Telegram Web
سەرەتا دەست خۆشی لە خاتوو لاولاوی غەزەل هاوڕێی هەمیشە دڵسۆزی ئەدەبیات و هونەر بە تایبەت شێعر دەکەم.
کاتێک شێعرەکەم خوێندەوە هەستم کرد بە قەولی فارسەکان «دەستی پڕە» و شتێکی بۆ کوتن هەیە، هەر بۆیە ئەم چەند تێبینییەم لەسەر نووسیوە. هیوادارم بتوانم زمانی شێعری خاتوو لاولاو بم و زانیاریەکی باشم لێ هەڵکڕاندبێ.

قالبی ئەم شێعرە چوارپارەیە.
ئەم قاڵبە لە دوای سەردەمی مەشرووتیەت هاتە ئێرانەوە. شاعیران حەولیان ئەوە بوو کە قاڵبێکی نوێ بخوڵقێنن.
وەزن لەم قالبە دا ئازادە. واتا شاعیر تەواو دەستی کراوەیە و دەتوانێ لە هەر بوارێکدا حەز دەکا قسەکانی بنووسێ. خاتوو لاولاو وەک زۆربەی شێعرەکانی ناوەرۆکی دڵداری و عاشقانەی هەڵبژاردووە.
فەرەیدوون تەوەلولی، پەرویز خانلەری و موشیری شاعیرانی بەناوبانگی ئەم قالبەن.

لە مێسراعی سەرەتا دا پێش ئەوەی باس لە تاڵی موو بکردرێ خوێنەر هەستی پێ دەکا. بەڵام میسراعی دووهەم ئەو شکە تەواو دەکاتە ڕاستی.
مووی زەرد بە ڕای من لێرەدا موویەکی ناساغ و نەخۆش وێنا دەکا، کە گەردەلوول واتا شێوان و ئاشوفتەگی موو وەک بڵێن مۆرێکی درووست لەم بیر و باوەڕە دەدا.

دو وشەی مووم لێرەدا جێناسی تام ن.
مووی سەر و مۆم، ئەم ئارایانە بەڕای من هەڵبەت، جوانترین ئارایەن و باری مۆسیقای شێعر دەبەنە سەرێ و لە گوێ خۆشن.

لە چەند دێڕی سەرەتا دا ئەشق و دڵداری و ئەوین و سووتانێکی زۆر لە دڵدار دەبینی بەڵام لە کۆپلەی چوارەم دا لە پڕ خێسە و مۆنی و ڕوو گرژی.
ئەم بەشە زۆر جوانە بەڵام هەست دەکەم زۆر لە ناکاو ئەم ئەشقە دەبێتە نەفرەت و پرسیارێک بەلامەوە درووست بوو کە بۆچی ئاشق مۆڕە لە دڵدارەکەی دەکات؟ بۆ لە پڕ ئەو نەفرەت و تاڵیە هاتە پێش؟

فڕ و فیلم سوار، زیندوو کردنەوەی ئەم پەندە جگە لە باری مۆسیقاوە تایبەتمەندیەکی ئەوتۆی بە شێعر داوە.
زەبر و زەنگ، جەنگ و جەنگە، داکەوێ، لێکەوێ، ئەم وشانە و کۆپلەی شەشی دوو دێڕی سەرەتا: ئەم خەیاڵە خاوە خۆ... باری مۆسیقیایی شێعریان زۆر دەوڵەمەند کردووە.

بەستنی تاڵی قژ و هەست. ئەم بەستنە با ئەوەیکە هەر مانای بەستن دەدا بەڵام بۆ هەر یەک لەوانە مانایەکی جیاوازی هەیە.
هەست و موو ئیدی ناتوانن ئەم سەرکەشیەی جارانیان هەبێ و دڵدار دەیانبەستێتەوە واتا کەوتوونەتە ژێر کۆنتڕۆڵی دڵدارەوە.
لە کولیەتی ئەم شێعرەدا دوو کۆنتاکتم دی.
یەک : لە لایەکەوە شاعیر دەڵێ :

« جەنگی ئەم جارەم رەببی دڵ سەرکەوێ»

بەڵام دوایە دەڵێ:

« با ببەستم تاڵەکان و هەستەکان»

ئەگەر بڕیارە دڵ سەرکەوێ بۆچی هەست سەرکوت دەکرێ؟ ئەم دوانە دوو شتی یەکگرتوون و ناکرێ لێک جیا بنەوە. ئەگەر بڕیارە دڵ سەرکەوێ دەبێ هەست ئازادی و سەربەخۆیی پێبدرێ.

دووهەم کۆنتاکت وەک لە سەرێ باسم کرد ئەم ئەشق و سووتان و دڵداریە بۆچی لە پڕ بوو بە نەفرەت و ڕق و ناهومێدی؟
هەڵبەت ئەم کۆنتاکتە زۆر جوانە بەڵام دەبێ زەمینە بۆ ساز کرابا.
جوانی کوللی ئەم شێعرە جگە لە زۆر شت وەک مۆسیقا و زیندوو کردنەوەی وشە و پەندی پێشوو و ئارایەی وەک جناس تام و مراعات النظیر، واج آرایی و ...کە ئاماژەم پێکردن، نیشان دانی ئەو سەتح لە دڵداری و ڕق و قینە بە وشەی زبر و نەرم بە هەستێکی پاراو زۆر تایبەتە، با ئەوەیکە شاعیر هەستی بەستۆتەوە و دەیهەوێ بەسەری دا زاڵ بێ بەڵام هەر هەستە کە بە سەر شێعر و مێشکی شاعیردا سەردەکەوێ.
بە ڕای من هەست وەک گیایەکە ، هەرچەند بیبڕی و سەرکوتی کەی هەر هەڵداتەوە و ژیانەوە بە ئینسان و خاک دەدا.
هەر بژی و هەزار جار دەستت خۆش بێ. زۆرم چێژ لێ برد.🌱🍎
هاوڕێم!

بەڵا، گەلێک زۆرن، بەڵام بەلامەوە، بەڵاترین بەڵا ئەوەیە کۆمەڵگەی ڕۆشنبیر و خوێندەوار، بەرەی نوێی کورد کە زۆر جاران پێ‌بە پێی زانستە ئاکادێمییەکانی دنیا هەنگاویان ناوە، لە سەتی هەشتای ناتوانن نێو و شۆرەتی خۆیان بە زمانی خۆیان بنووسن!
وەک خۆم یەکەم پێوانەم بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستیی بیرمەند یا هونەرمەندێک یا مامۆستایەک، ئەوەیە کە چاو لە ڕێنووسی کەم. پێموایە ئەو کەسەی ئەم بەشەی دەلەنگێ لە نێوەوە هڵۆڵە و تەنیا بە ڕواڵەت چۆتە قالبی بیرمەندایەتییەوە. هەرچەند لە هەر ئاستێکی دیکەدا لە لووتکەدا بێ لام نزمە!
تکایە با خەمسارد نەبین هەمبەر زمانەکانمان. زمان بناغە، کۆڵەکە و دایکی هەموو هونەر و زانستێکە. زمان پێوندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ جۆری بیرکردنەوە، مێژوو، هونەر و شێوازی ژیان، ئەفسانە و ئایین و ئایینزاوە هەیە. کۆمەڵگەی ئەمڕۆی کورد بە زمانە بیانییەکانی وەک ئینگلیسی و ... بیر دەکاتەوە، بە عەڕەبی موناجات دەکا، بە فارسی کاروباری دایرەیی و فەڕمی دەباتە پێشێ، بە کوردییەکی سەقەتیش تەنیا و تەنیا قسە دەکات و نانووسێ!
لەگەڵ ئەوەدام کە فێربوونی هەر زمانێک جگە لە زمانی دایکی هێزێکە و توانست و زانستی مرۆڤ مسۆگر دەکات، بەڵام با هۆشمان بێت نابێ زمانی دووهەم وەپێش زمانی دایکیت خەی، نابێ ئەوەی لە زمانی خۆتدا هەیە بیخەیە پەراوێز، نابێ و ناشێ و ناکرێ نەزانی پێی بنووسی کەچی بە هەزاران چرکە بە شارەزاییەکی تۆکمەوە بە زمانی دووهەمت بنووسی، بئاخفی، بچڕی...
بڕوات بێ کوردکوتەنی: گوێلکی خەڵک هەر....


بەشێک لە نامەیەک بۆ هاوڕێیەکی بیرمەند!

لەگەڵ ڕێزم "لاولاو"
https://www.tgoop.com/lawlaw1400
حینجەم کەوە باران!


داتداوە بەسەرما دێی، تۆ چی؟ ڕوحی وارانی؟
شین بۆوە سەری چەرمگ! باڵوێزی بەهارانی؟

چەخماخە دەدا ئەمڕۆ، نێرگز دەبێ باریبێ
ناڕژێتەوە نابارێ، خاراوە بە خارانی

بەینێکە کەلێنی دڵ، پڕ بۆتەوە ساڕێژە
هەڕگت بە سەری داکرد، سەد خۆزگە بە جارانی

دەی زوو بە، وەدەرنێ سەر، دامانە کە داماوە
سەد سەر بەسەرت ئەمڕۆ، بەربۆوە لە دارانی


گیراوە دڵی تەنگم لەم بەزم و شەڕ و شووڕە
ڕوو دەرخە، سپی بێ‌خەش! بەیداخی ئەسیرانی

دەنگۆیە کە دەنگی یار، وێڵی تەلی ئەغیارە
سازم بژەنم تێکەڵ، یاران و نەیارانی


لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"

بانەمەڕی۲۷۲۲

https://www.tgoop.com/lawlaw1400
بە ڕەسمی ساڵانی پێشوو هاوڕێیانی ئەنجومەنی ئەدەبیی نەغەدە بانگێشتی دانیشتنی سەری ساڵیان کرد. نەکرا و نەلوا بگەمەوە لایان. پەیامێکم نووسی و ناردم کە زەحمەتیان کێشابوو و لە دانیشتنەکەدا خوێندبوویانەوە. لێرەوە دیسان ڕێز و ئەمەگناسی خۆم هەمبەر دۆستانی ئازیزی ئەوێم ڕادەگەیەنم. سەرتان و ورەتان هەروا بەرز و نیشتمانمان ئازاد و بژوێن.👇👇👇
دەستم کە بڕۆیبایە خودا ئاسایی
گەردوونێ ترم دەخستە ڕوو سانایی
بەدبەختی بەشی نەزان و نامەردان با
دڵخۆشیم دەدا بەرانبەری زانایی

"هەژار"



دیسان ژیان دەرووی وەرزێکی لێ کردینەوە کە هەرچی گیا و گۆڵە سەربزێوانە دەمیان بە خاکەوە ناوە و تەقەللای ڕسکانییانە. جووڵە و ورە و وزەی بوونەوەران بەلامەوە پەیامدەرە. پەیامێک کە دەبێ بە پڕتاو وەریگرین، بیسەلمێنین و لە کاری کەین: تا هەن هەبن!

وێڕای ڕێز و سڵاو و سپاس لە سەرجەم ئێوەی ئازیز کە دڵم لاتانە و هۆشم مەکۆتان. داوای لێبوردنم هەیە کە نەکرا بگەمە لاتان.
چەند ساڵێک لەو ڕۆژە تێپەڕی کە هاتمە ماڵی ئەنجومەنی ئەدەبیی نەغەدە و دەرکی هاوڕێیەتی و ئەزموون و زانستی ئێوەی ئازیزم بە ڕوو کراوە. ئیتر چەندەم لەو زانست و ماریفەت و هاوڕێیەتییە فام کردبێ و گلم دابێتەوە، ئەگەر کەم بێ نیشانی تەوەزەلی خۆمە و ئەگەریش زۆر، هێمای لوتفی ئێوە.
مانەوەم لێرە نیشانێکە لە خەمخۆری و پەیجووری و شێلگیریتان بەرانبەر نەتەوە و ئەدەب و ویژەی گەلمان. بمێنن بۆم و بۆمان کە هەر ئەم نیوەنووزەی زمانەش بە ئێوەوە ماوە.
پار ئەو وەختەی ساڵ کە کۆ بووینەوە یەکەم کەڵکەڵەم نەبوون و کاڵبوونی خاتوونان لەم ئەنجومەنەدا بوو. بەشێک لەم کەڵکەڵەیە دانێن بۆوەی خۆم ژنم و نکۆڵی لە گرژدمارییە سروشتییەکانم ناکەم کە هەمبەر ئەم بابەتە هەمە، بەشێکیشی دەگەڕێتەوە ئەوەی کە تێگەییوم و پێگەییوم کە کرچ‌بوونی ژنان لەم بوارەدا کاڵبوونەوەی هاتنەمەیدانی ڕۆڵەکانی بەرەی‌ نوێمانی پێوەیە. کە وابێ ڕێز دەگرم لە هەر پڕۆسەیەک کە ئەم کەڵکەڵەم بۆ کەم کاتەوە و بۆی تێدەکۆشم و تێدام لەو گەڵاڵانەشدا کە خاتوونانم بۆ بێنێتە بەرەی مەیدانی زانست و زمان و وێژەی کوردییەوە.
دەزانم پێشنیارییەکانی ئەم کۆبوونەوەش زۆر و بەپێزن و با من لەم‌ دورەوە لەوە زیاتر لەسەری نەڕۆم.
شان دەدەمە بەر ئەو ئەرکە پیرۆزانەی وا بۆم دابین دەکەن و لەگەڵتانم.

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
ڕەشت سەرەتای ۲۷۲۴ی کوردەواری.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مێرمناڵان و مناڵە چاوگەشەکانی کوردستان، پەپوولە نازدارەکان، با هەموومان هەوڵ بدەین لەو سەرەودەمی چوونەوە بۆ ناو ژینگە و تێکەڵ بوونەوە لەگەڵ سروشت، وڵاتەکەمان لە زبڵ و خاشاک بپارێزین و ئەزەیەت و ئازاری بوونەوەرەکان نەدەین و بە هەموو ئەو کەسانەی لە دەور و پشتمانن ڕاگەیەنین، ڕێز گرتن لە ژینگە، بە خاوێن ڕاگرتنی و هەروەها ئاژەڵان بە ئاگا لێبوونیان ڕێزگرتن لە خۆمانە.  ئێمە بڕیارە سبەینێ سێزدەبەدەر کە سێزدە ڕۆژ لە بەهار تێپەڕیوە، ڕوو لە سروشت کەین و لەگەڵیان ئاشت بینەوە نەک ببینە هۆی ئەزیەت و ئازاری سروشتەکەمان. با بە ڕشتنی زبڵ و پاشماوەی خۆمان چیتر خاکەکەمان ئازار نەدەین، مافی هەناسە کێشان لە گژوگیا و پەلەوەر و زیندەوەران نەستێنین. چاوگەشەکان، با هەموومان پێکەوە ئاگامان لەو بستە خاکە بێ سبەینێ بڕیارە تێیدا وچانێ بۆ حەسانەوە بەدین، چ جوانتر ئەگە ئەویش بە چوونی ئێمە بحەسێتەوە نەوەک بشەمزێ و هیلاک بێ بە دەستمانەوە. هەموومان زبڵ و پاشماوەی خۆمان لە کێسەیەک کەین و بیهێنینەوە لەگەڵ خۆمان، با ببێتە نەریت. چاوەگەشەکان، نیشتمان ڕووناکاییە چاومانە، بیپارێزین.

ئەنجومەنی ئەدەبیاتی مناڵان و مێرمناڵانی نیشتمان
🆔 @nishtiman1
ڕۆژی جیهانی کتێبی منداڵ پیرۆز بێت.
۱٤ی خاکەلێوە( ۲ی ئاوریل)، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی لە دایکبوونی "هانس کریستییەن ئاندێرسەن"ی دانماڕکی و باوکی ئەدەبیاتی منداڵان، ڕۆژی کتێبی منداڵان ناو نراوە.

"ئێکۆ کادۆنۆ" نووسەری بەناوبانگی ژاپۆنی پەیامی ئەمساڵی لە ژێردێڕی "بە باڵی خەیاڵ بەسەر زەریاکاندا هەڵفڕە! " ڕاگەیاند و هونەرمەندی شێوەکاری ژاپۆنیش "نانا فۆریا" پۆستێڕی ئەمساڵی بەو شێوەیە پێشکەش کرد.
پیرۆز بێت لە هەموو نووسەرانی منداڵان و مێرمنداڵان، بەو هیوایەی کتێبخانەی کوردی لە ساڵی داهاتوودا کتێبی بەکەڵک و پڕناوەرۆک بە خۆیەوە ببینێت.


https://www.tgoop.com/lawlaw1400
Adnan Karim - Am Shaw
@Kurdi
ئاواز: عەدنان کەریم
شێعر: مامۆستا کوردی
 
سەدای سەمتوورە کەللەم گەرمە ئەمشەو
چریکەی بانگی دڵ بێ شەرمە ئەمشەو

بە ناخون کاری فەرهاد دێ لە دەستم
وەها شاهۆ لە ناڵەم گەرمە ئەمشەو

لە تەنیایی بە یادی ڕۆحی مەجنوون
خەیاڵی گەشتی دەشت و دەرمە ئەمشەو

غوباری خاکی وا حەق گەر بەهەشت بێ
لە دەرگای تۆ خەبەر ئاوەرمە ئەمشەو

دڵم وەک حاکمی مەغدوورە قوربان
تەمای سەنعاتەکەی ئازەرمە ئەمشەو

ئەگەرچی یار و یاوەر بوون بە دوژمن
خەمی بێ یاوەری یاوەرمە ئەمشەو

لە دەوریشم گەڕا پەروانە ناکام
لە سەر ڕێی وەسڵی نووری هیجرە ئەمشەو

کە چونکە بۆی ویساڵی تۆی تێدایە
نەسیمی سوبح خەبەر ئاوەرمە ئەمشەو

سەرم شۆری ویساڵی کەوتە سەر باز
دیسان کوردی لە دەردی سەرمە ئەمشەو






تێبینی: وشەی سەمتوور لە زۆربەی دیوانەشێعرە کوردییەکان لە جیات وشەی سەنتوور هاتووە.
 

https://www.tgoop.com/lawlaw1400
تا ...تاوان

دڵ کە ناهەندرێ لەم سینە خەتای تۆیە ئەشق
هەرچی ژانی بەکوڵی ژینە خەتای تۆیە ئەشق

چۆتە  سەر زاری خەڵک سوڕڕێ نهێنی من و تۆ
کەوتە سەرشانی ئەمن پینە؟ خەتای تۆیە ئەشق

زەردەکەی دار و ڕەزان، ڕووی ڕەوەزی شاردەوە لێم
سەوزەڵێم ماتە، سەری‌شینە خەتای تۆیە ئەشق

بەستەڵەک بۆتەوە هاواڵی گژە و بادی خەزان
چوار کەژەی ساڵێ کە بێ‌تینە خەتای تۆیە ئەشق

جەرگی ڕەش بوو قەڵەمم پاشی ئەتۆ کفری دەکرد
شەرتە گەر دەفتەرەکەش دینە خەتای تۆیە ئەشق

عەقڵی کاڵفامی هەزار کەنگێ مەراقی گوڵی دیت؟
خونچە گیری پەلی پەرژینە خەتای تۆیە ئەشق

شەڕی عەقڵ و دڵە نێونجی بە من کوا دەکرێ؟
ئەم هەموو‌ قار و شەڕ و قینە خەتای تۆیە ئەشق

بازی بەختم کە نەنیشت، لێم بوویە  سوڵتانی خەمان
نە خەتای شانە نە شاهینە خەتای تۆیە ئەشق

لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"


https://www.tgoop.com/lawlaw1400
علی زندی کۆترە باریکە
@galtachi❤️❤️
کۆترە باریکە...

عەلی زەندی

@trupkirezgari
https://www.tgoop.com/lawlaw1400
ڕۆحت شاد
زایەڵەی دەنگت هەتاهەتایی
Forwarded from ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی (yaqûb(یعقوب) xizrî(خضری))
🌐 ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی کۆرسێکی فێرکاری بە‌ڕێوە دەبا 
📚ئیتیمۆلۆژی، کۆرسی سەرەتایی، چوار جەلەسە، بە شێوەی حوزووری 
وانەبێژ: دوکتۆر محەممەد فرووھەندە
↙️ هۆکاری بەڕێوەبردنی کۆرس: 
بەشداریی هۆگران و لێکۆڵەران لەم کۆرسەدا ھۆکارە بۆ شارەزایی پتر بە سەر زمان‌دا.
💸 تێچوو بۆ ناونووسین: 200000 تمەن
🔘 ژمارە کارتی بانکی: 6396071260276621 آمینە سنبلی
✔️ لانی‌زۆری ڕێژەی بەشداربووان: بیست کەس
بەشداربووان بڕوانامەی باوەڕپێکراویان پێدەدرێ.
🏢 شوێن: مەهاباد، شەقامی ئیمام شافعی، بەرامبەر مزگەوتی سوور، پاساژی میدیا، 
نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی جامی (گۆڤاری مەهاباد)
❇️ فیشی بانکی یا تێچووی کۆرسەکە بەم ژمارە تێلێگرامە بنێرن: ٠٩١٤٣٤٥٠٤٨٤
☎️ تەلەیفۆن بۆ پێوەندی: ٠٤٤٤٢٢٢١٤٣٥
🗓 دەرفەت بۆ ناونووسی: ١٤٠٣٫٠١٫٣١
📉 کاتی بەڕێوەچوونی کلاسەکان ڕادەگەیەندرێ.
📽پێشنیاری فیلم

ئەنجومەنی شاعیرە مردووەکان

فیلمێک کە بوو بە هۆکاری ئەوەی پیاسەیەک لە جادەی لەبیرکراوەکانی ژیانمدا بکەمەوە.
پێشنیاری دەدەم بە هەموو ئەو کەسانەی مێرمنداڵیان هەیە یا مامۆستا، نووسەر و ڕاهێنەرانی ئەم تاقمەن.
با تۆڵەی خولیا فەوتاوەکانی خۆمان لەوان نەکەینەوە....

https://www.google.com/url?sa=t&source=web&rct=j&opi=89978449&url=https://www.aparat.com/v/LklbU&ved=2ahUKEwjo89vtprKFAxUXhP0HHd6JBI8QtwJ6BAg_EAI&usg=AOvVaw0EpTgiAccypGkS4vKLj8F4




https://www.tgoop.com/lawlaw1400
آسمانی است اگر ماە خدا حرفی نیست

ماە من روی زمین است، ولی ماهتر است



"مجید افشاری"

https://www.tgoop.com/lawlaw1400
تەلی پساو

بیژەنە دەی تاڵەکانم، بیژەنە دەی ڕووحەکەم!
بمدەیە قوڵپێ لە لێوت، تێکە بۆم مەی ڕووحەکەم!

ئەم هەموو مەودایە چی بوو کەوتە مابەینی مەوە؟
دوورترین دووری بوو دووریت، دووری تا کەی ڕووحەکەم؟

کۆچ دەکەم بەڵکوو کە یادت دەس لە دڵ بەردا دەمێ
ئەی بە قوربانی حزوورت لێرەش هەر هەی ڕووحەکەم!

ڕووحمت دەرکرد لە لەش، یا کوو لەشت دەرکرد لە ڕووح؟
وەی بڵێم بۆ کامەیان؟ بێوەی بی بێوەی ڕووحەکەم!

جەرگی پێنووسی ڕەشم تەبیینی دووری تۆی نەکرد
تووڕ دەدەم ئەمجارە دەفتەر"بشنو از نی" ڕووحەکەم!

وەحیی مونزەل بوو وتەت یا موعجیزەی سەردەم دەمت؟
خێری ئیمانت ئەرێ بۆ هوویە ناکەی، ڕووحەکەم؟

کاپی قاوەی تاڵی ژینم هەڵقوڕاند، چی  دەرکەوت؟
عەکسی چەند تاڵێ لە ژێریا، بیژەنە دەی ڕووحەکەم!



    لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
خاکەلێوەی ۲۷۲٤ی کوردی

https://www.tgoop.com/lawlaw1400
XEZAL ü DELAL-Lo Pısmamo
Telegram: @MEDMUZIK
🎼 لۆ پسمامۆ

🎤خەزال و دەلال

پسمام: کوڕەمام
دۆتمام: کچە‌مام
ئەنگلوسک، ئەنگلیسک: ئەنگوستیلە
تلی: قامک

https://www.tgoop.com/lawlaw1400
📚مطالعه غیردرسی کودکان را باهوش‌تر می‌کند

بر اساس پژوهشی که در دانشگاه کمبریج انجام شده است، کودکان باید هفته‌ای ۱۲ ساعت مطالعه کنند تا عملکردشان در مدرسه بهتر شود.

به گزارش تلگراف، مطالعه تفریحی و غیردرسی حجم مغز کودکان را افزایش می‌دهد و توانایی شناختی‌شان را بهبود می‌بخشد، همچنین به سلامت روانشان کمک می‌کند و به کسب نمرات بهتر منجر می‌شود.

یافته‌های این پژوهش، که روی بیش از ۱۰ هزار کودک در آمریکا انجام شده است، نشان می‌دهد بچه‌هایی که مطالعه تفریحی و غیردرسی را از سن پایین شروع کرده‌اند در دوران نوجوانی ساختار و عملکرد مغزی بهتری دارند.

پژوهشگران دریافته‌اند برای بهترین نتیجه، کودکان باید ۱۲ ساعت در هفته مطالعه کنند. اگر مدت مطالعه کمتر از این باشد رشد مغز کامل نیست و اگر بیشتر از این باشد وضعیت کودک رو به نقصان می‌گذارد، که احتمالا به‌دلیل کم‌تحرکی به‌مدت طولانی است.

داده‌ها نشان می‌دهد که نمره بچه‌هایی که مطالعه تفریحی و غیردرسی داشتند یک‌چهارم بیشتر از نمره بچه‌هایی بود که مطالعه نداشتند.

پروفسور ساهاکیان می‌گوید: «برای والدین و بچه‌ها بسیار لذتبخش است با یکدیگر مطالعه کنند و درباره داستان و تصاویر صحبت کنند. این کار مهارت‌های اجتماعی، تفکر خلاق و سایر اشکال شناخت و یادگیری را در کودکان خردسال تقویت می‌کند.»

کودکانی که مطالعه تفریحی و غیردرسی را از سن پایین شروع کرده بودند در آزمایش‌های گوناگون عملکرد بهتر و همچنین سلامت روان بیشتری داشتند، نشانه‌های استرس و افسردگی کمتری بروز دادند، توجه و تمرکز بیشتری داشتند و مشکلات رفتاری مانند پرخاشگری و قانون‌شکنی را کمتر نشان دادند. آن‌ها همچنین مدت کمتری را صرف تماشای تلویزیون و سایر وسایل دارای صفحه نمایشگر می‌کردند و مدت بیشتری می‌خوابیدند.

پروفسور ساهاکیان در این زمینه می‌گوید: «مطالعه فقط تجربه‌ای لذتبخش نیست‌ــ این واقعیتی پذیرفته‌شده است که تفکر و خلاقیت را برمی‌انگیزد، احساس همدلی را بیشتر می‌کند و استرس را کاهش می‌دهد.

ایندپدنت فارسی

https://www.tgoop.com/lawlaw1400
Forwarded from لاولاو (.)
باڵای بەرزی بێمورادی


لە گێژاوی خەمێکی بێ‌سەر و بندا پەناهم بە!
لە پاکی و بێ‌گوناهیما، گوناهم بە! گوناهم بە!

نیگاکوێرم لەوێ و لێرەش، تریفەی چاوەکانم تۆی
نەزەربازی، بە سیلەی چاوێ بڕوانە! نیگاهم بە!

شەڕێک وا نابەرامبەر بێ، کە ڕۆندک سەد، چەمیش هەر دوو
 گەرەکتە خەم بدۆڕێنێ، عەلەمداری سوپاهم بە!

دەزانم ڕژد و دژوارە، ئەوەی ڕێگەی لە بەرمایە
دە بێ! قەیناکە ئەمجارەش، ڕەفیقی نیوەڕاهم بە!

خەتام کرد چون کوتم ئەی دڵ! هەتاکوو ڕۆژ مەناڵێنە!
وەرە تاکوو سیوادی سوبح، نزوولە و تووک و ئاهم بە

دڵێکم بوو تەباهت کرد و مەغبوون مامەوە دیسان
لە سەودای دڵبەریدا تۆش، فەقەت جارێ تەباهم بە!

گەدای دەرگانەتم باوان! بە هیوای مێهرەبانیتم
لە مەڵبەندی موحەبەتدا، گەدا خۆم، پادشاهم بە!

ئەبەد! ناڵێم دەبێ دادم بدەی هەردەم، بەڵێ کوفرە
بە هەڵکەوت ئاوڕم وێ دە! ئەنیسی گاھ گاھم بە!

موریدی قامەتی ڕەعنام و پێم فەخرە موریدیی وا
لە تەکیەی بێمورادانا، موراد و تەکیەگاهم بە!

     لەیلا بەهرام‌بەگی "لاولاو"
ڕێبەندانە‌ تووشەکەی ۲۷۲۳ی کوردەواری


https://www.tgoop.com/lawlaw1400
2024/04/19 17:55:30
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243