Forwarded from عەطا شێخ عەلی:: عەطایی
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤69👍11🔥9🫡3😢2
یری الجبناء ان العجز عقل!
ترسنۆکەکان وا ئەزانن، بێدەسەڵاتی عەقڵە!
تلک خطیئة الطبع اللئیم!
بەڕاستی ئەمە، سەرلێشێواوی تەبعێکی قۆڕە!
ترسنۆکەکان وا ئەزانن، بێدەسەڵاتی عەقڵە!
تلک خطیئة الطبع اللئیم!
بەڕاستی ئەمە، سەرلێشێواوی تەبعێکی قۆڕە!
❤67🔥6👍1🫡1
Forwarded from ئەدەبی دین و دونیا
"کاتێک ئەچیتە زانکۆ گەر ئینتەرنێت بەکاربێنیت بۆ فێربوون لە بوارەکەی خۆت ئەوە تۆ یاریەکە(3_0) دەست پێ ئەکەیت لەگەڵ هاوپۆلەکانت(بەردەوام سێ هەنگاو لەپێش ئەوانیت)
تۆ لە یوتیوب +1000 دەرسی کوالێتیت لەبەردەستە لەبوارەکەت و خۆت فێردەکەیت، بەڵام هاوپۆلەکانت لەیوتیوب سەیری ڤیدۆ و ڕیڵی بێ سوود ئەکەن:
_شێوازی خواردن دان بە زەڕافە
_شۆۆک فڵان هونەرمەند لەبەرنامەکە توڕە بوو
_فڵان خان تەقاندیەوە(ئەچیتە سەر ڤیدیۆکە باسی بەرواری نوێترین گۆڕانی خۆی ئەکات)
پیاوە مووزەردەکان پەندێکیان هەیە ئەڵێت[don't shoot yourself in the foot]= فیشەک مەنێ بەقاچی خۆتەوە...!!!!
ئێ تۆ سیلاحەکەت پێیە(ئینتەرنێت) بەڵام کەسەیری هەواڵ و ماجەرەیاتی پێ ئەکەیت تۆ تەقە لە قاچی خۆت ئەکەیت، ئیتر ناتوانی بڕۆیت
تەقە لەقاچی خۆت مەکە..."

🔥80❤69👍11🫡8
پارێزگاری لێ بکە....
پارێزگاری لە هەستی خۆش بکە، بمێنەوە لەگەڵی، سوپاسی بکە، سوپاسی خوا بکە، هۆکارەکەی بزانە، قەدری بزانە...
ئای چەند ئێمە بەپەلەین بۆ شەق هەڵدان لە هەستە تایبەتەکان و کاتە جوانەکان، چونکە خەیاڵ و خەمێکی نەبوو و نەهاتوی داهاتوو ئەهێنینە ئێستا و خۆمان بێ جەو و ناشکورانە ئەکەین، واشئەزانین زۆر ژیر و زیرەکین...!
تەمەنمان ڕۆشت لە خەیاڵ و خەمی داهاتوو، پایز و زستان و هاوین و بەهار، شەو و عەسر و بەرەبەیان و نوێژ و کەسەکان، هەموویمان کردە قوربانی ژیانێکی تری نەبوو و نەهات..!
چەند دیمەن، چەند سەدا و دەنگ، چەند ئارامش هەیە، پاڵێکی پێوە ئەنێین و خێرا لایئەبەین لە زەین و دڵمان، ئەچینە بەدەم ڕیڵ و ستۆری و پۆست و خەم و داهاتوو و ڕابردووی بێ ڕوح و ناخۆش..!
کە نوێژ ئەکەیت، کەمێک لە سوجدە بمێنەوە، سوپاسی خوای سوجدەکەت بکە کە سوجدە دەبەیت، سوپاسی خوای نوێژ بکە کە نوێژ دەکەیت... ئاای چەند کەس مەحرومن لە چێژی سوجدە و نوێژ..!
بمێنەوە، هەستەکان بپارێزە، قەدری نیعمەت و ئارامی و ساتەکان بزانە تێکی مەدە، ئەوانە گەوهرەکانمانن!
بیرکردنەوەی زیادە، ژیانت دەبات، بەختەوەریت دەبات، بزە و پێکەنینت دەبات... نەرمبە لەگەڵ خۆت🌷🪷

❤75😢13👍9🔥5🫡3
هەندێکجار زۆرمان پێویستە شکست، دابڕان، دواکەوتن، نەکردن،،، درووست بکەین و بکەین!
خۆی شتێکی زۆر سروشتی و حەتمییە کە من و تۆ دەست بە هەرشتێک بکەین لێی ساردببینەوە، یان دوای بخەین یان کەمێک شکست بێنین تیایدا... بەس کێشەکە ئەوەیە ئەمانە دەبنە سوپرایز بۆمان و گرفتمان بۆ درووستەکەن!
ئەی حەل؟
حەلەکە لەوێوەیە کە ئێمە ئەو شتانەی سەرەوە کە وتمان، نەبنە سوپرایز بۆمان، بەڵکو دروستی بکەین!
چۆن یەعنی؟
یەعنی ئەوەی کە من ئەزانم تاقەتم نییە یەک هەفتە بەردەوام قورئان لەبەر بکەم و کتێب بخوێنمەوە و وەرزشیش بکەم (مەعریفە بە خۆ)
کەواتە تەصەوری ئەوە ئەکەم و ئەمەش ڕوو ئەدات، ئێ کەوایە خۆم وا ئەکەم ڕۆژێک و دووان نەچم و نەیکەم ئەو کارەی پێویستەکات بیکەم
بەمەش ئەبێتە هەنگاوێکی باشی عەمەلی کە هەندێک جار خۆم ئەو سیناریۆیە دروست بکەم کە خۆی هەر ڕووئەدات، بەمەش خۆم باشتر ئیدارەی ئەدەم و بەردەوامی پێ ئەدەم!
تەکنیکی چارەسەری ساردبوونەوە👇🏻👇🏻
https://www.tgoop.com/Ataee10/2039
#مێشک_عەطایی

Telegram
عەطا شێخ عەلی:: عەطایی
🧠🔥 #مێشک_عەطایی ٢٤
تەکنیکی چارەسەری ساردبوونەوە!
یەکەم: هەوڵبدە قبووڵی بکەیت تووشی ساردبوونەوە و بێزاری ببیت لە هەر بابەت و ئیش و پرۆژەیەک لەم ژیانە!
هەندێک جار دەگەیتە ترۆپک لە نائومێدی و بێزاری، بەڵام ئەمە سروشتییە و هەرئەبێ ببێت.
دووەم: بابەتی ساردبوونەوە…

❤40🔥27👍7🫡5
🧠✅ گەنینی مێشک و ژەهراوی بوونی زانیاری!
🧠 دوو بابەتی گرنگ بۆ ئەم سەردەمە کە لە ناو کورددا زۆر بە کەمی باسی لێوە کراوە
https://youtu.be/43QmcNjf2Lk?si=P648KJ_6h9m095Kx
https://youtu.be/xaU206yVriI?si=g2C0CpD424dlOD0w
🧠 دوو بابەتی گرنگ بۆ ئەم سەردەمە کە لە ناو کورددا زۆر بە کەمی باسی لێوە کراوە
https://youtu.be/43QmcNjf2Lk?si=P648KJ_6h9m095Kx
https://youtu.be/xaU206yVriI?si=g2C0CpD424dlOD0w
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
YouTube
گەنینی مێشک چییە لەسەردەمی سۆشیاڵ میدیا؟
بۆ بەشداریكردن لە كۆرس و پڕۆگرامەكانی ئاوات ئەكادیمی فەرموون نامە بۆ یەكێك لە ئەكاونتەكانمان بنێرن👇🏻
ئێمە لە فەیسبوك:
https://www.facebook.com/Awat.Academy?mibextid=ZbWKwL
ئێمە لە ئینستاگرام:
https://www.instagram.com/awatacademy?igsh=Z3RqZzE3ZmhzZmxi
ئێمە…

❤41👍4🔥1🫡1
Forwarded from Baha Product :: بەرهەمەکانی بەها
هەرکەسێک لە ئێوەی خۆشەویست بەرهەمتان کڕیوە لای ئێمە
تەنها ئەم زانیارییانە بنێرن ناوتان دەچێتە تیروپشکەوە
١-ناوی سیانی بەڕێزت💯
٢-چەند بەرهەمتان کڕیوە تا ئێستا لای ئێمە؟
چی بوون بەرهەمەکان؟
٣- ناوی شوێن یان شار بنووسە💯
💯✅تاوەکو ١٠-١٠ ناوەکان کۆدەکەینەوە💯✅
بۆ نووسینی ناوەکانتان🔻🔻🔻
https://www.tgoop.com/BBH_baha
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Telegram
Baha Product :: بەرهەمەکانی بەها
🌱ئێمە "بەها" دەبەخشین بەژیانت! 🥇یەکەمین براندی کوردی،تایبەت بە خۆراک و بەرهەمی بەهێزکردنی مێشک🧠
❤31👍4🫡3
لەخزمەتی ئەم پیاوە جوان و گەورە چەند وانەیەکی تەفسیرمان خوێند... بەجدی مانا و بینینێکی وەهای قورئانی دەنەخشاند، من زۆر دڵ و عەقڵم تێراو دەبوو!
دوێنێ لە پێشانگای کتێب بووم
ئەمشەو پاش هەستانەوە لە سەرەخەو شکاندنێک، چوومەوە خزمەت ئەو کتێبە جوانانە،،
سەعات ٢ شەویش بەدەم چایەکی گیاییەوە تەماشای ئەم وشە جوانانەی پڕ لە مەعنەویاتم ئەگرت، قووڵ و پڕ لە مەعانی بووم...، دواتریش لەگەڵ کەسێکی زۆۆر دڵنەوا و پڕ لە زانستی دەروون و فەلسەفی و ئیمانی قسەم کرد تا درەنگانێکی زۆر...هیوادارم چێژی لێ ببینن❤️🔥
🥲ببوورن، باسی کەموکوڕی و گرفت و نوقسانییەکانم نەکرد، هەر دیوە جوان و ڕاقییەکانم پیشاندان... ببوورن، ناچارم، ئێمە ناچارین هەر لایەنە ڕاقییەکان پیشان بدەین تاوەکو زۆر گەورە و نایاب و دەگمەن دەربکەوین، تاوەکو ئێوە وا بزانن ئێمە زۆر نزیکین لە خۆمان و خوا و ئارامی، بەڵام ڕەنگە وا نەبێ و خاڵێکی تر زیادبووبێ بۆ دنیای پڕ لە ڕووکەش و بێ ڕۆح و خەڵەتێنەر!😔 ببوورن دووبارە!
فەرموون بۆ پۆدکاستەکە....
https://youtu.be/7EOl_Vyw0zc?si=oMHV_7YFGcXAV7g1
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤70👍8🔥7😢2🫡1
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
YouTube
٣ڕێگا بۆ خوێندن و بەهێزبوونی یادگە
لە تلیگرام بابەتی زیاتر ببینە لەگەڵم
https://www.tgoop.com/Ataee10
https://www.tgoop.com/Ataee10
❤49🫡7👍4
زانینی من بە هەندێک لایەنی خودی خۆم، بۆ بیانوو دان بە کارە ناباشەکانم نییە، بەڵکو بۆ ئەوەیە چیدی هێندە نەسوتێم لە حەسرەتی خراپە و لە دەستچووەکانم، لە پێشنەکەوتنەکانم..
چونکە هەندێک سووچی ژیان، ئێمە پەی پێ نابەین و خودی بەربەستەکەش کە وەک سێبەرە، بەربەستی حەقیقی بوو!
چەند ناسکە، وە بەهێزە زانینی ئەو پۆینتانە، وە لە جیاتی سوتان بەو داخەوە، ببێتەوە بە هێزێکی جوانتر و گەورەتر..
بگەڕێ، دەدۆزیتەوە. بدە لە دەرگا، بۆت دەکرێتەوە.

❤71🔥12🫡8👍7
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
YouTube
بۆچی شت لەبەردەکەم, لەبیرم دەچێتەوە؟
Enjoy the videos and music you love, upload original content, and share it all with friends, family, and the world on YouTube.
❤42👍12🔥1🫡1
کاتێک 🧠یادگەت بەهێز نییە مانای ئەوە نییە هەر وا دەمێنیتەوە!
زۆربەی داهێنەر و زاناکان گرفتێکی گەورەیان هەست پێ کردووە لە خۆیاندا، بۆ چاککردنیشی زۆر تێکۆشاون، ئەوەیانزانیوە بووە بە هۆکارێک کە گۆڕانێکی باش لە خۆیان و خەڵکانێکیش بکەن..!
✅ وردبویتەوە لە قسەکەم؟
١-گرفتەکە لە خۆیان بوو
٢-وە بینیویانە واتە درکیان پێ کردووە
٣- خۆیان پێ تەواو و گەورە نەبووە لە بەرامبەر ئەوە
٤- خۆیان مەشغوڵ کردووەبە وەڵامی ئەو بابەت و گرفتەوە
کەواتە ئەو شتەی زۆرجار خەمە و گرفتێکی گەورەیە بۆت، گەنجینەیەکیشە بۆت!
من لە ژیانم گرفتم لە چەند شتێک زۆر زۆر بوو، تا ڕادەی تاڵکردن و خەم و ئازاری سەختی شەوان و ڕۆژانم.... کەچی ڕۆژانێک هاتن سەیرم کرد ئەو گرفتانە بوون بە هۆی زۆر دەرفەت و خۆشی و دەرگای باشی ژیان..!
بۆ هەموومان خوا دەرفەت و توانا و بەهرەی باشی داناوە❤️🔥🧠🔥
لە سەختیدا چێژ هەیە، لە چێژیشدا سەختی!
بگەڕێ، دەدۆزیتەوە. بدە لە دەرگا، بۆت دەکرێتەوە!
✅👇🏻
https://www.tgoop.com/Ataee10/1767

❤78🔥11👍8🫡2
أستغفراللەَ وأتوب الیك
خوا بمپۆشە و لێم خۆشبە ئەگەڕێمەوە بۆ لات

❤116😢17🔥4👍2🫡2
یاسایەکی سەرکردایەتی..
«تەنیا هیوا بدە شوێنکەوتووانت، ئومێد بدە خەڵکی و تەواو...»
لە ڕاستیدا مرۆڤی سەرکردە نابێ وەهم بەخش بێت، درۆ پەخش بێت، عەقڵ فرۆش بێت...!
پڕی بازاڕ و باخەڵ و کتێب و پەیجمانە لە قسە، لە وتار گوتار هوتاف.. بەڵام چی گۆڕی لە ژیانمان؟!
من زۆرجار لەگەڵ هاوفکر و دۆستانم قسە ئەکەم ئەڵێم: بێ ئومێدکردنی مرۆڤ گەورەترین تاوانە، ولێخۆشبوونی زەحمەتە!
دەی هیوا و ئومێدی زۆریش، وەکو بێ ئومێدکردنە!
بەقەد چیایەک هیوا ببەخشەوە، خەڵک بەقەد ئەوە دۆپامینی ئەڕژێت، بەڵام کە وەکو ئەوە نەبوو، بەقەد چیایەک بێ هیوا و تاریکت کردن!!
خۆ کوڕ چۆن کچ فریو ئەدات؟ بە درۆ و دەلەسە و هیوای ساختە... بەخوا جیا لەوە هیچیتر نییە!
هیوا ساختەکان فریومان دەدەن و بێ ئومێدمان دەکەن...

❤57👍9😢4🫡4🔥2
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
خوایە تۆ لێمان خۆشبە و بمانپۆشە، کەسانێکم ناسی لە شتە ورد و زۆر ڕووکەشییەکان مناقەشەیان ئەکرد و زۆر پابەند دیاربوون، کەچی نوێژەکانیان، ڕەوشتی مامەڵەیان، چاوەکانیان لە نهێنی و، ئەمانەت و... زۆری تر لە ژیان و ئیمانیان لە گوناهە گەورەکان بوو، لە کارە بێزراوەکان بوو!
ژیان و ئیمان و تایبەتیاتی مرۆڤ، شتێکە و ئەوەشی پیشانیبدەدا و بانگەشەی بۆ دەکات شتێکی ترە!
لە هەمووکاتێک خوایە دەبێت مرۆڤ بیکات بە سەنتەر، بیکات بە مەعبود، بیکات بە مەعشوق و مەحبوبی خۆی...
وە بەڕاستی هەموومان تووشی گوناه و هەڵەی گەورەدەبین! هەڵە و گوناهانێک زۆر لێی پەشیمانین و حەزمان ئەکرد هەرگیز نەمانکردایە...
ئەوەی دڵخۆشکەرە، دەرگای تەوبە و گەڕانەوە بۆ لای خۆشەویستی حەقیقی و خالق و مەعبودمان کراوەیە، ئەوەشی دڵتەنگکەرە ئەوەیە، ڕاستە کراوەیە، بەڵام دڵ هەمیشە ناتوانێ و قورسە بۆ ئەوێ بڕوات!
خوایە تۆی تەبیبی دڵی زامداران، گوناهکارانی وەکو ئێمە، خۆشمان ئەوێی هەرچەندە یاخیش دەبین، بەڵام بیستومە کە تۆ یاخی و گوناهکارانت خۆشدەوێت گەر بگەڕێنەوە❤️🔥🥲
انا اتوب الیك
من دەگەڕێمەوە...

