Telegram Web
مژدە مژدە🔴

📗خولی هاوینەی منداڵان📕

بسم الله الرحمن الرحيم والحمدلله رب العالمين
📖ئەکادیمیای ئامۆژگاری هەڵدەستێت ان شاءالله بەکردنەوەی خولێکی زانستی و پەروەردەیی بۆ ماوەی سێ مانگی هاوین بۆ منداڵانی تەمەن (٣-١٠) ساڵ،کە لەڕۆژانی یەک شەم تاوەکو پێنج شەم لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی تاوەکو (١) ی پاش نیوەڕۆ چوار وانەیان پێ دەوترێت بەم شێوەیە:
✏️
⭐️وانەی یەکەم:قورئانی پیرۆز،هەرقۆناغەو بەپێی ئاستی خۆی.
⭐️وانەی دووەم:ئاداب و ڕەوشتە جوانەکان
⭐️وانەی سێیەم:بیروباوەڕو ناسینی پەروەردگارت و ئایینەکەت
⭐️وانەی چوارەم:ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ و فەرمودەکانی.

لەگەڵ وەرزش و یاری و چالاکی بەسود⭐️

بۆ ناونوسین و زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە☎️
٠٧٧٠٢٠٠٧٧٢٩
٠٧٥٠٢٠٠٧٧٢٩

ناونیشان
سلێمانی/ئیبراهیم ئەحمەد/تەنیشت مزگەوتی بەهەشت
شەیدایانی قورئانی پیرۆزو بەژداربوانی پرۆژەی (ژیان لەگەڵ قورئان) ئاگادار دەکەینەوە کە ان شاءاللە ڕۆژى هه‌ینى واتا ۱۹-٧-٢٠٢٤ تاقیکردنەوەی جوزئی تبارك دەکرێت بۆیە خۆتانی بۆ ئامادە بکەن و پێداچوونەوەیەکی باشی بۆ بکەن ، براوەی تیروپشک بۆ سەرکەوتووەکان گەشتێکی پیرۆزو پڕ خێری ماڵێ خوایە .
تێبینى / له‌م شوێنانه‌ى خواره‌وه‌ تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت ، هه‌ركه‌سێك پێى خۆشه‌ به‌ژداربێت و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ نیشته‌جێیه‌ ده‌توانێت بچێت بۆیه‌كێك له‌م شوێنانه‌و تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام بدات.
ئاگاداری زانستخوازانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکەینەوە، لە کەشێکی زانستیدا، ئەکادیمیای ئامۆژگاری، نووسینگەی چەمچەماڵ. میوانداری بەڕێز مامۆستا عەلی خان دەکات، بۆ ڕاڤەکردنی پەرتوکی ( خلاصة تعظیم العلم)ی زانای پایە بەرز ( صالح بن عبدالله بن حمد العصیمي) لە چەند وانەیەکدا.

ڕۆژ: چوار شەممە.   2024/8/7.
کات: 2:00 ی پاش نیۆەڕۆ
شوێن : بینای ئەکادیمیای ئامۆژگاری.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
مژدەو ئاگاداری بۆ موسوڵمانی بەڕێز، لە خەمی منداڵەکانتاندا بن..
مژده‌و ئاگادارى بۆ دایكان و باوكانى ئازیزى دانیشتووى چه‌مچه‌ماڵ ، ئه‌كادیمیاى ئامۆژگارى - نوسینگه‌ى چمچه‌ماڵ بۆ زستانى ئه‌مساڵ به‌ پرۆگرامێكى نوێ و ستافێكى شاره‌زاو به‌ئه‌زموون له‌مامۆستایان خولێكى ناوازه‌ و گرنگ بۆ منداڵه‌ چاوگه‌شه‌كانتان ده‌كاته‌وه‌ .
خوله‌كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ى خواره‌وه‌ له‌خۆ ده‌گرێت :
1- خوله‌كه‌ له‌به‌روارى ( 10 - 10 - 2024) ده‌ست پێ ده‌كات تا داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان.
2- منداڵ له‌ ته‌مه‌نى 4 ساڵ تا 12 ساڵ وه‌رده‌گرێت له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز.
3- له‌هه‌فته‌یه‌كدا (5) ڕۆژ ده‌وام ده‌كرێت له‌ ڕۆژانى یه‌ك شه‌م تا پێنج شه‌م له‌ كاتژمێر (8) ى به‌یانى تا (1)ى پاش نیوه‌ڕۆ.
4- دوو ژه‌مى خواردن (به‌یانیان و نیوه‌ڕان) به‌ منداڵه‌ چاوگه‌شه‌كان ده‌درێت.
5- یارى منداڵان و چالاكى ڕۆژانه‌ دابینده‌كرێت و ئه‌نجامده‌درێت بۆ مندڵان تا ئاسوده‌و خۆشحاڵ بن.
6- پاس دابینده‌كرێت بۆ گواستنه‌وه‌ى منداڵان.
07501570015 - 07717589413
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سوپاس بۆ خوا ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی خولی زستانەی (پەپولە جوانەکانەکانی ئەکادیمیای ئامۆژگاری، نووسینگەی چەمچەماڵ )دەستی پێکرد ، ان شاءاللە لە ڕۆژی یەک شەممەوە دەوام کردن ئاسایی دەبێت و دەست دەکرێت بە وانە خوێندن ، هەربەڕێزێک پێی خۆشە منداڵەکەی ناونوس بکات با ڕۆژی یەك شەممە سەردانی ئەکادیمیا بکات.

خوای گەورە منداڵی سەرجەم موسڵمانان سەلامەت و پارێزراوبکات لەهەموو فیتنەو ئاشوبێك.
مژدە... مژدە...  مژدە...
خوشك و برایانی ئازیز و شەیدایانی زانستی شەرعی مژدەتان پێ دەدەین بە ڕاگەیاندنی کردنەوەی خولی دایکە خەدیجە(خوا لێی ڕازی بێت) بۆ ساڵی دووەم بە کۆمەڵێک پەتووکی ناوەزەو پۆلێك مامۆستای شارەزاو خاوەن زانست و بەئەزموون ، ان شاءاللە لە خولەکەدا ئەم مامۆستا بەڕێزانە ئەم پەرتووکە بەسودانە دەڵێنەوە :

١- بەڕێز / م.محمد عبدالرحمن :
(الواجبات المتحتمات المعرفة علی کل مسلم ومسلمة).
شێخ (محمد بن عبدالوهاب).

٢- م.شاخەوان جەواد بێدەری :
(ٲصول في التفسیر) .
شێخ (محمد بن صالح العثیمین).

۳- م.عبدالحسیب عوسمان :
(الممتع في شرح الآجرومية).
شێخ (مالك بن سالم بن مطر المهذري).

٤- م.خلیل فهمي :
(منظومة القواعد الفقهية).
شێخ (عبد الرحمن بن ناصر السعدي‎).

تێبینی /
١- خولەکە بۆ ماوەی (٦)مانگ بەردەوام دەبێت و ان شاءاللە هەوڵدەدەین لەو ماوەیەدا پەرتووکەکان تەواوبکەین.
٢- خولەکە لە بەرواری(١٦-١١-٢٠٢٤)دەست پێدەکات و تا بەرواری (١٥-١١-٢٠٢٤)ناونوسین بەردەوام دەبێت.
۳- لەهەفتەیەکدا (٢) ڕۆژ وانە دەخوێندرێت ، ڕۆژانی شەممە و چوارشەممە و هەر ڕۆژێك (٢) وانە دەخوێندرێت
٠٧٧٠٩٤٤٠١٤٤ - ٠٧٧٢٥٣٤٢٧٩٢ - ٠٧٥٠١٥٨٣٨٨٠
Forwarded from Ako Shwani
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
مامۆستا سەرتیپ شێخانی
لەکاتی ئامۆژگاریەکانی لە ئەکادیمیای ئامۆژگاری - نوسینگەی چەمچەماڵ .
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
سەردانیکردنی بەڕێز دکتۆر عبداللطیف احمد و مامۆستا محمد عبدالرحمن بۆ شاری چەمچەماڵ بۆ لای خانەوادەیی مامۆستا سەرتیپ شێخانی خوای گەورە لێی خۆش بێت،و جێگای بەهەشت بێت.
6/1/2025
خولی فێربوونی زانستیتەجویدو جوان خوێندنەوەی قورئان. لە لایەن مامۆستا عبدالحسیب عثمان زەنگەنە

ڕۆژانی شەممە و چوار شەممە. کاتژمێر :2:00 بۆ خوشکان. دوای نوێژی تەراویح بۆ پیاوان.
شوێن: بینای ئەکادیمیای ئامۆژگاری - نوسینگەی چەمچەماڵ ، تەنیش بازاڕی پاسکیل فرۆشان.
مژدەیەک بۆ بانگبێژانی سنوری چەمچەماڵ
ئەکادیمیای ئامۆژگاری - نوسینگەی چەمچەماڵ خولێکی بانگبێژی ڕادەگەیەنێت، بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان. خولەکە لەلایەن مامۆستای بەئەزموون (مامۆستا محمد عبدالله) دەوترێتەوە. بەشداربوان ئیجازەی بانگبێژی و بڕوانامەی بەشداربوونیان پێدەدرێت.
چوار شەممە : 5\3\2025.
کات: شەوانە دوای نوێژی تەراویح.
شوێن:بینای ئەکادیمیای، بازاڕی پاسکیل فرۆشان.
ژ.م: 07709440144 یا 07501583880
Forwarded from Ako Shwani
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خولی باخچەی چەمچەماڵی ئەکادیمیای ئامۆژگاری
بیرهێنانەوە...
خوشك و برایانی بەژداربوو لە پرۆژەی (ژیان لەگەڵ قورئان - تایبەت بە لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز) ئاگادار دەکەینەوە کە ان شاءاللە ۱۰ ڕۆژی واتا ڕۆژی هەینی بەرواری (21_3_2025 تاقیکردنەوەی جوزئی قد سمع اللە دەکرێت ، بۆیە ئاگاداربن و خۆتانی بۆ ئامادەبکەن و پێداچوونەوەی پێدا بکەن... )
تێبینی /
١- تەفسیرو واتای جوزئەکە داخل نییە بۆ ئیمتیحان.
٢- بەژداری بۆ هەموو کوردستانە بەمەرجێ لەیەکێك لەو شوێنانە ئیمتیحان بکات کە بڵاوی دەکەینەوە.

خوای گەورە هەموو لایەکتان تەوفیق بدات بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز و سەرکەوتووتان بکات .. اللهم امین.
ئەکادیمیای ئامۆژگاری نوسینگەی چەمچەماڵ بە هاوکاری بەڕێوەبەرێتی ئەوقافی چەمچەماڵ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی خولێکی فێرکاری بۆ حاجیانی سنوری چەمچەماڵ و دەوروبەری سەبارەت بە چۆنێتی ئەنجامدانی حەج بە پێی سونەتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم.
لەبەرواری ٢٤/٤/٢٠٢٥ ڕۆژی پێنج شەمە، کتژمێر: ٢ بۆ ٤ ی دوای عەسر
هاتن بۆ هەمووانە.
2025/05/12 08:47:42
Back to Top
HTML Embed Code: