌷گڕی عیشق
کە دیتم پەنجەکەی سوورت وتم دڵ غەرقی خوێناوە
بەغەمزەی چاو لەتت کردوە سەری پەنجەت لەنێو ناوە
  دڵ و جەرگم وەها لەت بوە بە تیری سەر بە پەیکانت
مەگەر چاوت ستووڤیدا چ دەردێکت بە دڵ داوە
لەبەر چاوم کە زاهیر بووی نەما ژینم بە دەس تۆوە
بە سەرسامی لە کێوانم دەڵێی پووشم بەدەم باوە
بەڕیزی تیژی مرژۆڵت نەما جێی ساغ لە ئەندامم
ئەوەندەم تیر لە لەش دایە دەڵێی تووکە لە لەش ڕواوە
کە شەو نوورت سەری هەڵدا لە ئەستێرە نەما شوێنێ
ئەوەی دیار بوو لە ئاسماندا بە شۆقی تۆ هەموو تواوە
لە زەردەی خۆر گەلێ جوانتر سەری کوڵمی گەشی تۆیە
گڕی گەرمی دڵی ساردە بە دەستی حەق هەڵیداوە
برۆت شمشیری حوکمی چاو خەتا ناکا لە ئیجرادا
چلۆن دەرچێ دڵی زارم کە تۆ ساوت لە دەم داوە
بە لێوی سوور بزەت هاتێ سەما و عەرزت بە یەکدا دا
گوڵی گوڵشەن عەبەس ماون پەری ئاسمان پەشۆکاوە
ئەوەندەت کوشت بە تیشکی چاو زەوی سوور بوو بە خوێنی لاو
کەمێ کزکە گڕی عیشقت هەتا دونیا نەسووتاوە
١٤٠٣٫٢٫٥


@mzravilka
ئەحمەدی - بۆکان


پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی(ژوئن٢٠٢٣و زیحەجەی١٤٤٤کۆچی مانگی)

کاتی بە جێ هێنانی فەریزەی حەج بوو ، ئافرەتێکی دراوسێمان چووبووە ماڵە خودای کاروباری حەجیان تەواوو ببوو ، هێشتا نەگەڕابوونەوە، ڕۆژێکیان مێردی ژنە زەنگێک بۆ حاجیە خانمی ژنی لێدەدا و ئەحوڵپرسی لێدەکا، پاش قسانێکی زۆر پێی دەڵێ بۆ ناێیتەوە شووت بەو عەڕەبانە نەکردووە؟ حاجیەخان بە تووڕەییەوە دەڵێ کوڕە نەوەڵڵا خۆ من لەو حەپەحەپەی ئەوان تێ ناگەم وهیچ حاڵی نەبم.
              

@mzravilka
#بابۆس


کابرایەکی شەڵوار دڕاو لەوانەی کە دڕاوەکەیان مۆد و با کلاسە هاتە دووکانە بەرگدرووەکەم و کوتی: قوماشی کەواو پاتۆڵم بە عومدە دەوێ. کوتم بۆ چیتە؟
کوتی: بۆ فرۆش، من بەرگدرووی کەواوپاتۆڵی کوردیم.
کوتم خەڵکی کوێی؟ کوتی: سابڵاغ.
کوتم: جا خۆت بەو شەڵوارە دڕاوە و ئەو مودێلەت، بەرگدرووی جلکی کوردی پیاوانەیت؟
کوتی: بەدی. کوتم: خۆت جلکی کوردی لەبەر ناکەی کەچی دەیدووریت؟ جا کڕیار و مشتەریت هەیە؟
کوتی: خەرا نێ، باشە.
لە دڵی خۆمدا کوتم جا وەرە مەمرە لە داخان، خۆی لەبەری ناکات کەچی بۆ خەڵکی دەدروێت.



@mzravilka
#هیوا ڕۆژهەڵاتی


دەبا شتێکی خۆشتان بۆ وەگێرم،،

لەو دەشتەی لاجانێ لە دێهاتێکی نیزیک خۆمان، کابراێک هەبوو نێوی کاکە حەمە بوو، کاکە حەمە وەستای گێچی دەبێت بۆ بەیانی بێنە سەرکار، بەیانی
حەمە هەر چاوەڕوانی وەستایانە و ئەوانیش دیار نین، حەمە دەڵێت تاکوو ئەوان دەگەنێ با بچم گێچەکایان بۆ حازر کەم، دەچێت بیست کیسە گێچ هەڵدەڕێژێت و دەیانکاتە پاستاو، ئاوی تێدەکات و دەیگرێتەوە و پێمەڕەکەی تێدەچەقێنێت و دێتەوە ژوور، لەو بەینەدا وەستا دەگەنێ سڵاو دەکەن و دادەنیشن نانی بەیانی دەخۆن، حەمە دەڵێت کاکە ئەمنیش ماندووم، تا ئێوە هاتن پاستاوێکم گێچ بۆ گرتنەوە، وەستا دەڵێت شۆخێ دەکەی، دەڵێت وەڵڵا، ئەگەر دەچن گێچ بۆتە بەرد و پێمەڕش حاسێ بووە دەوێدا، ڵەو دەمێوە بە حەمەی دەڵێن حەمەی گێچی!!!!


👉@mzravilka👈
#کاکەڵڵاغا



بۆ سەیران چووینە گوندی دۆ.... ناوچەیەیەکی هەتا بڵێی خۆش و دڵبزوێن بوو. چەند لاوی لێبوو گوتنیان دەکوت هەتا بڵێی دەنگیان خۆش بوو.
کوتم ئەوە هەمووتان دەنگتان خۆشە، بران؟
یەکیان کە قسەقوت بوو کوتی: نەوەڵڵا، برا نیین،لە یەک تایەفە و بەرەبابیش نین، خەڵکی دێیەکین. هەمووشمان لە یەک ساڵدا لە دایک بووین. دەڵێن لەو ساڵەدا کاک ........ هونەرمەند دوو مانگان لە ئاوایی ئێمە بووە.!!!


@mzravilka
#کوڕۆجە


لە قوتابخانەی دواناوەندی بووین ژووری فێرکارە پیاوەکان جوێ بوو. قسەمان دەکرد و باسی کەر و تێڕی پاش نیوەشەو بوو. یەکێ دەیکوت حەوتووی دووان و یەک دەیکوت سیان و یەک دەیکوت چوار د..ە.ک.ە.م
لەو کاتەدا خانمێکی فێرکار هات بەسەر قساندا و کوتی: ئەوە ئەو دوو، سێ و چوارە چییە باسی دەکەن؟
قوفڵمان کرد بەڵام خێرا یەکێ لە هاوکارەکان کوتی:وەڵڵا باسی کەلانەخواردن دەکەین، ئەو دەڵێ دوو دەخۆم ئەو سێ و ....
خانمی فێرکاریش کوتی: وەڵڵا گەر جوان چەور کرێ من چواران دەخۆم.



@mzravilka
#مامۆستا ڕفیق سابیر



عوسمان فایق کورد بوو، بەڕێوەبەری دەزگا و ڕۆژنامەی "هاوکاری" بوو. بەڵام خۆی عەرەباندبوو. (خۆی کردبوو بە عەرەب) بۆ ئەوەی متمانەی پێ بکەن لەهەر بەعسییەکی شۆڤینی خراپتر ڕەفتاری دەکرد. تا ناوەڕاستی حوزەیرانی ١٩٧٧ز کە لە بەغدا کوژرا، یەک جار قسەیەکی بە زمانی کوردی لە زار دەرچووبوو، ئەویش ئەو ساتی تەقەیان لێ کردبوو. لەبەر ئازاری گوللەکان هاواری کردبوو :"ئای دایکە!"
شاعیرێکی کۆنی عەرەب وتوویەتی:
لاتخاف الحیە و العقربا
احذر الکردی إذا استعربا ! واتا:
لە مار و دووپشک مەترسه
لە کوردی بە عەرەب بوو خۆت بپارێزە

ژێدەر: کتێبی "لە ستایشی ژیاندا" بیرەوەرییەکانی مامۆستا ڕفیق سابیر



@mzravilka
2024/05/03 21:50:15
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243