Telegram Web
خوشکانی ئازیزم بەداخەوە بەهۆی فێڵی دوژماننمان و بۆسە هەمیشەییەکانی شەیطان ئافرەتانی ئەم سەردەمە تووشی لادانێکی زۆر زۆر بونەتەوە لە زۆربەی بوارەکاندا و بەتایبەتیش جل وپۆشاکەکانیان، حتی وای لێهاتووە کەمترین ئافرەت ئەبینیت کە ئەو جلبابە دروستەی لەبەردابێت کە ئافرەتانی پێشینمان پۆشیویانە،
هەرکاتیش خوشکان ئاگادارئەکرێنەوە لەو نادروستیانەی کە ئەیکەن لەژێر جل و پۆشاکەنایاندا یان پێیان ناخۆشە و قسەکەت وەرناگرن، یاخود ئەڵێن هەرچۆنێک بێت خۆمان داپۆشیوە لە سفوری باشترە....
بێ ئاگا لەوەی ئەو فیتنەیەی ئەوانناویانەتەوە ئافرەتانی متبرجیش نەیانکردوە چونکە ئەوان لەسەر حیسابی دینداری مۆدێلات ئەکەن،ئافرەتانی متبرج ئەوەی ئەیکات لەڕووی دینیەوەحسابی بۆناکرێت و کەس ناڵێت لە دیندا ڕووت وقوتی دروستە....
بە پشتیوانی بەخوای گەورە لە چەند دەرسێکدا زۆر بەڕوونی باسی حیجابی شەرعی ئافرەتی موسوڵمان و ئەو مەرجانەی زانایان دایانناوە ڕوونکرایەوە، ئەگەر خوای گەورەش ویستی لێبێت و بۆمانی ئاسان بکات ئەیکەین بە نامیلکەیەکی پڕسوود و بڵاوی ئەکەینەوە.

بۆ زانیاری زیاتریش ئەم چەند خاڵە کورتەی ئەو نادروستیانەن کە لەژێر مەرجەکانی باڵاپۆشی ئافرەتی موسوڵماندا دەکرێت:

١. لەشانکردنی جانتا بەشێوازێک کە لەسەر شان دائەنرێت و درێژە ئەمەش لاشە دەر ئەخات.
بدیل بۆ ئەوە ئەتوانرێت بەدەستەوە بگیرێت.

٢. مەرجەکانی عابای دووپارچە کە ئایا  دروستە یاخود نا، (هەتا ئافرەت خۆیی لێ بپارێزێت و نەیکات باشترە)
عەزی و تەنورە یان عەزی و لەچکی یەک قات و دوقات و پەڕپەڕەدار ئەمانە هیچی دروست نین و مەرجەکانی تێدا نیە.

٣. چرچی سەردەستەکان و  ئەو مۆدێلاتانەی کە ئەکرێت فستۆ دان لە خوار یان سەردەستی عابا یان نیقابەکان. یان چنراوی نوسین ، زنجیری ملەوەن.

٤. جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە باشترین ڕەنگ ڕەشە  و سوننەتی ئافرەتانی پێشین بووە، دوای ئەو قاوەی و نیلی و سەوزێکی تۆخ ئەمیش بۆ ئەو کچانەی کە هێشتا نەگەشتونەتە تەمەنی بلوغ و پێگەیشتن تا وردە وردە حەز لە عاباو نیقاب ئەکەن، باقی ڕەنگەکانی تر زۆر سەرنج ڕاکێشن و ئافرەتی موسوڵمان خۆی لێ بەدوربگرێت و نەیانکات.

٥. نەکردنی قوماشی سیرا و حەریر و سەتەن و فیزۆ و قوماشی ساف  بۆ عابا گۆرەوی ،دەستکێش چونکە حەجمی لاشە دەرئەخات و پێچەوانەی مەرجێکی تری حیجاب و باڵاپۆشیەکەمانە.

٦. عابای سەرشان  تشبە به پیاوان، لەپێکردنی نەعل و گۆرەوی پیاوانیش هەروەها.
دورکەوتنەوە لە پانتۆڵ ئەگەرچی لەژێر عاباشەوە بێت چونکە ئەویش هەر هەمان حوکمی هەیە و جل و بەرگی پیاوانە.

٧.  جل و بەرگی سپی بوکێنی و بەدلەی ڕۆژی گواستنەوە تشبه بە کافرەکان بۆیە ئەبێت ئافرەتان ئاگاداربن و لەوڕۆژەیاندا جل وبەرگێک بپۆشن لەژێر عاباکانیانەوە کە دوست بێت نەک لاسایی کردنەوەی کافرەکان.

٨. عابای کڵاودار تشبە بە کافرەکان و جل وبەرگی قەشەکانیانە.

٩.  ئەوئاستەی کە دیاری کراوە لەشەرعدا کە ئەویش باڵێک درێژ بێت عاباکانمان دروست نیە زیاتر درێژ بکرێتەوە، چونکە ئەمەش بۆتە مۆدێل...

١٠. مستیلە وبازن و سەعات وکڵاوی ژێر لەچک یەکێکن لە ڕازاوەییەکان  بەداخەوە ئێستا لەگەڵ پێڵاو و جانتایا ڕێک ئەخرێن ڕەنگەکانیان و بوەتە مۆدێل بۆیە لێی دوربکەونەوە.

١١. گرنگیدان بە پاک و خاوێنی و بۆن خۆشی ئافرەت نابێت ببێتە ڕێگایەک بۆ بەکارهێنانی حەرام ئەویش بەکارهێنانی عەتر و موعەطەر و هاوشێوەکانیەتی بۆ دەرەوە و ئەمیش هەڵوەشێنەرەوەیەکی تری حجابی شەرعی ئافرەتە و دروست نیە بۆ لای نامەحرەم عابا و پۆشاکەکانمان بۆندار بکرێن.
🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
🖊: دایکی ئیناس
@AfratanyMusulman2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
حكم استقبال رمضان بتزيين البيوت وهل ذلك من البدع الحسنة ؟
جواب الشيخ د. عرفات بن حسن المحمدي.

#فتاوى
👆
ڕەحمەتتان لێبێت گوێ لە قسەکانی شێح بگرن زۆر زۆر بەجوانی ڕونی ئەکاتەوە.

#حوکمی_پێشوازی_کردن_لە_ڕەمەزان_بە_ڕازاندنەوەی_ماڵ_وە_ئایا_ئەوە_بیدعەی_چاکە؟
وەڵامدانەوەی لە لایەن شێخ د.عرفات المحمدي خوای گەورە بیپارێزێت.
👆 ئەوەش فەتوایەکی تری زانایەکی بەڕێزی وەک شێخ صالح فەوزان خوای گەورە بیپارێزێت کە ئەویش ئاگاداری دەدات و ئەفەرموێت دروست نیە ماڵ ڕازاندنەوە بەبۆنەی هاتنی #مانگی_ڕەمەزان....
تکایە خوشکانم #واز_لە_کڕینی#چرا_و_گڵۆپ_و_بەرگی_گۆشە_و_قۆری_و_کوپ_و....⦆بهێنن بۆ ڕازاندنەوەی ماڵ و تایبەت کردنی بە مانگی ڕەمەزانەوە،

📍 تازەترین بابەت کە ئافرەتان تەواو خویان یاوەپێی ماڵ ڕازاندنەوەیە بەبۆنەی هاتنی ڕەمەزانەوە،

📍 ئەوەتا شێخ صاڵح فەوزان ئەفەرموێت دروست نیە، مانگی ڕەمەزان تایبەتە بە قورئان خوێندن و ذیکر کردنەوە نەک خەریک بوون بە کڕینی ئەوشتانە و ڕازاندنەوەی ماڵ و ڕەسم گرتن و بڵاوکردنەوەی....

📍 بەداخەوە ڕەمەزانیش وەک باقی عیبادەتەکانی تر  تەنها ڕوکەش گرنگی پێ ئەدرێت، ماڵەکەت ئەڕازێنیتەوە بەبۆنەی هاتنی ڕەمەزان ئەی دڵتان؟

🍁 لەلایەکی ترەوە بەداخەوە زۆر کەس تەنانەت نان و ئاویشی نیە بیخوات، جل و بەرگێکی وای لەبەردا نیە تا لەڕووی بێت پێوەی بچێتە هەموو شوێنێک(هەمووی کون کون و دڕاوە)، لەبری کڕینی ئەو شتانە (کە دڵنیام ئەوەنە هەرزان نیە) و ئیسرافکردن بەو پارەوە، دڵی فەقیرێکی پێ خۆش بکەن بیدەن بەوان با هیچ نەبێت ژەمێک بە سکی تێری بەڕێ بکات....

📍تکایە ڕەمەزان بۆ نوێبونەوەی  دڵەکانمانە، واز لە ئیسراف بهێنن چەندەها خەڵکی محتاجمان هەیە بەتایبەت لەم وەزعەدا پێویستیان بەو بڕە پارەیە هەیە کە ئێوە لەو شتە بێمانایانەدا سەرفی ئەکەن،
ڕاستە گرنگی دان بەماڵ ژنێتی تۆ دەردەخات بەڵام بەشتی دروست...
🎈🎈🎈🎈
🖊: ٲم ٳیناس
@AfratanyMusulman2
☑️خوشک و برای بەڕێز:

📍 کاتێک هاوسەرگیریتان کرد ئەبێت هەریەکتان ببنە ئەو کەسەی کە ئەوەندە باوەڕی پێی هەبێت، ئەوەی دڵت ئەیەوێ بتوانی بیڵێیت لای بێ ئەوەی بترسی کە دڵی ئەو بگۆڕێت بەرامبەرت.

🩸ئەمە پێی ئەوترێت هاوسەرگیری سەرکەوتوو🩸

👆 اللهم احفظ لي من أطمئن به و يطمئن بي.

🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸🔸
🖊:أم إيناس
@AfratanyMusulman2
🌼ئافرەتانی موسوڵمان🌼
تکایە خوشکانم #واز_لە_کڕینی⦅ #چرا_و_گڵۆپ_و_بەرگی_گۆشە_و_قۆری_و_کوپ_و....⦆بهێنن بۆ ڕازاندنەوەی ماڵ و تایبەت کردنی بە مانگی ڕەمەزانەوە، 📍 تازەترین بابەت کە ئافرەتان تەواو خویان یاوەپێی ماڵ ڕازاندنەوەیە بەبۆنەی هاتنی ڕەمەزانەوە، 📍 ئەوەتا شێخ صاڵح فەوزان…
هەر لەسەر ئەم بابەتە سەیری سەلەفی ئێمە چۆن بوون هەر لەمانگی شەعبانەوە خۆیان ئامادەکردووە بۆ ڕەمەزان "بە قورئان خوێندنی زۆر..."
دادەشم خەمی پەرداخ وسوراحی و جێ خورما کەیەتی اسفا بۆ حاڵمان!

- حبيب بن أبي ثابت کاتێک مانگی شعبان بهاتایە ئەیوت: " هذا شهر القُرّآء "
ئەمە مانگی قورئان خوێنەکانە.

- عمرو بن قيس الملائي إذا دخل شعبان أغلق حانوته، و تفرغ لقرآءة القرآن.

- سلمة بن كهيل ئەیفەرموو:
" كان يقال شهر شعبان؛ شهر القُرَّآء "

- الحسنُ بن شهيل رحمه الله يُكثر فيهما مِن قرآءة القرآن؛ ويقول "ربِّ جعلتني بين شهرين عظيمين! "

[ لطائف المعارف لابن رجب (١٣٨)]
أسأل الله أن يجعلنا من أهل القرآن، أهل الله وخاصته.
🎈 هیچ شتێک بەئـەندازەی حوزن و بێتاقەتی لەلای شەیطان خۆشەویستتربێ لەبەرئەوە بەردەوام بن ڵە ڕێگاکەتان و چاوەڕێی پاداشتی خوای گەورە بن.

︎قال الإمام ابن القيم رحمه الله :
‏لا شيء أحبُّ إلى الشّيطان من حُزن المؤمن لذلك افرحوا واستبشروا وتفاءلوا و أحسنوا الظن بالله لتَنعموا براحة البال ..

📚‏طريق الهجرتين (279/1)...
@AfratanyMusulman2
🎈 دوعا بۆ خوشک و براکانتان بکەن بەبێ ئاگاداری ئەوان، چونکە ئەو دوعا کردنە بەڵگەیە لەسەر خۆشەویستیتان بۆیان وه جێبەجێکاری فەرموودەی: لا یؤمن احدكم حتی یحب لأخیه ما یحب لنفسه.

شێخ ابن عثيمين رحمه الله ش فەرموویەتی:

إذا دعوت لأخيك بظهر الغيب بدون وصية منه كان هذا دليلا على محبتك إياه ، وأنك تحب له من الخير ما تحب لنفسك .

[شرح رياض الصالحين(٤٥/٦)].
@AfratanyMusulman2
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی حفظی قورئان ئەکەن و قورسە لەسەریان.
شێخ صاڵح فەوزان خوایگەورە بیپارێزێت.
@AfratanyMusulman2
‏بلغني دخولُ شيخنا ووالدنا العلامة النّاقد الزّاهد المُجاهِدُ ربيع بن هادي حفظه الله للمستشفى بسببِ ارتفاعٍ في السُّكر، فاللهَ تعالى أسألُ بمنِّه وكرمهِ وجُودهِ أنْ يُلبسَ شيخنا ثوبَ الصِّحَّةِ والسّلامة، ويجمعَ له بين الأجرِ والعافية، إنّهُ سميعٌ مجيبٌ.
اللهمَّ آمين.



أ. د. عبد الله بن عبدالرحيم البخاري..
🔘https://www.tgoop.com/dr_elbukhary/4028
👆خوای پەروەردگار شیفای عاجلی غیر آجلی شێخی بەڕێزمان ربسع بن هادي حفظە اللە بدات.
💦 ئەمساڵ جیاواز لەساڵانی تر لە هەموو پەیج و تۆڕەکان زۆر بەگەرمی پێشوازی ئەکرێت لەڕەمەزان، الحمدللە،
💦 زۆرێک لەپەیج و کەناڵەکان خوای گەورە پاداشتی خێریان بیاتەوە بەرچاوڕۆشنی و حوکمەکانی تایبەت بە مانگە پڕ خێر و پاداشتەکە باس ئەکەن،
💦 حەزمان کرد وەک توێشوویەک بۆ قیامەتمان پێشنیار و پلانی خۆمان بۆ ئەم مانگە دابنێین، بەتایبەت بۆ خوشکانی ئازیزم،
🩸 ئەویش بەکارنەهێنان یاخود کەمکردنەوەی تەواو تەواوی مۆبایلە جا بۆ تێل بێت یان بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

🩸 ئازیزان،
هەموومان ئەزانین ئەو هەست و ئارامیەی لەم مانگە هەیە لە ١١ مانگەکەی تردا نیە،
ئەو عیبادەتەی کە لە ڕۆژەکانی ئەم مانگەدا ئەکرێت هەرگیز لە ڕۆژەکانی تردا ناکرێت،
ئەو پاداشتەی لە کردەوەکانی ئەم مانگەدا هەیە لەوانی تردا نیە،
ئەو دڵ ئارامی و خۆشحاڵیەی لەم ٣٠ ڕۆژەدا هەستی پێ ئەکرێت نیە لە ٣٣٥ ڕۆژەکەی تری ساڵدا.....

بۆیە ان شاء اللە هەوڵ بدەن چرکە بەچرکەی بە عیبادەت بەڕێبکەن،
قورئان، زیکر، نوێژ، گوێگرتن لە دەرسی مامۆستایان....

@AfratanyMusulman2
‏⠀
قد جاءكم شهرُ الصيامِ فمرحبًا
بالزائـرِ  المحفـوفِ  بالبركــاتِ

فتأهبـوا وتنافسـوا وتسـامحوا
وتدبـروا في محكم الآياتِ 📓

"الصومُ لي وأنا الذي أجزي به"
تكفي… لِتغنمَ موسمَ الطاعاتِ
🫧مَن خَاف أدْلَج، و من أدلج بَلَغ المَنْزِل..
@AfratanyMusulman2
🔸ئەهلی سونەو جەماعە دواکەوتوو نین ببوورە..! بەڵکو بەلای ئەوانەوە عەقڵ تابیعی نەقڵە و حاکمیشە بەسەریەوە، ئەوان نە تەقدیسی عەقڵ دەکەن وە نەلەکاریشی دەخەن وەک ئەهلی ئەهواء، چونکە سەحیحی مەنقول موافیقی سەریحی مەعقولە.

محسن محمود سلیمان
۲/ ڕەمەزان / ١٤٤٦ ک
ڕۆژانە دوای نوێژی عەسر زنجیرەی ژیانی هاوەڵان باس ئەکرێت لەلایەن مامۆستا محسین محمود(خوای گەورە تەمەنی پڕ بەرەکەت بکات)، دواتر لە یوتوبی مامۆستا دا ئەنرێت ئەتوانن سەیری بکەن دڵنیابن سوودی زۆر لێ وەرئەگرن.
2025/06/12 17:36:45
Back to Top
HTML Embed Code: