ئەم کتێبانەمان لە پێشانگای کتێبی هەولێر لە (ژووری G6ـ F6/دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم) دەس دەکەون
1ـ خولیاکانی کەوشەنی با (بەرگی 1و2و3و4)
2ـ زایەڵەی شارێکی سوور (کۆمەڵەچیرۆک ـ شاناز جەوانشیر)
3ـ بەتاڵێکی بەتال (کۆمەڵەچیرۆک ـ شاناز جەوانشیر)
4ـ زامێک بە سنوورەکانی جیهانەوە( وەرگێڕان/ شێعر/ پاشای باران)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
1ـ خولیاکانی کەوشەنی با (بەرگی 1و2و3و4)
2ـ زایەڵەی شارێکی سوور (کۆمەڵەچیرۆک ـ شاناز جەوانشیر)
3ـ بەتاڵێکی بەتال (کۆمەڵەچیرۆک ـ شاناز جەوانشیر)
4ـ زامێک بە سنوورەکانی جیهانەوە( وەرگێڕان/ شێعر/ پاشای باران)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
ڕابوونی کیژی زەریا
سەید عەلی ساڵحی
و: پاشای باران
هەتا ئەمڕۆش نەتانتوانیوە
بەرەو تاراوگەی بێ وشەم ڕادەن.
من خۆم بە ویستی خۆم
لە زێدی برسییان ڕام کردووە و
هەتا ئا ئەمڕۆش
وا هەناسەی بێپسانەوەی مرۆڤ
لەو دیویی مردنەوە دێت،
من شێتانە ژیاوم.
من هێشتایش زیندووم،
لەخۆڕا بە
تەریککەوتووی ماڵێم ناو مەبەن.
من شۆڕشی ڕەهام
لە دڵداریی نێرگز و سەربەستی پەتیدا.
چما ئەو چی کردووە
کەوا وشە خەمینەکانی
هەر بەتەنیا لە مەزامیری مردوواندا دەسترن؟
ئێوە
تەنانەت
شاعیرانتان
لە ئەگەری هەر هەڵمەتێ
بۆ شەوی شەڕانی
لە خەون داماڵیوە.
بەڵام ئەوان ئاخری
وشە هەزارتوێژەکانی خۆیان
وەردەگرنەوە؛
ئەمە خێزی جوبرەئیل و
ئەمەش
نیشانی ناردراوانی خولیانووس!
ــــــــــــــــــ
@baranstani1
سەید عەلی ساڵحی
و: پاشای باران
هەتا ئەمڕۆش نەتانتوانیوە
بەرەو تاراوگەی بێ وشەم ڕادەن.
من خۆم بە ویستی خۆم
لە زێدی برسییان ڕام کردووە و
هەتا ئا ئەمڕۆش
وا هەناسەی بێپسانەوەی مرۆڤ
لەو دیویی مردنەوە دێت،
من شێتانە ژیاوم.
من هێشتایش زیندووم،
لەخۆڕا بە
تەریککەوتووی ماڵێم ناو مەبەن.
من شۆڕشی ڕەهام
لە دڵداریی نێرگز و سەربەستی پەتیدا.
چما ئەو چی کردووە
کەوا وشە خەمینەکانی
هەر بەتەنیا لە مەزامیری مردوواندا دەسترن؟
ئێوە
تەنانەت
شاعیرانتان
لە ئەگەری هەر هەڵمەتێ
بۆ شەوی شەڕانی
لە خەون داماڵیوە.
بەڵام ئەوان ئاخری
وشە هەزارتوێژەکانی خۆیان
وەردەگرنەوە؛
ئەمە خێزی جوبرەئیل و
ئەمەش
نیشانی ناردراوانی خولیانووس!
ــــــــــــــــــ
@baranstani1
تەنیا لە ئاپۆڕاییەکی تەریکدا
لە بێلایەنییەکی شەکەتدا
دواجار
سەردەمانی دواماڵاوایی دەس پێ دەکا و
کاتێک بە دڵنیایی دەبێ بڕۆمێکی پەتی گەیوی
ئیتر گرینگ نییە هێشتا
خەڵکانێک وا دەزانن تۆ دەبێ بژی!
ئەمانە گشت لەبیر بکە
ڕۆیشتن دەسی پێ کردووە و
تۆ
چەنێ لە ژیان دەترسی
کاتێک لە گشت ژیانتا
بۆ مڕۆڤەکان گەڕاوی
چەنێ لە مرۆڤەکان دەترسی،
لە ئاوەدانی وا
گشت ڕێیەکانت بۆ ئەوێ دەچوون و
چەنێ لە ڕێگەکان دەترسی ...
لە بێلایەنییەکی شەکەتدا
دواجار
سەردەمانی دواماڵاوایی دەس پێ دەکات
کاتێک جگە لە مردن
لە هەموو شتێک ... دەترسی.
ــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
لە بێلایەنییەکی شەکەتدا
دواجار
سەردەمانی دواماڵاوایی دەس پێ دەکا و
کاتێک بە دڵنیایی دەبێ بڕۆمێکی پەتی گەیوی
ئیتر گرینگ نییە هێشتا
خەڵکانێک وا دەزانن تۆ دەبێ بژی!
ئەمانە گشت لەبیر بکە
ڕۆیشتن دەسی پێ کردووە و
تۆ
چەنێ لە ژیان دەترسی
کاتێک لە گشت ژیانتا
بۆ مڕۆڤەکان گەڕاوی
چەنێ لە مرۆڤەکان دەترسی،
لە ئاوەدانی وا
گشت ڕێیەکانت بۆ ئەوێ دەچوون و
چەنێ لە ڕێگەکان دەترسی ...
لە بێلایەنییەکی شەکەتدا
دواجار
سەردەمانی دواماڵاوایی دەس پێ دەکات
کاتێک جگە لە مردن
لە هەموو شتێک ... دەترسی.
ــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
پیلان
هەتا وشەکان بە کوتن دەگەن
بەبێ هیچ متمانەیەک
چاو لە ڕەشایی تاریکانێک دەبڕم
لەوێ وا ئەگەری سێبەری کوندەبوویەک
تەنیا
لە بێدەنگییەکانیا نغرۆ بووە.
خۆزگە گشت ئەو وشانەی بە کوتن دەگەن
لە ناوادەیی ئاڵۆزییەکی پێ لە خاوسدا
ون بن؛
چما مرۆڤ لە کۆتاییدا
بەرەو گرتنگەیەکی نوێی تری خۆیت دەبا
بەو ناوانەی هێتشتا تۆ نەتبیستوون.
هەتا لەبیرم بێ من
لە گرتنگەکان ڕام کردووە
کەچی دیسانیش
لە گرتنگەکانی خۆما
چاوم لە ڕەشایی تاریکانێک بڕێوە
ڕێک لەوێ وا
ئەگەری سێبەری کوندەبوویەک
تەنیا
لە بێدەنگییەکانیا نغرۆ بووە.
بەمانەشەوە هێندێ جار هێندێ وشە
بەرەو کوتن دەبەم
لە کاتێکدا برینێکی تر
بە بێدەنگییەکانمەوە دەنێم
دەزانم،
هەر وشەیەک بە کوتن بگا
ئەوە گرتنگەیەکی نوێی تری مرۆڤ
سەر هەڵدەدا.
ــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
هەتا وشەکان بە کوتن دەگەن
بەبێ هیچ متمانەیەک
چاو لە ڕەشایی تاریکانێک دەبڕم
لەوێ وا ئەگەری سێبەری کوندەبوویەک
تەنیا
لە بێدەنگییەکانیا نغرۆ بووە.
خۆزگە گشت ئەو وشانەی بە کوتن دەگەن
لە ناوادەیی ئاڵۆزییەکی پێ لە خاوسدا
ون بن؛
چما مرۆڤ لە کۆتاییدا
بەرەو گرتنگەیەکی نوێی تری خۆیت دەبا
بەو ناوانەی هێتشتا تۆ نەتبیستوون.
هەتا لەبیرم بێ من
لە گرتنگەکان ڕام کردووە
کەچی دیسانیش
لە گرتنگەکانی خۆما
چاوم لە ڕەشایی تاریکانێک بڕێوە
ڕێک لەوێ وا
ئەگەری سێبەری کوندەبوویەک
تەنیا
لە بێدەنگییەکانیا نغرۆ بووە.
بەمانەشەوە هێندێ جار هێندێ وشە
بەرەو کوتن دەبەم
لە کاتێکدا برینێکی تر
بە بێدەنگییەکانمەوە دەنێم
دەزانم،
هەر وشەیەک بە کوتن بگا
ئەوە گرتنگەیەکی نوێی تری مرۆڤ
سەر هەڵدەدا.
ــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
بە تەنیشت بێهوودەییەکی ترەوە
مانگەشەوێک
دارستانێک
لەو دوورانەوە و خۆم.
من بەوم کوتبوو:
ـ هەر کاتێک بگەم
دیسانیش بۆ تۆ دەگەڕێمەوە!
من گەیشتم و
نەگەییم؛
گشت گەیشتنەکان
بە نەگەیین دەگەیشتن
لە نەگەییندا،
کەوتم
دانیشتم
دۆڕاندم.
ئێستە لەنێو گشت دۆڕاندنەکانما
خەریکم بیر دەکەمەوە:
مانگەشەوێک
دارستانێک
لەو دوورانەوە و خۆم
کە بێتوو دەنگم پێی بگا
پێی دەڵێم:
ـ مرۆڤ هەرگیز پێ ناگا
ئەو دەڕوات و
ئیتر
ناگەڕێتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
مانگەشەوێک
دارستانێک
لەو دوورانەوە و خۆم.
من بەوم کوتبوو:
ـ هەر کاتێک بگەم
دیسانیش بۆ تۆ دەگەڕێمەوە!
من گەیشتم و
نەگەییم؛
گشت گەیشتنەکان
بە نەگەیین دەگەیشتن
لە نەگەییندا،
کەوتم
دانیشتم
دۆڕاندم.
ئێستە لەنێو گشت دۆڕاندنەکانما
خەریکم بیر دەکەمەوە:
مانگەشەوێک
دارستانێک
لەو دوورانەوە و خۆم
کە بێتوو دەنگم پێی بگا
پێی دەڵێم:
ـ مرۆڤ هەرگیز پێ ناگا
ئەو دەڕوات و
ئیتر
ناگەڕێتەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
کۆمەڵگەی دەمامکەکان
ئێمە دژبەرانی راستەقینەی یەک
بە دەمامێک لە پێویستی
لە ئاپۆڕاکاندا یەکتر دەدۆزینەوە
لە تەنیاییەکانما کۆ دەبینەوە
هەتا کۆک لە کۆمەڵگەیەکی مەزن بدوێین
لە داهاتوو
لە بەرەیەکی نوێ
لە جیهانێکی نوێ
لە ...
لە ئێمەدا شەڕە
شەڕێک هەر بەتەنیا بۆ "خۆ"
لە کاتێکدا دەمامکەکان بەرەو لامان دێن:
"هاوڕێیان!
ئێمە هەمووان لە ڕەگەزی هەتاوین
خوێنی کەونارای زەوی
لە دەمارەکانما دەبزوێ
ئاوەدانیی دارستانەکان
لە ئێمەدا دەڕوێ ...!"
لەنێوان ئاپۆڕاکاندا تەنیا و
هەر هەمووشمان دەزانین؛
ئێمە گشتمان لە ڕەگەزی مرۆڤین
هەر یەکێکیشمان مۆتەکەی ئەوی ترین.
ــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
ئێمە دژبەرانی راستەقینەی یەک
بە دەمامێک لە پێویستی
لە ئاپۆڕاکاندا یەکتر دەدۆزینەوە
لە تەنیاییەکانما کۆ دەبینەوە
هەتا کۆک لە کۆمەڵگەیەکی مەزن بدوێین
لە داهاتوو
لە بەرەیەکی نوێ
لە جیهانێکی نوێ
لە ...
لە ئێمەدا شەڕە
شەڕێک هەر بەتەنیا بۆ "خۆ"
لە کاتێکدا دەمامکەکان بەرەو لامان دێن:
"هاوڕێیان!
ئێمە هەمووان لە ڕەگەزی هەتاوین
خوێنی کەونارای زەوی
لە دەمارەکانما دەبزوێ
ئاوەدانیی دارستانەکان
لە ئێمەدا دەڕوێ ...!"
لەنێوان ئاپۆڕاکاندا تەنیا و
هەر هەمووشمان دەزانین؛
ئێمە گشتمان لە ڕەگەزی مرۆڤین
هەر یەکێکیشمان مۆتەکەی ئەوی ترین.
ــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
https://diasporawf.org/edeb-so/7263/
بە تەنیشت بێهوودەییەکی ترەوە!
سپاس بۆ فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا
بە تایبەت شنیا خاتوونی هێژا
ــــــــــــــــــ
@baranstani1
بە تەنیشت بێهوودەییەکی ترەوە!
سپاس بۆ فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا
بە تایبەت شنیا خاتوونی هێژا
ــــــــــــــــــ
@baranstani1
فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا
بە تەنیشت بێهوودەییەکی ترەوە! - فیدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان دیاسپۆرا
پاشای باران شاعیر مانگەشەوێک دارستانێک لەو دوورانەوە و خۆم. من بەوم کوتبوو: ـ هەر کاتێک بگەم دیسانیش بۆ تۆ دەگەڕێمەوە! من گەیشتم و نەگەییم؛ گشت گەیشتنەکان بە نەگەیین دەگەیشتن لە نەگەییندا، کەوتم دانیشتم دۆڕاندم. ئێستە لەنێو گشت دۆڕاندنەکانما خەریکم بیر دەکەمەوە:…
لە درەنگاندا
ڕووداوەکان
بەکاوەخۆ و لەسەرەخۆ
ڕوو دەدەن و
ئەو نازانێ لاوێتی
کەی ئاوا بەخێرایی
لەنێوان ناڕووداوەکاندا
دوایی هاتووە!
ئەو
هەر چەند ورد دەبێتەوە
هەر ئەوندە دەزانێ
سەردەمانێ
دڵنیا لە چاوەڕوانی ڕووداوێکدا
بۆ داهاتوو چووە ...
کات: ناڕوون
شوێن: ناڕوون و
ئەو خەڵکانەی وا
ئیتر نایانناسێتەوە
یان ڕەنگە
نایەوێ چی تر بیانناسێتەوە.
خەڵکی خەریکن
لە ڕووداوەکان دەدوێن و
ئەو،
لە زایەڵەی شووشەکانی دووکانێکی
ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکاندا
ـ لە وڵاتێک وا نازانێ کوێیە! ـ
چاوی لە ڕوخساری کەسێ بڕیوە وا
هیچ پەیوەندییەکی
بە لاوێتیی ئەوەوە نییە و
بەردەوام لە خۆی دەپرسێ:
ئاخۆ ئەو ڕووداوەی
دڵنیایە ڕووی داوە
چی بوو؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
ڕووداوەکان
بەکاوەخۆ و لەسەرەخۆ
ڕوو دەدەن و
ئەو نازانێ لاوێتی
کەی ئاوا بەخێرایی
لەنێوان ناڕووداوەکاندا
دوایی هاتووە!
ئەو
هەر چەند ورد دەبێتەوە
هەر ئەوندە دەزانێ
سەردەمانێ
دڵنیا لە چاوەڕوانی ڕووداوێکدا
بۆ داهاتوو چووە ...
کات: ناڕوون
شوێن: ناڕوون و
ئەو خەڵکانەی وا
ئیتر نایانناسێتەوە
یان ڕەنگە
نایەوێ چی تر بیانناسێتەوە.
خەڵکی خەریکن
لە ڕووداوەکان دەدوێن و
ئەو،
لە زایەڵەی شووشەکانی دووکانێکی
ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەکاندا
ـ لە وڵاتێک وا نازانێ کوێیە! ـ
چاوی لە ڕوخساری کەسێ بڕیوە وا
هیچ پەیوەندییەکی
بە لاوێتیی ئەوەوە نییە و
بەردەوام لە خۆی دەپرسێ:
ئاخۆ ئەو ڕووداوەی
دڵنیایە ڕووی داوە
چی بوو؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
هێمنیی دوای ڕەشەبا
نیوە لە گومان
نیوە لە دڵنیایی
نیوە لە ترس
نیوە لە بوێری و
ئەو کۆتاییانەی
بە دەسپێکێکی نوێ دەگەن.
ڕۆیینی بیرێکی کۆن
چەشنی دەرچوونی بەژانی ڕووح
لە لەشدا و
شڵەژانی پیکەکان
لە تووڕەیی چەن جنێوێکدا.
هاتنی بەپارێزی بیرێکی نوێ
لە داگیرسانی لەسەرەخۆی جگەرەیەک
لە سووکناییەکدا.
لەنێوان ئەم هەمووە
دەسپێک و کۆتاییەدا
ئێمە فێر بووین
لە سووکنایی درۆیەکدا
بۆ شەو باشی خەوێک و
لە ئێشی ڕاستییەکدا
بۆ بەیانی باشی هەستانێک بچین.
نیوە لە گومان
نیوە لە دڵنیایی
نیوە لە ترس
نیوە لە بوێری
ئێمە دیسانیش
لە کۆتاییەکی ترەوە
دەس پێ دەکەینەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
نیوە لە گومان
نیوە لە دڵنیایی
نیوە لە ترس
نیوە لە بوێری و
ئەو کۆتاییانەی
بە دەسپێکێکی نوێ دەگەن.
ڕۆیینی بیرێکی کۆن
چەشنی دەرچوونی بەژانی ڕووح
لە لەشدا و
شڵەژانی پیکەکان
لە تووڕەیی چەن جنێوێکدا.
هاتنی بەپارێزی بیرێکی نوێ
لە داگیرسانی لەسەرەخۆی جگەرەیەک
لە سووکناییەکدا.
لەنێوان ئەم هەمووە
دەسپێک و کۆتاییەدا
ئێمە فێر بووین
لە سووکنایی درۆیەکدا
بۆ شەو باشی خەوێک و
لە ئێشی ڕاستییەکدا
بۆ بەیانی باشی هەستانێک بچین.
نیوە لە گومان
نیوە لە دڵنیایی
نیوە لە ترس
نیوە لە بوێری
ئێمە دیسانیش
لە کۆتاییەکی ترەوە
دەس پێ دەکەینەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
وەیلانی
کەسێک لە پیاوێک
لە بۆم لەو دوورانە دەدوێ
وەکوو ئەو دەڵێ
سەردەمانێ من بووم!
ئەو نازانێ
من تەنانەت
لە ئێستەشدا نیم
من ئێستە
لە هیچ کاتێکدا نیم
من خەریکم ڕادەکەم.
من
لە هیچ کاتێک دەگەڕێم
لە هیچ کەسێک
لە هیچ شوێنێک...
کەچی بە هەر شوێنێک دەگەم
یەکێک
منی
لە جێی کەسێک
ـ وا چی تر من نییە ـ
لێ دەشێوێ.
کەسێک بەردەوام لە پیاوێک
لە بۆم لە ئێستەدا دەدوێ
وا نازانم ئەو،
کێیە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
کەسێک لە پیاوێک
لە بۆم لەو دوورانە دەدوێ
وەکوو ئەو دەڵێ
سەردەمانێ من بووم!
ئەو نازانێ
من تەنانەت
لە ئێستەشدا نیم
من ئێستە
لە هیچ کاتێکدا نیم
من خەریکم ڕادەکەم.
من
لە هیچ کاتێک دەگەڕێم
لە هیچ کەسێک
لە هیچ شوێنێک...
کەچی بە هەر شوێنێک دەگەم
یەکێک
منی
لە جێی کەسێک
ـ وا چی تر من نییە ـ
لێ دەشێوێ.
کەسێک بەردەوام لە پیاوێک
لە بۆم لە ئێستەدا دەدوێ
وا نازانم ئەو،
کێیە؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
ئەم کتێبانەمان لە پێشانگای کتێبی تاران لە (ژووری دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم) دەس دەکەون
1ـ خولیاکانی کەوشەنی با (بەرگی 1و2و3و4)
2ـ زایەڵەی شارێکی سوور (کۆمەڵەچیرۆک ـ شاناز جەوانشیر)
3ـ بەتاڵێکی بەتال (کۆمەڵەچیرۆک ـ شاناز جەوانشیر)
4ـ زامێک بە سنوورەکانی جیهانەوە( وەرگێڕان/ شێعر/ پاشای باران)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
1ـ خولیاکانی کەوشەنی با (بەرگی 1و2و3و4)
2ـ زایەڵەی شارێکی سوور (کۆمەڵەچیرۆک ـ شاناز جەوانشیر)
3ـ بەتاڵێکی بەتال (کۆمەڵەچیرۆک ـ شاناز جەوانشیر)
4ـ زامێک بە سنوورەکانی جیهانەوە( وەرگێڕان/ شێعر/ پاشای باران)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1