Telegram Web
کاتێک ماوەیەک پێش ئێستا دوعات دەکرد:
خوای گەورە دڵت ئاوەدان بکاتەوە بە قورئان و بیکاتە بەهاری دڵت و بتکاتە ئەهلی قورئان
(اللهم اجعلنا من اهل القران، اللهم اجعل القران ربیع قلبي ونور صدري....).

بۆئەوەی بزانی دوعایەکەت قەبوڵبووە یان نا، سەیربکە بزانە:
قورئان خۆشەویستتربووە لەلات لەچاو پێشتر؟
گرینگی زیاتر بە قورئان دەدەی؟
کاتی تایبەتت هەیە لەڕۆژەکەت بۆی و کاتی زیاتری بۆ دادەنێی؟
پلانت بۆی هەیە چۆن لەخزمەتی بی؟

ئەگەر هیچ یەک لەوانە نەگۆڕاوە و تەنیا خەتمەکەی ڕەمەزانت کرد و هەجرت کردەوە، بزانە دوعایەکەت قەبوڵ نەبووە چونکە هیچ نیشانەیەکی تێدا نەهاتووەتەدی!!!
پڕۆژەی تەمەن:

مالیک بن نەبی دەڵێ:
کۆمەڵگەکان بەزۆریی تاکەکانیانەوە ژمارە ناکرێن، بەڵکو بەکارایی و چاڵاکی تاکەکانیانەوە ژمارە دەکرێن.
(بەئەندازەی ژمارەی کەسە خەون گەورەکان و ئەوانەی پڕۆژەی تەمەنیان هەیە ژمارە دەکرێن).

ئوممەت ئەگەر بیەوێ پێش بکەوێ و ئومێدەکانی بهێنێتە دی و ڕووبەری کاریگەرییەکانی فراوان بکاتەوە، دەبێت بیربکاتەوە لە وەبەرهێنانی وزەی ڕۆڵەکانی(وایان لێبکەن پڕۆژەی تەمەن دابنێن و خەونی گەورەیان هەبێت نەک بچووک بیربکەنەوە و سنووری خەونەکانیان بچووک بێت).

وەک ئیمامی عومەر کە ویستی تاکی ئاوا بەرهەمبهێنێ، بەهاوڕێکانی فەرموو: خۆزگە بخوازن!
جا هەریەکەیان خۆزگەیەکیان خواست بەڵام هیچیان تێنوویەتیەکەی عومەری نەشکاند و گووتی:
من خۆزگەی ئەوە دەخوازم خانوویەکم هەبووایە پڕ بووایە لە نمونەی پیاوی وەک ئەبو عوبەیدە!
(ئای چ تامەزرۆییەک هەیە بۆ گەورەپیاوانی ئوممەت بۆ دروستکردنەوەی گەورە پیاوی هەڵگرانی خەمی ئوممەت و خاوەن پڕۆژەی تەمەن).

- دایکە عائیشە پڕۆژەی تەمەنی گەیاندنی ئەو زانستەبوو کە لە رسول الله ﷺ فێری ببوو و خەونەکەی هاتەدی کە بووە یەکێک لە زاناترینی ئوممەت لەمێژوودا.
- ئەبو هورێڕە پڕۆژەی تەمەنی گەیاندنی فەرموودەکانی رسول الله بوو ﷺ.
- خالیدی کوڕی وەلید پڕۆژەی تەمەنی جیهاد بوو بۆ سەرخستنی دین.
- ئیمامی بوخاری پڕۆژەی تەمەنی پاراستنی فەرموودە صەحیحەکان بوو بەجۆرێک پڕۆژەی تەمەنەکەی ئەوەندە گەورەبوو، یەحیای کوڕی جەعفەر دەڵێ: ئەگەر بمتوانیانە لەتەمەنی خۆم بخستبایە سەر تەمەنی بوخاری ئەوە دەمکرد، چونکە مردنی من مردنی یەک کەسە، بەڵام مردنی ئەو واتە ڕۆیشتنی زانست(ئەوەندە پڕۆژەکەی گەورەبوو بەشایەنی زانیوە تەمەنی خۆی پێبدا تا کاتی زیاتری هەبێت بۆ ئەو پڕۆژەیەی).

(سەیرترین نمونەی پڕۆژەی تەمەن دایکی ئیمامی ئەحمەدە بەجۆرێک هەموو ژیانی لەپێناو ئەودا تەرخان کرد، پێش نوێژی بەیانی زوو هەڵدەستا و ئەحمەدی هەڵدەستاند، ئاوی بۆ گەرمدەکرد و دەیشوشت، جلی لەبەردەکرد و دەیبردە مزگەوت، پاشان دەیبردە دەرسەکانی و نەیدەهێشت کاربکا و تەنها خەمی پێگەیاندنیبوو بەخەونی ئەوەی ببێتە کەسێک هەموو ئوممەت سوودی لێببینێت، جا ئەو پڕۆژەی تەمەنە و خەونە گەورەیە گەنجێکی لێ بەرهەمهات کە هۆکاربوو بۆ پاراستنی عەقیدەی دروست و دووربوونی خەڵکی لەعەقیدەی موعتەزیلە، خۆ ئەگەر ئەو تەسلیم بووایە هەموو ئوممەت تەسلیم دەبوون و کەسێکی عەقیدە دروست نەدەمایەوە و دەفەوتا، جا ئەو پاداشتە هەمووی بۆ کێ دەچێ؟ پاداشتی هەموو ئوممەت بۆ دایکێکی خاوەن خەون و خاوەن پڕۆژەی تەمەن دەچێت کە دایکی ئیمامی ئەحمەدە).

(تۆش پڕۆژەی تەمەنت دابنێ و جێ پەنجەیەک جێ بهێڵە پێش ئەوەی بڕۆی، یا أیها المدثر - قم فأنذر).

تێبینی: بەشەکانی ناو کەوانە زیادکراوە.
بەجۆرێک خۆت بۆ 40 ساڵی ئامادەبکە وەک ئەوەی ئوممەتێک چاوەڕێتە بیانگۆڕی و کاریگەریت هەبێت لەسەریان.

پێغەمبەر ﷺ لەتەمەنی 40 ساڵی وەحی بۆ دابەزی و پەیامەکەی دەستی پێکرد.

خوای گەورە لەسوڕەتی ئەحقاف گرینگی بەهەمان تەمەن داوە چونکە کاتی تەواو پێگەیشتنی کەسی موصلحەو ئیتر سوپاسی خودا دەکات لەسەر تێپەڕبوونی ئەوەندە تەمەنەی ڕۆیشتووە
(حَتَّىٰۤ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرۡبَعِینَ سَنَةࣰ قَالَ رَبِّ أَوۡزِعۡنِیۤ أَنۡ أَشۡكُرَ نِعۡمَتَكَ ٱلَّتِیۤ أَنۡعَمۡتَ عَلَیَّ وَعَلَىٰ وَ ٰ⁠لِدَیَّ وَأَنۡ أَعۡمَلَ صَـٰلِحࣰا تَرۡضَىٰهُ).
دوعادەکات کە بتوانێ کاری چاکەبکات لەوەندە تەمەنەی ماویەتی، چونکە ئیدی ئیسراحەتی تەنها بۆخۆت لە ژیان کۆتایی پێهات، لە 40 ساڵی بوو (ئەی ئەوەی خۆت پێچاوەتەوە - هەستە خەڵکی ئاگاداربکەوە) دابەزی.
لە 40 ساڵی بوو (ئەی ئەوەی خۆت داپۆشیوە، هەستە لەشەواندا تەنها کەمێکی نەبێت) دابەزی.
ئیدی کاتی ئەوە هاتووە لە ئەشکەوتی حراء و چیای نور و تەنهابوون بێیە خوارەوە و دەست بەگەیاندنی پەیامەکە بکەی.

ئیدی ئێستا کاتی هاتووە ئەوەی لە پێش 40 ساڵی کۆت کردەوە، ئێستا بیکەیە بەرهەم و زۆرترین کاریگەریت هەبێت و زۆرتر خۆت ماندوو بکەیت.
چونکە (إِنَّا سَنُلۡقِی عَلَیۡكَ قَوۡلࣰا ثَقِیلًا) ئێمە قورئانێکی قورس و گران و سەنگینت پێ ڕادەگەیەنین.
ئەو قورئانەی پێویستی بە ئیسراحەتی کەمە، دەبێت کەم بخەوی و کەم خۆت بپێچیەوە لەژێر جێگاکەت...

خۆ ئەگەر تۆ خۆت بەو کەسە نەزانی کە بتوانی گۆڕانکاری بکەی، ئەی کێ 8 ملیار خەڵکی سەر زەوی چاک بکات، کە تێیاندا ڕێژەیەکی کەم موسڵمانە، لەوانیش ڕێژەیەکی کەم بەتەوحیدەوە دەژین، لەوانیش ڕێژەیەکی کەم بەتەواوی لەدینەکەیان شارەزان و دەزانن زانستە شەرعیەکان چیە و بەتێگەیشتنەوە لەخزمەت قورئان و فەرموودەکانن؟
کاتێک دیمەنی ڤیدیۆیەکەی م.عیماد گوانیم دیت لەپانێڵەکەی پێشانگای کتێب، کاتێک ئافرەتە سفورەکە پێی گووت: مامۆستا بۆچی تەماشام ناکەی کاتێک قسە دەکەم؟
لام شتێکی ئاسایی بوو.
چونکە ئەوە ئافرەتێکی لەوانێیە فیمینیست یان نوێژنەکەر بێت و لەسیستەم و مەنهەجی ئەو شتێکی ئاساییە.

بەڵام کارەساتێکی تری بیرهێنامەوە کاتێک سیمینارێکم پێشکەشکرد لەشوێنێک کە تەنها کەسانی دیندار و زانستخوازی تێدابوو، لەفۆڕمی هەڵسەنگاندن یەکێک لە ڕەگەزی بەرامبەر بۆمی نوسیبوو:
لەسیمینارەکەت سەیری ئێمەت نەدەکرد و تەنها سەیری یەک لات دەکرد کە لای کوڕان بوو، لەوتاردان دەبێت چاوت بەیەکسانی دابەش بکەی!!!
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
- بۆچی (حم، لا ینصرون کۆدی موسڵمانانە).
- ئەو سوڕەتانەی بە (حم) دەستپێدەکەن بۆچی هەموویان بەدوای یەکدا هاتوون؟
- بۆچی هەموویان مەککین؟
- بۆچی هەموویان بەباسی قورئان دەستپێدەکەن؟
- بۆچی لەدوایان سوڕەتی محمد و الفتح هاتووە؟
- پەیوەندی کۆتا ئایەتی (حم)ەکان لە سوڕەتی ئەحقاف چیە بە سوڕەتەکانی دوای خۆی؟
- ئەم کۆدە چۆن جیهان ڕزگاردەکات؟
- ئەو 10 فلتەرەی ئوممەت هەڵدەستێنێتەوە چین؟

تەواوی سیمینارەکە لەو لینکەیە:
https://youtu.be/tIZm5t4xJTs?si=1RZsl3l8NlO17ggQ
پوختەی_الاجرومیة_بەشێوەی_هێلکاری_AB.pdf
14.4 MB
📢پوختەی مەتنی الآجرومیە لەزانستی نەحوی زمانی عەرەبی،
بەشێوەی هێلکاری و نمونەی ئایەتی قورئان لەگەڵ زۆربەی بابەتەکان و ئیعرابیان بۆ ئاستی سەرەتا
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
هەموو پێغەمبەران و پێغەمبەری ئیسلامیش ﷺ نەهاتن بە قەومەکەیان بڵێن:
ئەی قەومەکەمان ئێوە لەڕووی دونیاییەوە پاشکەوتوون و پێویستە لەڕووی پیشەسازی و کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیا و طوب و هەندەسە و کایەکانی تری ژیان بەرەو پێش بچن، چونکە ئەوانە تەنها ئامرازێکن بۆ ئامانجێکی گەورەتر، کە پێغەمبەران ئەوەبوو ڕۆڵیان ئامانج فێری خەڵکی بکەن. دیسانەوە ئامانجێکی دونیایی نا، بەڵکو ئامانجی هەرە گەورە، چونکە کەسێک ئامرازی لابێت بەبێ ئامانج یەکسانە بە سفڕ.

لەبارەی ئامانجی هەرەگەورەوە خودای پەروەردگار دەفەرمووێ:
(وَلَقَدۡ بَعَثۡنَا فِي كُلِّ أُمَّةٖ رَّسُولًا أَنِ ٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَٱجۡتَنِبُواْ ٱلطَّٰغُوتَ) سورة النحل - اية 36.

بەراستی ئێمە بۆ هەمو گەلێک پێغەمبەرێکمان ناردوە کە بەو گەلەی خۆیان بڵێن: (تەنها ﷲ بپەرستن و دوور بکەونەوە لە هەمو تاغوتەکان).

ئەوەیە ئامانجی هەرە گەورە، جا خۆ قەومی عاد لەپێشکەوتووترینی قەومان بوون لەسەردەمی خۆیان لەهەموو زانستە دونیاییەکان و شارستانیەت و تەکنەلۆژیا، بەڵام هەر لەناوبران، چونکە هەموو ئەوانەی هەیان بوو ئامرازبوو، ئامانجی هەرە گەورەشیان ڕەتکردەوە کە پێغەمبەر هود پێی گوتن ئەویش تەنها پەرستنی خودایە لەسەر ڕێڕەوی تاکە دین کە ئیسلامە...

= جا بەڕاستی بزانن سەرکەوتووترینی خەڵک ئەوانەن هەردووکیان بەیەکەوە کۆدەکەنەوە: (ئامانج + ئامراز).
بەڵام ئەگەر هەردووکی بەیەکەوە کۆ نەکرایەوە، خاوەن ئامانجێکی بێ ئامراز سەرکەوتووترە لە خاوەن ئامرازێکی بێ ئامانج بەڵکو ئامرازەکەی جارانی سفڕ دەبێت و هیچ سوودێکی نیە.


https://youtu.be/cTB1wr37dNo?si=bVld1pBRratsnGyt
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بەشێک لە نەهی لە مونکەر و ئەمر بە مەعروف(فەرمان بە چاکە و نەهی لە خراپە) قورسیەکی تێدایە لەسەر دڵی بەرامبەر ئەگەرچی بەحیکمەتەوەش پێی بڵێی و تەنها ئامانجیشت قازانجی کەسی بەرامبەر بێت، ئەگەری هەیە ڕقیشی بۆ دروست بێت بەرامبەرت...

بەڵام ئەوە دەبێتە عوزر تا نەهی له مونکەر نەکەی و ئەمر بە مەعروف نەکەی؟
- بیانووی ئەوەی بینەرەکانم توڕەدەبن دەبێتە عوزر؟
- بیانووی ئەوەی هەندێک چیدی گوێ لە نوسین و وتارەکانم ناگرن و بینەرەکانم کەمدەبنەوە دەبێتە عوزر؟
- بیانووی ئەوەی فڵان کەس چیدی لەگەڵم ناگەڕێ و پەیوەندی لەگەڵم کاڵ دەبێتەوە دەبێتە عوزر؟
ئەگەر لەسەر حەزی بینەر و خەڵکی بڕۆی نابێت زۆربەی دین ڕوونبکەیەوە، چونکە حەز و نەفسی مرۆڤ حەزی بە ڕەخنەگرتن نیە...

بەڵکو هەندێک جار ئەو قسانە وەهمێکە بۆخۆمان دروستمان کردووە، هەندێک لەخەڵکی مەمنونیشت دەبن و تا ماون سوپاس گوزارت دەبن کاتێک ئاگاداری دەکەیەوە لە هەڵەیەکی، چونکە گەڕاندتەوە لە شەڕێک و تووشی خێرێکت کرد، بەڵام ئەوە شەیتانە ئیشیەتی و دەڵێ:
(ئامۆژگاری مەکە کوڕە، دوایی لێت دەڕەنجێ، دوایی بینەرەکانت لەدەست دەدەی، دوای کەس شتەکانت ناخوێنێتەوە و دەڵێن کەسێکی توند و تەبیعەت وشکە...).

چیمان پێ حەق بێت بڵاوی دەکەینەوە،
ئەگەرچی هەندێک پێی قەڵس بن و لەگەڵ حەز و ئارەزوویان نەگونجێت و نوسین و قسەکە لەدژی ئەوان و بیروبۆچوون و فەلسەفە و ڕێباز و حیزب و گروپیان بێت،
تا پێمان بکرێت ڕەچاوی حیکمەت و جوان دەربڕینیش دەکەین.
+ نەقڵ و عەقڵ چیە؟کامیان لەپێشترن؟
+ بۆچی یەکێک له گەورەترین چەکەکانی ژێردەستی شەیتان تێکەڵکردنی ئەم بابەتەیە؟
+ ئیبن تەیمیە مەبەستی چیە کە دەڵێت هەرگیز عەقڵ و نەقڵ تێکگیرنابن گەر هەردووکیان دروست بن؟
+ شێخ طەریفی بۆچی دەڵێ بنچینەی دروستبوونی هەموو فیرقەکان پێشخستنی عەقڵە بەسەر نەقڵ؟
+ یەکەم هەنگاوی هەستانەوەی ئوممەت دروستکردنی کۆمەڵێک تاکی ڕاهێندراوە، یەکەم هەنگاویش بۆ ئەو کارە بریتیە لە یەکلایی کردنەوەی پرسی نەقڵ و عەقڵ! بەڵام چۆن؟
+ چەندین نمونە لەبەسەرهاتی پێغەمبەران و شوێنکەوتوانیان لە پێشخستنی نەقڵ یان عەقڵ.

لینکی سیمینار:
https://youtu.be/L-fZJHm8DZc?si=D7Y0ikPiqb2m3RtZ
لقی هەولێری ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولێک بەشێوەی ئۆنڵاین بۆ بەڕێز:
(سەردەم دەرباز)

بەڕوونکردنەوەی: (مەتنی ئەبی شوجاع)
لە زانستی فیقهی ئیمامی شافعی بۆ فێرخوازانی زانستە شەرعیەکان.

خولەکە دەستپێدەکات لەڕۆژی شەممە 1\6\2024 و ماوەی
شەش مانگ دەخایەنێت.
وانەکان لە کەناڵی تیلیگرام بەتۆمارکراوی دادەنرێت لەڕۆژانی شەممە و سێ شەممە کاتژمێر 09:00ی شەو.
لەکۆتاییدا سەنەدی مەتنەکە دەبەخشرێت بە دەرچووانی خولەکە.

بەشداریکردن بۆ هەمووانە و بۆ ناونوسین فۆڕمی بەشداریکردن پڕبکەوە:
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdiFvCC5UDd0plKkUaa_pRb4UwQlwr0iqfYnZv9gCnZAIzTmA/viewform?usp=sf_link

وانەکان لەم کەناڵە دادەنرێ:
https://www.tgoop.com/xula_onlaynakan
دەروونناسێکی بەناوبانگی ئافرەتی ڕووسی پەیامێک ئاراستەی پیاوانی ڕووسی دەکا لە ڤیدیۆیەکدا و دەڵێ:
من کاتێک ڕاوێژ لەگەڵ خێزانە موسڵمانەکان دەکەم، سەرنجی زۆر شتێکی سەیرم داوە!
ئایا دەزانن لای ئەوان ئاساییە ئافرەت کارنەکات؟ لای ئەوان ئافرەت لەماڵە و دایکە، پیاو دەبێت کاربکات و پارە پەیابکات نەک ئافرەت، ئافرەت وەک شاژنێکە لای ئەوان!


سەیری جۆری بیرکردنەوەی ئەوان بکە و سەیری جۆری بیرکردنەوەی ئافرەتانی لای خۆمان بکە!
ئەوان تازە دەگەنە ئەو بڕوایەی کە ئافرەت نابێت ئازاربدرێت بە کارکردن، لای خۆشمان تازە داوای ئازادی دەکەن و دەیانەوێ بچنە دەرەوە.
(ڕۆژئاوا هەردەم لەکۆتاییدا دەگەنە ئەو ڕێگایەی کە ئێمە لەسەرەتادا دەستمان پێکرد).
ئەوان تازە دەزانن ئافرەتان ڕۆڵی خۆیان لەدەستداوە و پێویستە وەک موسڵمانان بکەن، ئێمەش تازە دەمانەوێ وەک ڕۆژئاوا بکەین و ئەو ڕێگایە لەدەستبدەین کە ئەوان وا هەوڵی بۆدەدەن لەکۆتایی!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
پێشبڕکێمان هەیە لەهەموو شێوازەکانی خزمەتکردنی قورئان کە هەر هەمویان کاری چاکن:
- جارێک یەکێک دەنگخۆشترین کەس دەردەچێت و گەورەترین خەڵاتی بۆ دادەنرێ.
- جارێک یەکێک باشترین خوێنەر بەتەجویدەوە دەردەچێت و گەورەترین خەڵاتی بۆ دادەنرێ.
- جارێک یەکێک حافزترین کەس دەردەچێت و گەورەترین خەڵاتی بۆ دادەنرێ.
- هەمانە ژمارەی ئایەت و دیوی پەڕەکەش دەزانێت...

= بەڵام تەنها یەک پێشبڕکێی تەدەبور و تێڕامانی قورئان و قۆناغی پێش ئەویش کە تەفسیرە پێم بڵێن لەکاتێک ئەوە ئامانجی قورئانە...
= تەنها ناوی یەک ڕێکخراو و سەنتەرم پێبڵێ کاری تەفسیر و تەدەبور بێت بە دیاریکراوی...

بەهەموو شێوازەکان خەریکی قورئانین تەنها ئەو شێوازە نەبێت کە بۆی دابەزیوە و ئامانجیەتی کە تەدەبورە.
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
زنجیرەی پڕۆژەی تەمەن:

تەنها ئەوانەی نمرەی بەرزی بەهەشتیان دەوێ پڕۆژەی تەمەنیان هەیە، نەک ئەوانەی تەنها دەیانەوێ نەچنە جەهەننەم و ناجح بن.
ئەو 70٫000کەسەی بەبێ حیساب دەچنە بەهەشت!
خودی پێغەمبەر ﷺ پڕۆژەی تەمەنی هەبووە و پڕۆژەی بۆ هاوەڵانی داناوە.
سێگۆشەی هاتنەدەرەوە لە comfort zone(إقرأ-قم اللیل الا قلیلا-قم فأنذر).
سێگۆشەی پەیوەندیەکان 4خ(خودا-خود-خێزان-خەڵک).
- پڕۆژەی تەمەن هۆکارێکە بۆ هەستانەوەی ئوممەت.
سێکوچکەی بێ ژنەکان: ئەوانەی مەجالی ژن هێنان و نان خواردنیان نەبوو‌ لەپێناو پڕۆژەی تەمەنەکەیان.
ئەو دایکەی بەهۆی پڕۆژەی تەمەنەکەی خێری هەموو ئوممەتی بۆ دەچێت کێیە؟
ئەو ئافرەتە کێیە کە پڕۆژەی تەمەنەکەی ئەوەندە گەورەیە  ئیمامی ذەهەبی لەبارەیەوە دەڵێ: لەئافرەتانی ئوممەت و تەواوی جیهان گەڕام نەمدیتەوە لەو زاناتر؟
ئەو A4و وەرەقەیەی دەبێت هەموو کەسێک(ئامانج گەورەکان) هەیبێت و بینوسێت بەشێوەی هێلکاری.


زنجیرەی پڕۆژەی تەمەن
(3 حەلقە - 3 سەعات)🕓
(تۆ بۆ کڕینی سەیارە و خانوێک جاروەیە مانگێک و 30 ڕۆژ دەگەڕێی تا دانەیەکی گونجاو دەدۆزیەوە هەرچەندە بابەتێکی دونیاییە و مەرج نیە هەموو تەمەنت لەگەڵت بێت، بۆیە لات ئاسایی بێت 3 سەعات گوێگری لەپڕۆژەی تەمەن کە هەموو تەمەنت و دونیا و قیامەتتی پێوەی پەیوەستە).
📌لینکی پلەیلیست کە هەرسێ وانەکەی تێدایە:
https://youtube.com/playlist?list=PLpkIdQrWeU466sHJzD5jHnVQzczgL67fz&si=tHGTXBURnxTqLNoF
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
لینکی کەناڵ:
https://www.tgoop.com/prozhay_taman

(فۆڕمی ناونوسینیش لەناو کەناڵ داندراوە)
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
تەمەنی (20)ەکان!
2024/05/29 07:56:29
Back to Top
HTML Embed Code:


Fatal error: Uncaught Error: Call to undefined function pop() in /var/www/tgoop/chat.php:243 Stack trace: #0 /var/www/tgoop/route.php(43): include_once() #1 {main} thrown in /var/www/tgoop/chat.php on line 243