Warning: Undefined array key 0 in /var/www/tgoop/function.php on line 65

Warning: Trying to access array offset on value of type null in /var/www/tgoop/function.php on line 65
- Telegram Web
Telegram Web
ئـەم چەنـد ڕۆژە پارێزگاری لەم دوو زیــکرە بــکە:

یـەکەم: ١٠٠جار بڵێ:
﴿لا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ له،
له المُلْكُ وَلَهُ الحَمْدُ، وَهو علَى كُلِّ شيءٍ قَدِيرٌ﴾

- وەک ئـەوە وایـە ١٠ بەندەت ئازاد کردبـێت.
- سـەد چاکەت بۆ دەنووسرێت.
- سەد خراپەت دەسڕێتەوە.
- لەشەیتان و خراپەکانی دەتپارێزێـت...

دووەم: ١٠٠جار بـڵێ (سبحانَ اللهِ وبحمدهِ)
هۆکارێکە بۆ ئەوەی خودا لەتاوانەکانت خۆشـبـێت،
گەرچی هێندەی کەفی دەریا بـێت...
چەندە دوعایەکی جوانە
خـودا ئەوەندە ئازیزت بکـات
بوونت ئارام بەخشی کەسانی دیکە بێت
...
بەمشێوەیە ئەم دە ڕۆژە پیرۆزە زیندووبکەرەوە:

١- زۆر دوعابکە، کاتێکی تایبەت دابنێ بۆ دوعاکردن.
٢- نوێژە فەرزەکان لەکاتی خۆیدا بکە.
٣-نوێژی چێشتەنگاو لەیاد مەکەن کە بە نوێژی تەوبەکاران ناسراوە.

٤- بە دوو ڕکاتیش بێت شەونوێژ بکە.

٥- زیکری بەیانیان و ئێواران بخوێنه.

٦- گەر توانیت بەڕۆژووبـە، بەتایبەت ڕۆژی عەرەفە.

٧. کردەوەی چاکە زۆربکە، وەک: سەردانی نەخۆش، چاکبوون لەگەڵ دایک و باوک، بڵاوکردنەوەی شتی باش...

٨. ڕۆژانە چەند ئایەتێک قوڕئانی پیرۆز لەبەربکە ...

٩.ڕۆژانە فەرموودەیەكی ڕەسول الله ‎ﷺ بخوێنەوە و لێی تێبگە و هەوڵدە كاری پێ بكەی.

١٠.صڵاوات لە بیرمەكە هەوڵدە ڕۆژانە (١٠٠٠) صەڵاوات لێدەی.

١١.استغفار بكەن بە بەردەوامی زمانتان شیرین بكەن به (استغفرالله) كردن.

🌻#توێشووی_قيامەت🌻
یەکەم ڕۆژی مانگــی (ذي الحجة) کۆتایی هات:

بە ڕۆژوو بوویت؟!
سەدەقەت کـرد؟!
قورئانت خوێند؟!
زیکری بەیانیان و ئێوارانت خوێـند؟!
ئەی نوێژەسوننەتەکان؟!
ڕۆژەکـەت وەک ڕۆژانی پێشووتر وابوو؟!

بڕوانە، تۆ لە باشترین ڕۆژەکانی دونیادایـت،
ئاگاداری خۆت بە و غافـڵ مەبە،
لەم ڕۆژانـەدا زۆرترین عیبادەت ئەنجام بـدە...🥰
بەرهەمی نوێ
📚 جواهر الصحاح الخمسة بەکوردی
گەوهەرەکانی پێنج کتێبە صەحیحەکەی فەرموودە

🔸 ناوی کتێب: جواهر الصحاح الخمسة بەکوردی
🔸 ئامادەکردنی: سیروان کاکە احمد
🔸 وەرگێڕانی: ستافی پیت
🔸 ژمارەی بەرگ: شەش بەرگ
🔸 بەرهەمی هاوبەشی پڕۆژەی پیت و پڕۆژەی بەهای فەرموودە و ناوەندی ڕێنوێن.
🔸 ئەم بەرهەمە زیاتر لە 5000 فەرموودەی صەحیحی پێغەمبەری خوا ﷺ لەخۆ دەگرێ، کە پێکهاتووە لە پوختەی فەرموودە صەحیحەکانی هەریەک لە :(صحیح البخاري، صحیح مسلم، صحیح ابن خزیمة، صحیح ابن حبان، المستدرک علی الصحیحین).

🔸 لە تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرهەمە:
1- بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەستە.
2ـ هەموو فەرموودەکان دروست و صەحیحن.
3- هەوڵدراوە فەرموودە دووبارەکان لەهەر کتێبێکدا نەهێندرێت.
4- نرخەکەی تەنها بریتیە لە (25,000) دینار، ئەمەش بە ڕەچاوکردنی بارایی دارایی ئەمڕۆی خەڵک.

🔸ئەم بەرهەمە بە تاک و کۆ بەردەستە، بۆ دەستکەوتنی بە کۆ پەیوەندی بکەن بە: 07512007080
🔸ناونیشان:
📍 هەولێر: ناوەندی بەهای فەرموودە لە سەرەتای شەقامی پزیشکان - ژێر تاقیگەی میدلاین.
📍 سلێمانی: ناوەندی ڕێنوێن - بازاڕی کاسۆمۆل - نهۆمی دووەم.
نزاکان گیرا دەبن ئەوەتا عامر دوو جار فرۆکەی بۆ گەڕایەوە ❤️🥹
گەر شەوی قەدر نەزانراوبێت
خۆ ڕۆژی عـەڕەفـە دیار و زانــراوە.

نەکەن ئەم ڕۆژە لەدەستان بچێ بەبێ عیبادەت.
باشترين ئەو كردەوانەی موسڵمان ئەنجامی بدات لە نۆمینەی حاجیاندا چیین؟

- خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز
- ئەنجامدانی حەج بۆ كەسێك توانای هەبێت
- ڕۆژووگرتن
- زۆر نوێژ كردن
- شەونوێژ
- زۆر زیكر كردن
- چاكە كردن
- دروستكردنی مزگەوت
- قوربانی كردن
︎ ︎ 
︎ ︎  ︎ ︎  ︎ ︎ ︎ ︎  ︎ ︎   سا خوایە من هەر بەندەی تۆم
︎ ︎  ︎ ︎  ︎ ︎  ︎   ︎  لێم ببوورە جار جارە سەرەڕۆم 
︎ ︎
_ موسڵمانانی بەڕێز : یەکێک لەسوننەتەکانی پێغەمبەرمان محمد ﷺ لەم ده ڕۆژەی نۆمینەی حاجیان دا ( عشر ذي الحجة) کردەوەی باشە بەشێوەیەکی گشتی (العمل الصالح ) وه زۆر زۆر زیکرکردن ، بەتایبەتی تەکبیر و تەحمید و تەهلیل.

_ اَللهُ أًكْبَرُ اَللهُ أَكْبَرُ، لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ وَاللهُ أَكْبَرُ، اَللهُ أَكْبَرُ وَلِلَّهِ اْلحَمْد.

_ پێغەمبەر ﷺ : دەفەرمووێت : ‏ [ ما أَهَلَّ مُهِلٌّ قطُّ إلَّا بُشِّرَ ، ولا كَبَّرَ مُكَبِّرٌ قطُّ إلَّا بُشِّرَ ، قيل : بالجنةِ ؟ قال : نَعَمْ ].

_ بەهەر(الله اکبر)و(لا الە الا الله)یەک موژدەی بەهەشتت پێ ئەدرێ.
2025/05/30 09:17:27
Back to Top
HTML Embed Code: