tgoop.com/ahmadkakmahmood/27921
Last Update:
* ئەو ڕێککەوتنەی پێی گەیشتووین بەرهەمی خۆڕاگری گەلەکەمان و جێگیریی خۆڕاگرییەکەمان، و پابەندبوونی خۆمان بەو ڕێککەوتنە و خشتە کاتییەکانی پەیوەست پێیەوە ڕادەگەیەنین، مادام داگیرکەریش پێیەوە پابەند بێت.
* هەمیشە موقاوەمە پەرۆش بووە بۆ ڕاگرتنی جەنگی قڕکردن، و هەر لە مانگەکانی یەکەمەوە بۆ ئەوە هەوڵی داوە، بەڵام دوژمن هەموو هەوڵەکانی شکست پێهێنا لەبەر خاتری بەرژەوەندییە تەسکەکانی خۆی، و بۆ تێرکردنی غەریزەی دڕندەیی و تۆڵەسەندنەوەی حکومەتە نازییەکەی.
* دوژمن شکستی هێنا لە وەرگرتنەوەی دیلەکانی لە ڕێگەی فشاری سەربازییەوە، سەرەڕای باڵادەستیی هەواڵگری و ئەو هێزە زۆرەی کە هەیەتی، و ئەوەتا ملکەچ دەبێت و دیلەکانی لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕەوە وەردەگرێتەوە؛ هەروەک چۆن موقاوەمە هەر لە سەرەتاوە بەڵێنی دابوو.
* داگیرکەری نازی دەیانتوانی زۆربەی دیلەکانیان بە زیندوویی وەربگرنەوە هەر چەندین مانگ لەمەوبەر، بەڵام بەردەوام بوو لە کات بەفیڕۆدان و خۆبەزلزانین، و پێی باشتر بوو سوپاکەی دەیان کەسیان بکوژێت لە ئەنجامی سیاسەتی فشاری سەربازیی شکستخواردووی.
* بۆ دیلە ئازادەکانمان: غەززە و موقاوەمەکەی بەنرخترین شتی خۆیان پێشکەش کرد و بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵیاندا بۆ شکاندنی کۆت و بەندەکانتان، و پەیمان بێت کە دۆزەکەتان لە سەرووی کارە لەپێشینە نیشتمانییەکانمانەوە بمێنێتەوە تا هەمووتان ئازادیتان بەدەست دەهێنن.
پێگەکانی "شێخ احمد کاکە محمود": 🌐 تێلیگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 یوتیووب 🌐 ئینستاگرام 🌐 تویتەر 🌐 تیک تۆک 🌐 ماڵپەڕ ١ 🌐 ماڵپەڕ ٢
@ahmadkakmahmood

