هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
#دەربەندی_پەپوولە بەشی "۱۲" وا مێژوو جۆلانه شەهیده. هەموو شەو بە هێشوو "مانگ"ی سەوز لە بەفری ناو سەرتا هەڵدێن و لە پڕیش لەو دیوی گوڵاڵەی خەونەوە ون ئەبن. ون ئەبن بۆ ئەوەی بێنەوە وێڵ ئەبن بۆ ئەوەی بگەنە دڵی خوا و لەوێدا بڕوێن و بشنەوێن. هەموو ڕۆژ چاوێکم…
#دەربەندی_پەپوولە
بەشی "۱۳"
لێرەم و بای خەونم
زەمانێ تۆو ئەکات
کە هێشتا زەمینی لە دایک نەبووە.
لێرەم و ڕوانینم
کەناری دوا ڕۆژێ سەوز ئەکات
کە هێشتا بارانی لە دایک نەبووە.
ئەم خەونە
پەنجەرەی ئایندەی مێژووە.
من چاوم:
پێش تیشکی ئەمڕۆکە و
بیستنم:
پێش دەنگی ئیستاکە کەوتووە
دۆزەخی ئەندێشم
گوڵی وای تیا ئەڕوێ
کە هێشتا ئەم عەردە
بە چاوان نەیدیوە.
من دیدەی پێغەمبەر
ئەوەتا لە دیدەی هەڵبەستما
هەر بۆیە نەهێنیی دڵی خوا و
گەردوونم بینیوە!
شاخ لە شاخێتیی ئەکەوێ
ئەگەر ڕەنگێک دابینیکا و
یان بەزریانێک بسرەوێ.
ئاو لە ئاوێتیی ئەکەوێ
گەر گێژەنێ دابینیکا و
یان بە گەرداوێک بسرەوێ.
دار لە دارێتیی ئەکەوێ
ئەگەر وەرزێ دابینیکا و
یان بە بارانێک بسرەوێ
من ئەو هەڵبەستم خۆش ئەوێ
نە قۆناغێک
نە سنوورێک
نە جێگەیەک
خەونەکانی دابین نەکا و
ئازاریشی قەت نەسرەوێ!
#شێرکۆ_بێکەس
https://www.tgoop.com/chamochya
بەشی "۱۳"
لێرەم و بای خەونم
زەمانێ تۆو ئەکات
کە هێشتا زەمینی لە دایک نەبووە.
لێرەم و ڕوانینم
کەناری دوا ڕۆژێ سەوز ئەکات
کە هێشتا بارانی لە دایک نەبووە.
ئەم خەونە
پەنجەرەی ئایندەی مێژووە.
من چاوم:
پێش تیشکی ئەمڕۆکە و
بیستنم:
پێش دەنگی ئیستاکە کەوتووە
دۆزەخی ئەندێشم
گوڵی وای تیا ئەڕوێ
کە هێشتا ئەم عەردە
بە چاوان نەیدیوە.
من دیدەی پێغەمبەر
ئەوەتا لە دیدەی هەڵبەستما
هەر بۆیە نەهێنیی دڵی خوا و
گەردوونم بینیوە!
شاخ لە شاخێتیی ئەکەوێ
ئەگەر ڕەنگێک دابینیکا و
یان بەزریانێک بسرەوێ.
ئاو لە ئاوێتیی ئەکەوێ
گەر گێژەنێ دابینیکا و
یان بە گەرداوێک بسرەوێ.
دار لە دارێتیی ئەکەوێ
ئەگەر وەرزێ دابینیکا و
یان بە بارانێک بسرەوێ
من ئەو هەڵبەستم خۆش ئەوێ
نە قۆناغێک
نە سنوورێک
نە جێگەیەک
خەونەکانی دابین نەکا و
ئازاریشی قەت نەسرەوێ!
#شێرکۆ_بێکەس
https://www.tgoop.com/chamochya
❤3👍1
@chamochya
ئیدریس مەڕانی
هەتا بڵێی وردوخاشم
هیچ شتێ ناکا هێواشم
دڵ سەبووری بە کەس نایە
من بەتەنیا لای تۆ باشم
https://www.tgoop.com/chamochya
هیچ شتێ ناکا هێواشم
دڵ سەبووری بە کەس نایە
من بەتەنیا لای تۆ باشم
https://www.tgoop.com/chamochya
❤🔥4🔥1
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
#دەربەندی_پەپوولە بەشی "۱۳" لێرەم و بای خەونم زەمانێ تۆو ئەکات کە هێشتا زەمینی لە دایک نەبووە. لێرەم و ڕوانینم کەناری دوا ڕۆژێ سەوز ئەکات کە هێشتا بارانی لە دایک نەبووە. ئەم خەونە پەنجەرەی ئایندەی مێژووە. من چاوم: پێش تیشکی ئەمڕۆکە و بیستنم: پێش دەنگی…
#دەربەندی_پەپوولە
بەشی "۱۴"
ئەی "شاخ"م!
ئەی پەندی بەردینی پێشینان!
ئەی ملی پڵنگی بە خوێنم خەت خەت و
بە عیشقم داگیرساو!
داستانی سروشتی هەموو کات
بەرامبەر ژوورەکەم خرۆشاو.
لێرەم و ئەمەوێ وەک ڕکت٭
تێکەڵی بناری مێژووت و
ناو هەستی جۆشخواردووی
بەندەن و بەردت بم.
لێرەم و ئەمەوێ وەکوو "با"ی یاخی بووت
بمخەیتە سەرشانی ڕەوەزت و وەک پەلکی
درەختی هیوایشت بمدەیتە دەست هەتاو
قوتابی ئاسۆتم
هەمیشە خوێندنەوەی فەرهەنگی
گژوگیای سینەی تۆم
کردووە بە ڕێگا بۆ چاوم.
ئەشکەوتت بە ژووری خوێندنی کێویم و
لووتکەیشت بە وانە و مامۆستام.
ئەمجارە من لەبەر نەینووکی٭٭ ئاگرت و
دیواری دووکەڵتا زێی زریان ئەنووسم
نەک شیعر
ئەمجارە من لەبەر ڕەهێڵەی
ئەستێرەی کوژراو و باڕێزەی پشکۆتا
مەرگی سوور بە خوێنی گابەرد و
کاوانت ئەنووسم، نەک چیرۆک.
ئەم وەرزە من سەرم کارێزی مەراقی
چەند سەدەی گیراوە و ئەتەقێ.
گەردنم فوارەیە، فوارەی "با"ی ڕەنگاوڕەنگ
فوارەی خۆڵ، فوارەی نوێی زایەڵە
هی زوڵمی شەیتان و فریشتە و فوارەیەک
بە بەرزی باڵای خوایش
لووزەوی٭٭٭ هاواری
٭ ڕک: ڕەگ، بنج، دەماری شاخ
٭٭ نەینوک: ئاوێنە
٭٭٭ بەلووزو: بەهوروژم، بە گوڕ و پڕو لێشاو.

❤4
تا لهبهر چاوی مقامت سهرگلێنهی چاومه
گهرلهبهر چاوم نهبی، جێگهت دڵی فهوتاومه
گهردی ئاهم بۆ ئهوهی نهگرێت دامانی کهوات
ئاوپاشی ڕێ، وهزیفهی چاوی پڕخوێناومه
وامهزانه خادمێکی غایبم ههرجێ ئهچی
سایهبانی سهروی قهددت ڕۆحی لێقهوماومه
دوێ له باغا تووشی گوڵ بووم وتی: چۆنی؟ وتم:
بولبولی تۆ مات، سۆزی خاتری شێواومه
پێی وتم بۆ واسهری خۆڵاویه دڵبهر، وتم
وهی له دووری شهمعی ڕوخسارت قوڕه پێواومه
لهم بیابانی فیراق و شارهزووری هیجرهدا
ڕوئیهتی بهرقی جهماڵت شهربهت وبهفراومه
“زاری” شێوابوو وهلێ هوشیاره ئیستاکه گهلێ
چونکه شهوقت ههمدهمی ئهقڵی پهری لێ داومه
#مەلا_کەریم_زاری

❤8
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
#دەربەندی_پەپوولە بەشی "۱۴" ئەی "شاخ"م! ئەی پەندی بەردینی پێشینان! ئەی ملی پڵنگی بە خوێنم خەت خەت و بە عیشقم داگیرساو! داستانی سروشتی هەموو کات بەرامبەر ژوورەکەم خرۆشاو. لێرەم و ئەمەوێ وەک ڕکت٭ تێکەڵی بناری مێژووت و ناو هەستی جۆشخواردووی بەندەن و بەردت…
#دەربەندی_پەپوولە
بەشی "۱۵"
هەر لێرەم. دەمێک بوو ئەو گوندە
تا پشت مل قوڕاویی و کوڵنجە شـڕانە.
ئەو خەمە دەست و پل زبرانەی وڵاتم
بازۆڵەی ئازادی و بۆ هەزار، هەزاران
سردووی ڕاکردووی شەقامی شارانم لانکە بوون.
دەمێک بوو چۆڕەچووڕەی ئارەقی لاملی
گەنم و جۆی ماندوویان
بۆ ڕێچکە ئەستێرەی سەر هەوراز
دەوران دەور
بۆ ڕەوە برینی خۆ خۆریش ئەوان هەر
نیگایان پلوسکی بەفراوی کاوان و
ئارامییان کاسە دۆی ئەوینی سەر ڕێ بوو.
دەوران دەور، دەمێک بوو، ئەوانە هەر هەڵمی
گوڵاوی ڕەنج بوون و ژەم بە ژەم
لە گونکی هەژاریی خۆیانیان بۆ کردین بە نان و
لە شەوی کون کونی خۆیانیان پیاداین و
بەڕیزە درەختی باڵایان سێبەریان بۆ کردین.
ئەو گوندە دەم و چاو خۆڵاویی و
پێ پەتی و ڕووتانە
باوەشیان کادان بوو
قسەیان باسووق و
منداڵیان ڕێواس و
گەورەیان پەل و پۆی دار شاتووی ناو دێ بوون.
دەوران دەور
ئەوانە هەر پڕمەی ئێستری سەر پلەی
ژێر باری تفەنگی ئێمە بوون.
دەوران دەور
ئەوان هەر، هێلکە بوون، کەشک بوون.
پێواز بوون بۆ ژیان
ئەوان هەر، خڕخاڵ و بازن بوون بۆ شیعر و
چیرۆک بوون بۆ کوانووی نیشتمان!
دەریاچەی ڕۆژگاری سەردەمێ
وەک سەرمان لیخن بوو.
سیاسەت: گایەکی بەلەسەی
چاو سووری تووڕە بوو
هەموومان مێژوومان بە کەلـلە و
قۆچیەوە بەستبوو.
زریکەی کەروێشکی شیعرمان
لە بێشەی تفەنگدا
وەک خوێنمان
لە چڕیی تاوان و تۆڵەدا ون ئەبوو.
ڕێگەکان هەر خۆیان
پردی سەر خۆیان و
قۆناغی بەردەمیان سەربڕی!
سەرچاوە:
ڕووباری خۆی ڕاوکرد.
دارستان: داری خۆی بە پەنگ کرد!
دیواری نەفرەت بووین لە کینەی خم خۆرکدا٭
ڕۆ ئەچووین
گوڵ گوڵی ئەکوشت و
شاخ شاخی ئەکوشت و
هەموویشمان لەوێ بووین!
٭خم خۆرک: زەوی قووتدەر

❤3👍1🔥1
چ خۆش بەزمێکە، بەزمی یارە ئەمشەو
دڵم جێ ڕاوگەیی دڵدارە ئەمشەو
دەڵێن یارم له شەودا دێ و له خەودا
له بێداری دڵم بێزاره ئەمشەو
سەبا! موژدەی بەره بۆ شاری عوششاق
که مەجلیس خۆش و بێئەغیاره ئەمشەو
له نێو پێچپێچی زولفی، بولبولی دڵ
خەریکه دێ و دەچێ، سەییاره ئەمشەو
گوڵی دڵ سیس و پەژمورده و چەمیبوو
به وەسڵی یاری شەونمداره ئەمشەو
وەکوو یۆسف له زیندانێ وەدەرکەوت
به سەد عیززەت عەزیزی شاره ئەمشەو
له وێرانەی دڵمدا ئێسته دڵدار
بهبێ میننەت شوکور میعماره ئەمشەو
تەماشا قافیه و شێعرم له شۆقی
چ مەوزوونه و چ چابوکسواره ئەمشەو
له جەولانگەی سەنا و تاریفی یارم
قەڵەم ئەسپێکی تەعلیمداره ئەمشەو
ئەگەر موو بێ لغاوی، نایپسێنێ
ئەگەرچی کارەکەی هەر غاره ئەمشەو
ڕەقیب زانی به کار نایه نەمامی
له خۆی بێزاره، تاروماره ئەمشەو
عەسەس بێکاره ما، دەرچوو له مەیدان
کوتی سەردەرکه ماڵ بسیاره ئەمشەو
'ئیمامی'ش وا له سایەی قەندی لێوت
وەکوو تووتی شەکەرگوفتاره ئەمشەو
#سەید_کامیل_ئیمامی"ئاوات"
https://www.tgoop.com/chamochya
دڵم جێ ڕاوگەیی دڵدارە ئەمشەو
دەڵێن یارم له شەودا دێ و له خەودا
له بێداری دڵم بێزاره ئەمشەو
سەبا! موژدەی بەره بۆ شاری عوششاق
که مەجلیس خۆش و بێئەغیاره ئەمشەو
له نێو پێچپێچی زولفی، بولبولی دڵ
خەریکه دێ و دەچێ، سەییاره ئەمشەو
گوڵی دڵ سیس و پەژمورده و چەمیبوو
به وەسڵی یاری شەونمداره ئەمشەو
وەکوو یۆسف له زیندانێ وەدەرکەوت
به سەد عیززەت عەزیزی شاره ئەمشەو
له وێرانەی دڵمدا ئێسته دڵدار
بهبێ میننەت شوکور میعماره ئەمشەو
تەماشا قافیه و شێعرم له شۆقی
چ مەوزوونه و چ چابوکسواره ئەمشەو
له جەولانگەی سەنا و تاریفی یارم
قەڵەم ئەسپێکی تەعلیمداره ئەمشەو
ئەگەر موو بێ لغاوی، نایپسێنێ
ئەگەرچی کارەکەی هەر غاره ئەمشەو
ڕەقیب زانی به کار نایه نەمامی
له خۆی بێزاره، تاروماره ئەمشەو
عەسەس بێکاره ما، دەرچوو له مەیدان
کوتی سەردەرکه ماڵ بسیاره ئەمشەو
'ئیمامی'ش وا له سایەی قەندی لێوت
وەکوو تووتی شەکەرگوفتاره ئەمشەو
#سەید_کامیل_ئیمامی"ئاوات"
https://www.tgoop.com/chamochya
❤7
وەعدەت بەوەسڵ بێنییە جێ؛ هات و دەوڵەتە
چ بکەم ئەگەر نەهاتی! چ دەکرێ دەگەڵ نەهات!
بۆ ئیمتیازی بەینی من و عاشقانی تۆ
یەک بۆسە کافییە، کە کەرەم کەی بەئیلتیفات
خوێنی منت حەڵاڵە، بەشەرتێکی خۆت بڵێی:
ماچێ لەکونجی دوو لەبی خوێنیمە؛ خوێن بەهات..!!!
#ئەدەب
https://www.tgoop.com/chamochya
چ بکەم ئەگەر نەهاتی! چ دەکرێ دەگەڵ نەهات!
بۆ ئیمتیازی بەینی من و عاشقانی تۆ
یەک بۆسە کافییە، کە کەرەم کەی بەئیلتیفات
خوێنی منت حەڵاڵە، بەشەرتێکی خۆت بڵێی:
ماچێ لەکونجی دوو لەبی خوێنیمە؛ خوێن بەهات..!!!
#ئەدەب
https://www.tgoop.com/chamochya
❤7👏1
#_گۆران
لە چاوی تۆوە پرشنگێ ئەگاتە ڕۆحی بەدبەختم
ئەکا مەستی تەسەللی تا شەوی دوایی سەری سەختم
https://www.tgoop.com/chamochya
لە چاوی تۆوە پرشنگێ ئەگاتە ڕۆحی بەدبەختم
ئەکا مەستی تەسەللی تا شەوی دوایی سەری سەختم
https://www.tgoop.com/chamochya
❤🔥3🔥3❤1
ئەم سوبحە !
شنەی سروەی نەسیمی مەقدەمی دڵدارە ئەم سوبحە
شەمیمی موشکی زوڵفی چەمبەری نازارە ئەم سوبحە
سەفا بەخشی ئەکا ئەی دڵ سەبا ئەمڕۆ بە غەمباران
بە نەشئەی دەر ئەخا موژدە ویسالی یارە ئەم سوبحە
خۆشی تیپ تیپ سوپای کیشایە ناو ئیقلیمەکەی گیانم
لە ڕەحمی خواوەیە دێژی شیفای خەمبارە ئەم سوبحە
ئەبینم یەک بە یەک ئازام لە خۆشیانا ئەگەشێتۆ
بە شادی پرش ئەدەن لای من دەوای بیمارە ئەم سوبحە
سەراپا گشتی ساڕێژ بووگە زامی جەرگەکەم دێژی
بە مەخسووسی عەزیزم مەڵهەمی زامارە ئەم سوبحە
تەشەککور واجب و فەرزە لە سەر شانم پەی ئەندەر پەی
نموونەی لوتف و ئیکرامی شەهی دادارە ئەم سوبحە
دەمێکە مینە وەک قەقنەس دەسوتێم من لە هیجرانا
تکەی ئاوەنگی تەسکینی دڵی پڕ ئارە ئەم سوبحە
#مینەجاف

❤6👏1
لە ڕابوون ڕۆژهەڵاتەوە
بۆ
ڕەسووڵ سوڵتانی
هەزار پۆلیس شەویان داگرتووە، وریابە نەتزانن!
