وادەم داوە، ژن بپارێزم لە نیگای تاریک
یوونس ڕەزایی
چاوەڕێت هەر دەمێنێتەوە
تەنیاییم
لەشاری خۆی
کە بینام کردووە لەسەر سێ وادەی نوێ
وادەم داوە
ژن بپارێزم لە نیگای تاریک
ئەو کاتانەی شەو باڵی خۆی
تا درەنگانی بەیانی کردوەتەوە.
ژنێک لە بەیانیم دا پیاسە دەکا
سەد وشە لە بزەیەکی دا
ئاوارە
هەزار واتا
لە وشەیەکی ڕا داباریو
ژنێک وادەی سبەینێی بە دار دابێت و
هاوکات بارانەش بزانێ.
قەولم داوە
هەر کۆڵانێک ناو بنێم دایکی سەرەتا
لەیەکیان پاساری چاوی بپشکوێ
لەیەکیان کاراسک شیری کاتژمێر بخواتەوە
هەزاری دیش بۆ هەزار دەرفەتی جوانی
کە لە ژنان بەجێماون.
من دایک دەناسمەوە بە بۆنی دەنگیدا
بەو چاوانەشی کە ڕێگا بێ کۆتاییەکان تێیاندا
هێلانەیان کردووە.
بەڵێنیشم داوە بە تۆ؛
_کە ناوت شاراوە نییە لە مانگ
چون پاڵت وە خەرمانەی چراکان داوە.
کە دەستت بەدەر نییە لە باران
چون بەشێک لە میراتی دەریایە.
کە دەنگت بە دوور نییە لە بەهار
چون دارستان دەڕوێ لە وشەکانت دا._
بەڵێنتم پاش ئەو هەموو پیتە لە بیرە
کە بەسەر زمانی ئاور دا هات.
بەیانان کە چوومە شەقام
هەر کەسم دی بە زمانی ساکاری چۆم بیدوێنم.
بەیانی باش بە دارتەلەکان بڵێم
بەو ڕێبوارانەش بەشێک لە شەویان لەگەڵ خۆ
هێناوەتە دەرێ.
بەو ژنانەش نانی تازە دەبەنەوە
بزەی تازەیان لە زەیندایە
ڕێگای تازەیان لە چاودا.
من بەرە بەرە وشەکان پێک ئاشنا دەکەم
وەک چۆن دراوسێیەک بە دراوسێیەکی دیکە
کۆڵانێک بەشەقامێکی نوێ
دارێک بە بڵوارێکی تازە.
رستە لە دوای رستە چێ دەکەم
چۆن گەڕەک لە دوای گەڕەکی شار
کۆپلەکانیشم دەڕازێنمەوە
بەخەمی خۆم
ژنی تەنیا
پیاوی خەمۆک
کوڕی ئاشق
کچی بزۆز.
شاریش بە هەزار ڕەنگەوە
کە یەکیان پارکی دڵتەنگییەکانی موسافیرێکی ونە
یەکیان وێستگەی شەمەندەفەرێکی بێ مەبەست
یەکیشیان منارەی هاوارێک
کە لەکوتن نایە.
من وردە وردە شێعرێک دەنووسم
لە چاوەڕوانی ژنێک دا
کە هاوشانی ئاتێنا شار دەپارێزێ
دار دەپارێزێ.
ئێستاش چاوەڕێی کچێکم
دەنگ هەڵبڕێ لە شێوەی مانگ
وشەکان بپارێزێ بە دەنگی و
ئاوڕ لە تەنیاییەکانی پیاوێکی ڕوون بداتەوە.
وادەم داوە، ژن بپارێزم لە نیگای تاریک
.

https://www.tgoop.com/chamochya

❤5
لەسەر هێلکەی قەمەر سیمورغی گەردوون کڕ کەوێ بەڵکە
هەڵێنێ بێچووە ڕۆژێکی مونەووەرتر لە ڕۆژی ڕووت
#حەمدی
https://www.tgoop.com/chamochya
هەڵێنێ بێچووە ڕۆژێکی مونەووەرتر لە ڕۆژی ڕووت
#حەمدی
https://www.tgoop.com/chamochya
❤7
ئەو کاتە خۆشە ئاگر بارانە
لەژێر پێمانا دیلیی ئەنێژین
لەسەر بستێکی ئەم کوردستانە
بێ پەروا خوێنی دوژمن ئەڕێژین
لە لووتکەی کەژا ئاڵا هەڵئەگرم
بەڵێن بێ ئەبێ بە پێوە بمرم
#کامران_موکری
https://www.tgoop.com/chamochya
لەژێر پێمانا دیلیی ئەنێژین
لەسەر بستێکی ئەم کوردستانە
بێ پەروا خوێنی دوژمن ئەڕێژین
لە لووتکەی کەژا ئاڵا هەڵئەگرم
بەڵێن بێ ئەبێ بە پێوە بمرم
#کامران_موکری
https://www.tgoop.com/chamochya
❤5
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا pinned «کامەران موکری (ناوی تەواو: موحەممەد ئەحمەد تەها)، (لەدایکبووی ١٩٢٩، لە سلێمانی) شاعیرێکی کورد بوو. کامەران موکری لەنێوان ساڵانی (١٩٤٩ - ١٩٦٣) بۆ ماوەی شەش ساڵ لەبەندینخانە دەکرێت بەھۆی ھەڵوێستی نیشتیمانی. ماوەیەکی زۆریش لە بەشی کوردی زانکۆی سلێمانی و دواتر زانکۆی…»
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
ئەو کاتە خۆشە ئاگر بارانە لەژێر پێمانا دیلیی ئەنێژین لەسەر بستێکی ئەم کوردستانە بێ پەروا خوێنی دوژمن ئەڕێژین لە لووتکەی کەژا ئاڵا هەڵئەگرم بەڵێن بێ ئەبێ بە پێوە بمرم #کامران_موکری https://www.tgoop.com/chamochya
هەور بوومایە نمێ بارانم
دەغڵی زۆرداری نەئەگرتەوە
ئاسمان بوومایە ئەستێرەکانم
ورشەی لە قەڵای زوڵمی نەئەدا
بەم باوەڕەوە ژینم بردەوە
#کامران_موکری
https://www.tgoop.com/chamochya
دەغڵی زۆرداری نەئەگرتەوە
ئاسمان بوومایە ئەستێرەکانم
ورشەی لە قەڵای زوڵمی نەئەدا
بەم باوەڕەوە ژینم بردەوە
#کامران_موکری
https://www.tgoop.com/chamochya
❤3
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
هەور بوومایە نمێ بارانم دەغڵی زۆرداری نەئەگرتەوە ئاسمان بوومایە ئەستێرەکانم ورشەی لە قەڵای زوڵمی نەئەدا بەم باوەڕەوە ژینم بردەوە #کامران_موکری https://www.tgoop.com/chamochya
کام شوێن دڵگیرە لە دەشت و چیا
دڵم بە بێباک وەک مەل تیا ژیا
تا بانگی بەرزی ڕزگاریی وڵات
ڕایکێشامە ناو کاروانی خەبات
ئێستە ئەزانم ژین ئەبێ وا بێ
تەنیا «خەباتە» کە نرخی تیابێ
#کامران_موکری
https://www.tgoop.com/chamochya
دڵم بە بێباک وەک مەل تیا ژیا
تا بانگی بەرزی ڕزگاریی وڵات
ڕایکێشامە ناو کاروانی خەبات
ئێستە ئەزانم ژین ئەبێ وا بێ
تەنیا «خەباتە» کە نرخی تیابێ
#کامران_موکری
https://www.tgoop.com/chamochya
👍3
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
قادر کابان – @chamochya
فریشتە
شاعیر: کامەران موکری
گۆرانیبێژ: #قادر_کابان
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
قژی خاو ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەر چی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
باڵای وا، دەمێکی وا تەنگ
ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ
نەبووە... یا من نەمدیوە هەر
لەو چەشنە بەژن یا کەمەر
لەو ڕەنگە کوڵمی گەش و ئاڵ
لاملێکی وا جوان و کاڵ
جوانێکە تاک وەک فریشتە
ئاخ وەسفی من زۆر درشتە
کوا شیعرێک ورد، خۆش و گەرم
وەک ئەندامی لەشی... نەرم
کە شین ئەپۆشێ وەک ساماڵ
وەک مانگە لە ئاسۆی خەیاڵ
من هەر ئەوەندەم لە دەس دێ
کە دێت وەک کەو تێپەڕ ئەبێ
پێشکەشی کەم یەک هەناسە
پڕ لە پەرستن، لە تاسە
https://www.tgoop.com/chamochya
شاعیر: کامەران موکری
گۆرانیبێژ: #قادر_کابان
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
قژی خاو ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەر چی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
باڵای وا، دەمێکی وا تەنگ
ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ
نەبووە... یا من نەمدیوە هەر
لەو چەشنە بەژن یا کەمەر
لەو ڕەنگە کوڵمی گەش و ئاڵ
لاملێکی وا جوان و کاڵ
جوانێکە تاک وەک فریشتە
ئاخ وەسفی من زۆر درشتە
کوا شیعرێک ورد، خۆش و گەرم
وەک ئەندامی لەشی... نەرم
کە شین ئەپۆشێ وەک ساماڵ
وەک مانگە لە ئاسۆی خەیاڵ
من هەر ئەوەندەم لە دەس دێ
کە دێت وەک کەو تێپەڕ ئەبێ
پێشکەشی کەم یەک هەناسە
پڕ لە پەرستن، لە تاسە
https://www.tgoop.com/chamochya
❤5
ئاگر بە نەختێ ئاو کوژایەوە
گوڵ بە بای پاییز سەری نایەوە
بەڵام ژیلەمۆی تێکۆشانی کورد
دوای «هەزاران ئاو» هەڵگیرسایەوە
گوڵاڵە سوورەی جوانی ئازادی
دوای خەزانی زەرد هەر گەشایەوە
#کامران_موکری
https://www.tgoop.com/chamochya
گوڵ بە بای پاییز سەری نایەوە
بەڵام ژیلەمۆی تێکۆشانی کورد
دوای «هەزاران ئاو» هەڵگیرسایەوە
گوڵاڵە سوورەی جوانی ئازادی
دوای خەزانی زەرد هەر گەشایەوە
#کامران_موکری
https://www.tgoop.com/chamochya
❤7👏3🕊1
من باوەڕم بەوە هەیە شتێک هەیە ناوی ئازادی کۆ و دەستەجەمعییە، شتێکی دیش هەیە ناوی ئازادی تاکەکانە. کاتێک مرۆڤ ڕوانینێکی ڕوونی لەسەر ئازادی تاکەکان نەبوو، ڕوانینێکی ڕوونیشی لەسەر ئازادی کۆ نابێت. لە خۆرهەڵاتی ئێمەدا پەیوەندی لە نێوان خەبات بۆ ئازادی کۆ و ئازادی تاکدا پچڕاوە. پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە، بۆ مرۆڤ هێندە ئاسان ئازادی تایبەتی خۆی بیردەچێتەوە و لە ناو گروپ و دەستە و هۆردووە گەورەکاندا دەتوێتەوە؟ وەڵامەکە لای من ئەوەیە، شۆڕش لە جیهانی ئێمەدا دووبارە بیناکردنەوەی دەسەڵاتە نەوەک دووبارە بیناکردنەوەی مرۆڤ و ژیان بێت. هیچ یەکێ لە شۆڕشەکانی خۆرهەڵات لەسەر بنەمای بیرکردنەوە لە بەهای مرۆڤ و بیناکردنەوەی ژیان دروست نەبوون.
#بەختیار_عەلی
https://www.tgoop.com/chamochya
#بەختیار_عەلی
https://www.tgoop.com/chamochya
👍4👌2
وا له دهوری باخی كوڵمی ماری زوڵفی حهڵقهدا
بولــبولی دڵ پاســهوان و حاجییه لهم باخـــهدا
من كه تیــفلێكی نهفامم لهم یهخهم گڕ گرتووه
تا وهكو قهندی مهمی بۆم دهردهخا لهم سینهدا
من لهنــــاو بــاخ و گوڵستان نهونهمامێكم ههیه
دوو ههناری زهرد و سوور و دوو گوڵ و خونچێك ئهدا
وا به لهرزانهی گـــواره، دڵ به لــهرزین كهوتووه
زۆر ئهترسم ههڵقهنێ روحم به دهم ئهم لهرزهدا

مەیلی
https://www.tgoop.com/chamochya
❤6
بەفر سروودی گەرمی پەنجەت دەخوێنێتەوە
سەرمای خەمی دەروونی سڕی دەتوێنێتەوە
ئاڵۆزە خەونی کۆڵان دەنووسم شیعری عیشق و
هەرچی بە ناوی تۆوە وەبیرم دێنێتەوە
#ڕەسووڵ_سوڵتانی
https://www.tgoop.com/chamochya
سەرمای خەمی دەروونی سڕی دەتوێنێتەوە
ئاڵۆزە خەونی کۆڵان دەنووسم شیعری عیشق و
هەرچی بە ناوی تۆوە وەبیرم دێنێتەوە
#ڕەسووڵ_سوڵتانی
https://www.tgoop.com/chamochya
❤🔥4❤2🔥2
ڕێی خۆشەویستیت دەزانم
بەڵام بەفر گرتوویەتی
چاوی حەزی تۆ دەبێنم
هەوری خەزان ڕشتوویەتی
#جەمیل_رەنجبەر
https://www.tgoop.com/chamochya
بەڵام بەفر گرتوویەتی
چاوی حەزی تۆ دەبێنم
هەوری خەزان ڕشتوویەتی
#جەمیل_رەنجبەر
https://www.tgoop.com/chamochya
❤7👍1
لەکوێیە ڕێی ڕزگاری لەو جەهەندەمی ژینە؟
لەکوێیە پەرجۆی "دەرگا" لەنێوانی دیوارت؟
بە بەهار بڵێن نەیە هەوای ژیان هەورییە
بەفری زستان دایداوە لەسەر سەکوتی دڵدارت
بمبوورە ئەگەر من و ئەو شانە بارانییانە
سایەسەرت نەبووین و هەر بووین بە سەربارت
هەر چەند دەزانی خوداش قەت ئاگای لێم نابێ
چۆن بوو دیسان بۆت نووسیم خودا، ئاگادارت؟
#کازیوە_موکری

💔2❤1🔥1😐1
«کامو» دەڵێ: «ئایا ژن تاکە شتێک نییە لە بەهەشتەوە بەجێ ماوە؟» و کاموم زۆر خۆش دەوێ، بەڵام لام وایە نە ژن لە بەهەشتەوە هاتووە و نە پیاو لە دۆزەخەوە، هاوکات نە ژنیش ژیان دەکاتە دۆزەخ و نە پیاو دەتوانێ بەهەشت بۆ ژن بەدی بێنێ. پێوەندیی ئایدیال، ژیانی ئایدیال و لە ئاکامدا نیشتمان و جیهانی ئایدیال و دوور لە ناکۆکی و ناتەبایی، لە کاتێکدا بەدی دێ کە مرۆڤ، مرۆڤ بێ. سەرەتا خۆی، خۆی لەم سنووردانانە، لەم هەڵاواردن و جیاکارییە دوور بخاتەوە و ئەگەر بڕوای بەمەیە یەکسانن، جیاوازییان نییە و هەر یەکن، هەر شتێکیش کە ئەم ڕاستییە ڕەت بکاتەوە، وەلا بنێ.
بەتەنیا بیرکردنەوەی پیاوانە یا ژنانە، بە تەنیا ڕەگەزێکبوون نالەبار، تێکدەر و مەترسیدارە. لەم کاتەدا هەر لایەنێک بەبێ دەرک و تێگەیشتن لەوی دی، بڕیار دەدا، هەڵدەسەنگێنێ و مافەکان دابەش دەکا. پێویستمان بەمەیە پیاوانە-ژنانە بین، ژنانە-پیاوانە بین؛ هەرکاممان بەشێک لە هەست و ویستی ئەو کەسانەشمان تێدا بێ کە نزیکمانن. پیاو لە دایکی، خوشکی، کچە هاوڕێکانی، خۆشەویست یا هاوسەری و بۆ ژنیش بە هەمان شێوە.
هەر شتێک مادام ڕوویەکی هەبێ، ڕوویەکی دیکەشی هەیە. ئەوەندەی پیاوسالاری دزێوە، ئەوەندەی بیرکردنەوەی خۆبەزۆرزانی پیاو گەوجانە و کۆنەپەرستانەیە، هەر ئەوەندەش پێچەوانەی، خۆهەڵاواردن، تێکۆشانی جیاکەرەوە و بەرەنگاریی ڕقلەبەرەی ژن نالەبار، تێکدەر و خراپە.
دانانی هەر بۆنە، ڕۆژ و بابەتێکی تایبەت بە ڕەگەزێک، جنسێک، تاقمێک، بەشێک یا چینێک، خۆی پێچەوانەی دروشمەکەی، پێداگرییە لە سەر بوونی جیاوازی و نەک هیچ بۆشاییەک پڕ ناکاتەوە، بەڵکوو درزی تێ دەخا.
تۆی ژنی هاوڕێم، مادام بتەوێ وەک منی پیاو بی، لە هەڵەدای؛ ڕەنگە ئەو شتانەی شایەنی تۆن، زۆر پتر لەوە بن کە منی پیاو هەمە. مادام دەڵێین ژن و پیاو لە مافدا یەکسانن، ئیدی جیاکردنەوەی مافەکان مانای نامێنێ؛ کەواتە شتێکی گشتییە بۆ هەموومان و هەموومان پێکەوە دەبێ هەوڵی بۆ بدەین. لە کۆمەڵگەیەکدا کە ستەم لە ژن کراوە، گومانتان نەبێ پە پیاویش دەکرێ. لە کۆمەڵگەی نەخۆش و کۆنەپەرستدا، ئیمکانی نییە هیچ تاکێک، یەک کەسیش ئەو شتانەی مافیەتی، هەیبێ؛ ئەگەریش هەندێ هەست بکەن ئەوەی دەبێ هەیانە، لە ڕووی گەمژەیی و پێنەزانن بە مافەکانی خۆیانە. زەقترین و بەرچاوترینیان، هەر ئەوەیە مافی ژن پێشێل کراوە و ئەمە، هەر ئەوەندە کە ستەمە لە ژن، لە پیاویشە. بەختەوەرترین پیاو، ئەوەیە ژنەکانی دەوروبەری ئاگا، وریا و ئازان و پێچەوانەیش بۆ ژن.
من دەبێ بۆ تۆی ژن هەوڵ بدەم، تۆی ژن بۆ منی پیاو؛ چون بەختەوەریی من هی تۆیە و هی تۆش، هی من. ئەمەش بە کردەوە دەکرێ، نەک بە دروشم و قسە و هەشتەگ و ساڵێ جارێک بەسەرکردنەوەی کلیشەیی بابەتێک!
هەموومان ئەگەر پیاوین، ژن و ئەگەر ژنین، کۆمەڵێک پیاومان لە نزیکە. ئەگەر مەبەست گۆڕانە، مادام نەتوانین سەرەتا خۆمان و پاشان نزیکترین کەسەکانی خۆمان وریا بکەینەوە کە دەکری ڕاستەوخۆ بیاندوێنین و بە کردەوە بیسەلمێنین، یا ئەوەی شایەنیانە پێشکەشیان بکەین، چۆن دەتوانین جیهان بگۆڕین یا بە ناو چالاک و ئەم شتە نابەجێیانەوە، بە دروشم و بابەت و پۆست و تویت و هەشتەگ بانگەشەی گۆڕان بکەین!!! بۆ مەگەر کۆمەڵگە جیایە لە من و کەسانی نزیکم، تۆ و کەسانی نزیکت، ئەو و کەسانی نزیکی، ئەوان و کەسانی نزیکیان؟! دەلێن «دەستدانە بەردی گەورە، نیشانەی نەئەنگاوتنە»؛ ئەگەر دەمانەوێ بیپێکین، کێ لە خۆمان و ئازیزانمان نزیک و بەردەستتر؟
خۆشەویستی بکەین، خۆشەویستییەک بێ چاوەڕوانیی خاوەندارێتی. مادام مرۆڤەکانی نێو ژیانمان خۆش بوێ، هاوکات بە سەربەخۆیی بیر و هزر و کەسایەتییان قایل بین و لامان وا نەبێ هی ئێمەن؛ ناشتوانین مافەکانیان زەوت بکەین یا بە مافەکانی خۆمان ئاگا نەبین 🌻💛
«بۆ ڕۆژی ژن - کوردینووس»

👍7👏4❤2
هەتا چاو بڕ دەکا، پاییز
ڕێ لە ڕێبوار ماندووتر و بۆ ئامانج هەر زۆری ماوە
ماندووترم لەو ڕێگایەی دەچێتەوە نێو ئاژاوە
كانیلەیەكی بێوەژن لەسەر تەرمی تاقەدارێ
هێندەی چاوی وشەی شیعرم غەریبانە نەگریاوە
خەزانێكی زەرد وەکوو من، هیوا هەموو خەندەی خەزان
وەرزێک خەواڵووتر لەوان خەونی بەهاری شێواوە
هەتا چاو بڕ دەکا پاییز، هەتا دوایین سنووری باخ
وەرزێک نەبوو، گوڵێک نەبوو بڵێ خەونم نەژاکاوە
هەورێک برینداری حەزی كێڵگەی هەتاوە و دوور لە تۆ
تینووترم لەو بارانەی خەرمانی گڕ دەوری داوە
لێمناگەڕێی بچمەوە لای كوچكاورێكی جێ هەوار
پڕ بم لە تیرێژ و خەونێک كە خانەخوێی خۆرەتاوە
خەونێک بە خاچی ئەشقەوە چوارمێخەی ئەم سەردەمەیە
ژیان بریندار و زەمەن تین و گوڕی تیا نەماوە
دەڕۆم هەتاكوو ئەوپەڕی مەرگ و لەبیرچوونەوەیەك
دەڕۆم دەڕۆم دەڕۆم دەڕۆم، ئەڤین خەیاڵێكی خاوە

#کورتە_چیرۆک
خەزاڵ دەڵێ:
لاسە! ئەو پەرچەمانەم بۆ توو پەروەردە کردوون هەروەک ئاوریشمی دووکانێ
ئەمن ئەو هەنیەم بۆ توو نیگاداشتی کردووە، هەزار و حەوسەد مەلایکەتی جڵەوکێشە، وەک مانگی مونەوەر وایە شەوقی داوەتە عەرز و ئاسمانێ.
ئەو برۆیانەم بۆ توو پەروەردە کردوون، دەبێ شاری هیندی بۆ بدەی بە دەرمان، دەستی بکەی بە وسمە کێشانێ.
ئەم چاوانەم بۆ توو پەروەردە کردوون، دەڵێی ئەستێرەی گەلاوێژە، لە هەوشار و عەجەمان هەڵدێ، هەر ئاشقێکی بیبینێ گوناهی نامێنێ ڕۆژی ئاخرزەمانێ.
ئەو کوڵمانەم بۆ توو پەروەردە کردوون، دەڵێی فانۆسە لە دیوانی سوڵتانی ئەستەمبووڵێ؛ میرزای قابیل لەبەر شەبەقی قەڵەمی باوێتە سەر قاقەزی بۆ هەر چوار دەوڵەتان بنێرێ پۆستە و فەرمانێ.
ئەم کەپۆیەم بۆ توو پەروەردە کردوون، مەگەر هەر هەیاسی دانا مەعنای بزانێ.
ئەو لێوانەم بۆ توو پەروەردە کردوون، پیاوی تاجر مەگەر کلووری ببێ دەنا قیمەتی نازانێ.
ئەو ددانانەم بۆ توو پەروەردە کردوون. هەر ددانێکم گەوهەرێکە، هەر گەوهەرێکم قیمەتی تەواو نابێ بە شاری کشمیرد و ئێرانی.
ئەو چەنەی ڕەنگ شاخی زێڕینی بۆ تۆم پەروەردە کرد. دڵم نایە دە مست وەستای ناشی نێم، وەستایەکی باش وەستا ببێ، سەبر سەبر، نەرم نەرم، زەحمەتی نەدا لە مسقاڵ کێشانێ.
ئەو گەردنەم بۆ توو پەروەردە کردووە، دەڵێی شووشەی گوڵاوێیە چەند خۆشە لاس و خەزاڵ لێکدی بپڕژێنن، لاس بڵێ: یای خەزاڵ ئەو شووشە گوڵاوێم بۆ لەسەر دەلاقە دانێ.
ئەو کەشەفەم بۆ توو پەروەردە کردووە، جووتێک لیمۆی کاڵی لەسەرن خاوڕیسی دارای لێ بووە بە پەردە کلیلی بۆتە دەرزی هەشتەر خانێ.
هێندێک خاڵ لە نێوانی سینگ و مەمکانم ئەو خاڵانە بەبێ مامۆستا و موستەعید دەخوێنمەوە: ئەلفن، میمن، خەتی قورعانێ.
ئەو بەژنەم بۆ توو پەروەردە کردووە. دەڵێی ڕێحانەی یەکساڵەیە، بەنیئادەمان شەواویان لێ ناوە خوناوەکی پەڕیوەتە سەر پەلکان دەگەڵ زەردی ڕۆژی هەوەڵی سبحەیانێ.
ئەو شلکەی ڕانانەم بۆ توو پەروەردە کردووە، خۆی بۆ شۆڕ بکەوە، سەری خۆتی لەسەر ڕۆنێ لە ماچکردن و گەوزلێدانێ.
لاسە شۆڕ! عەمرم! وەرە ماچانت دەمێ هیچ کەس نەزانێ.
گوێزینگی سەر پێیانم سێوی سەر لکانە بەئەمانەتی بە باغەوانی داون لە ئێوارەوە کێشکی لێ بکێشێ هەتاوەکو هەوەڵی سبحەیانێ.
لە سبحەینێوە کێشکی لێ بکێشێ تا عەسرێکی درەنگ مەلا دەڵێ: "ئەڵڵاهو ئەکبەر"؛ سۆفی دێننەوە شادەت و ئیمانێ.
لاس وەرە دوو ماچانت بدەمێ، یەک لەباتی زەکاتێ، ئیدیکە لەباتی کەلیمەی شادەت وئیمانێ.
📙توحفەی موزەفەرییە (لاس و خەزاڵ/ ل.۲۳۸-۲۳۹)
ئامادەکردن: #هێمن_موکریانی

❤8
دەکا دونیایی پڕ شۆڕش بەدایم فیتنەها پەیدا
بە نەیڕەنگ و فسوونی ئەو لەهەر سوویێ وەغا پەیدا
عەجەب ماخۆلیایێ بۆ دڵی دونیا موسەللەت بوو
لە سەودای موقتەزای تەبعی، بە موختەس، ماجەرا پەیدا
تەماشای جەوری کەن دونیا چ زوڵمێکی لە خوسرەو کرد
نە بۆ تاجی نیشانێ ما، نە بۆ تەختی نیا پەیدا
بە میسلی خوویی دڵبەرمە دڵی دونیا لەگەڵ مەردوم
بە دوشمن نیعمەت و لوتف و جەفای بۆ ئاشنا پەیدا
خوداوەند چادری دونیای بە دوونییەت سەراپا کرد
بروون سوور سوور و ئایینە، دەروون ڕەنگی عەزا پەیدا
جیهان گەر ڕووبەڕووی من بێ بە خوونڕێزی زەفەر نابا
دەکەم بۆ حیرزی جان و دڵ بە چالاکی پەنا پەیدا
پەناهم شەهسەوارێکە گوزەر کا گەر بە ئەلبورزا
دەکا زەربی سمی ئەسپی لە خارا تووتیا پەیدا
ئەگەر خورشیدی تیغی بێ، بەسەر شەودا شەبیخوون کا
دەکا بەرقی بە یەک پەرتەو لە یەلدادا زیا پەیدا
بە هەر لادا بکا جەولان، لە بادی سممی ڕەهواری
چرای عومری عەدوو، وەک سوبحدەم وەزعی فەنا پەیدا
بە حوججەت نێزە گەر لێدا، سیپەر وەک کاغەزی قەندە
بە هەر وەزعێ لەگەڵ بازوویی ئەو حوکمی قەزا پەیدا
هەماوەردی عەرووسی قەبر و تیغی ماشیتەی مەرگە
لە زەخمی موردەگان بۆ دەست و پا ڕەنگی حەنا پەیدا
لە مەیدانا بە ڕەسمی ڕەزم ئەگەر مەرکەب بدا جەولان
لە ناڵەی گاو و ماهی دێ لەژێر خاکا سەدا پەیدا
غوباری سممی ئەسپی ئەو مەگەر ئەجزایی ئیکسیرە
لە چیهرەی دوشمنی ئەودا هەموو ڕەنگی تەڵا پەیدا
بەرابەر ڕوویی ئەو ڕەنگی عەدوو سیمابگوون سیمە
دەکا ئەجزایی تیغی ئەو لە قەلبا کیمیا پەیدا
سفیدە چاوی بەدخواهی لە حەسرەت حەلقەیی دیرعی
دەکا بەرقی سینانی بۆ عەدوو ڕۆژی سیا پەیدا
نەهەنگ ئاسا لە دەریای خاترا قەهری کە گەردش کا
لە کەشتیی عومری بەدخواهی سەراسەر ڕەخنەها پەیدا
لە گەرمی ڕۆژی مەیدانا عەدوو لەب توشنە سێراون
لە ئاوی تیغی جەوهەرداری ئەو کاری سەقا پەیدا
بە تیغی ئەو لە خوێنی ڕوومیان شەتتێ بە ڕووما دێ
تەنی ئوفتادە زەورەق، سەر لە جێگەی ناخودا پەیدا
لە بەحری ڕۆژی ڕەزما نەهەنگی تیغی سەر هەڵدا
لەناو کەشتیی ئەتراکا دەبێ شین و سەدا پەیدا
لە سەهمی حەملەیی ئەو بۆ عەدوو هەر جا حەزەر لازم
لە دەس ئەو بۆ کراسی ڕوومیان شێوەی قەبا پەیدا
دەبێ گەر بێتە ڕووی مەیدان وەکوو بەبری بەیان یەکدەم
لیباسی ڕووبەهی دەردەم لە ئەندامی کییا پەیدا
ئەگەر ئاوی بەقای نۆشیبێ دوژمن فائیدە نادا
لە مەوجی جەوهەری تیغی حورووفی لابەقا پەیدا
بە پەستی دوشمنی سەرکەش عەجایب سەرفەرازێکە
بە سەر هەر گەردەنە و شاخا، لە پێتا وەک لیوا پەیدا
ئەگەر وەک کێوی قاف مەحکەم بێ دوشمن گاهی حەملەی ئەو
لە مەیدانی گورێزا دێتەوە ڕووبەرقەفا پەیدا
لە خاکا خوێنی مەرجانی دەبێ مەخلووت و بێ حورمەت
دەکا ئەڵماسی دەشنەی ئەو لە گەردندا سەنا پەیدا
لە زەربی زەرگی ئەو دوژمن وەکوو پووشە بەدەم باوە
لە میغناتیسی زووپینی فونوونی کەهڕوبا پەیدا
چ حاسڵ دوشمنی وەختی هەزیمەت گەر موحەسسەن بێ؟
لە فەتحی هیممەتی ئەودا کلیدی دەرگوشا پەیدا
لە بەحری جەنگی مەغڵووبا کە تیغی مەوجی خوێن بێنێ
دەبێ بۆ دەست و پای ئوفتادەگان هەر سوو شەنا پەیدا
ئەگەر یەک لەمحە توولی بێ لە قەلبی لەشکرا قەهری
لە سەحرادا دەبێ بۆ جانەوەر سوور و غەزا پەیدا
عەسای مووسایە مەر نێزەی لە ڕەغمی مشتی فیرعەونی
بە بەرقی ئاتەشئەفشان و بە شکڵی ئەژدەها پەیدا
وەلێ تالیع نەبوو پۆشیدەیە جەوهەر لەڕووی دونیا
بە مەردانی دلاوەر حاسڵی کۆشش جەفا پەیدا
عەزیزە وا لەناو چاهە خوداوەندا نەجاتی دە
لە چیهرەی ئەو بکا یەعقووب دڵی شێوەی سەفا پەیدا
خودایە موڵکی بابان بێ ڕەواج و قەڵبە سا لوتفێ
بە ئیکسیری وجوودی ئەو بکا وەک موو بەها پەیدا
#سالم

❤4👍1👏1