ڪابووسـﹳ'ھ
"قومارچی" -📚
یانی من هەر ئەمەوێ لەمە دورکەومەوە، بەڵام ئەڵێی ئەم کابرایە لە گۆڕەکەیا ئیسراحەت ناکا گەر بۆلای خۆی ڕامنەکێشێ و نوقمی دونیاکەی خۆیم نەکات.
دۆستۆی مەزن، من لاڵ بووم و ئەو بەجێی من ئەدوێ...

لەم ڕۆژە پیسانەدا، جوانترین و ڕاستترین هەستم هەبوو، بۆ ناپیاوترین و نەخۆشترین مرۆڤ..
Amir Tataloo - Man bahat Ghahram ( امیر تتلو - من باهات قهرم )
Amir Tataloo
ببین اینا چیان که بینشون، این منِ تیکه پاره، آدمترینم..
📚 ..
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بینیم کە لە قوڕاوێکدا نوقم ئەکرام لە کاتێکدا مردبووم،
وامزانی تەنیا خەونێکە،
بەڵام کاتێک بە خەبەر هاتمەوە بینیم نوقمم،
جیاوازیەکە ئەوە بوو بە زیندووی نوقمی دڵتەنگی کرابوم..

هەستێکی سەیرم هەیە، ئەڵێی لە شەوێکی بێ پایاندا ون بووم؛ ماعیدەم ئازاری هەیە، بەڵام ئازارە ڕاستەقینەکە لە مێشکمدایە.
مێشکم هەموو شتێکی بێ بەها کردوە، هەموو ڕێگاکانی ژیانمی قفڵ کردوە.هیچ یارمەتیم نادات تا تێبگەم ئەم دونیایە چی لێم ئەوێت.
هەرکاتێک ئەمەوێت قسە بکەم یان شتێک بنوسم، هەست ئەکەم ئەم ئازارە ڕێگە نادات دوو وشە بەیەکەوە بلکێنم.
کاتێک یەکێک قسەم بۆ ئەکات، ناتوانم تێبگەم چی ئەڵێت، بە تەواوی گوێم لە تاقە وشەیەکیشی نابێت، مێشکم هەموو شتێک ڕەت ئەکاتەوە، و بەهۆی ئەو کاردانەوەیشی لە ڕوخسارمدا دەردەکەوێ دڵنیام کەسی بەرامبەریش ئاگاداری ئەوەیە کە بێ هودە قسە ئەکات، هیچ شتێک بە من ناگات.
ئەو ساتانە ڕێک هاوشێوەی مردویەکی زیندووم، وەک بڵێی لە تاریکی گۆڕدا گیرم خواردوە، چاوەکانم هیچ شتێک نابینن، جەستەم توانای هیچی نییە،بەدبەختیە گەورەکە ئەوەیە، تەنانەت خەویش لە خۆیم ناگرێت.
مردوویەکم کە کەمێک هەناسەی درۆینە و بێ هودە لە سینەیا ماوە، لەناو خۆمدا تەواو بێ هەست ئەبم و لە دەردی جەستەم تێناگەم و نازانم دڵم چ نەفرەتیەکە و مێشکم چ مەرگیەتی. سەرم ئەسوڕێت و ناتوانم لە هیچ شتێک تێبگەم.
تەنیا خاڵی باش کە لە خۆمدا شکی ئەبەم ئەوەیە، لە ڕوخسارمدا باش و دڵخۆش دەرئەکەوم.
نازانم لەوانەیە ئەوەشیان هەر جۆرێک بێ لە بێ هەست بون.

هەمیشە کەسێکی مەغروور و خۆپەسند بووم! یان هەموو شتێکم ویستوە، یان هیچ شتێک.
هەر لەبەر ئەم عادەتە سەبارەت بە شادمانیش، بە نیوە و نیوەچڵ قاییل نەبووم، هەموو شادمانیم بێ هیچ کەم و کەسرێک ویستووە.

هەمیشە کەسێکی مەغروور و خۆپەسند بووم! یان هەموو شتێکم ویستوە، یان هیچ شتێک. هەر لەبەر ئەم عادەتە سەبارەت بە شادمانیش، بە نیوە و نیوەچڵ قاییل نەبووم، هەموو شادمانیم بێ هیچ کەم و کەسرێک ویستووە.
ڕەنگە هەر لەبەر ئەمەش بێ زۆر شت لە ژیانمدا نامێنێتەوە، ئەمە مرۆڤەکانیش ئەگرێتەوە. من توانای دابەشکردنی شتەکانم نیە لەگەڵ کەسێکی تر، شتێک کە لە ژیانی من بە ناوی منەوە بێ، گەر چاوی کەسێکی تری لەسەر بێ، یان چاوەکە دەرەهێنم، یان ناوی خۆم لەسەر شتەکە لائەبەم. هەڵبەتە زۆر جار یەکەم حاڵەت ڕوئەدات، بەڵام وەختێک (شتەکە) مەیلێکی بۆ ئەو چاوە هەبێ کە لەسەریەتی، بێگومان حاڵەتی دوەم پەسەندترە لام.
دڵتەنگیەکی تەواوم لا ئاسانترە وەک لە دڵخۆشیەکی نیوە کە نیوەکەی تری گومان بێت.
باشە ئێستا ئەو شتانەی کە هەمە ڕەنگە کەم بن، بەڵام لانیکەم بە تەنیا هی خۆمن.

لەوانەیە بەڕاستی من خراپ بم..
لەوانەیە هەموو ئەمانە هەقم بێت، لەوانەیە لە شوێنێک هەڵەم کردبێ، لەوانەشە من ئەو مرۆڤە نەبم کە خۆم بیرم لێ ئەکردەوە.
هەنێ جار بە خۆم ئەڵێم لەوانەیە ئەم برینانە، هەموو ئەم تەنیا بونە ئەنجامی کارەکانی خۆمە.
لەوانەیە لە شوێنێک کەموکوڕیم هەبوبێ، لەوانەیە قسەیەکی هەڵەم کردبێ، لەوانەیە من ئەو کەسە بم کە ئەبێت بگۆڕێت.
ئەم بیرکردنەوانە وەک شەپۆل دێن، خۆیان ئەکێشن بە دیوارەکانی مێشکمدا و ئەگەڕێنەوە، دوبارە هەمان شت ڕوئەداتەوە، دوبارە، دوبارە..
لە شوێنێکی نێوان گومان و حەقیقەت گیرم خواردوە؛ نازانم بەڕاستی کێ تاوانبارە.
تەنیا ئەزانم ئەم دەنگەی ناو سەرم بەردەوام ئەڵێت: "لەوانەیە تاوانی تۆ بێت.. لەوانیە بەڕاستی تۆ کەسە خراپەکە بیت"