❤52😢8👍6🔥3🫡2
لەناو هەموو فیرقەکان دۆست و ئازیز و خۆشەویستم هەیە، زۆرم خۆشەوێن و ئەوانیش هەروا...
خیلافە توندەکان و تێگەشتنە جیاوازەکان نەمانی کردووەتە ئەوەی ئێسک و کەرامەتی یەکتر بشکێنین... هاوڕێم هەیە ئێستاش کە ئەبێتە مناقشەمان، جاری وا هەیە مۆبایل بەسەر یەک دائەخەینەوە بە توڕەییەوە، هەیانە بلۆکی ئەکەم یان لە لای یەک توڕەئەبین و هەڵەسین بێ خوا حافیزی و بە فول عاجزی، بەس دواتر هەم یەکتر ئەبینین و ئیش و گفتوگۆ دەست پێ ئەکەینەوە😄
من هاوڕێم هەیە پێم گومڕایەکی عەیارە ٢٤، هەیە کافرە بەلامەوە، بەس بەخوا برا زۆر لایەنی هەیە ئەمەنە مەرد و پیاوە بەیەکەوە دێین و ئەڕۆین و نانیش ئەخۆین و خۆشم ئەوێت...
ئەوان ڕوونن لەگەڵ من و منیش ڕوون لە فکر و خیلافی جیا
بەس کاکە ڕوونین و جیاین خۆ دوژمن و بکوژی یەکتر نین!
ئەکرێ ڕۆژێک بێ باشتر تێبگەین و باشتر بژین و باشتر ئەدای ئیمان و ئەخلاقی باڵای خۆمان بکەین..!
شافعی فەرمووی:
وإذا الصدیق أساء علیك بجهلە
فافصح لأجل الود لیس لأجلە
ئەگەر دۆستێ خراپ بوو لەگەڵت بە نەزانی، دڵفراوانبە لەگەڵی تۆ، نەک لەبەر خۆی، بەڵکو لەبەر دۆستایەتییەکە!
چونکە پاراستنی دۆستایەتی سیفاتی گەورەکانە لە عەقڵ و حیکمەتی باڵا!
کەس نەماوە شەڕی لەگەڵ بکەم🥹🤌
خیلافە توندەکان و تێگەشتنە جیاوازەکان نەمانی کردووەتە ئەوەی ئێسک و کەرامەتی یەکتر بشکێنین... هاوڕێم هەیە ئێستاش کە ئەبێتە مناقشەمان، جاری وا هەیە مۆبایل بەسەر یەک دائەخەینەوە بە توڕەییەوە، هەیانە بلۆکی ئەکەم یان لە لای یەک توڕەئەبین و هەڵەسین بێ خوا حافیزی و بە فول عاجزی، بەس دواتر هەم یەکتر ئەبینین و ئیش و گفتوگۆ دەست پێ ئەکەینەوە
من هاوڕێم هەیە پێم گومڕایەکی عەیارە ٢٤، هەیە کافرە بەلامەوە، بەس بەخوا برا زۆر لایەنی هەیە ئەمەنە مەرد و پیاوە بەیەکەوە دێین و ئەڕۆین و نانیش ئەخۆین و خۆشم ئەوێت...
ئەوان ڕوونن لەگەڵ من و منیش ڕوون لە فکر و خیلافی جیا
بەس کاکە ڕوونین و جیاین خۆ دوژمن و بکوژی یەکتر نین!
ئەکرێ ڕۆژێک بێ باشتر تێبگەین و باشتر بژین و باشتر ئەدای ئیمان و ئەخلاقی باڵای خۆمان بکەین..!
شافعی فەرمووی:
وإذا الصدیق أساء علیك بجهلە
فافصح لأجل الود لیس لأجلە
ئەگەر دۆستێ خراپ بوو لەگەڵت بە نەزانی، دڵفراوانبە لەگەڵی تۆ، نەک لەبەر خۆی، بەڵکو لەبەر دۆستایەتییەکە!
چونکە پاراستنی دۆستایەتی سیفاتی گەورەکانە لە عەقڵ و حیکمەتی باڵا!
کەس نەماوە شەڕی لەگەڵ بکەم🥹🤌
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
❤42😢11👍5🫡5🔥3
ئێستاش تێناگەم، هەرگیزیش ناتوانم تێبگەم، لەناو هەزارن کە دەڕۆن، بۆ هەندێک ئەوەندە دڵگیرن و جێیان لەناو دڵی ملیۆنان دەمێنێت؟!
جوانی و جوامێری و نەبەردی، لە دەم و چاویان دەبارێت...
تێناگەیەم، ئەو صالحە ئەمەندە جۆش و حەماسە و غیرەتی لێ دەڕژا، بۆچی ئەو لاشەی ئەوەندە سارد کەوتبوو؟!
نهێنی مردن چییە وا مرۆڤ ئیتر هیچی لەگەڵ ئێمە نامێنێ تەنیا ڕۆحییەتی نەبێ....؟!
ئاای خوایە😔
خوات لەگەڵ براکانم... بیرتان ئەکەم
هەست بە نامۆیی ئەکەم لەم جیهانە...

😢74❤10🫡1