Telegram Web
Audio
تۆزی بانان

دامداوەتە باران، دە ببارێنە هەور دەی
لامداوەتە جاران، لە هەموو شوێنێ هەی و هەی

کۆڵانێ خەفەت، کۆڵێ هەنار، دوو سێ‌ هەنیسک و
وادە لە ئەتۆوە کە دەڵێی دێم و دەڵێم کەی؟

تۆزێ لە ئەمن ناز و لە تۆ کێشەیی کێشان
دەتکێ لە دڵم زووخ و دەڵێی: پیاڵەیە تێکەی!

چاوم کە چەمێکە لە خەمی هات و نەهاتت
بەشکوو بگەیەی سەوڵ و گەمی بۆو چەمە چێکەی

ئاداری بەسەر پاوە نەما داری دڵیشم
تۆ نیت و نیەم دەروەسی ئەم تێکە و لێکەی

هەڵباوێ کەمێ تاڵ و بزەت شیرنە هەیهات!
پێمل بووە بەم حاڵی مەی و پیاڵە و پێکەی

چۆڵم لە وڵاتێ کە ئەم و ئەو هەموو ئاوان
ئاوارە بووم وێڵ و تەرەم بەشکوو کە جێکەی

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
https://www.tgoop.com/lawlaw1400
بۆ هەموو ئەو ژنانەی ژیان نەیبەزاندن.
ڕەوایەتێکی ڕاستەقینە، ئاوێنەیەکی ڕوون لە نەکەوتن.
پێشکەش بەو کەسانەی وا لە گۆڕین و گۆڕان ناترسن.
☝️☝️☝️☝️☝️☝️☝️
دیتم لالۆچێک لەسەر مێزەکە هەڵڕژاوە. بەردەمی هەموان  لێی بوو. کوتم این چیە؟ کوتی بردار "لی... جون، گل بهارنارنجە، از حیاط خونمون آوردم(ماڵیان لە لاهیجانە). بە نامۆییەوە دوو سێ دانەم هەڵگرت و بۆنم پێوە کرد. ناتوانم بڵێم چ بۆنێک بوو، تەنیا دەتوانم بڵێم گێژ و مەستی کردم. بۆنی هەرچی خۆشی ژیانمە دزەی کردەوە سییەکانم. ئیتر هۆشی مامۆستا و وانە و هیچم نەما. بەردەوام بینم پێوەدەنا و هەڵمدەمیسا و گێژ و سەرمەستتر دەبووم پێی.
بۆنی کوردستانم بۆ دەهات بە شێوەیەکی نامۆتر، بۆنی تۆ، بۆنی قسەکانت، بۆنی دەنگت، بۆنی تووڕەییت، بۆنی نیگات، بۆنی قاقاکانت، بۆنی...

چاوم لێکرد کوتی: مثل اینکە خیلی خوشتون اومدە، اینبار برگردم برات یە عالمە میارم. پێکەنیم و لە دڵی خۆمدا کوتم ناکرێ هەندێ بۆن لە جیهاندا هەر یەک دانەن.
سەرم داخست و لەسەر لاپەڕەکەی بەردەمم ئەمەم نووسی:




برگ نارنج فتادە روی خاک
شمّەای از بوی تو دارد عزیز
خواهشا گاە گذار از این گذر
برگهای عطر جانت را بریز 

"لیلا"


کە سەرم هەڵێنا مامۆستاش چەند دانەی لە لەپی دەستا بوو بۆنی پێوە دەکرد. ئەویش لە بۆنی خۆی دەگەڕا...


https://www.tgoop.com/lawlaw1400
"Strange than fiction"

دیتنی ئەم فیلمە بە هەموو هاوڕێیانی ئەدیب بەگشتی و بە تایبەت بەو بەڕێزانەی کەڵکەڵەی نووسینی چیرۆک و ڕۆمانیان هەیە، پێشنیار دەدەم.
تکنیکی بەرچاو کە لە نووسینی دەقی فیلمنامەکە کەڵکی لێ‌وەرگێراوە ئەوپەڕداستان( فراداستان) یا Meta fictionە.
مێتا فیکشن حەول دەدا بە بەردەنگی بڵێ کە ئەوەی تۆ لەگەڵیا ڕووبەڕوو دەبیەوە تەنیا و تەنیا یەک داستانە، بە پێچەوانەی ئەو شێوازە ڕەوایەت کردنانەی وا دەیانهەوێ خوێنەر بخەنە بەستەری ڕاستەقینەبوونی ڕووداوەکان و پێی بڵێین ئەمەی کە لەبەر دەمتە و دەیخوێنییەوە یا دەیبینی ڕاستیە و داستان نییە.
پێکهاتەکانی ئەم شێواز ڕەوایەت کردنە شتەکان ناشارێتەوە و بەردەوام وەبیرت دێنێتەوە کە ئەمانە تەنیا نووسراوە و داستانن، فارس کوتەنی نووسەر "رو بازی میکند".

https://www.aparat.com/v/nYigL


https://www.tgoop.com/lawlaw1400
حسن زیرک
لیم زیز بوه
بریندارم بریندار

مامۆستا حەسەن زیرەک

https://www.tgoop.com/lawlaw1400
درخت خشکیدە بود در انبوە رویشها
شاید
کلمەای بە کنایە تنەاش را لگد کردە بود
یا نگاهی قلبش را تا کویر کشاندە بود
شاید هم
دیگر کسی نبود، خستەتر از همیشە در معراج سایەاش بیاساید
یا
رازی مگوی را روی سینەاش حک کند
شاید
کلاغی خبر آمدن تبر را دادە بود
یا
بادی بددهن بە سخرەاش گرفتە


نکند!
شاعرکی برای تکثیر احساساتش چوب میخواست
نمیدانم
هر چە بود
هر کە بود
درخت چونان من بی تو درین انبوە
مردە بود.

لیلا بهرام‌بیگی

بهار ۱۴۰۳



https://www.tgoop.com/lawlaw1400
📚 کتێب: دنیای ئاڵا

👼 مژار: شێعر

📝 شاعیر: لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

📰 وەرگێڕ بۆ ئینگلیزی: عەبدولخالق یەعقووبی

🖍 نیگارکێش: ڕووناک سوڵتانی

📇وەشانخانە: تیتل و بیبل
🗞بڵاوگە: ناوەندی کتێبی ماد

📚The name of the book: Ala's world

📝Poet: Leila Bahrambigi.

#بڵاوگەی_کتێبی_ماد

لەم شوێنانە کتێبی دنیای ئالا دەست دەکەوێ:

بۆکان، کتێب‌فرۆشی موکریان 04446244458:📞

مەهاباد، کتێب‌فرۆشی گزینگ
📞:04442230999

مەهاباد، کتێبفرۆشی مێهرەگان 04442240975:📞

سەردەشت، کتێب‌فرۆشی موکریان 04444331324:📞

پیرانشار، کتێب‌فرۆشی چراخانە

بانە، بنکەی ئایەندە📞:
09183752026

بانە، کتێب‌فرۆشی "کتاب شهر"

سنە، کتێب‌فرۆشی ژیرا
📞:0873321812

کرماشان، کتێب‌فرۆشی  "کتاب شهر"
📞:38439240083




https://www.tgoop.com/lawlaw1400
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
فستیڤاڵی سەما لە ڕێکەوتی ۱۰ی گوڵانی ۲۷۲۴ی کوردی، لە دهۆک بەڕێوەچوو.


مێرمنداڵان و تازەلاوانی فێرخواز و مامۆستای فێرگەی پاییزەی بۆکان، دیسان دەهۆکی کوردستانی باشوریان بە تەلی تار و سەمتوور و گرمەی دەف و زرمەی زەرب و دەهۆڵ و فیکه و چریکەی نایە و زوڕنا و شمشاڵ و ... خەمڵاند.
لەم پشکووتنەدا باران کیانی ژەنیاری ئامێری زەربی کوردی بە سەمای قامکەکانی پرۆڤە و حەولی دە ساڵ لە ژیان مێرمنداڵی و منداڵی خۆی هێنایە بەرەی مەیدانێ.
وەک دایکی ئەم شیرینەکچە، سپاس و پێزانینی خۆم هەمبەر مامۆستایانی بواری مۆسیقا کە ژیانیان تەرخان کردووە بۆ پەروەردە و ڕاهێنانی بەرەی نوێی کوردەواری و مشوورخۆری چاند و کلتوور و مۆسیقای کوردین، ڕادەگەیەنم.
سپاسی مامۆستایانی گەورەی مۆسیقای کوردیش دەکەم کە بە بەشداریان لەم بەرنامەیەدا تاجی فەخر و شانازییان کردە سەرمان و سەلماندیان لە ڕەنگی قسە و وتار و ئاوازەکانیانن.
مامۆستایان ناسر ڕەزازی، ئەنوەر قەرەداغی، قوتبەدین سادقی، عەدنان کەریم و مامۆستا جان‌دۆست ...


https://www.tgoop.com/lawlaw1400
من یُحبك لن یتخلي عنك،
لو كُنتَ شوکاً بین يديه

ئەگە کەسێک تۆی خۆش بوێ بە هیچ کلۆجێ لێت نابێتەوە، تەنانەت ئەگە وەکوو دڕک لە پەنجەکانی ڕاچووبێی.

نووسەر: ؟
وەرگێڕ: "لاولاو"
چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی دووهەمم بە زوویی.

کتێبێکی پڕ لە بزە و وزە بۆ چاوگەشەکانی وڵات.

منداڵەکان!
قالۆنچە خاتوون و وزوز پاشا، دەرزیلە و  دوکتور مێشوولە، هەزارپێی شپڕیو ... بڕیاریان داوە بێنە ماڵەکانتان. مەترسن ئەوانیش وەک خۆتان نازار و بزۆزن...


https://www.tgoop.com/lawlaw1400
بە دڵ لاو و بە سەر پیرم، بەسەر لاو و بە دڵ پیری
وەرە با شەرعی پیر و لاو بەرینە خزمەت ئاوێنە


سپاسی مامۆستا ئاسووری بەڕێز دەکەم کە بە خامەی زێڕینی ڕوحی وەبەر وشەکانم هانی.

https://www.tgoop.com/lawlaw1400
هەر ئێستێ لە خوێندنەوەی ئەو شاکارە بوومەوە.
ڕەوایەتێکی پڕ لە هێما و ڕەمز لە دەورەی مێرمنداڵی. خۆناسینی مێرمنداڵان و ئەو گۆڕانکارییە ئازاردەرانەی بەسەریاندا دێت لەم کتێبەدا باس دەکرێ ئەویش نەک وەک تەنیا باری زانستی بەڵکوو ئاوێتەیەک لەگەڵ فانتزیا و خەیاڵ.
تابۆکانی وا ئێمەی نووسەر کەمتریان دەست دەدەینێ بە جوانترین شێوە و تێکنیکاڵترین شێواز هاتوونەتە ناو گێڕانەوە.
پێشنیاری خوێندنەوەی ئەم ڕەوایەتە دەدەم بە هەموو مێرمنداڵان، هەموو ئەو دایک و بابانەی مێرمنداڵیان هەیە، ئەو مامۆستا و بنکە و... وا له کاری پەروەردە و ڕاهێنانی مێرمنداڵاندا چالاکن و ئەو نووسەرانەی کەڵکەڵەیانە چۆن‌چۆنی هێما و سونبول ئاوێتەی ڕەوایەت کەن.


"لاولاو"
دەسپێکی کلاسەکان؛ 19ی جۆزەردان (19 خرداد)
شوێن؛ فەرهەنگسەرانی سیمۆرغ
کات و رۆژی کلاسەکان؛ 5 ئێوارێ، ڕۆژانی شەممە و چوارشەممە
Forwarded from لاولاو (.)
هاوڕێکانم ڕووناک و سەرگوڵ، مامۆستای هونەر و ئەخلاق و کەسانێکی یەکجار بە ئەزموون و دڵسۆزی کوردەوارین.
زۆر بە متمانە و ئاسوودەییەوە ڕۆڵەکانتانیان پێ‌بسپێرن.
بۆ زانیاری زیاتر پێوەندی بەم ژمارەیەوە بگرن

09146090740
ڕێکەوتی ۱٨ی گوڵانی ۲۷۲۴ی هەتاوی، لە کۆڕی فێرگەی ئەدەب بەشداریم کرد. پوختەی وتارێک لەمەڕ ئەدەبی مێرمنداڵ لە ژێر ناوی خوێنەری ناتەبا، بەردەنگی ناقایلم پێشکەش ئامادەبوانی کۆڕەکە کرد.
بارانێکی بەخوڕ و شێعرەکانی میوانی ئازیز مامۆستا هەڵۆ کە لە سابڵاغەوە بەشداری کۆڕەکەی کردبوو دڵی پڕ کردم لە شێعر و چاویش پڕ لە تنۆک.



"لاولاو"
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
📺 #دیمانە لەگەڵ شێرزاد حەسەن
دەنگی ئەمریکا

🪧 تەوەری باس:
ڕۆڵی ئەدەبیات لە کاڵبوونەوەی دیاردە ناشیرینەکاندا

📚
@Tamikteb
کۆسپی گوڵان

وەسەر خوێن کەوتەوە شێعرم لە باری چۆتەوە شادی
لە بیرت قەت نەچێ شیرین! چ تاڵە ڕەنجی فەرهادی

هەتا کەی چاوەکانم سورمەپۆشی خاکی ڕێگەت بن؟
"کە خاکی خاکی دامەن بە، وەگەرنە تۆزی
بەربادی"

لەسەر بەرماڵی جەستەی تۆیە دامداوە  ڕکاتێ ژن
سڵاوی نوێژەکەم داوە، لە مەردیی خۆم پتر ڕادی

لە خەندە و پێکەنینمدا سەری هەڵدا مەزن‌ڕەنجێ
لە سەحرای ویشکی گریانا، دەپێوم چەم بە چەم، وادی

بە یەخسیریم دەکەن گۆچ و‌ لە داوێنی‌ ڕقم داوێن
ئەوین دەپسێنێ زنجیر و دەچۆڕێ چۆڕێ ئازادی

بە دادی دڵ نەگا کاکی لە خۆبایی، چ کەردەن؟ ئاخ!
لە لای کێ عەرز و دادی کەم؟ خودایا خۆت بدەی دادی!

ئەگەرچی زۆر گلا شێعرم لە کێوی بەرزی ڕامانت
بە فەخری ئەشقی تۆ ئەمڕۆ، گەییشتە دوندی ئوستادی

کچۆڵەی باڵخی دەفتەر، بە خەم خەمڵیوە دیسانیش
وەسەرخوێن کەوتەوە شێعرم، لە باری چۆتەوە شادی


لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
۲۳ی گوڵانی ۲۷۲٤ی کوردی

https://www.tgoop.com/lawlaw1400
کۆسپی گوڵان


دەنگ و شێعر: لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"


https://www.tgoop.com/lawlaw1400
2024/06/01 18:23:34
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243