هەزار ترسیش لە بێدەنگی، دەمی ئێوارە میوانن
سنووری ماڵی من تا ماڵی تۆ، سەد وەرزی ئاور بوو
سنووری خوێنی ئەمن و تۆ، دەمێکە روون و جیرانن
ئەگەر هاتی بەرەو لام، لامەدە لێم! مەستی دووریتم
ئەگەر هاتم بەرەولات، لادەدەم لا، شێتە نازانن
ئەمن بێ ناوی ئەو شارەم، کە هەر کۆڵانی بەندێکە
ئەوەی دیوارە تاریکە و ئەوەی کۆڵانە زیندانن
ئەتۆ ناسیاوی ئەو خاکەی، کە هەر باخێکی کیژێکە
ئەتۆ و وەرزی بەهار و باخ و کیژی، وێردی زارانن
لە پۆلیسم دەترسینێ، کە گەیمە هێڵی سووری خوێن؟
مەترسە! خاک و ئاو و باو ئاور، ئێستە تاوانن
لە خوێنم تێپەڕی غوربەت، لە گیانم رادەبوو ئاور
ئەوی دژبوون هەموو قاقڕ، ئەوی هاوڕێمە بارانن
ئەرێ ئەی نیشتمان! بۆت دێمە سەر وادەی ژیان ئەوشەو
دەزانم گەرچی سەد تاریکەشەو، حازر لە جێژوانن

❤6
#مسافیری_شەمەندەفەر
پڕم لە شێعری شێت و تەڕ، پڕم لە خەم، پڕم لە شەڕ
پڕاوپڕن دڵ و قەڵەم، بڵێی کە کەم نەهێنێ پەڕ
پڕم لە ئەشقی ئەو کەسەی، کەسی نەدی لە خۆی پتر
مەلێکی بفڕێ بێ ئەوین، بەکاری چیدی باڵ و پەڕ؟
کە دوورە لێم هەموو لەشم، دەبێتە شێعر و گوڵوشە
کە دەیگەمێ، گومن وشە و لە ئاستی دەبمە کاس و کەڕ
خەیاڵی باوەشت دەکەم، بە باوەشت قەسەم گوڵم
خەیاڵی باوەشت نەدەم، بە ئاسمان و بەحر و بەڕ
دەمەو بەیان ، بە بۆنی تۆ لە خۆم و خەو کە ڕاچەنێم
خەرابی بۆنی ئەو لەشەم ، هەتاکوو کاتی زەردەپەڕ
شەڕی ئەوین و عەقڵە جا، براوە هەر ئەوینە تا
جیهان لە سووڕ و گەڕ کەوێ، کەوێ جیهان لە سووڕ و گەڕ
بە پێنج کتێبی ئاسمان، خودام نەدی هەتاکوو دیم
چەمی دوو چاو ویشک دەبن ، کە تۆ بی شوانی ڕانەمەڕ
کە شۆرەکاتی ڕوومەتم ، شەقارشەقار و ویشکەسوێن
هەڵیقوڵاندووە کانییەک ، دوو چاوی هەر هەمیشە تەڕ
#لەیلا_بەهرامبەگی "لاولاو"

وەرن ڕۆژی جیهانی کچ لەو کچانەی پیرۆزبایی بکەین کە لەڕێی سەربەخۆبووندا هەنگاویان هەڵێنا و سەد جار دڵیان شکا و لە بڕیاری خۆیان پاشگەز نەبوونەوە
لە کچانی گەورەی ماڵێ پیرۆز کەین کە گوێ بۆ دەردی دڵی هەمووان ڕادەگرن و کەس نازانی چی لە دڵی ئەواندا دەگوزەرێ
لەو کچەی کە کاتێک منداڵ بوو لە جیات پاڵپشتی به وشەی "چۆن تو کچی" سنووردار کرا ، بەڵام نەکشاوە
لەو کچەی کە سەرینی بن سەری زیاتر لە بنەماڵە و دۆستانی حاڵی ڕاستەقینەی ئەویان دەزانی
لەو کچەی کە بۆ دۆستانی دایکایەتی دەکات هەمیشە و لە هەر حاڵەتێکدا پاڵپشتیانە،
ڕۆژی جیهانی کچ لە کچی خۆم و لەو کچانەی کە پێیان کوتن نابێ، لە عۆدەی دەر نایەن ئەوە کاری ئێوە نییە، بەڵام بە ورەی پۆڵایینیان نیشانیان دا کە چەند بەهێزن و ئەگەر بیانهەوێ دەتوانن، پیرۆز بێت،
ڕۆژی تەواوی کچانی وڵاتم چراکانی ماڵێ، پیرۆز بێت❤️
#کازیوە_موکری
بۆنە یازدەی ئۆکتۆبر ڕۆژی جیهانی کچ

❤12
ــــــ چاو: لە کوێوە دەتبینم ــــــ
بە کێڵگەی گیان و دڵ داچاوی، چاو: لەکوێوە دەتبینم!
لە بوخچەی بێکەسیم پێچاوی، چاو: لەکوێوە دەتبینم!
هەمووی هەر ناونیشانی تۆیە، بژوێن و کڕاڵی ژین
لەگەڵ هەر وەرزێ لێک هاڵاوی، چاو: لەکوێوە دەتبینم
هەناسەسواری هاتووچۆی تریفەی ڕووتە، ڕێگەوبان
نیشانی کوێرەڕێشم داوی، چاو: لەکوێوە دەتبینم
ملی ڕێی گرتووە ناوەختێک، بریندارێکی هێناوە
دڵی مەشکێنە، ڕووی لێ ناوی، چاو: لەکوێوە دەتبینم
گەڵاڵەی دادەڕشت ئاگر، لە سایەم، مایەپووشت کا
هەنیسکم خۆی بەسەر کێشاوی، چاو: لەکوێوە دەتبینم
شەقامی شارەمێروولەم، بە برژانگ شوورە کێشاوە
لە هێڵی شاڕەگان گیراوی، چاو: لەکوێوە دەتبینم
بە پاوانە و بە بازنەی گەردە، لێت میوانە، هەنگی دڵ
لە شیلەی لێوی هەڵهێنجاوی، چاو: لە کوێوە دەتبینم
بە کازوکووز و زەردوومای دەروونی ئاشقاندا، دێی
سروشت پەردەی بەسەر داداوی، چاو: لەکوێوە دەتبینم
دەڵێی: مەمبینە، بمسووتێنە، مەمدوێنە، لەدینم کە
لەنێو هەر مووڕەگێکم ڕواوی، چاو: لەکوێوە دەتبینم
بە مەینەت باری سەردانی دەمەو ئەویلکەدانت بم
لە پشت هەر مەینەتێک وەستاوی، چاو: لەکوێوە دەتبینم
#ساماڵ_گەنمانی
@samal1946

❤5👍5
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
#دەربەندی_پەپوولە بەشی "۱۵" هەر لێرەم. دەمێک بوو ئەو گوندە تا پشت مل قوڕاویی و کوڵنجە شـڕانە. ئەو خەمە دەست و پل زبرانەی وڵاتم بازۆڵەی ئازادی و بۆ هەزار، هەزاران سردووی ڕاکردووی شەقامی شارانم لانکە بوون. دەمێک بوو چۆڕەچووڕەی ئارەقی لاملی گەنم و جۆی ماندوویان…
#دەربەندی_پەپوولە
بەشی "۱٦"
لە بیرتە؟ ئەو ساڵە نەزۆکە
بە بزنە ڕێیەکی بێ ئاوی نیوەڕۆی هاویندا ئەڕۆیشتی
تفەنگی سەرشانت سێبەری تینویەتی و
تابووتی مەرگێکی گەڕۆک بوو.
بۆ ئێوە، بۆ ئەوان، هەمووشت تارمایی
ترسێکی هەمیشە ئامادەی درێژ و بەرین بوو.
داروبەرد، ئاژەڵ و باڵدار و
هەتاکوو بریسکەی چاوانی پشیلەیش
لە شەودا، بۆ هەموو
نیشانەی بانگدانی مردن و
نێو فاقەی کەمین بوو.
بە شاخی ماندوودا داگەڕای.
چوویتە ناو برینی گوندەوە
ئەو، کە هات دار هەرمێی سەرتاپا ڕەشپۆش بوو.
ئەو، بۆنی مەرگێکی زۆر تازەی لێ هات.
ژنێ بوو لە مێژووی زامداری شاخ ئەچوو
ئەو، سەری بڕاوی مێردەکەی لە سنگیا نیشاندای
ئەو، شیری گریاوی ساواکەی بۆ هێنای.
پێی وتی: بۆ هاتووی؟
چی ماوە تا بۆی بێن؟ بێژنگی لاشەمان؟!
یان نانی خوێناوی؟!
چی ماوە بۆ هاتووی؟!
تفەنگتان بۆ خۆتان!
شۆڕشتان بۆ خۆتان!
کوردستان بۆ خۆتان!
چی ماوە بۆ هاتووی؟!
شەڵاڵی شەرمێکی گەرم بووی.
ئەو وەختەی وەرچەرخای
مرد بووی! بە هەمان بزنە ڕێی تینوودا
بە هەمان سەرشاخی ماندوودا سەرکەوتی
لە ملەی پێشتەوە باگژەی٭ ڕقاوی
بە هەڵپەی تەپ و تۆز هەڵی کرد
تەندووری گەردەلوول گەیشتە بەردەمت و
تیا ون بووی!
٭باگژە: نێوان ڕەشەبا و کزەبا

🔥7❤3
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
#دەربەندی_پەپوولە بەشی "۱٦" لە بیرتە؟ ئەو ساڵە نەزۆکە بە بزنە ڕێیەکی بێ ئاوی نیوەڕۆی هاویندا ئەڕۆیشتی تفەنگی سەرشانت سێبەری تینویەتی و تابووتی مەرگێکی گەڕۆک بوو. بۆ ئێوە، بۆ ئەوان، هەمووشت تارمایی ترسێکی هەمیشە ئامادەی درێژ و بەرین بوو. داروبەرد، ئاژەڵ…
#دەربەندی_پەپوولە
بەشی "۱۷"
هەر لێرەیش بوولێڵی(۱) دوێنێ بوو
من خۆم دیم بە پەلە مێژوو هات، بە خۆی و چەند ڕەوە ئەسپەوە - وەک بڵێی ساڵێکی ون بووبێ و بە دوایدا بگەڕێ - من خۆم دیم پەشۆکاو، داستان هات، بە خۆی و چەند ڕەوە برووسکە و هەورەوە - وەک بڵێی هەواڵی کوژرانی "ئەنکیدۆ" یان کاوەی بیستبێ.
ئەو وەختەی خۆیان کرد بە دەرگای زیوینی دەربەندا، هەر هەموو ئەسپەکان، سوارەکان، سەرتاپا هەڵمێکی زەڕەکەفتی لە لەشیان هەڵ ئەستا. چیایان شەڵەژان، درەخت و تاڤگە و ڕووباریان سەرسام کرد. تاریکی نزاریان شڵەقان. سوارەکان ڕەم بوون و تا ناو قەد تڵەتڵ(۲) ئەسووتان، بە گوێی خۆم گوێم لێبوو لووتکەکان بە یەک دەنگ بانگیان کرد "وا شێخ هات"(۳).
ئەم چرا یاخیانە سەروڕیش پرشنگی ئاڵۆزکاو، بازوویان ڕووبار و تەوێڵیان ئاوێنەی بناری بەر هەتاو. خۆم بینیم بەم هەردوو چاوانە لە دەفەی شانیاندا قوڵەقوڵ ئازادی هەڵئەقوڵی، خۆم بینیم لە وەرد و نواڵەی سنگیاندا گوڵاڵە ڕواوە، خۆم بینیم بەم هەردوو چاوانە هەریەکە و ڕۆحی خۆی کردووە بە چەپک و چەپکیشیان هەر لەسەر قەڵپۆزی زینەکان داناوە.
خۆم بینیم هەریەکە و دوا قومی مەتارەی سوێندێکی قرمزی لەگەڵ خۆی هێناوە. ئەسپەکان ڕەنگاوڕەنگ سپی و ڕەش، بۆر سپی، قاوەیی، ئەسپێکیان باڵدار بوو ڕەنگی شین. گۆمێ بوو ئەیحیلان. ئەم ئەسپە شینەیان، کە باڵی لێک ئەدا بە جارێ ڕەوە ئەسپ کوڕژنیان ئەکرد و ڕەوەزیش ئەکەوتنە سمکۆڵان. ئەو وەختەی باڵیشی جووت ئەکرد، زریانیش وەک شەختە ئەمەیی.
پێشوازی لەشکری باوبۆران، پێشوازی ئەم خێڵی ئاگر و کڵپەیە تا درەنگ خایاندی، نیوەشەو لەبەردەم ئەشکەوتی "جاسەنە"(۴) دابەزین. جڵەوی شۆڕشمان لێگرتن. ماچ، گوڵ و پەپوولە و گەنم بوون ئەبارین. هەردوولا وەک دوو چەم تێکەڵ بووین. هەموومان هەر هەمان دەم و چاو. هەموومان ناومان "لاس" هەموومان هەر بە شتوێن گوڵەکەی خەزاڵدا ئەگەڕاین.
زەمانمان گۆڕیەوە هەر یەک بووین،
خەفەتمان گۆڕیەوە و هەر یەک بووین.
هەر تەنها پۆشاکی برینمان یەک نەبوو.
لەو هەراو زۆنگەدا، خولیام بوو، من "حیلمی"(۵) ببینم.
پرسم کرد. شیعرێ هات، ستونیی، ئاماژەی بو کردم
دوور بە دوور کەپرەکەی نیشاندام.
چووم بۆ لای، کە من چووم خەریکی نووسینی
هاواری ئازار و خەمێکی درێژ بوو.
بۆ یەکەم لاپەڕەی "بانگی هەق"(٦)، دانیشتم.
خەمەکەی دامە دەست، لێم وەرگرت، سەیرم کرد
هەر هەمان هاوارە، هەر هەمان ئازارە، کە ئێمەیش
هەر ئەمڕۆ دابوومان بە ڕادیۆی ئەم شاخە
- ئازاری لای ئێمە کوردیەکەی پەتی تر نووسیبوو -.
پاش تۆزێ بردمی چاپخانەی ئاوات و برینی نیشاندام.
کە بینیم پێکەنیم،
چاپەکە پیرێ بوو دەست شکاو پککەوتە.
من پێم وت:
مامۆستا! ببورە لای ئێمەیش
هەر هەمان ئاوات و برینە
ئەوەندە، چاپەکەی لای ئێمە تازەیە و
ڕەنگاوڕەنگ ئۆفسێتە!!
-----------------------------------
(۱). بوولێڵ: سەرەتای شەو، تاریکایی دوای ئێوارە
(۲). تڵەتڵ: گڕ و بڵێسەی ئاگر
(۳). وا شێخ هات: مەبەست شێخ مەحمودی نەمرە
(۴). جانەسە: گوندی جانەسە و ئەشکەوتی جانەسە لە ناوچەی سورداشی سەر هەرێم سلێمانی.
(۵). حیلمی: ڕەفێق حیلمی، ڕووناکبیر و مێژوونووسی سیاسی ناوداری کورد
(٦). بانگی هەق: ڕۆژنامەی "بانگی هەق"ی شۆڕشی شێخ مەحمودی نەمر.

👍4❤3🔥1
لەگەڵمابی لە دڵما ژین دەباری
جیهان سەوزی ئەوینە و خەم دەتارێ
لە ژوانی شەرم و تاریکی وەڕەز بووم
لە سەیری ژوانی ئێمەن خەڵکی شارێ
بەباڵات بگرە باڵام هێدی هێدی
لەئامێزم گرە وەک تازە یارێ
لەگەڵ ماچێ فرێمدە و تێکەڵاوی
شریخەی هەور و بارانم کەجارێ
لە شانۆی ئەشق و تاسەی خۆشەویستیت
ئەمن ڕۆڵم چییە؟بسپێرە کارێ
بە مژتن چاری نایە ئیشتیای من
مەگەر بیخۆم بە دەستی تۆ هەنارێ
#مامۆستا_لوقمان_پیربادینی
https://www.tgoop.com/chamochya
جیهان سەوزی ئەوینە و خەم دەتارێ
لە ژوانی شەرم و تاریکی وەڕەز بووم
لە سەیری ژوانی ئێمەن خەڵکی شارێ
بەباڵات بگرە باڵام هێدی هێدی
لەئامێزم گرە وەک تازە یارێ
لەگەڵ ماچێ فرێمدە و تێکەڵاوی
شریخەی هەور و بارانم کەجارێ
لە شانۆی ئەشق و تاسەی خۆشەویستیت
ئەمن ڕۆڵم چییە؟بسپێرە کارێ
بە مژتن چاری نایە ئیشتیای من
مەگەر بیخۆم بە دەستی تۆ هەنارێ
#مامۆستا_لوقمان_پیربادینی
https://www.tgoop.com/chamochya
❤7
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
#دەربەندی_پەپوولە بەشی "۱۷" هەر لێرەیش بوولێڵی(۱) دوێنێ بوو من خۆم دیم بە پەلە مێژوو هات، بە خۆی و چەند ڕەوە ئەسپەوە - وەک بڵێی ساڵێکی ون بووبێ و بە دوایدا بگەڕێ - من خۆم دیم پەشۆکاو، داستان هات، بە خۆی و چەند ڕەوە برووسکە و هەورەوە - وەک بڵێی هەواڵی کوژرانی…
#دەربەندی_پەپوولە
بەشی 18
ئەمە چ کۆڕی سۆزێکی دەروێشانی گڵ و ئاوە
دەفی سەرم لێئەدەن و
ئەمکەن بە تەکیەی ئەم عەشقە ھەڵقرچاوە.
ئەمە چ باوبۆرانی ساڵێکی شێتگیرە وا
ڕۆژگاری خۆی تێک ئەشکێنێ و شمشێر ئەدا
لە گەردنی ئەم ھەتاوە!
- من قووڵیت بە ڕەگم ئەپێوم
بۆیە وا ھەموو جار
ئەگەمە ناو ناخت و
ھەوێنی مێژووت و
ئەڵماسی ناسۆرت دەردێنم.
من بەرزیت بە کڵپەم ئەپێوم
بۆیە وا ھەموو جار
ئەگەمە لووتکەت و
چاوی خۆم لەو باخی بەفرەدا ئەڕوێنم.
شیعر و من عاشقە و ماشقەی
لە یەکتر ئاڵاوی قەدی تۆین.
دوو گوڵەئەستێرەین
ھەردووکمان ھەر لەسەر بەرماڵی یەک ئەوین
بەرماڵی یەک ئاسۆ
بەرماڵی یەک ھەور
ئەم نوێژە بارانە پیرۆزەت بۆ ئەکەین.
تەورێ ھات، تەورێ ڕۆی
بەڵام تۆ ھەر سامی ئەم مێژووە چڕە بوویت.
مەرگێ ھات، مەرگێ ڕۆی
بەڵام تۆ ھەر ھاژە و ھەر لرفەی
ئەم ئاو و ئاگرە بووی.
ئەم سۆزەی تۆ ئاوە.
ئەم دەنگەی تۆ ڕەگە.
ئەم عەشقەی تۆ بەردە!
- ئەو وەرزەی لەوێ بووی تێکەڵی بەرد بووبووی.
چووبوویتە بیناییی خاکەوە
بە عیشقا ڕۆچووبووی.
ئەو وەختە پەنجەت و گۆپکەی دار یەک شت بوون.
تاڵە مووی کاکۆڵت و گژوگیا یەک شت بوون.
ئەو وەختەی تۆ لەناو ھەناوی چیادا
بنج بوویت و ئەتنووسی،
سکڵ بووی ئەتنووسی،
ئەو دەمە کارێز و شیعری تۆ یەک شت بوون.
گڕکان و ناخی تۆ یەک شت بوون.
ئەو وەختەی کە وڵات، بە تەنها
سەرینی بەردێکی ژێر سەری عەشقت بوو،
شینایی ئارام و سەوزایی ئەم ھەموو دنیایە
لەو قولکەی چیایە
لە دەنگتا ڕوابوون.
ئەو دەمە تۆ گیانت دەریاچە و
ئەوانیش دار شیعری سەرچۆپی و سەما بوون.

#ئاو
ئەی هاژەهاژی ڕووناکی!.
ئەی نووری ئاو!.
بە ڕێ و بانی عەشقا وەرە و
ڕوو بکەرە ئەم دەڤەرە و
لە مسەرەوە و لەو سەرەوە
سەرتاپامان بدەرە بە شەپۆلانت و
هەڵمانکێشە لە بێگەردیی بەفراوانت و
چون گژوگیا و بەردی کەنار جۆگەکانت
جەستە و ڕۆحی ڕق گرتوومان
پاکژ... پاکژ
بە یەکەوە بشۆرەوە!.
ئاوی هەتاو
ئەی تیشکی تەڕی چاوی خوا!
هەر لە بەردەم نیگاتەوە
بماندەرە دەست ساڵاوی تەماشات و
دەست خۆشەویستیی ڕەهات و
بە لێزمە و ڕێژنەوە
داکە بەسەر هەمووماندا و
وەک زناری بەر تاڤگەت
ئەم نەخشەیە
لەو هەموو ژەنگی تۆڵەیە و
لەو هەموو چڵکی گوناهە
پاک کەرەوە!
ئاو.. ئاو.. ئاو.. ئاو!
https://www.tgoop.com/chamochya
ئەی هاژەهاژی ڕووناکی!.
ئەی نووری ئاو!.
بە ڕێ و بانی عەشقا وەرە و
ڕوو بکەرە ئەم دەڤەرە و
لە مسەرەوە و لەو سەرەوە
سەرتاپامان بدەرە بە شەپۆلانت و
هەڵمانکێشە لە بێگەردیی بەفراوانت و
چون گژوگیا و بەردی کەنار جۆگەکانت
جەستە و ڕۆحی ڕق گرتوومان
پاکژ... پاکژ
بە یەکەوە بشۆرەوە!.
ئاوی هەتاو
ئەی تیشکی تەڕی چاوی خوا!
هەر لە بەردەم نیگاتەوە
بماندەرە دەست ساڵاوی تەماشات و
دەست خۆشەویستیی ڕەهات و
بە لێزمە و ڕێژنەوە
داکە بەسەر هەمووماندا و
وەک زناری بەر تاڤگەت
ئەم نەخشەیە
لەو هەموو ژەنگی تۆڵەیە و
لەو هەموو چڵکی گوناهە
پاک کەرەوە!
ئاو.. ئاو.. ئاو.. ئاو!
شێرکۆ بێکەس
https://www.tgoop.com/chamochya
❤8👏2
هۆنراوە و پەخشانی کوردی چەم و چیا
#دەربەندی_پەپوولە بەشی 18 ئەمە چ کۆڕی سۆزێکی دەروێشانی گڵ و ئاوە دەفی سەرم لێئەدەن و ئەمکەن بە تەکیەی ئەم عەشقە ھەڵقرچاوە. ئەمە چ باوبۆرانی ساڵێکی شێتگیرە وا ڕۆژگاری خۆی تێک ئەشکێنێ و شمشێر ئەدا لە گەردنی ئەم ھەتاوە! - من قووڵیت بە ڕەگم ئەپێوم بۆیە وا…
#دەربەندی_پەپوولە
بەشی "۱۹"
- ئەو وەرزە من تاجی گوڵ ھێرۆی
ھۆنراوەی سپیی خۆم،
کردە سەر چەند خوێنی بە شەوقی
ئەم شاخ و داخانە
«مەبەستم خوێنێکە
سەرچاوەی ئەوینمان یەک بووبێ»
ئەو وەرزە.. من ساتێ ھەڵمەتی ئەو خوێنەم بینیوە و ھیچی تر.
ئەو وەرزە.. من ساتێ سوور بوونی ئەم بەفری ناو دڵەم بینیوە و ھیچی تر
ئەو وەرزە.. من ساتێ ئەوینی ئەو خەڵکە و ئەو خوێنەم بینیوە ھیچی تر
وەک شاملوو بۆ ڕووزبە خولیامە
کە ڕۆژێ، ئیستاکە، سبەینێ، ھەتاوی حەقیقەت
گومانی تەماویی توانەوە
لەسەر کێو بۆی نووسین
«کە خوێنێ لەوانە پیاوکوژی خوێنێکی عاشقی تر بووە»
لەسەرم مەوەستن، دوودڵ نیم ئەوساکە
ئەو تاجەی داگرن و ھەر لەگەڵ ھەڵبەستما بینێژن!
- لە نێوان وشەی تۆ و کانیدا جودایی نەماوە.
لەنێوان قەڵەمت و لاسکدا جودایی نەماوە.
لەنێوان دەروونت و ئاگرا جودایی نەماوە.
لەنێوان نەفەست و ھەوادا جودایی نەماوە.
تۆ ئیستە، کەنیسمەی، سەر تاشەبەردێکی مێژوویت و
بە خوێندن بەژنی «با» سوور ئەکەیت. تۆ بە باڵ
ئەبینی و بە چاوت کیشوەری ئەم سۆزە تەی ئەکەیت
کە گەڵا بکوژرێ ناتوانی دەنووکت کلیل بەی.
تۆ ملت ژێی خاکە و دەستی ئاو ئەتژەنێ.
کە ئاوێک کوێر بکرێ ناتوانی پەنجەرەی شەتاوت
دابخەی. تۆ یاڵی ئەم ئەسپی کەژانەی. کە جوانووی
شەماڵێک سەربڕن ناتوانی قەت حیلەی سنجرت خەفەکەی.
دە ھەگبەی بارانی ھۆنراوەت بکە شان!
لە ڕێگەی گوڵەوە بچۆرە ناو خێڵی
ڕووناکی و دەست کەرە گەردنی دارستان.
دە ھەگبەی گۆرانی و گوڵاڵەت ھەڵگرە و
لە ڕێگەی ئاوەوە بچۆرە ناو دەنگی
خەڵکەوە و سەربدە لە وەرزی سووتان و ھەڵقرچان.
ھەموو جار بە خوڕڕەم داتئەکرد
سەرتاپای کەژاوەی ئەو ھەموو گوندانەت تەڕ ئەکرد!
- ھەنووکە شەو و ڕۆژ گوێ ئەگرم لە لاڵی
لەلاڵیی ئەستێرە و گوڵەباخ.
لەلاڵیی دەربەند و دارستان.
لە کپی و بێدەنگیی کاولاش و خۆڵەمێش.
ھەنووکە من لەگەڵ مێژووی کەڕ ئەدوێم و
زمانم غەریبی فەرھەنگی خۆیەتی و
دەنگیشم مەلێکی گرمۆڵەی بێ ئاسمان.
چۆڵ و ھۆڵ، پێدەشت و بناری ئەم لەشە دروێنە کراوە
چۆڵ و ھۆڵ، پایتەختی ئەم شیعرە خنکاوە.
چۆڵ و ھۆڵ، وڵاتی ئەم خەونە سووتاوە.
چۆڵ و ھۆڵ، چۆڵ و ھۆڵ
لەم سەری زامەوە ھەتاکوو ئەو سەری.
لەم پەڕی کۆستەوە ھەتاکوو ئەوپەڕی.
تۆ فریا نەکەوتی ئاوەکە بەیتە دەس مەولەوی.
تۆ فریا نەکەوتی کەوشەکان بۆ نالی دابنێی.
تۆ فریا نەکەوتی کەوچکێ دەرمان بەیت بە گۆران
تۆ فریا نەکەوتی و نەکەوتی و نەکەوتی.
لە جێی خۆت خەزان بووی، بێ ئەوەی ھەڵوەرێی.
لەجێی خۆت ھەڵقرچای. بێ ئەوەی بشێوێی.
لە جێی خۆت بووی بە مۆم. بێ ئەوەی بسوتێی.

🔥3💔2❤1
خودا بیدا، لە هێڵێکی دەدا، سەیری هەیە ڕێکەوت
وەنەوزم دا، نیگارم هاتە خەو، ئەمشەو خەوم پێ کەوت
بە لەیلاوە وەرە بەر قاپی ئەم لەیلایە ئەی مەجنوون
شەهێکە سەد سەری فەرهاد و شیرینی لە بەر پێ کەوت
وتم: ئاوێکی ڕەحمەت، گەیییە ڕۆحم ئاگری فیرقەت
وتی: لەم دۆزەخە زەحمەت کە دەربێ هەر کەسی تێ کەوت
لەگەڵ دڵ چووم و بێ دڵ دێمەوە، ئەم گەوهەرە یاڕەب
لەوێ کەوت و بە جێ ما، یا لە ڕێ دا کەوت و بێ جێ کەوت
نیگاهی گرتە غەیر و من دڵم لەت بوو، تەماشا کەن
خەدەنگی گرتە کێ، شەققژنی لە کوێ، زەربی بەر کێ کەوت
لە سەر شانی کەسانی دی جەنازەی من، وتی: چا بوو
ئەم ئیفتادەش لە غەم ڕزگاری بوو بۆ خۆی و سەرپێ کەوت
بە جیلوەی ئەو، وەکوو شەونم، فڕی هەر ئەقڵ و هۆشێ بوو
کە سێبەر مەحوە لەو جێیە هەتاوی لەحزەیەک لێ کەوت
#مەحوی

❤3