Telegram Web
Live stream finished (1 hour)
تاریکه به بێ پەڕتەوی ڕووت
سوبحی ئومێدم

بۆ ئەم دڵی تاریکی منه
شەمع و چرا به
🖤

فەنایی
6👍6
Forwarded from بڵێسە (<بڵێسە>)
24👎6🕊5
Forwarded from بڵێسە (<بڵێسە>)
26👍5👎4🕊1
خۆزگه پارەیەکی دڕاو بام لە باغەڵت،
هیچ دووکانێک وەری نەگرتایەم..!

#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان


Tel⇔ @mlwankay_shin
20💔3👎1
ئەی خۆشەویست،
من کوشتەی ڕەنگی چاوتم
من شەیدای جوانی ناوتم
خۆشم دەوێی
حەزم لێتە
مەڵێ دڵدارەکەم شێتە
ئاگادار بە،
هاتوون ڕەنگی چاوت بدزن
هاتوون دەنگی ناوت بدزن
هاتوون هەناسەت دەبژێرن
نامەکانت، وێنەکانت
دیارییەکانت، گشت دەبژێرن!

#دڵشاد_مەریوانی@mlwankay_shin
16💔1
#پەندی_دەستی_ماندوو_لەسەر_زگی_تێرە

#پیرەمێرد
بە کرده و کۆشی تێکۆشە وەک شێر
دەستی ماندووە لەسەر زگی تێر

#پیرەمێرد
مەعاشی بەلاش بێ پیته و بێ خێر
دەستی ماندووە لەسەر زگی تێر

#مەلا_غەفوور
سەرباری خەڵکە تەمبەڵی بێ خێر
دەستی ماندووە لەسەر زگی تێر

#سۆران
بە لەونی خاوێن بۆ ژین تێکۆشە
عارەق بڕێژە کەوسەر بنۆشە
بە وێنەی "سۆران" تا ژین نەبوە دێر
دەست ماندوو دانێ لەسەر زگی تێر

#ئاوات
لەسەر زگ چۆنی دانێم دەستی ماندوو
زگی تێرم نییە برسیم هەموو دەم

#حاجی_قادر
تەمبەڵی کاری حیز و بێ خێرە
دەستی ماندوو لەسەر زگی تێرە

#حەقیقی
ڕۆڵە خۆ کۆکەوە پایزە و گژەگژ
تا پەیا نەبووە پروشه و تەم و مژ
دەستی ماندوو سەبەبە بۆ سکی تێر
زۆر بووە شەڕ بووەتە مایەی خێر

#زریان
هەرگیز لەکارت مەبە توڕه و پەست
سکت تێر نابێت، ماندوو نەبێ دەست!

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍124
ملوانکەی شین
لە مەجنونیان پرسی: بۆچی دەستی لەیلات نەگرت و ڕابکەن؟ وتی: دایکی دڵگران دەبوو من ناتوانم دڵێک بشکێنم کە لەیلای تێدایە!
کە مەجنون کەوتە خەڵوەتخانەیی خاک
ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک

وتی ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا
سەرێکی هەڵبڕی ڕووی کردە لای خوا

وتی تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا
سەری وا گێژووێژ کردم لە مەیلا

نە بیری ڕووی جیهانم بوو نە مەحشەر
خەیاڵی عەشقی لەیلا بوو سەراسەر

لەلای خوا خۆش بوو ئەم جوابە ڕەوانە
بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە

چ خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە
بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە!

#پیرەمێرد@mlwankay_shin
14👍2
مەیخانە دەگەڵ هەمدڵ و هەمدەم خۆشە
دەم بۆ دەم و دەستێ بەری بۆ مەم خۆشە..!

#مامۆستا_هەژار@mlwankay_shin
12👍4
ملوانکەی شین

عەزیز شاهرۆخ/ دەردی هیجر
🎤 مامۆستا عەزیزشاهرۆخ
هۆنراوە تاهیر بەگی جاف

دڵ نەخۆشی دەردی هیجران
گیانی گیانانم وەرە
لەت لەتە جەرگ و هەناوم
ماهی تابانم وەرە..!

●━━━━━━─────── ⇆ㅤㅤ
ㅤㅤ◁ㅤㅤ❚❚ㅤㅤ▷ㅤㅤㅤㅤ↻

Tel⇔ @mlwankay_shin
👍148👎2🕊2
‌‌
جا کاتێک بینیت.. هۆکاری ناڕەحەتیەکانت،
ئازیزترین کەسانی ژیانت بووە
هیچت بۆ نامێنێتەوە بێدەنگی نەبێ..

‌مەبن بە ئازار بۆ دڵی هیچ کەس 💙 .!
20👍8💔5🕊2
Forwarded from ملوانکەی شین (AmiR)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
هەندێ کات..
خودا دەرگاکان دادەخات و..
پەنجەرەکان قفڵ دەکا..
زۆر جوانتر بیر کەرەوه..
ڕەنگه..
ڕەنگه له دەرەوه تۆفان بێت و..
خودا بیەوێ بتپارێزێ..
بۆیه هەرگیز نائومێد مەبه له کاری خودا..
هەموو شتێک حیکمەتی خۆی تیایه..
خودا هەرگیز له بەندەکانی خۆی ڕوو ناگێڕێ..
دڵنیابه..
خودا هەمیشه لەگەڵ بەندەی خۆیایەتی..

Tel⇔ @mlwankay_shin
40👍8🕊2👎1
Live stream started
Live stream finished (53 minutes)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دێن بۆن بە دەمتەوە دەکەن
نەکا ڕۆژێک وتبێتت
خۆشم دەوێی
دێن بۆن بە دڵتەوە دەکەن..

ڕۆژگارێکی سەیرە گوڵم....!!!!

#ئەحمەد_شاملوو
#وەرگێڕان_ناسر_حیسامی


Tel⇔ @mlwankay_shin
12👍8
ئەڵێن خەیاڵ هیچ ڕاست نییە
واز لە خەون و خەیاڵ بێنە
وەکو هەوری بێ بارانە
ڕاستی لە خۆت مەشێوێنە
ئەمشەو خەیاڵ تۆی بۆ هێنام
تون تون دەستمت گرتبوو
ئەگەر خەیاڵ درۆ بکات
بۆ بەیانی بۆچی بۆنی تۆم گرتبوو؟!

#نەوژین_سۆران@mlwankay_shin
17🕊6
هەر وەک مامۆستا پیرباڵ دەڵێ
با چیرۆکێکی بێ کۆتاییت بۆ بڵێم:
غەریبیت دەکەم…
26
کوڵمەکەت وەکوو گوڵاڵەی گەشە
بێ سورمەش چاوە مەستەکەت ڕەشە

وەکو فرمێسکی ئاشق ڕووناکی
وەکوو ئاونگی بەیانی پاکی!

-هێمنی دڵان"
12🕊3
+چیت کرد لەوانەی بێ‌هیوایان کردی؟؟

_ هیچ، تێمپەڕاندن وەک ئەوەی بوونیان نەبێت و ڕۆیشتم
..!

#مەحموود_دەروێش
👍8🕊2
2025/08/20 11:11:07
Back to Top
HTML Embed Code: